20/07/2023
دوای کۆتاییهاتنی 5 ڕۆژ مانگرتنی دکتۆرەکانی کە خزمەتیان لە 8 ساڵ کەمترەو بەششێکیان هێشتا لەژێر چاودێری دکتۆرە خاوەن ئەزموونەکان و تایبەتمەندەکاندا کاردەکەن ، لە ئەمڕۆوە 5شەمە ، 20/07 ، دکتۆرە خاوەن ئەزموون و شارەزاکان کە تایبەتندییان هەیە لە جۆرەی نەخۆشییەکاندا بۆ ماوەی 48 سەعات ماندەگرن .
هاوکاتیش دکتۆرەکانی ددان کە سەر بە بەشی چارەسەر و تەندروستی بریتانیان لەگەڵ ئەم دکتۆرانەی دیکەدا مان دەگرن تا سەعات 7ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەم، 22/07. مانگرتنی ئەم دکتۆرانەش بۆ زیادکردنی موچەیە
لە ئێستادا حکومەت بڕیاری داوە کە موچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا 6 بەرزبکاتەوە بەڵام ئەمان ڕازی نیین و زۆر بە کەمی دەزانن کە لە کاتێکدا موچەی فیعلییان لە ساڵی 2008 وە تاکو ئێستا بە ڕێژەی لە سەدا 35 دابەزیوە بەهۆی گرانبوون تێچووی ژیان وبەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو . ئەمان هەڕەشەی ئەوە دەکەن گەر حکومەت ئامادە نەبێت بۆ وتووێژ و بەدەستهێنانی داواکەیان ئەوە لە مانگی داهاتووشدا ، مانگی ئاب، بۆ 48 سەعاتی دیکە ماندەگرنەوە.
هەر ئاواش کرێکارانی نقابەی قیتارەکانی سەر زەوی کە شارەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و سەر بە 14 کۆمپانیان ئەوانیش 24 سەعات لە مانگرتندا دەبن . ئەمان ئەمە یازدەهەمین جاریانە ئەمساڵ کە ماندەگرن بۆ زیادکردنی موچەکەیان و مەرجی کارکردن و دەرنەکردنی کرێکاران . ئەمە جگە لەوەی کە لەم ماوەیشدا حەکومەت بڕیاری دا کە زۆربەی زۆری محەتەکانی قیتارەکانی ژێرزەوی و هەندێك لەوانەی سەر زەوی لەسەرجەمی 1007 محەتە دابخات.
نقابە بەمە زۆر ناڕازی بوو چونکە بوونی کرێکاران و کارمەندان لە محەتەکاندا زەروورن هەم بۆ سەلامەتی بەکارهێنەران و هەم بۆ هاوکاری پیر و پەکكەوتە و ئەوانەی کە زمانی ئینگلیزی نازانن یاخود ئەو ژن و پیاوانەی کە بە عەرەبانەی منداڵەکانیانەوە قیتار بەکاردەهێنن و پێویستیان بە یارمەتییە. ئەمەش خالێکی دیکەی ناکۆکی نێوانی نقابە و ئیدارەی قیتارەکان و حکومەتە .
سکرتێری نقابەکە دەڵێت کە لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە لە لایەن حکومەت و ئیدارەی قیتارەکانەو هیچ پەیوەندییەکیان سەبارەت بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان پیوە نەکراوە. بڕیاررە لەم مانگەدا دوو جاری دیکە واتە لە ڕۆژی 22ی مانگ و 29ی مانگ دووبارە مانگبگرنەوە . زیاتر لە 20 هەزار کرێکار و کارمەند بەشدان لە مانگرتنەکەدا.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.