بەرگرتن بە ڕامیاریی و یاسای تایبەتیكردنەوەی كەرتە گشتییەكان، بەرەوپێشبردنی بزاڤی ١٧ی شوباتە

بەرگرتن بە ڕامیاریی و یاسای تایبەتیكردنەوەی كەرتە گشتییەكان، بەرەوپێشبردنی بزاڤی ١٧ی شوباتە

ئەگەر ١٧ی شوبات لە بەرامبەر ساختەكردنی دەنگ و ملھوڕی ڕامیاریی پارتە دەسەلاتدارەكان ھاتینە مەیدان و ” بەردەركی سەرا “مان  داگیركرد و كردمانە بڵندگۆی دەربڕینی ناڕەزایەتییەكانمان، ئەوا ئەم ساڵ لە ساڵیادی ئەو بزاڤەدا لەتەك پەسەندكردنی پرۆژەی تایبەتیكردنەوەی كەرتە گشتییەكانی كۆمەڵگە بەرەوڕووین و نوێنەرانی نیئۆلیبرالیزمی جیھانداگیركەر و بازارئازادی جیھانلوش، خەریكن لەپاڵ ھەرای بودجەدا لەتەك ئۆپۆزسیۆنی تالانخواز، پرۆژەی تایبەتكردنەوەی ئەو كەرتە گشتییانەی كە تا ھەنووكە كۆمپانیای (نۆكان و كۆڕەك و وشە) تالانیان نەكردوون و نەخراونەتە ھەراجخانەی بازارئازادەوە، بەڕێدەكەن…

با ئەم ساڵ لە ساڵیادی بزاڤی جەماوەریی” ١٧ شوبات”دا بەردەم نەخۆشخانە و كارخانە و فێرگە و زانكۆكان دەستە و كۆمیتەكانمان بۆ سەندنەوەی كەرتە گشتییە دزراوەكان پێكبھێنین و ھاریكاری و ھاوپشتی ” لێژنەی پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندییە گشتییەكان”ی خانەقین بكەین و بزاڤەكەمان سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە، چونكە ئەزموونەكانی ١٧ی شوبات ئەوەیان بۆ سەلماندین، كە :

– ئەگەر بزووتنەوەكەمان سەرتاسەری نەبێتەوە ….

– ئەگەر خەباتی جەماوەریی بۆ بواری ئابووری پەلنەھاوێت و ھەنگاو بۆ مانگرتنی گشتی و سەندنەوەی كەرتە گشتییە دزراوەكان نەنرێت، ئەوا بەری خەبات و قوربانیدانمان دەچێتە گیرفانی چەند كەسایەتی و پارت و گروپێكی ھەلپەرست و سازشكارەوە !

سەركەوتوو بن لێژنەكانی پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندییە گشتییەكان

*******************************************

سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان       www.anarchistan.tk

لێدوانێک بنووسە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.