24/05/2023
دوێنێ ، 3شەمە، 23/05 کۆمپانیای شێڵ کۆبوونەوەی ساڵانەی خاوەن پشکەکانی هەبوو . هەر بە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە ئەوانەی کە چووبوونە ناو هۆڵی کۆبوونەوەکەوە خۆیان ئاشکرا کردو بە وتنەوەی دروشمەکانیان توانییان بۆ ماوەی کاتژمێرێك کۆبوونەوەکە ڕاگرن . دواتر بە سکوێرێتی پاراستنی هۆڵەکە تونرا بەو شێوەیەی کە لە وێنەکاندا دەبینرێن برانە دەرەوە .
ڕاستە ئەم چالاکییانە زۆر بچوك و کورتە بەڵام کارایی خۆیان و دەنگدانەوەیان زۆر لە کردن و کۆکردنەوەی ملیۆنەها واژۆ و ناردنی ئیمەیل بۆ پەڕلەمانتار و کردنی پێشنیار بۆ سیاسی و بزنسامانەکان گەلێك کاریگەرترە.



پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.