جارێکی دیکەش مانگرتنی دکتۆرە تازەکان لە ئینگلتەرە

١١/٠٨/٢٠٢٣

ئەمڕۆ، هەینی، ١١/٠٨/٢٠٢٣ بۆ جارێکی دیکەش دکتۆرە تازەکان کە هەندێکیان لە ژێر چاودێری دکتۆرە شارەزاکاندا کار دەکەن لە مانگرتندان لە ئەمڕۆوە بۆ چوار ڕۆژ.

ئەمان داوای بەرزکردنەوەی موچەکەیان دەکەن بە ڕێژەی لە سەدا ٣٥ کە لە کاتێکدا وەزیری تەندروستی و حکومەت ڕازین کە بە ڕێژەی لەسەدا ٥ بۆ لەسەدا ٨ موچەیان بۆ زیاد بکەن. لەو کاتەوەی کە قەیرانی دارایی لە بریتانیا دەستی پێکردووە ئەمان بە گوێرەی بەرزبوونەوەی هەمووشت موچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا ٢٥ دابەزیوە.

جەمعییەی دکتۆرەکان هەڕەشەی مانگرتنی زیاتر و درێژخایەنتر دەکات کە لە مانگی ئایندەوە دەست پێدەکات ئەگەر حکومەت ڕازی نەبێت بچێت بەدەم داواکەیانەوە.