پەروەردە چۆن دەبێت و چۆن بەڕێوەدەچێت؟*

14/08/2023

ئێمە ئەو جۆرە پەروەردە دەسەڵاتخوازییەی ئێستامان نابێت کە لە سەرەوە بۆ خوارەوە ئامادەمان دەکات بۆ ئەوەی کرێکاری باش بین بۆ بەرژەوەندی دەوڵەمەندەکان و سەرمایەداریی.

ئیمە وا پێشبینی دەکەین خەڵك بەقەدەر وانەی لاتینی، زانست یان جەبر بیانەوێت فێری کارامەیی پراکتیکی، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، چارەسەرکردنی کێشەکان و کارامەیی کۆمەڵایەتی ببن.

پەروەردە هەندێك ڕێنمایی گشتی دەبێت، پێویستە فراوان و درێژخایەن و ناپلەبەندی و هەمەچەشن و خودی کەسەکان سێنتەری بێت (کەسایەتی) و خۆبەخشانە بێت.  خەڵك لە ئاستی جیاوازدا فێر دەبن، بۆیە پێناچێت هەموو کەسێك لە پۆلێکدا تەمەنیان یەکسان بێت.  ئەمەش هاندەدر دەبێت بۆ نەهێڵانی دابەشبوونی نەوەکان هەروەها بۆ ئەوەی بتوانین هەر شتێك لە هەر کاتێکی ژیانماندا بکرێت فێربین.

ئەو بیرۆکەیەی کە لە تەمەنی “y”دا فێری “x” دەبیت بۆ ئەوەی دوای ساڵانێك کاری“z” بکەیت، بۆ ئێمە نامۆ دەردەکەوێت.  ئەنارکیستەکان پێیان وایە زۆر کەس بە درێژایی ژیانیان لە خوێندندا نوقم بوون و تەواویان کردووە ( هەروەها کار دەکەن). ئەمە لە کاتێکدا ڕەنگە هەندێکی تر ئارەزووی تایبەتیان هەبێت و بڕیار بدەن کە دەیانەوێت ساڵانێك زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بزانن، ئەمەش شتێکی باشە.

ئێمە لەگەڵ پلەبەندییکردنی بابەتەکاندا هاوڕا نین. بیرکاری گرنگتر نییە (با بڵێین) لە هونەر یان زانستە مرۆییەکان یان خشت دانان. ڕەنگە تاقیکردنەوەیەکی سنوردارانە، پشکنین یان بڕوانامە هەبن بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو کەسانە تەنها لە شوێنی پێویستدا.  بەڵام، ئەم بڕوانامانە هەرگیز کۆتایی فێربوون نابن – تەنها دەستکەوتێکە ، هەنگاوێکە لە گەشتێکدا.

پێدەچێت هەندێك پەروەردە و ڕاهێنانی تایبەتی هێشتا پێویست بێت بۆ هەندێك کەس، بۆ نموونە، پزیشکانی نەشتەرگەریی، ئەوانەی کە کەرەسە و ئامێرەکانی غاز و بۆیلەر دادەنێن…..تد. بەڵام ئەم ڕاهێنان و پەروەردەیە بۆ هەموو کەسێك کراوە دەبێت. ڕەنگە هەندێك وانەی پەروەردەیی پێویستیان بە بینا و ئامراز و ئامێری تایبەت هەبێت.  بەڵام بەگشتی ئەنارکیستەکان وا هەست دەکەن کە مەرج نییە پەروەردە لە بینایەکدا بێت کە بە تایبەتی بۆ “فێربوون” تەرخان کراوە.  بەڵام ئەگەر کۆمۆنێتیەکە  بڕیاری ئەوەی دا ئەوە ئاساییە، هەرروەها کێ بەشداری دەکات و کەی بڕیار دەدرێت ئەوە لە نێوان ئەوانەی وانەکان دەڵێنەوە بەڕێوەدەبەن و ئەوانەی کە بەشداری دەکەن.  ئەوانەی کە بەڕێوەی دەبەن پابەند دەبن و لەوێ دەبن، بەڵام هەر کەسێك دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی بەشداری لە دانیشتنەکاندا چەندێکی بوێت بکات.

…………………………..

* ئەم پرسیارەی سەرەوە یەکێكە لەو پرسیارانەی کە یەکێك لە قوتابییەکانی ئەی لێڤڵ  کە یەکسانە بە بە پۆلی دوازدەی کوردستان لە هاوڕێیانی گروپێکی ئەنارکیست لە لەندەن بە ناوی شاری یاخی (Rebel City )  سەبارەت بە کۆمەڵی ئەنارکیستی کردویانە.