پێت سەیر نەبێت کە دەبینیت ژنانی شاری حلە لەسەر شەقامن دژ بە دەسەڵاتداران:

پێت سەیر نەبێت کە دەبینیت ژنانی شاری حلە لەسەر شەقامن دژ بە دەسەڵاتداران:

یەكێك لە تایبەتمەندییەکانی پرۆتیستەکانی خەڵکی لە عێراق هاوبەشیکردنی ژنانە بە تایبەت لە شوێنێکی وەکو حلە کە لە کاتێکدا کە خۆپیشاندانەکان بەردەوامن.

29/10/2019

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی گاردیان هەندێك لە پۆلیس و دەزگە ئەمنییەکان نایانەوێت کە تەقە لە خۆپیشاندەران بکەن و ئەو پاگەندانەش بەدرۆدەخەنەوە کە خۆپیشاندەران بە فیتی قەتر و ئەمەریکایە ، ئەوان دەڵێن ئەوانە پاگەندەی ئێران و هێزەکانی خۆراسان و بەدرن  کە هادی عامری سەرکردەیان دەکات بۆیە ئەم پاگەندانە دەکەن تاکو هەموو شتێکیان لەتەكدا بەکاربهێنن بۆ کپکردنەوەی دەنگیان و خامۆشکردنیان.  هەر ئەو کەسەی دەزگەی ئەمن دەڵێت لە ئێستادا تیمێك کە لە ئێرانییەکان و عێراقییەکانی سەر بە ئێران پێك هاتوە و ئۆفیسەکەیان لە زۆنی سەوزە و ئەوان کۆنترڵی مامەڵەکردن لە تەك خۆپیشاندەرانا دەکەن و ڕێوشوێن بۆ عەمەلییەکان دادەنێن .

ڕیپۆرتکارەکەی گاردیان ، کە خۆی عەرەبە و لام وایە عێراقییە، هاوکات دیمانەی لەتەك زۆرێك لە پیشاندەرانا و کەس و کاریان کردووە .  یەکێك لەوانە گەنجێكی پارێزەرە کە 3 ساڵە زانکۆی تەواوکردووە و بەڵام کاری دەستنەکەوتووە ، ئەو لە ڕستێك لە قسەکانیا دەڵێت ” “These are the best demonstrations since 2003,” the lawyer said. “All the previous demonstrations were either organised by Moqtada al-Sadr or the secularists, but this is a genuine leaderless people’s uprising.”

” ئەمە چاکترین خۆپیشاندانە لە ساڵی 2003 وە ….هەموو خۆپیشاندانەکانی پێشوو یا لە لایەن موقتەدا صەدرەوە ڕێكدەخرا یاخود لا لایەن عەلمانییەکانەوە، بەڵام ئەمە ڕاپەڕینێکی ڕاستینەی خەڵکیە بێ سەرکردەیە”

لێدوانێک بنووسە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.