02/06/2023
دوای مانگرتنی ڕۆژی 4شەمەی 12 هەزار لە سایەقی قیتارەکان ، ئەمڕۆش ، هەینی ، 20 هەزار لە کرێکارانی هێڵی شەمەنەفەرەکان کە سەر بە سەندیکای RMT ین بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ماندەگرن. سبەینێش ، شەمە، بەشێکی دیکەی کرێکاران دەست بەمانگرتن دەکەن بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە .
مانگرتنی کرێکاران بەهۆی کێشەی موچە و هەلومەرجی سەر کار و دەرنەکردنی کرێکارەکانەوەیە لەگەڵ کۆمپانیاکان و حکومەتدا . سایەقی قیاتارەکان کە سەر بە سەندیکای جیاوازن ماوەی ساڵێکە لەم نیزاعەدان .
لەوە دەکات مانگرتنەکان بەردەوام بێت بەتایبەت دوای ئەوەی کە نقابە بۆ 6 مانگی دیکە مافی بانگکردنی ئەندامەکانی بۆ مانگرتن بە دەستهێنا کە لە سەدا 91 لە ژمارەی دەنگدەران بوون لە ڕێژەی لە سەدا 67 کە دەنگیان دابوو .
دەنگدانی ئەم ڕیژە بەرزە لە کرێکاران بۆ مانگرتن، ئەو پەیامە دەداتە کۆمپانیاکان و حکومەت کە هەژمونی نقابە لەناو کرێکاراندا و خواستی کرێکارانیش بۆ داوا ڕەواکانیان لەو پەڕی بەهێزیدایە ، هاوکاتیش ئەوە دەگەیەنێت بە خاوەنکار و حکومەت کە دەبێت ناچار بن بە وتووێژکردن لەگەڵ نقابەدا و داخوازییەکانیان پەسەند بکەن .


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.