13/06/2023
ئەمە دووهەم جارە لە هەفتەیەکدا کە بە دەیەها هەزار کەس دێنە سەر شەقامەکان لە پایتەختی سێربیا و شارەکانی دیکە دژ بە حکومەت و سەرۆکی ئەوێ کە بارو دۆخێکی وای خولقاند کە بووە هۆی دوو جار کوشتار، کوشتنی منداڵان و خەڵکانی بێ تاوان . خەڵکی بڕوایان وایە کە دروستکردنی کەشێکی بێهیوایی و دووبەرەکی لە وڵاتدا کە ناڕاستەوخۆ بووەتە هۆی تەقەکردنە بەکۆمەڵەکان.
ئەوە بوو دووکوشتاری گەورە ڕوی دا لە ماوەی دوو ڕۆژدا کە لە ماویەدا 17 کەس کوژراون و 21 کەسیش برینداربوون. یەکەم هێرش لە3 ی ئایاردا، کوڕێکی تەمەن 13 ساڵان چەکی باوکی بەکارهێنا بۆ تەقەکردن لە قوتابخانەکەی لە ناوەڕاستی بەلگراددا . ڕۆژی دواتر پیاوێکی تەمەن 20 ساڵ بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەی لە خەڵک کرد لە ناوچەیەکی گوندنشین لە باشووری پایتەخت.چەکێکی زۆر بڵاوبووەتەوە لەوێ کە زۆربەیان لە لایەن حکومەتەوە مۆڵەتیان پێدراوە و تۆمارکراون ، لە دوای ئەو دوو ڕووداوە 9 هەزار چەك ڕادەستی پۆلیس کراوەتەوە ، بەڵام هێشتا چەکێکی ئێکجار زۆر لای خەڵکییە ، دەلێن بەشێك لەم چەکانە کۆنن هەر لە دوای شەڕەکانی نەوەدەکانەوە خەڵك خاوەندارێتییان لێدەکات. ژمارەیان ئەوەندە زۆرە کە بە بەراورد بەڕێژەی ژمارەی دانیشتوان، سێربییا چەکی زۆر زیاتری لە هەر وڵاتێکی ئەوروپا تێدایە.


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.