23/10/2022
دوێنێ شەمە، 23/10 لە هەندێك شاری گەورەی وڵاتانی دونیا خۆپیشاندان و ناڕەزایی گەورە بۆ هاوپشتی ڕاپەڕیوان لە ئێران کرا.
وێنەکان یەکێکیان وێنەی پرۆتێستی دانشگەی تەبریزە بەشی خوێندکارانی پزیشکی کە لە دەرەوەی زانکۆکەیان ناڕەزایی دەردەبڕن .
وێنەی دووهەم وێنەی خۆپیشاندانەکەی بەرلینە کە گەورەترین خۆپیشاندان بووە بە گوێرەی میدیا یەك ملیۆن و نیو بەشدارییان کردووە .
لە ڕاگەیاندنێکدا گرووپی ئێرانییەکان بۆ دادپەروەری و مافی مرۆڤ کە داوای دەرکردنی باڵوێزەکانی ئێرانیان کرد، هاوکاتیش دەڵێن : ئێمە داواتان لێناکەین دەستوەردان لە ئێران بکەن، شەڕ بکەن یان سیاسەتی گەمارۆدانی ئابووری گەلی ئێران بکەن ، ئێمە دەمانەوێت گەمارۆی ئامانجدار بەسەر ڕێبەران، ئۆپەراتیڤەکان، ئۆلیگارکەکان و لۆبیستەکانی کۆماری ئیسلامیدا بسەپێنن.”
وێنەی سێیەم ناڕەزاییە لە تۆکوێ پایتەختی یابان .
وێنەی جوارەم کە دروشمی ژن ، ژیان ، ئازادیی هەڵگرتووە ئەوە ناڕازاییە لە ئەستەبنول لەبەردەم قونسلییەتی ئێرانیدا.






پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.