و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
به‌شی چوارهه‌م:
په‌ڕله‌مان یا دیمۆکراسی؟
به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه ئایدیایه‌کی جێگره‌وه(ئەڵتەرناتیڤ) له دیمۆکراسی-دا هه‌بووه.، که ئه‌ویش ئایدیای دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ بووه، که له کومونی پاریس له سالی 1871 دا ده‌رکه‌وت، هه‌روه‌ها له (ڕوسیا)ش له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می شۆڕشدا، له‌وێش ده‌رکه‌وته‌وه، دیسانه‌وه له ئیسپانیا له‌نێوانی ساڵی 1936 -1937 له بوارێکی زۆر فراواندا،خرایه‌وه کار. ئه‌م شێوه دیمۆکراتییه زۆربه‌ی وه‌خت ڕێگایه‌ك بووه که کرێکاران له مانگرتنه‌کانیاندا به‌کاریان هێناوه، میتۆدێکه زیاتر خۆبه‌خۆییه(عه‌فه‌وی) کاتێك که خه‌ڵکی ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ت یاخود به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان ده‌بنه‌وه، به‌کارده‌هێنرێت. دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ئه‌و دیمۆکراسییهیه،که ئه‌نارکیسته‌کان ده‌یخوازن و پێی له‌سه‌ر داده‌گرن.:
دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له‌چه‌ند ڕوویه‌کی گرنگه‌وه له‌دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری، جیاوازه، له‌وانه:.
- دەمۆکراسی ڕاستەوخۆ ئەوەندەی لەبارەی ‘پەسەندکردنی’ بیرۆکەکانەوەیه، بە ھەمان ڕادەش لەپێناو ‘گەشەپێدانی’ بیرۆکەکانە. لە دیمۆکراسی پارلەمانیدا ھەرگیز لەبارەی بیرۆکەکانەوە پرسیار لە خەڵکی ناکرێت، تەنیا لەبارەی ‘پەسەندکردن’ یا ‘پەسەندنەکردن’ی ئەو بیرۆکانەوە پرسیاریان لێ دەکرێت، کە پێشیان دانراون.
لەو بارەوە دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ بەتەواوی جیاوازە. دیمۆکراسی راستەوخۆ بەم بنەما کاتوارییە پشتئەستوورە خەڵکی بەخۆی باشتر لەدوای پرسەکانی خۆی دەبێت. ئێمە پێویستمان بە شارەزایان نییە تاکو پێمان بڵێن چۆن شوێنەکانی کار و ژیانمان بەرێوەبەرین. ئەنارکیستەکان پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەن کە ئێمە بەخۆمان بۆ ئەنجامدانی ئەوە زۆر بەتواناین. گشت ئەو شتانەی کە ئێمە پێویستمانن، تەنیا سەرچاوەکان و مافی ئەنجامدانیانه . دیمۆکراسی ڕاستەخۆ شێوازە میتۆدە.
- دیمۆکراسیی راستەوخۆ بە بنەمای نوێنەرایەتی پشتئەستوورە نەک جێگریی. جیاوازیی یەکلاکەرەوە لەنێوان نوێنەرایەتی و جێگریی ئەوەیە کە نێردراوان تەنیا بۆ ئەنجامدانی بڕیارگەلێکی دیاریکراو ھەڵبژێردراون، نێردراوان ( وه‌کو MPs و TDs ) مافی گۆڕینی بڕیارێکیان نییە کە پێشتر لەلایەن کۆمەڵەی (ئەنجومەنی- شورای) خەڵکەوە دراوە. نێردراوان (بەپێچەوانەی جێگرانەوە)، ئەگەر ئەو ئەرکە دیاریکراوه‌ی کە خراوەتە ئەستۆیان ئەنجامنەدهن، ئەوا دەستبەجێ دەتوانرێت ئاگاداربکرێنەوە و نوێنەرایەتییەکەیان لێبسەندرێتەوە.
- دێمۆکراسی راستەوخۆ بەو ڕادەی لەبارەی شوێنی کارەوەیە، بە ھەمان ڕادەش لەبارەی شوێنی ژیانەوەیە، نێو کۆمۆنێتییه‌که. لە دێمۆکراسی پارلەمانیدا شوێنی کار پارێزەری دێمۆکراسییە (پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە کرێکاران لە رێگەی سەندیکاوە بەدەستیانھێناون). لە دێمۆکراسی راستەوخۆدا خستنەگەر و سەرپەرشتی کارگەیەک، ئۆفیسێك، کێڵگەیەک یا نووسینگەیەک لە رێگەی کۆبوونەوەی گشتی کرێکارانەوە ئەنجامدەدرێت. هه‌ر ئه‌م کۆبونه‌وانه‌ن که‌بڕیار له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سه‌رکار، ده‌دات و بهڕیوهبهرهنوێیهکان هه‌ڵده‌بژێرن و بانگیشیان ده‌کاته‌وه‌و کار و کردنی کاره‌کان ڕێکده‌خه‌ن ھەرئاوا ھەڵبژاردنی کەسەکان (وەک نوێنەر) بە رەزامەندیی ئەوانەی دەوروبەریان لە شوێنی کار و ژیانی نێو کۆمۆنێتییه‌که، لەتەکیاندا، ده‌کرێت. هه‌روه‌ها رێکخراوی ھەرێمی لەلایەن فێدراسیۆنەکانی شوێنی کارەوە بەبەکاربردنی پێکھاتەی نوێنەرایەتی پێکدێت.
ئایا ئه‌م فۆرمهلهدیمۆکراسی ده‌توانرێت کاری پێبکرێت و گه‌ر کرا چۆن ده‌بێت؟ وه‌کو پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا ئیسپانیا یه‌کێکه‌له باشترین نموونه‌کان که بهرچاومانخرا و ده‌ریخست که‌تا چه‌ندێك ده‌توانین بۆ ڕێکخستنی کۆمه‌ڵ ئه‌م شێوه‌نوێیه به‌کاربهێنین. هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی که‌له‌لایه‌ن کرێکارانهوهلهنێوانی 1936-1937 دا دروستکران شێوه‌یه‌کی به‌رزی دیمۆکراتیانهبوون، هاوکاتیش ئه‌وه‌یان نیشاندا که‌چ توانستێکی شاراوه‌مان هه‌یه، گه‌ر ئێمهلهڕێگر و به‌سته‌کانی کاپیتاڵیزم، ئازادبین. به‌ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت ده‌بێت قسه‌ی خۆمانمان هه‌بێت، ( گه‌رچی ئه‌مه له‌ژێر سایه‌ی کاپیتاڵیزمدا مه‌حاڵه) سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی که‌ده‌یکه‌ین و چۆنی ده‌که‌ین و که‌یی و له‌چ ڕێگایهکهوهدهیکهین. کاتێكیش که‌ئه‌م مافانه‌مان هه‌بێت جۆرایه‌تی ( نه‌وعیه‌ت) و سروشتی کاره‌کانمان زۆر به‌مه‌زنی ده‌گۆڕێت، – ئه‌مه‌ش یه‌کێك بوو له‌و شتانه‌ی کهلهئیسپانیا به‌ده‌ستهێنرا. دیمۆکراسییه‌ت و کار ههمیشهدهبێت له‌شانی یهکهوهبڕۆن و به‌یه‌که‌وه‌بن- دهریشکهوتووهئهمهیهکێكهلهفهشهلهکانی دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری که‌هیچ وه‌ختێك ، ئهمهنهبووهودهرنهکهوتووه، له‌وه‌ش ناکات هه‌رگیز ڕووبدات – هۆکاره‌که‌شی ئهوهیهکهههڕهشهیهکهبۆ کاپیتاڵیزم و به‌ند و یاساکانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان.
***
شۆڕشی ئیسپانی له‌سالی 1936 ڕویدا و بهقورسیش که‌وته‌ژێر کارایی و هه‌ژموونی ئایدیای ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه، شۆڕشێك بوو به‌قه‌واره‌یه‌کی گه‌وره‌و له‌بوارێکی فراواندا بێ هیچ دوودڵییه‌ك شۆڕشێکی فراوانی کرێکاران بوو له‌چه‌رخی بیسته‌م دا، به‌تایبه‌ت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌کۆمه‌ڵی ئیسپانی گۆڕی.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه‌ی شۆڕشی ئیسپانی ئه‌وه‌بوو که دیمۆکراتی بوو، لایه‌نێکی ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مه‌یلی سروشتی شۆڕشهجهماوهرییهکان، بوو، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی فراوانی هه‌ژموونی ئایدیاکانی ئه‌نارکیستی بوون، کهدهستپێشکهری کرد له‌بایه‌خدان به‌پله‌ی یه‌که‌م (ئهسبهقیهتدان) به‌به‌شداریکردن و گردبوونه‌وه‌ی جهماوهرییانهلهخهباتکردن دژی کاپیتاڵیزمی ئیسپانی.
بیرۆکە ئەنارکیستییەکان له‌ده‌سته‌واژه‌ی پرنسپڵی ‘ئامرازه‌کان و ئامانجه‌کان’ دا خۆی دروستکردووه، باوه‌ڕمان وایهئامرازهکانی کهبهکاریدههێنین، هه‌لومه‌رجه‌کانی یا حاڵه‌تی ئامانجه‌کانمان کهبهدهستیان ده‌هێنین، دیاریده‌کات . ئه‌نارکیسته‌کان ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵێکی کرێکاریی ئازاد و دێمۆکراتیك دروستبکه‌ن، بۆ ئه‌م سه‌ره‌نجامه‌ش ئه‌وان میتۆده‌کانی که‌ئه‌م کۆمهڵهدروستدهکهن له‌ناو خودی ئه‌و تێکۆشانه‌ی کهگۆڕانکارییهکان ده‌کات ، به‌کارده‌هێنن. بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران له‌ئیسپانیا، به‌شێکی به‌هۆی چالاکی ئهنارکیستیانهوه، بوو، کهههژموونێکی به‌هێزی پراکتیزه‌کردنی دیمۆکراسیی هه‌بوو، ئەوەش ئامانجێکی هوشیارانە بوو.
شێوازی تێکۆشانی ئهنارکیستیانهپهرهدانه به‌خودی چالاکی خۆیی و متمانهبهخۆبوونیچینی کرێکارانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکارهشهکهئهنارکیستهکان دژی هه‌موو به‌شداریکردنێکی ‘ ڕێگای پهڕلهمانتارین به‌ره‌و سۆشیالزم’. چالاکی په‌ڕله‌مانته‌ری و’که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن’ – لهئیساپانیا وه‌کو شوێنه‌کانی دیکه- ڕۆڵی ناکارایی (پاسیڤانه) کرێکارانیان تهشهنهپێدهدا و هانی خه‌ڵکیان ده‌دا که‌باوه‌ڕ به‌وه بهێنن’ که‌سێکی دیکه’ سۆشیالیزم به‌ده‌ستده‌هێنێت. ئه‌نارکیسته‌کان له‌بناغه‌دا دژایه‌تی ئه‌م بیر‌و بۆچونهدهکهن. ئێمه‌ده‌زانین و ‘مێژوش ئه‌و سه‌رنجه‌ی سه‌لماندووه’ کهڕزگاری کرێکاران ته‌نها له‌ڕێگه‌ی خۆیانهوهدهبێت’.
درێژه‌ی هه‌یه
