06/04/2023
دوای وتووێژی سەرانی هەشت نقابە سەرەکییەکەی کرێکارانی فەرەنسا دوێنێ 4 شەمە لەگەڵ سەرەك وەزیراندا شکستی هێنا ، هەر یەکسەر بڕیاری مانگرتنی گشتی و دەربڕینی ناڕەزای بۆ ئەمڕۆ ، 5شەمە، 06/04 درا.
بە گوێرەی ڕاپرسییەکی نوێ لە فەرەنسا تا ئێستا هاوپشتی خەڵكی بۆ خۆپیشاندان و مانگرتنەکان لە زیادبووندایە ، بە گوێرەی ئەوە لە سەدا 67ی خەڵکی لەگەڵ خۆپیشاندان و مانگرتندان .
قسەکەری نقابەکان سەبارەت بە وتووێژیان لەگەڵ سەرەک وەزیرانی ئەوێدا ڕایگەیاند ” دیسان بە سەرۆک وەزیرانمان گوت کە تاکە دەرئەنجامی دیموکراسی کشانەوەی دەقەکە دەبێت. سەرۆک وەزیران لە وەڵامدا وتی کە ئارەزووی پاراستنی دەقەکە دەکات…. ” بەردەوامی دا بە قسەکانی و وتی ” دەبێت تا کۆتایی بەردەوام بین لە ناڕەزایی تا حکومەت تێدەگات جگە لە کشانەوەی ئەم چاکسازییە هیچ ڕێگەیەکی دەربازبوون نییە…… تا ئەم چاکسازییە [ درێژکردنی تەمەنی خانەنشینی بۆ 64 ساڵ ] هەڵنەوەشێتەوە، ناتوانین لەسەر هیچ شتێکی تر وتووێژ بکەین ”


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.