23/04/2023
یەكێك لە ڕیفۆرمە گەورەکانی مارگرێت تاچەر کاتێك کە هاتە سەر حوکم لە بریتانیا لە ساڵی 1979 دا دانانی یاسای دژە نقابە بوو . یاسای دژە نقابە زۆر گشتگیر و هەمە لایەنەیە کە لایەنی ژیانی سەر کار و ژیانی نێو خێزانی و نێو کۆمەڵ دەگرێتەوە. لەوانە یاساخکردنی هاوپشتی و هاوکاری و کۆکردنەوەی پارە بۆ کرێکارانی مانگرتوو ، دانی 2 هەفتە وەخت بە خاوەنکار پێش دەستپێکردنی مانگرتن تاکو ئەو ئامادەکاری بکات بۆ شکاندنی مانگرتنەکە یاخود لانی کەم لاوازکردنی ، کەمکردنەوەی مافی ڕۆژانی نەخۆشکەوتن ، دانانی وەخت و ڕێژەیەکی دیاریکراو بۆ دانگدان بە مانگرتن ، چاوپۆشین لە مامەڵەی خراپی خاوەنکار لەگەڵ کرێکاراندا. لەمانەش خراپتر خاوەنکار بۆی هەیه کە نقابە بەرێتە دادگا تاکو بە پێی یاسا مانگرتنەکەی پێ هەڵوەشێنێتەوە.
لە ئێستادا کە نێرسەکانی ئینگلتەرە و وێڵس بۆ جارێکی دیکە دەیانەوێت لە ڕۆژانی شەمەو یەكشەمە و دووشەمە دا بۆ 48 سەعات مانگبگرن ، وەزیری تەندروستی هەڕەشەی لە نقابە کردوە دەڵێت دەیانبات بۆ دادگە گەر مانگرتنەکەیان بەردەەوام بێت.
بردنیش بۆ دادگە لە زۆربەی کاتدا بڕیار دژ بە نقابە و هەڵوەشاندنەوەی مانگرتنەکەیە . گەر بێت و نقابە سەرپێچی بکات لەم بڕیارە ، ئەوە بە گوێرەی یاسا داگە و دەوڵەت دەتوانن دەستبەسەر بوجەی نقابەدا بگرن ، سەرکردەکانی نقابە بەند بکەن، کرێکاران گەر نەگەڕێنەوە سەر کار بە غائیب دادەنرێن و ئەو کاتەش بە گوێرەی یاسای سەر کار خاوەنکار دەتوانێت دەریان بکات و بێ بەشیان بکات لە هەموو مافە کانیان و ناویشییان لە لیستی ڕەشدا تۆمار دەکرێت .
بەم شێوەیە وتووێژی نێوانی نقابەی نێرسەکان و وەزیری تەندروستی گۆڕرا بە جەنگی ناو دادگە ، ئەو پارەیەشی کە دەکرێت موچەی نێرسەکانی پێ بەرزبکرێتەوە دەدرێت بە خەرجی / تێچووی دادگەدا.
ئەمەیە جەوهەری دیمۆکراتییەت و سیستەمەکەی کە مافی کاری شیا و خانوی شیاو بۆ نیشتەجێبوون ، چارەسەری شیا و و ژیانی شایستەت نەبێت .




پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.