و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
به‌شی سێهه‌م:
ئه‌نجومه‌نه‌کان:
ئه‌م ههیکهلهدهڤهرییانهوا کڵێشه کێشراون کهبڕیارهگرنگهکانی وه‌کو پرسی شه‌ڕ و ئاشتی، بده‌ن. به‌هه‌رحاڵ ئاشکرایهکهکۆبوونهوه فراوانه‌کانی ده‌وڵه‌ت زۆر دوورنلهلابهلاکردنهوهی پرسهبچوکهکانیش، هه‌روه‌ها یاخیبووانیش، واته کۆمۆنێتییه‌کانی زاپاتێستا، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌کسیك، هه‌تا له تۆمارکردنی ناوی له‌دایكبووان مردووانیش، ڕه‌تده‌که‌نه‌وه
گرفتی فیعلی، تهنسیقکردنی نێوانی کۆمۆنێتییهکانهکهئهنجومهنهکانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی پێێکهێنابوو کهناسرابوون بهشارهوانییهسهربهخۆکان (ئۆتۆنۆمی)، بۆ نموونه100 کۆمۆنێتی شاره‌وانییه‌کی سه‌ربه‌خۆیان به‌ناوی ئهنارکیستهمهکسیکۆیهکهوه، Ricardo Flores Magon ناونا ، هه‌روه‌ها Libertad Tierray که‌له‌سه‌ر سنووری گواتهمیلایهشارهوانییهکی دیکه‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌و له120 کۆمۆنێتیی، پێکدهێت.
” له‌ناو خودی هه‌یکه‌له‌کانی شارهوانییهنوێیهکهدا کهدروستکرابوو، کۆمۆنێتیه‌کان ناوی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به‌ناوی کۆمۆنێتی مامۆستایان، په‌ره‌پێدانی ته‌ندروستی داننیشتوانی شوێنه‌که، په‌ڕله‌مانی دانیشتووانهئهسڵییهکان ناوده‌نا و یاسا تایبه‌تییه‌کانی خۆیانیان لهسهربناخهی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و جێندەریی له‌نێوانی دانیشتوانانی ئیتنیك کۆمۆنێتییهجیاوازهکاندا، ڕێکده‌خست “
ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی ناحکومی (NGO) له‌ورده‌کاری هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بۆ ورد‌و و خاشکردنی کۆمۆنێتییه‌کان، ڕاڤه‌ی چونێتی ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی کۆمۆنێتییه‌کان،ئاوا ده‌کات و ده‌ڵێت:
کۆمۆنێتییه‌کانی ناوچه‌ی دانیشتوانهئهسڵییهکه یاخود خه‌ڵکانی ئه‌و دهڤهرهلهگردبوونهوهی ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانیدا ، ئه‌وانن کهبڕیاردهدهن ئایا سه‌ر بهشارهوانییهئازادهکان ده‌بن یا نا…..ئه‌وه کۆمۆنێتییهکاننکهنوێنهرهکانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی شارهوانییهئازادهکان که‌ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌که‌دا هه‌یه، هه‌ڵده‌بژێرێن. هه‌ر نوێنه‌رێك که‌بۆ هه‌ر ئیداره‌ی ده‌ڤه‌رێك له‌چوارچێوه‌ی شارهوانییهئازادهکاندا ( ئۆتۆنۆمی) هه‌ڵده‌بژێررێت، گه‌ر به‌ته‌واوی بڕیاره‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆمۆنێتییهکهبهجێنههێنن ، ڕهنگهلهوێ بجوڵێنرێن….ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵده‌بژێرێن بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌که، مووچهبۆ ئه‌و کارهوهرناگرن، گه‌رچی تێچونی (مه‌سره‌فی) ئه‌نجامدانی کاره‌کانی ئه‌نجومه‌ن، که‌له‌لایه‌ن هه‌مان کۆمۆنێتییهکانهوهکهداوای ئاماده‌بوونیان لێده‌کات، له‌ڕێگای هاریکاری نێو ئه‌ندامه‌کانه‌وه، بۆیان ده‌گێڕنه‌وه. له‌هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا بڕێك له‌ئه‌ندامانی ئهنجومهنهکهکهکار له کێڵگه‌کاندا ده‌که‌ن، هاوکارییان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌توانن خۆیان بۆ کاروباری ئهنجومهنهکهتهرخان بکه‌ن و پێویست ناکات بچنه‌وه‌سه‌ر کێڵگه‌کان.
ئاشکرایهکهئهم ههیکهلانهزۆر له‌گه‌ڵ ئه‌نارکیزم یا له‌ڕاستیدا له‌گه‌ڵ سەندیکالهشۆڕشگێڕهکاندا، دێنه‌وه، کهتۆڕێکن و ده‌سه‌ڵات و بانگه‌واز له‌وێدا هه‌ن، گه‌رچی ئه‌م ههیکهلانهبههۆشمهندی ئهنارکیستانهنین، به‌ڵکو تێکهڵهیهکهلهپراکتیزهی خهڵکهئهسڵییهکانی ئه‌وێ و مارکسیزم و زانستی تیئۆلۆگی ئازادیخواز ، له‌وێ، که‌ئه‌مه‌ش نابێت ڕێگرمان بێت لهکۆمهك و هاوکاریکردنیان.
له‌هه‌مووش گرنگتر ئه‌سڵی ئه‌مان هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌مان مۆدێلێکی هه‌نووکه‌یی بۆهه‌ندێك له‌وانه‌ی کهئێمهپراکتیکانهقسهی له‌سه‌ر ده‌که‌ین، ده‌خه‌نه‌به‌رده‌ست.
چاپاسا که‌ناوچه‌یه‌کی زۆر هه‌ژار و په‌راوێزخراوه، ئهوهشڕاستیهکهکهپێكهاتهئازادهکان له‌هه‌لومه‌رجێکی ئاوا خراپ‌دا و له‌ناوه‌ڕاستی شوێنێك کهچڕی دانایشتوانی خهڵکهکهینزمهلهجهرگهی جه‌نگێکی له‌سه‌رخۆدایه، ته‌نیا ده‌توانن لاوازانه په‌ره‌بسێنن، به‌های خۆیان بیسه‌لمێنن .
خاڵهپۆزهتیڤ و نێگه‌تیڤه‌کانی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ:
خاڵهپۆزهتیڤهکان: دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ زۆربه‌ی وه‌خت کارێکی خێرایه‌و ڕێگایه‌کی گونجاوهبۆ گروپه‌کان له‌گه‌یشتن بهبڕیارهکانیان. نماییشی ڕاستەوخۆ ناسراوه به‌وه‌ی که ڕێگایهکهبۆ ده‌رئه‌نجامگیری له‌گه‌یشتن به‌بڕیاره‌کان که‌پێچه‌وانه‌ی پرۆسێسێکی ئاراستەکراوهبۆ کار لەسەرکردن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ئاوا ڕه‌چاوکراوه که مێتودێکی زۆر گونجێنراوه(مهرینه)له‌گه‌یشتن به بڕیاره‌کان که‌بۆ شوێن و جێگایه‌کی فراوانی جیا جیا ده‌ستده‌دات.
خاڵهنێگهتیڤهکانی: هه‌ندێك که‌س هەندێك کڵێشه‌ی (فۆرم) دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ئاوا ده‌بینن، که زۆر کاران و سه‌ره‌نجامێکی باش و به‌جێ دهدەنهدهست، به‌ڵام سەرەنجامی مەبەستە، نەك تەواوەتی پرۆسێسەکە، هه‌ندێکی دیکه‌ش به‌کارهێنانی” یاسای زۆربه”ی ده‌نگ، وه‌کو له‌چه‌ند فۆرمێکی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆدا، هه‌یه، بهوهلەبهرچاودهگرن که به‌که‌مگرتنی یهکسانییهله پرۆسه‌ی بڕیاری ده‌نگدانی گروپه‌که‌دا.
درێژه‌ی هه‌یه
