زاهیر باهیر
٢١/٠٦/٢٠١٦
پێشه‌کی ده‌بێت ئه‌وه بڵێم لای من نه قه‌یران قه‌یرانی ئابورییه و نه قه‌یرانی سه‌رمایه‌دارییه، به‌ڵکو قه‌یرانی ئێمه‌یه . من له‌سه‌ر ئه‌مه وتارێکی دوور‌و و درێژم به کوردی و به ئینگلیزی نوسیوه‌و وا له دامێنی ئه‌م پۆسته‌وه هه‌ردو لینکه‌که داده‌نێم ، نه‌با که‌سێك تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت.
لێره‌دا من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بلێم ، که ئابوری له دوای له‌نێوچونی کۆمه‌ڵی سه‌ره‌تایی بێ چینایه‌تی ، هه‌ر له‌و کاته‌وه ڕێڕه‌وی سروشتیی ئابوریی و ئامانجی ئابوریی هه‌ر له سامانه سروشتیییه‌کانه‌وه تا ده‌گاته به‌رهه‌می دروستکراو که خۆڕسکیانه و بۆ پێداویستی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و به‌رده‌وامبوونی ژیان، به‌کارهێنراوه ، شێوێنراوه و ئیدی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که ئێمه ئێستا به ده‌هۆڵی میدیای کاپیتاڵیزم، ‘ گوایه جیهان له قه‌یرانی ئابووریدایه’. به‌خه‌به‌ر هاتوین ، ئه‌م قه‌یرانه هه‌ر هه‌بووه.
چۆن؟ به‌ڕای من که گرفت دروستده‌بێت ، کێشه ڕووده‌دات، قه‌یران سه‌رهه‌ڵده‌دات ، که له کاتێکدا پێشتر هیچیان نه‌بووه ، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ، که ئه‌و شته ، ئه‌و پرسه له ڕێڕه‌وی ڕاستی خۆی، لای داوه ، وه‌کو خه‌ڵکی له‌سه‌رده‌می کۆندا بۆ هه‌ندێك گرفت ده‌یانوت ، له گرێژه‌نه چووه. بۆیه كێشه‌ی تیادا دروستبووه، ئه‌مه‌ش کێشه‌کانی سه‌راپای ژیان ، ده‌گرێته‌وه.
له کۆمه‌ڵی سه‌ره‌تاییدا ، سامانه سروشتییه‌کان و سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی ژیان ( ئابوریی) ، وه‌کو له‌سه‌ره‌وه وتم بۆ ده‌فعکردنی پێویستی ڕۆژانه بووه ، هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌ش ، له‌وێدا کێشه‌یه‌ك دروستنه‌بووه . به‌ڵام کاتێك که کۆمه‌ڵی سه‌ره‌تایی له به‌ین چووه و کۆمه‌ڵی چینایه‌تی دروستبووه و به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سامانه سروشتییه‌کان و سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی ئابوریی، کۆمهڵێكی چینایه‌تی، هیراشی/قوچکه‌ویی هاتۆته‌کایه‌وه. کۆمه‌ڵێك هه‌ر به حوکمی هه‌بوونی سامانی زیاتر سه‌ره‌نجامی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه که باسمکردن ، جیاوازی دروستکردووه ، خێڵی باڵاده‌ست و خێڵی بنده‌ست ، په‌یدا بووه . ده‌وڵه‌مه‌ندی و زه‌نگینی ، ده‌ستڕۆیشتوو له بواره‌کانی ژیاندا ، سه‌رییهه‌ڵداوه ، هه‌مووش به‌هۆی له‌ده‌ستدابوونی که‌ره‌سه‌کانی ،به‌شێك له سامانه سروشتییه‌کان یاخود سه‌رچاوه ئابورییه‌کان، بووه و بۆ به‌رژه‌وندی خۆیان نه‌ك په‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵ و پێداویستی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ، به‌کارهێنراوه .
واته لێره‌دا ، سامانه سروشتییه‌کان و سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌ی ئابوریی ئه‌رکه گرنگه مێژووییه‌که‌یان له ده‌ستداوه ، له بری ئه‌وه‌ی ڕزگارکه‌ری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ له مردن و برسێتی بێت، ده‌قاو ده‌ق بووه به ئامرازێك ، هۆکارێك بۆ خولقاندنی برسێتی و دواتریش مردن ، بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کانی ژیان ده‌فع بکات ، هات ته‌ماح و هه‌ستی پاوانه‌کردن، هه‌یمه‌نه‌کردنی که‌مینه‌یه‌کی ، ده‌فعکردووه .
ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و له ” گرێژه‌چوونه‌ی” ئابوری نه‌مێنێت ، بۆ ئه‌وه‌ی برسێتی و هه‌یمه‌نه ، له‌ناو ببرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی چینایه‌تی و هیراشییه‌ت له‌به‌ینبچێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌س وه‌کو یه‌ك بژێت و سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتیش موڵکی که‌س نه‌بێت و له لایه‌ن که‌سه‌وه پاوانه نه‌کرێت، به‌ڵکو ببێته‌وه به موڵکی گشتی، هاوکاتیش ئه‌رك و ئامانجه مێژوییه‌که‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه ، به واتایه‌کی دیکه ده‌بێت ئه‌و سامانه سروشتیانه و ئه‌و سه‌چاوه ئابورییانه ، که ئێستا به‌دیل گیراون له لایه‌ن که مینه‌یه‌که‌وه ، ده‌بێت ئازاد بکرێن.. ئازادکردنی ئه‌وه‌ش ئازادکردنی مرۆڤ و کۆمه‌ڵی دیله و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌های ته‌واوی خودی مرۆڤ خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ به‌های کۆمه‌ڵایه‌تیبوونیدا. ئه‌مه‌ش ته‌نها له ڕێگای بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستییه‌وه بۆ دابینکردنی کۆمه‌ڵێکی ئه‌نارکیستی/سۆشیالیستی ده‌کرێت.
> https://libcom.org/library/current-economic-crisis-capitalism-crisis-or-ours
به‌شی یه‌که‌م:
http://www.rewend.info/ku/articles/1149-qairani-sarmayadari-yan-hi-ema.html
به‌شی دووهه‌م
http://www.rewend.info/ku/articles/1151-qairani-sarmayadari-yan-hi-ema-2.html
