ڕۆژی#یەکی_ئایار سیمبوڵی مانگرتنی گشتیی و بەرەنگاربوونەوەی سەروەریی چینایەتی
#١ی_ئایار بۆ کرێکاران ڕۆژی بەرەنگاری کۆیلەتییە، بۆ چەوسێنەرانی کرێکاران ڕۆژی ئاهەنگ و شادی مانەوەی سەروەریی چینایەتی!
#١ی_ئایار بۆ کرێکاران سیمبۆڵی یەکێتی چەوساوان و مانگرتنی گشتیی بوو و هەیە، بۆ پارتییە چەپەکان ڕۆژی مێگەلکردنی کرێکاران لەنێو حزبەکان و دوورخستنەوەیان لە خۆڕێکخستنی کۆمەڵایەتیی!
#١ی_ئایار ڕۆژی ڕەتکردنەوەی کار و کرێکار بوون بوو و هەیە، بۆ ڕامیاران و حزبەکان و دەوڵەتەکان ڕۆژی پیرۆزکردنی کار بووە لە ڕوسیەی بۆلشەڤیکی تاکو ئاڵمانیای نازی و ئۆروپای دێمۆکراتیی ئێستا!
#١ی_ئایار خاڵی دەرکەوتن و تەقینەوەی شۆڕشی کۆمەڵایەتیی کرێکاران بوو، بۆ دەوڵەتگەرایان ڕۆژی توندکردنەوەی زنجیرەکانی یاسای سەروەریی چینایەتی!
#١ی_ئایار بۆ کرێکارانی هوشیار ڕۆژی خۆڕێکخستنی جەماوەریی و کۆمەڵایەتییە، بۆ حزبچییەکان ڕۆژی خۆشباوەڕکردنی کرێکارانە بە «ڕابەری باش و حزبی باش و حکومەتی باش و چەوسێنەری دێمۆکرات – نیشتمانپەروەر – نەتەوەپەرست»!
#١ی_ئایار بۆ کرێکارانی یاخی ڕۆژی ڕەتکردنەوەی بوونە چینایەتییەکانی کۆمەڵی مرۆڤایەتییە، بۆ ڕەوتە چەپەکان ڕۆژی پیرۆزکردن و پێویست–بوونی دەوڵەت!


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.