20/12/2023
پزیشکەکانی ئینگلتەرە کە ماوەیەکە لەسەر کار دامەزراون داوای بەرزکردنەوەی مووچەکەیان بە ڕێژەی 35% دەکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی دابەزینی 26.2%ی بەهای ڕاستەقینەی مووچەکانیان لە ساڵی 2008ەوە. لە ئێستادا حکومەت و وەزیری تەندروستی ئامادەن کە تەنها مووچەکەیان بە لە سەدا 6 بەرزبکەنەوە.
مانگرتنەکەی ئەمجارەیان بۆ 3 ڕۆژە کە لە بەیانی زووی ئەمڕۆوە ، 4لشەمە تاکو سەعات 8 بەیانی ڕۆژی شەمە بەردەوام دەبێت . تا ئێستا 28 ڕۆژ ئەم دکتۆرانە مانیان گرتووە هەروەها بڕیاریشە لە ساڵی نوێشدا 9 ڕۆژی دیکە مان بگرن ، کە یەکەم مانگرتنیان لە ڕۆژی 3ی مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات .
دکتۆرەکان بڕیاریان داوە بەردەوام بن لە مانگرتندا تا ئەو کاتەی داخوازیەکانیان دێتە دی .


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.