22/06/2023
ئەمڕۆ، 5شەمە، 22/06/2023 بۆ سیازدەهەمین جار لە مانگی 12ی 2021 وە بانقی مەرکەزی بریتانیا بڕیاری دا جارێکی دیکەش ڕێژەی سوو بەرزبکاتەوە.
گوایە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوو لە لەسەدا 4.5 وە بو لە سەدا 4.75 یاخود لە سەدا 5 چارەسەری هەڵئاوسانی پارە دەکات و کێشە ئابووری کە زۆرێك لە ئابووریناسەکان وا پێشبینی دەکەن: یەک : هەتا کۆتایی ساڵ ئەم ڕێژەیە دەچێتە لە سەدا 6 . دوو : ئابوری بریتانیا دەچێتە حاڵەتی ڕکودەوە.
لێرەدا پێویست ناکات بپرسییت ئایا ئەو بڕیارە ئابووری بریتانیا هەڵدەسێنێتەوە و گەشە دەکات و ڕێژەی هەڵئاوسانی پارە دادەبەزێت ، تەنها کردنی پرسیارێکی زۆر ئاسایی کافیییە و پێویستت بە هێنانەوەی داتا و بەڵگە نییە . پرسیارەکەش : گەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوو چارەسەری ئابووری هەنوکەی بکردایە بۆچی لە 18 مانگدا 13 جار ئەم ڕێژەیە بەررسکرایەوە، کەچی نەك هەر کێشەکەی حەڵ نەکرد بەڵکو خراپتری کرد و خراپتریشی دەکات؟
بەڵگەکان نیشانی دەدەن بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوو 1.5 ملیۆن ماڵ کە سلفەی عەقاریان لایە ڕووبەڕووی گەورەترین گرفت دەبنەوە کە زۆرێکیان ڕەنگە خانووکانیان لەدەست بچێت . لە لایەکی دیکەشە 2.5 ملیۆنی تر کە سلفەی عەقاریان لایە و ڕێژەی دانەوەی قیستەکانیان چەساپاندووە کە لە کاتێکدا ئەو ڕێژەیە زۆر نزم بووە ، بەڵام لە کۆتایی سالی ئایندەدا کۆتایی دێت و ئەوانیش دەبێت بە گوێرەی سووەکەی ئێستا سلفەکانیان بدەنەوە. ئەمە جگە لەوەی کە ئەم بەرزبوونەوەیە کارایی گەورەی لەسەر کرێچییەکانیش هەیە کە زۆربەیان موچە و کرێیەکی کەمیان هەیە. خاوەنخانوەەکان ڕێژەی بەرزبوونەوەکە دەخەنە سەر کرێی خانووەکە و بەمەش کرێچییەکان بارودۆخی ژیانیان خراپتر دەبێت. بە گوێرەی داتای نوێ قازانجی خاوەنخانووەکان لەم ساڵانەدا بە ڕێژەی لە سەدا 15 بۆ لە سەدا 20 چووەتە سەرەوە.
لەگەڵ ئەمانەشدا هاوکاتیس قازانجی بانقەکان کە 5 دانەیان بانقی گەورەی بریتانین زۆر سەرکەوتووە و ئامادەش نین کە ڕێژەی سووەکە بۆ ئەوانەی کە سلفەی عەقاریەن لای ئەوانە کەمبکەنەوە، بە گوێرەی داتایەکی ئەمڕؤ ئەو 5 بانقە کە
Barclays, HSBC, Lloyds, NatWest and Standard Chartered لە نێوانی خۆیاند لە ساڵی 2022 دا 37 ملیار پاوەندیان قازانج کردووە . مانگی پێشو بانقی Lloyds ئاشکرای کرد کە لە 3 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا قازانجەکەی 2.3 ملیار پاوەند بووە کە لە سەدا 46 لە جاو 3 مانگی ساڵی پاردا سەرکەوتووە. بانقی NatWest یش بۆ هەمان ماوە 1.9 ملیار پاوەندی قازانج کردووە کە بەڕێژەی لە سەدا 50 زیادی کردووە بە بەراورد لەگەڵ هەمان 3 مانگی ساڵی پێشوودا.
بەداخەوە ئەوە قازانجی خودی خۆیانە و ئەوەش بارودۆخی ئەوانەن کە قەزیان لەوان کردووە.
دابەزاندنی ڕیژەی هەڵئاوسانی پارە یەکێك لە بەڵێنەکانی ڕیشی سوناك-ی سەرەکوەزیرانە کە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا 5 بەڵێنی دا کە یەکێکیان ئەوە بوو کە دایبەزێنێت بۆ نیوەی ئێستای ، بەڵام لەوە ناکات ئەو بەڵێنەی بچێتە سەر لە کاتێکدا کە ڕێژەی سوو لە بەرزبوونەوەدایە .


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.