بەڵێ بۆ خۆبەڕێوەبەرایەتیی گەلیی
بەڵێ بۆ دێمۆکراتی ڕاستەوخۆ
ئێمە ئەنارکیستەکان هاوپشتی تەواو لە خۆبەڕێوەبەریی گەل دەکەین، بەڵام بە هەمان ئامادەیی دژایەتی جەنگ و هەڵمەتی چەکدارانە و لەشکریی دەکەین، چونکە لەو جەنگەدا هەر دەوڵەت و میلیشیاکان سەرکەوتوو دەبن و هێزی جەماوەر و بەرەنگاریی کۆمەڵایەتیی تێکشکاودەبێ و دەبێتە هۆی نائومیدییەکی درێژماوە.
ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەریی گەل [خۆسەریی گەل] لە بەرانبەر دەسەڵاتداریی دەوڵەتی تورکیە، هەنگاوێکی پۆزەتیڤ و شۆرشگێڕانەیە و پشتیوانیکردنی ئەرکی سەرشانی هەموو ئازادیخوازێکە، بەڵام ڕاگەیاندنی ئەو خۆسەرییە بە هەڵمەتی چەکدارانەی هێزی سەربازیی، هەڵەیەکی کوشندەیە و پێویستە هێزی کۆمەڵایەتی گەل جێگەی بگرێتەوە و بوارنەدرێت جەنگی چەکداریی جێگەی ویستی کۆمەلایەتیی و خۆڕێکخستن و خۆبەڕێوەبەریی جەماوەریی چین و توێژە نەدار و بێدەسەلاتەکان بگرێتەوە.
سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان
١٧ی ئۆگوستی ٢٠١٥
