با بە ھاوپشتی و بەرەنگاریی جەماوەریی لە نێوخۆی ئیڕان و دەرەوەیدا؛ بەر بە وێرانكردنی گوندەكانی ھەجیج و بڵبەر و ڕوا لە ھۆرامانی داگیركراوی ئێران بگرین !
كۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی خزمەتگوزاری و بەرھەمھێنانی ئەلەكتریك و دروستكردنی بەنداو، دەیھەوێت سێ گوندی چەند ھەزار ساڵەی ناوچەی ھۆرامان كە نموونەی ھەرەوەزیی كۆمەڵایەتیی و خودكەفایی و خۆگەردانی كاروبار و پیشەسازی و باخداری سەركەوتووی ناوچەكە و ئێرانن وێران بكات !
بەرگرتن بە پیلانەكانی كۆماری داگیركاری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی ھۆرامان و ناوچەكانی دیكەی ئێران و ھەرێمی كوردستان و عیراقیش لە گرەوی خەباتی نافەرمانی مەدەنی خەڵكی ناوچەكە و پشتیوانی ناوچەكانی دیكە و ناڕەزایەتیی زنجیرەیی و فشاری جیھانی ئازادیخوازان و كەمپەینی كراوەدایە !
نا بۆ پلانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران
نا بۆ دەوڵەت و دەسەلاتی سەرووخەڵكی
بەلێ بۆ خۆبڕیاردان و خۆبەرێوەبەرایەتی خەڵكی
https://fbcdn-sphotos-b-a.akamaihd.net/hphotos-ak-prn2/q71/1381283_1417958488427747_538823895_n.jpg
