21/03/2021
دوای ئەو پرۆتێست گەوەرەیەی ڕۆژی یەكشەمە ، 21/03 ، لە شاری برستڵ ، تکایە ئەم کرتە لەسەر ئەم لینکە بکە:
https://uk.yahoo.com/…/night-violence-bristol-kill-bill…
ئێستا پۆلیس ئاماری زەرەروزیانی خۆیان و مەترسیان و هەروەها ژمارەی گیراوانیشیان خستەڕوو. بە گوێرەی ئامارەکانی پۆلیس 21 پۆلیس بریندار بوون کە هەندێكیان پێویستیان بە خەستەخانە هەبووە، 12 ڤان و سەیارەی دیکەی پۆلیس یا سوتێنراون یاخود تێشکاون ، 10 کەسیان دەستبەسەرکردووە و بەدوی کەسانی تریشدا دەگەڕێن
پۆلیس ترسێکی ئێکجار زۆریان لێنشتیوە سەرۆکی پۆلیسی ئەو دەڤەرە دەڵێت ” لە زۆر شاری دیکەی بریتانیادا لە ئایندەیەکی نزیكدا هەمان شت ڕودەداتەوە و ژیانی پۆلیس زۆر لە مەترسیدایە ، هەندێك لە پۆلیسەکان پێیان وتوم کە لە کوشتن و مردن دەترسین . لە چاویانا دیارە کە ترسیان لێنیشتووە.” هەر لەبەر ئەمەش بە پەلە داوای کۆبونەوەی نێوانی خۆی و وەزیری ناوخۆی سەرۆکی پۆلیسی ئینگلەند و وێلسی کردوە .
ئێستا حکومەت بڕیاری دا لە ڕۆژی دووشەمەوە ، 29/03 وە پرۆتێست قەدەخە نەکرێت و ڕێگا بدرێت کە خەڵکی پرۆتێست بکات. کورد ڕاستیان وتووە : شەق دەزانێت قۆناغ لە کوێیە.
یەكشەمە تاکو سەعات 1.30 بەیانی دووشەمە، هەلی کۆپتەری پۆلیس بەسەر شارەوە گەڕاوە ، تاکو 4.30 بەیانی زوو یەك دوو ڕێگای سەرەکی هاتنە ناوەوەی بریستڵ داخراوە تاکو سەیارە نەیەتە ناو شارەوە .
