مانگرتنی کرێکارانی کانەکانی خوارووی ئەفەریكا پێینایە هەفتەی دووەمییەوە

 

مانگرتنی کرئیکارانی کانەکانی خوارووی ئەفەریكا پێینایە هەفتەی دووهەمییەوە

‌گەرچی بۆ هەندێک لە کرێیکارانی کانەکان مانگرتن لە هەفتەی چوارهەمدایە، بەڵام مانگرتنی ٢٠ هەزار کرێیکار کە لە ٣ کانیاندا هەر هەموویان لە مانگرتندان ، بەیانی هفتەیەکی مانگرتن بەڕێدەکەن و پێ دەنێینە هەفتەی دووهەمەوە. زیانی ئەم ماگرتنە ڕۆژانە بە ١١ ملێیون دۆلاری ئەمەریکی دەقەبڵێینرێئیت.

‌کرێی مانگانەی کرێیکارێک تەنها ٣٨٠ پاوەندی بریتانییە، کە لە کاتێکدا خوارووی ئەفریكا ماڵی چوارهەمی بەرهەمهێینانی زێیڕو خشڵی جیهانە و لە سەر ئاستی سەرجەمی بەرهەمهێینانیش لە وڵاتی خوارووی ئەفریكادا بە پێینجهەم بەرهەم دەژمێیررێیت. لە دوای کوژرانی ٣٦ کرێیکاری كانەکانەوە و دەستپێیکردنی مانگرتن و خۆپیشاندان نرخی ئاڵتون بە ڕێیژەی لە سەدا ٢٠ بەرز بووەتەوە.

‌بۆ ماوەی ١٤٠ ساڵە کرێکارانی ئەو وڵاتە لەتەك خاوەنە بییانەکانی کانەکاندا ، مامەڵە دەکەن و ساڵ با ساڵ بارودۆخی ژیانیان و هەلومەرجی کارکردنیان سەختتر و گرانتر دەبێیت، ئێسیا سەندیكای کرێکارەكان و کرێکارەکان داوای زیادکردنی کرێی مانگانە بۆ ٩٣٥ پاوەندی بریتانی و خۆماڵیکردنی کانەکان دەکەن. ئەم بڕە پارەیە زۆر نییە، لە کاتێیکدا وڵاتی ئەفەریكا خاوەنی لە سەدا ٨٠ی پلاتینی یەدەکی جیهانە و پلاتینیش  لە دروستکردنی زێیڕو خشڵدا ئەساسییە.

 

بۆ بینی وێنە و ھەواڵی زیاتر كەم بارەوە كلیكی ئەم بەستەرەی خوارەوە بكەن :

https://www.google.de/search?q=south+african+miner+strike&hl=de&client=firefox-a&hs=B7d&rls=org.mozilla:en-US:official&prmd=imvns&source=lnms&tbm=isch&sa=X&ei=nTtXULOOJcjAtAb5-4GYDw&ved=0CAgQ_AUoAQ&biw=1920&bih=977

 

 

 

 

لێدوانێک بنووسە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.