20/11/2021
لە کاتێکدا لە ئەمشەوی ڕابوردووەوە، هەینی شەوەکەی ، ئیرلەندە بریاری نیوە لۆکداون-ی دا، واتە ئەوانەی بۆیان دەکرێت لە ماڵەوە کار دەبێت لە ماڵەوە بمێننەوەو کار بکەن ، چێشتخانە و باڕو شوێنە گشتییەکان کاتی داخستینان بۆ دانراوە. لە نەمساش ئەوە هیچ هاتنە دەرەوەی 2 ملیۆن کەس کە تەمەنیان لەسەر و 12 ساڵەوەیە و خۆیان نەکوتاوە قەدەخەیە، مەگەر تەنها بۆ بازاڕکردن و کارکردن . جگە لە داخستنی شوێنە گشتییەکان و باڕو چێشتخانەکان لەو کاتەی کە بۆیان دانراوە . لە ئەڵمانیاش گوایە بارودۆخەکە مەترسیدارە و خەستەخانەکان پڕبوون و لە ئێستادا نەخۆشیان ڕەوانەی ئیتالیا دەکەن ، ئەمانیش هەر کەس لە نەمساوە بگاتە ئەوی دەبێت خۆی کەرەنتینە بکات و لە وڕاوەی ئەوەدان کە ئەوانیش بڕیاری لۆکداون بدەن.
ئەوە هۆڵەندەش هەفتەیەكە نیوە لۆکداونێکی بڕیارداوە فشارێکی زۆری خستۆتە سەر ئەوانەی کە تا ئێستا خۆیان نەکوتاوە و کاتی داخستینی شوێنە گشتییەکان و باڕ و چێشتخانەکانیشی دیاریکردووە . بەڵام گەنجانێکی زۆر لەوێ بەمە ڕازی نین بۆیە دوێنیی ، هەینی ، 19/11 لە شارری ڕۆتەردام و هەندێك شاری دیکە خەڵکی هاتنە سەر شەقام دژ بە بڕیارەکەی حکومەت. لەبەر ئەمەش بەیەکادان لە نێوانی پۆلیس و خەڵکیدا ڕوویداو پۆلیس سەیارەی فشاری ئاوی بەکارهێناوە لەگەڵ سەگ و پۆلیسی ئەسپسوار و دواتریش کە نەیانتوانی کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بکەن تەقەیان لە خەڵکی کردووە 7 کەسیان بریندارکردووە.


