30/05/2023
کرێکارانی ئەو دەزگەیەی سەرەوە کە هاوکاری و کۆمەك بەوانەی کە خانووبەرەیان نییە و لەسەر شەقامەکانن ، لە 3شەمەوە ، 30/05 تاکو 26/06 لە مانگرتندا دەبن بۆ بەرگریی لە زیادکردنی موچە و کرێیان .
ئەندامانی سەندیکای یونایتد زیاتر لە 500 کرێکاریان لە سەرانسەری باشووری ئینگلتەرادا : لە لەندەن، بریستۆڵ، برایتۆن، ئۆکسفۆرد، بۆرنمۆس و ڕیدینگدەنگیان بەمانگرتن داوە و دوێنێ، 3شەمە یەکەم ڕۆژی مانگرتنەکەیان بوو.
سکرتێری گشتی سەندیکای یونایت، شارۆن گرەیام، وتی: “ئەو کرێکارانەی کە لەو دەزگەیەدا کار دەکەن و کارەکەیان هاوکاری ئەوانەن کە لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە و ئەوانەش کە ماڵ و شوێنیان نییە گەیشتونەتە ئەوا ڕادەیەی کە هەڵوێست وەرگرن “
ئەو وتی “ئیدارەی ئەو دەزگەیە لەبری ئەوەی دەست بەسەر دەستپێشخەرییەکەدا بگرێت بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکە ، ئێستا ئیدارەی سانت مونگۆ ڕووبەڕووی مانگرتنی مانگێک دەبێتەوە و کرێکاران پشتگیری تەواوی یونایتیان هەیە. ئۆفەری بەزەییانەی مووچە کە لە سەدا 2.25 هەموو کەسێکی ناو سەندیکای توڕە کردووە. ئێستا وەڵامەکە لە دەستی ئیدارەی دەزگەکەدایە دەتوانن ئۆفەری ئەندامانی یونایت بکات بە مووچەی شایستە. ، کەچی لە بری ئەمە بێباکن بەرامبەر بەو فشارە داراییانەی کە ڕووبەڕووی ستافەکانیانی خۆیان دەبنەوە، لە ڕاستیدا و بەڕاشکاوی ئەم هەڵوێستە سەرسوڕهێنەرە”.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.