23/07.2023
شەپۆلی مانگرتنی یەك بەدوای یەکی کرێکاران و کارمەندانی بەشی گشتی سەر بەدەوڵەت لە مانگرتنندان سەبارەت بە زیادکردنی کرێ و مووچە . ئەمە لە کاتێکدا کە لە لایەن خەڵکەوە هاوپشتییەکی زۆریان لێدەکرێت کەچی سەرەکوەزیران و وەزیرانی بەشە جیا جیاکان ئامادە نین لەگەڵ نوێنەری کرێکارەکاندا کە نقابەن وتووێژ و سازش بکەن .
هەفتەی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی بریتنایا ڕیشی سوناك زیادکردنی مووچەی بەلایەنی کەمەوە 6%ی بۆ ملیۆنان مامۆستا و پەرستار و پزیشک و پۆلیس ڕاگەیاند و پێی ڕاگەیاندن دوایین ئۆفەر “کۆتاییە” و دانوستانەکانی دیکە ناکرێت، سەرەڕای هەڕەشەی ڕێوشوێنی زیاتری مانگرتن.
سوناک ئاماژەی بەوە کردووە کە سەندیکاکان کە داوی زیاتر دەکەن وەکو چەوسێنەر ڕەفتار دەکەن کە داواکاری “ناڕاستەقینە”یان هەیە کە زیان بە دارایی حکومەت دەگەیەنن و مەترسی خراپترکردنی هەڵاوسانیان هەیە.
بەڕاگەیاندنی ئەم پەیامانە دەزگەی مەرکەزی فکر-ی بریتانی هاتنە سەر خەت و دەڵێت بەرزبوونەوەی مووچەی کەرتی گشتی بە ڕێژەی 10%، شتێکی کەم بۆ هەڵاوسان زیاد دەکات.
ئەم دەزگەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە دەتوانرێت کە موچە بە ڕێژەی لەسەدا 10.5% زیادبکرێت بۆ گەڕاندنەوەی مووچەی کەرتی گشتی بۆ ئاستی پێش پەتاکە دوای ئەوەی هەڵاوسان لەبەرچاو بگیرێت هێشتا ئەوەندە ناچێتە سەرەوە بەڵکو تەنها لە سەدا 0.14 ڕیژەی هەڵئاوسانی پارە سەر دەخات ئەویش بە قەرزکردنی پارەی زیاتر .
لە ئینگلتەرا زیاتر لە 100,000 شوێنی بەتاڵی پڕنەکراوە لە NHSدائیرەی تەندروستی بریتانیا هەیە، لەکاتێکدا دامەزراندنی کارمەند بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان بە ڕێژەی 40% لە خوار ئامانجەکانی وەزارەتی پەروەردەوەیە.
بەپێی ئەو دەزگەیە تەنانەت بە یەکلاییکردنەوەی مووچەی 6%، وااتە بەرزکردنەوەی موچەیانن بەو ڕێژەیە کرێکارێکی کەرتی گشتی ئەمساڵ 1400 پاوەند خراپتر دەبێت بە بەراورد بە تەنها پێش پەتاکە، چونکە کرێی مووچە هاوتەریب نەبووە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.