ناڕەزاییەکانی خەڵکی لە تورکیا سنوری ئەستەنبولی بەزاندو گەیشتە گەلێیک شاری تورکی

ناڕەزاییەکانی خەڵکی لە تورکیا سنوری ئەستەنبولی بەزاندو گەیشتە گەلێیک شاری تورکی

‌ناڕەزاییەکانی خەڵکی لە شاری ئەستەنبول لە ڕۆژی دووشەمەوە دەستی پێیکرد لە بەرگریکردن و پاراستنی پارکی گیزی کە دەکەوێیتە سێینتەری شارەوە ، دژی دەوڵەتی تورکی کە لە هەوڵی کاولکردنی پارکەکەدان و تەختکردنی بۆ دروستکردنی شۆپینگ سێینتەرێیک. دوێینێ ، ڕۆژی هەینی بە دەیەها هەزار کەس بەشدارییان کرد لە کوردوو تورک ، لاوو پیر، چەپ و سۆشیالیست و ئەنارکست و هەتاڕاپۆرتێیک دەڵێیت بە شێیک لە پۆلیسیش چوونەتە ناو ناەزاییکەرانەوە. پۆلیس بە دەستێیکی پۆڵاین و بە هێیزێیکی زۆرەوە بە بەکارێینانی تێیڵاو ئاوی بە تەوژم و زۆر وەسیلەی سەرکوتکەرانەی تر لە سەرکوتکردنی خەڵکیدا بەرەوامن؛ بە پێی ڕاپۆرتی گاردیان یە کێیک لە ێیم پییەکانی کورد بەدەستی پۆلیس بریندار بووە لە پاڵ ١٠٠ برینداری تردا. هەر بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ناڕەزاییەکان لە هەندێیک شاری تر یش دەستی پێیکردوە وەکو ئەنقەڕەو ئەزمیرو باردوم و زۆر شاری تر؛

ئە ئەمەیە خەباتی جەماوەریانەو کۆمەڵایەتی کە هەرە زۆرینەی خەڵکی وێیڕای هەموو جیاوازییەکیانیان کۆکردۆتەوە دژی دەوڵەت و دژی سوودو قازانجی کۆمپانیا گەورەکان کە تەها بیر لەوە دەکەنەوە نەک خۆشگوزەرانی خەڵکی هەر بۆیە پارکەکان تێیکدەدەن و و شۆپینگ سێینتەری تیادا دروست دەکەن. ئەمەیە خەباتی ڕاستەوخۆو بە قازانجی زۆربە هەر بۆیە گرنگە ئێیمەی کوردیش خەباتی حیزبییانەو پەڕلەمانتاریانەو سییاسیانە ڕەت بکەینەوە خۆمان لەگروپی لۆکاڵی ئەنتی سەروەرێتی و ئەنتی کۆمپانیاو بانقەکان و بزنسمانە گەورەکان ، ڕێیکبخەین و خەباتی ڕاستەوخۆ ئەبجام بدەین.

 https://www.facebook.com/photo.php?fbid=441109569318524&set=a.293176954111787.62639.100002584556445&type=1&relevant_count=1

لێدوانێک بنووسە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.