ئەنوەر فەتاح محەمەدئەمین
لە دنیای سیاسی ئەمڕۆدا، لە کاتێکدا کە بەگشتی خەباتی چەکدارانە،له وڵاتانی ئه‌وروپاو هه‌ندێ وله وڵاتانی دنیادا که‌به خه‌باتی چه‌کداری شه‌ڕی زۆرداری ناکه‌ن ، جه‌ماوه‌ر به‌خه‌باتی سه‌ختی خۆیان ڕۆژانه دژی ناحه‌قیه‌کانی سسته‌مه‌که‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌بنه‌وه دژی ئه‌و بێ مافی وبێدادییهی که ده‌سه‌ڵاتداران به‌رامبه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌یکه‌ن له‌ڕێی هیزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانیان ومیدیاو یاوه‌ره‌کانیانه‌وه،که‌چی هێشتا خه‌ڵکانێك هه‌نکه هێشتا خه‌به‌ریان نه‌بۆته‌وه‌و باس له‌سه‌روه‌ری یاسا‌و سوپای نا ئایدولجی وسه‌روه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سته خوشکانی ده‌سه‌ڵات ، یاسایی وبهڕیوهبردن وقهزائی، دەکەن.
من پێم وایه هه‌رچی ده‌سه‌ڵات هه‌یه بۆ مانەوەی لە دەسەڵاتدا ، به‌رنامه‌یه‌کی توند‌و تۆڵی هه‌یه، کۆڵه‌که‌کانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش له‌ناو جه‌رگی کۆمه‌ڵگادا داده‌چه‌قێنێ، یاسایه‌کیش دابڕێژرێت که خودی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بکاته ده‌سه‌ڵاتێکی، یاسایی، ،هه‌ڵبه‌ته ئه‌و شهرعیکردنەی هێزی ده‌سه‌ڵات به‌هۆی خەڵکانی خۆیەوەو دەزگا تایبەتییەکانیەوە ، بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت که ئەو دەزگەیەش پێی ده‌ڵێن په‌رله‌مان، وه‌کاری سه‌ره‌کی ئه‌ندام په‌رله‌مان پارێزکارییه‌کی شه‌رعیانه‌ی شێوەکانی فەرمانڕەاوایی ده‌سه‌ڵاته، ئیتر سیمای ئه‌و ده‌وڵه‌تە هەرچۆنێک بێت: علمانی یان دینی یان..هتد. وه ده‌بێت هێزی داپڵۆسسێنهرو ده‌مکوتکه‌ری کاراو لێزانیشی هه‌بێت، تا هه‌موو ناحه‌قییه‌کانی ده‌سه‌ڵات .
بکاته حهقو چی زه‌بروزه‌نگی دهسهڵآتیش هه‌یه به وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی ڕێك وپێکه له خه‌ڵکی بشارێته‌وه‌و، بیخاته چوارچێوه‌یه‌کی یاسای توندوتۆڵه‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین پێشێلکاری به‌رامبه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکیش کرابێت.وه ئه‌م کورته باسه‌ی من ڕۆژ نیه چه‌ند باره نه‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کارگه‌ری نادهسهڵهتخواز.
له‌ڕۆژی 20ی ته‌موزی ساڵی 2012دا دادگا سه‌ربه‌خۆکه‌ی به‌ریتانیا دوا بڕیاری خۆی دا به‌رامبه‌ر پۆلیسیك که له‌به‌ر چاوی هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو دژی سه‌رانی (ج 20) له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی ناوه‌ڕستی له‌نده‌ن که له 18ی نیسانی 2009دا بوو، هه‌ڵبه‌ته هێنده‌ی خۆپیشانده‌ران پۆلیس ڕیزبهستیان کردبوو بۆ به‌ره‌نگاری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو، وه ئه‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵکی خۆپیشاندانیان لێکردبوو ، هه‌موو شه‌قامه سه‌ره‌کی و ناسهرهکییهکانیان گرتبوو، به‌به‌رنامه‌یه‌کی له‌پڕو نهێنی، واته شه‌قامه‌کانیان وه‌کو سجن لێکردبوو، که نه‌یانده‌هێشت هیچ که‌سێك بێته ناوه‌وه یان بچێته ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ی ئه‌وه‌شیان نه‌دەدا که‌س بچێت بۆ ته‌والێتیش ، بەمەش حاڵه‌تێکی زۆر ناڕه‌حه‌تیان بۆ ئه‌و خه‌ڵکه دروست کردبوو ، به‌ڕاده‌یه‌ك ناڕه‌زای مافی مرۆڤی جیهانیشی لێکه‌وته‌وه دژ به‌و کاره ناڕه‌وایه‌ی پۆلیس کردی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی له‌نده‌ن دژ به‌سیاسه‌ته نامرۆڤه‌کانی سسته‌مه‌که، له‌هه‌مان کاتدا به‌ئامۆژگاری پۆلیس هه‌رچی بانقه‌کان ودوکانه‌کانی کۆمپانیه گه‌وره‌کان هه‌بوو ته‌خته پۆشکران وه‌کو ههمبهرگهرخانهو شوێنی فرۆشتنی جلوبه‌رگ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌با هێرش بکرێته‌سه‌ریان وتوشی زیان ببن، جگه له‌وه‌ی هەلیکۆپتهریش له‌ئاسمانه‌وه چاودێری جموجوڵی خه‌ڵکییان ده‌کرد. کاری پارێزه‌رانی ده‌سه‌ڵات واته پۆلیس به‌ناوی پارێزگاری له موڵکوماڵی سه‌رمایه‌داران که‌وتنه ده‌ستبه‌کاری زه‌برو زه‌نگ دژی هه‌رکه‌سێك ، که هه‌رچالاکیه‌ک دژی سسته‌مه‌که‌ی بکردایه، وه له‌و رۆژه‌دا که‌سێکی ڕۆژنامه‌فرۆشی سه‌رجاده‌ی له‌نده‌نی تێدا کوژرا به‌ناوی (ئیه‌ن تۆمڵسن) که ته‌مه‌نی 47 ساڵان بوو، ئه‌و پیاوه کە لە ئیش بەرەو ماڵەوە دەگەڕایەوە بەڵام ڕێگه‌یان نەدابوو یه‌کسه‌ر بڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه، ناچار به‌به‌رده‌می پۆلیسه‌کانه‌وه ،به‌هێواشی ده‌ڕۆیشت و ده‌ستێکی له‌گیرفانیا بوو، که ئه‌وه خوویه‌کی کۆنی ئان بووه، وه پشتی له‌پۆلیسه‌کان بوو تاراده‌یه‌كیش له ڕیزبه‌ندی پۆلیسهکانیشهوه دوور بوو. به‌پێی هه‌رچی شایه‌ته‌کان وشرێته ڤیدۆکان هه‌یه که تۆمارکرابوون، ئان هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێکی نائاسایی نه‌کردبو، که‌چی پۆلیسێک لهڕیزبهندهکهوه هاته ده‌ره‌وه‌و که دوایی ناوی زانرا، که ناوی (سایمۆن هاردوود) ته‌مه‌ن 45 ساڵ ، هاته ده‌ره‌وه‌و مسته‌کۆله‌یه‌کی قایمی تێسره‌واند وپاڵێکی توندیشی پێوه‌نا. بیانوی پۆلیسەکە بۆ ئەمە ده‌یگوت که من چاوم که‌وتۆته سه‌ر ئان ویستویه‌تی هێرش بکات بۆیه من لێمداوه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه پیاوێکی بزنسمانی ئه‌مه‌ریکی له‌و کاته‌دا وێنه‌ی ڤێدیۆی ده‌گرت هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی پۆلیسه‌کانی به‌درۆخسته‌وه‌و وێنه‌ی ڤیدۆکه‌ی دا به‌رۆژنامه‌ی گاردیان، ئه‌وانیش خستیانه سه‌ر وێبسایته‌که‌ی خۆیان، که چ ناحهقییهکیان کردوە به‌رامبه‌ر (ئان). پۆلیس زۆر هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی گاردیاندا، که ئه‌و وێنه‌ی ڤیدیۆیه‌ی دژ به‌و پۆلیسه گیراوه لابەرێت ، تا ئه‌و باسه ونبکه‌ن ،به‌ڵآم هیچیان بۆنه‌کرا ، پۆلیس ناچار بوو که په‌نا ببەنه به‌ر دکتۆری(پۆستمۆرتیم) توێکاری، که هۆی مردنی (ئان)ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌لکحولی وبه‌جۆرێك کحول جه‌رگی بڕیوه ولهکاتهدا که پۆلیسه‌که ده‌ستی لێههڵهێناوهتهوه، هەر له‌وکاته‌دا توشی سه‌کته‌ی دڵ بووه‌و ئه‌وه هۆی مردنه‌که‌ی بووه نه‌ك لێدانی پۆلیسه‌که، دوایی له‌ڕێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی سهربهخۆووه که توێکاریان بۆکرد بۆیان ده‌رکه‌وت که (ئیه‌ن) له‌ئه‌نجامی ئهوڵێدانهدا مردوە که لێدانی پۆلیسه‌که توشی نه‌زیفی هه‌ناوی کردبوو، وه نزیکه‌ی سێ لیتر خوێن چوبوه ناو سکییهوهو بووه هۆی مردنی.
ئه‌و پۆلیسه‌ی که ئانی له‌به‌رچاو هه‌موو خه ڵکیدا کوشت کە هه‌موو وێنەکان بەڵگەنامەی ڕوداوەکە بوون ، کەچی هێشتا پۆلیس ههرئینکاریان ده‌کرد، ناچار له‌ژێر فشاری خه‌ڵک و به‌رنامه‌ی ووچ دۆگ و یارمەتی هەندێک لە میدیا ، ناوی پۆلیسه‌که ئاشکرا بوو دواتر دادگاییه‌کی ڕوکاریان بۆگرد، که‌سێ ساڵی خایاند وپۆلیسهکهش (سیمۆن هاردوود) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی میژویه‌کی توندوتیژیو سه‌رکه‌شییه‌کی زۆریشی کردبوو به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی ئاسایی وپۆلیسه هاوکاره‌کانی که ته‌نانه‌ش چه‌ند هاوکارێکی خۆشی سکاڵای له‌سه‌ر توندوتیژی وجنێوفرۆشیهکهی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و پۆلیسه له دادگادا ، دادوه‌ره‌کان چاویان له هه‌موو ئه‌و سکاڵایانه پۆشی که دژی بوون
سیمۆن ته‌نانه‌ت به‌به‌رگی مه‌ده‌نیشه‌وه، به‌ناوی پۆلیسه‌وه هه‌ر هێرشی ناڕه‌وای کردۆته سه‌رخه‌ڵکی، یه‌کێ له پۆلیسه‌کانی هاوکاری ده‌گێڕێته‌وه که بۆ لیکۆڵینه‌وه‌یه‌ک چوینه ماڵێك ، که‌چی سیمۆن یه‌کسه‌ر په‌ست بوو قورتمی خاوه‌ن ماڵه‌که‌ی گرت ویه‌ک مستی دا به‌ده‌میدا به‌بێ هۆ. هەر لەو ڕۆژەشدا کە ئانی تیا کوشت له‌ماوه‌ی هه‌شت ده‌قیقه‌دا که لهڤانهکه داده‌به‌زێ چه‌ندجارێک پالێ به‌خه‌ڵکه‌وه ناوه، یه‌کێك له‌وانه وێنه‌گرێکی بی بی سی بو که بهکامیرهکهیهوه دای بەزەوێیدا.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه که پۆلیس وهه‌رکه‌سێکی تر پارێزگاری له ده‌سه‌ڵات بکات ، ده‌سه‌ڵات ماف وبڕوانامه‌ی دایپڵۆسین و پیاوکوشتنی پێده‌دات، له‌هه‌موو دنیادا ئه‌مه وایه، ئیتر یاسا سه‌روه‌ر بێت یان ناسەروەر. سسته‌م، سسته‌می چینایه‌تییه، چینێك چینێك ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌و مافی سه‌روه‌ریش به‌ده‌ست چینی ده‌سه‌ڵاتدارو دامودهزگاکاینوەیەتی وه تاخه‌ڵک ئه‌و سسته‌مه‌ی قبوڵ بێت، ئه‌بێ ئه‌و بێدادیه له بێبه‌ختیدا قبوڵ بکات.
کۆمسیونی سه‌ربه‌خۆی سکاڵای پۆلیس، که پارێزگاری له‌مافی گشت که‌سێك ده‌کات که‌مردن وناخۆشییه‌ك هه‌بێت و په‌یوه‌ندی به پۆلیس وخه‌ڵکه‌وه بێت، وتیان ئه‌و پۆلیسه له واجبدا بووه‌و پارێزگاری له خۆیکردووه، وه‌کو پێشتر وتم ئییه‌ن ته‌نها ئه‌وه ڕێگاکه‌ی بووه‌و خۆپیشانده‌ریش نه‌بووه.
وه له‌م وڵاته‌دا (به‌ریتانیا) که گوایه یاسا له‌وپه‌ڕی سهروهریدایهو گه‌وره‌ترین سهرمایهدارو ده‌سه‌ڵات ده‌باته دادگا و به‌دایکی یاساکان ناسراوه‌و خاوه‌نی کۆنترین په‌رله‌مانه که له‌ساڵی1215 ه‌وه کار ده‌کات وله‌ساڵی 1236 هو ناویان نا په‌رله‌مان،که‌چی له‌ساڵی 1990 ه‌وه 1433 هه‌زارو چوارسه‌دوو سی وسێ که‌س مردون ، که‌پۆلیس ده‌ستی سه‌ره‌کی له مردنه‌کانیان بووه‌و تائێستاش یه‌ك پۆلیس حوکم نه‌دراوه که په‌یوه‌ندی به‌مردنی ئه‌و ژماره زۆره‌وه هه‌یه، که ئیتر ئێمه ماوه‌ی پێش ئه‌و به‌رواره‌ش نازانین .
هه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌کانی کوشتنی( ئییه‌ن)یان بۆ نه‌شاردرایه‌وه، پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سێ ساڵی که ته‌نها بووه مایه‌ی ئازار‌و سۆیه‌کی گه‌وره‌و گران بۆ خێزانه‌که‌ی، وه ئازادی پۆلیسیشی تیادا پارێزرا.
* زانیاریه‌کان لە ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی 20 ته‌موزی 2012 یان ویب سایتی جی 20 به ئنگلیزی، وەرگیراون.
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org