ئەمڕۆ بەشێکی دیکەی  نێرس و  کارمەندانی بەشی تەندروستی ئینگلتەرە دەستیان بە مانگرتن کرد

25/07/2023

ئەمڕۆ ، 3شەمە ، 25/07 ، نێرسەکان و کارمەندانی ئەو بەشەی کە کار لە ئێم ئار ئای و ستی سکان و ئەوانەی کە تیشك بەکاردەهێنن بۆ چارەسەری شێرپەنجە و گرتنی ئەشیعەکان لە کاتژمێری 8 سەر لەببەیانییەوە بۆ ماوەی 48 سەعات هەتا سەعت 8ی سەرلەبەیانی ڕؤژی 5 شەمە لە ئینگلتەرە لە  مانگرتندا دەبن .

مانگرتنیان سەبارەت بە زیادکردنی موچەیەیانە کە لە ئیستادا حکومەت تەنها لە سەدا 5ی بۆ زیادکردون کە ئەم بڕەش هەر زۆر کەمە .   هەروەها داوی دانانی نێرس و کارگەری زیاتر لەو بەشانەدا دەکەن  کە لە ئێستادا زیاتر لە 100 هەزار جێی کار کە پڕ نەکراوەتەوە بە دکتۆر و نێرس و کارمەند و ستافەکانی دیکە هەیە ئەمە لە کاتێکدا کە لیستی بینینی دکتۆرە پسپۆڕەکان و مەوعیدی خەستەخانە بۆ نەخۆشییەکان 7 ملیۆن و 200 هەزارە .