19/08/2023
بە کورتی بەڵێ . لە کۆمەڵگەی ئەنارکیستیدا، منداڵان و گەنجان بە ڕەهایی قسەیان دەبێت لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کۆمەڵ، بە بەشداریکردنیان لە کۆمەڵدا ڕاو قسەکانیان بەهای خۆی هەیە و بە هەند وەردەگیرێت لای هەموو کەسێکی دیکە .
لە ئێستادا دەکرێت جەدەلی ئەوە بکەین کە قوتابخانەکان بەشێکی وەزیفەیان کارکردنە بۆ فێرکردنی باڵادەستیی “یاساکانی” کۆمەڵ، بە بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانی و پاراستنی پلەبەندییەکانی هەنووکە، بۆ نموونە لە ڕێگەی بە ستانداردکردنی تاقیکردنەوە کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لە بەرژەوەندی ئەو کەسانەدایە کە لە ئێستادا ئیمتیازیان هەیە. بەڕاستی پەروەردە بەشێکی گرنگە بۆ بەردەوامبوونی سیستەمی هەنووکە بە فێرکردنی نەوەی نوێ هەموو پێشبینییەکان و بیرۆکەکانی کە پێویستن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە دروستکردنی نەوەی نوێ لە سەرمایەداری بچووکی باش. وێڕای ئەم سیستەمە پەروەردەییە پاوانخوازە زۆرێك لە گەنجانی هەژدە ساڵ و خوارتر لە مێژوودا بە هەڵبڕینی دەنگی ناڕەزایی و بەرگریی و بەرەنگاربوونەوەی سیستەمەکە لە ڕێگەی چەندین شێوەی ناڕەزایەتییەوە بەشدارییان لە کۆمەڵدا کردووە.
لە کۆمەڵی ئەنارکیستیدا، دیدی ئەندامە گەنجەکان بە هەمان شێوەی بۆچوونی گەورەکان یەکسانانە گرنگ دەبێت. هەمووان پێکەوە کار دەکەن بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵێك کە تێیدا هەموو دید و بۆچوونەکان لەبەرچاو بگیرێن و کاریان لەسەر بکرێت. بۆ نموونە دەتوانین فۆرمەکانی پەروەردەی کۆمۆنویانە، کۆمۆنوێڵ، پەرە پێ بدەین کە هەوڵی تەلقینکردنی منداڵ و گەنجانی هەژدە ساڵ و خوارتر نەدەن. لەبری ئەوە پەروەردە وەک پرۆسەیەکی ناپلەبەندی بوونی دەبێت کە منداڵان و گەنجان خۆبەخشانە وەک بیرمەندی ئازاد بەشداری تێدا دەکەن، لەگەڵ بیرۆکەکانیان سەبارەت بە چۆنیەتی دووبارە بیرکردنەوە لە کۆمەڵ کە بە جددی وەربگیرێت. لەم کۆمەڵەدا چیتر زانین لەلایەن گەنجانەوە لە گەورەکانەوە وەرناگیرێت، بەڵکو لە نێوان هەردووکیاندا ئاڵوگۆڕی یەکتر دەکرێت و لە پرۆسەکەدا زانیاری نوێ ئاشکرا دەکرێت.
ئەمەش بە واتای مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان و گەنجانی هەژدە ساڵ و خوار هەژردە ساڵ نەك وەك گەورەساڵان ( چاوەڕوانیکردن لەوەی کە هەموو ئەو بەرپرسیارێتیانە لە ئەستۆ بگرن کە لەسەرو ئەو تەمەنەوە دەیکەن )، بەڵکو وەك ئەندامانی یەکسان لە کۆمەڵدا کە بەشداریکردن و دیدگاکانیان بەهایەکی تایبەتیان پێ دەدرێت چونکە گەنجن. ئەمە تەنها یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە دەتوانین بڵێین منداڵان و گەنجان لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا قسەیان هەبێت.
……………..
*ئەم پرسیارەی سەرەوە یەکێكە لەو پرسیارانەی کە یەکێك لە قوتابییەکانی ئەی لێڤڵ کە یەکسانە بە بە پۆلی دوازدەی کوردستان لە هاوڕێیانی گروپێکی ئەنارکیست لە لەندەن بە ناوی شاری یاخی (Rebel City ) سەبارەت بە کۆمەڵی ئەنارکیستی کردویانە.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.