پێشوازی گه‌رمی دانیشتوانی شاری مه‌درید و ده‌وروبه‌ری لە کرێکارانی مانگرتووی کانهخهڵوزهکان
پاش 3 هه‌فته مانگرتن و ناڕەزایەتی و ڕێپێوان، کرێکارانی مانگرتووی کانهخهڵوزهکانی ئیسپانیا شەوی سێشهمه گه‌یشتنه شاری مه‌درید و به ده‌یان هه‌زار كەس له‌نێو شاری مه‌درید و ده‌ره‌ویدا زۆر به گه‌رمییه‌وه پێشوازییان لێکردن، له‌تەك چه‌ند هه‌زارێکی دیكە لە خودی کرێکاره‌کان خۆیان، له بری ڕێێوان به باس چوونە نێو مەدریدی پایتەخت و تێکه‌ڵاوی ڕێپێوانی ھاوكارەكانیان بوون و وەك پاڵه‌وانان ھیوایان لێده‌کرێت، که گوڕ و ته‌وژمێکی به‌هێز به‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی، که کپکردنی ده‌نگ و ڕه‌نگی لای ده‌سه‌ڵات و بزنسمانه‌کان بووه‌ته شتێکی ئەستەم، بده‌ن.
پاش خوێندنه‌وه‌ی وشه و په‌یامی زۆر لایه‌ن و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مانگرتووان خۆشیانه‌وه، داوای ئه‌وه کرا، که ده‌بێت شالیاری پیشه‌سازی و بازرگانی بێت بیانبینێت. به‌ڵام داخوازییه‌کانیان له لایەن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕه‌تکرانه‌وه، ئه‌مه‌ش وای کرد، که كرێكارەكان له‌تەك خه‌ڵكی دیكەدا له‌سەر ڕێپێوانەكەیان به‌ره‌و په‌ڕله‌مان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام پۆلیسی وەك پیشەی ھەمیشەیی ڕێگەی لە كرێكارانی مانگرتوو و خەڵكی خۆپیساندەر گرت و بەو مەبەستەی كە مانگرتووه‌کان و سه‌رجه‌می خۆپیشاندەران بکشێننه دواوه. پۆلیس به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی کرد، بۆیه له ئه‌نجامی دروستبوونی به‌یه‌کداداندا 76 که‌س له به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر بریندار بوون. ئەمەش بووە مایه‌ی تووڕه‌بوون و نه‌فره‌تلێکردن. له کاتێکدا که کرێکاران و خه‌ڵکی داوای مافێکی ئاسایی و ڕەوای خۆیان ده‌که‌ن، سه‌رباری ئهوههش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ھێرشیان كرایە سەر. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا سهرۆکشالیاران پاشه‌که‌وتکردنی 65 ملیارد یورۆی به په‌ڕله‌مانی ئیسپانی ڕاگه‌یاند. ئه‌مه‌ش بەواتای ئەوە دێت، كە گوێتان لێناگرین و ڕامیاری دهسلێگرتنهوه هه‌ر به‌رده‌وام دەبێت، كە كارایی ئەو ڕامیارییە دەكاتە بێكاری زیاتر، زیادکردنی باج ، که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه و کرێی کار و موچه‌ی خانه‌نشینی ، هێنانهخوارهوی ستانده‌ری ژیانی خه‌ڵك ….. تاکو بە گرانتركردنی ژیانی خەڵكە ئاساییەكە، قەرەبووی زیانی بانكەكان و كۆمپانییەكان بكەن و بڕی قه‌رزه‌کانی بهێننە خواره‌وه. به کورتییه‌که‌ی ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یێنێت، که قه‌یرانه‌کانی سیستەمی سەرمایەداری له ئیسپانیادا ڕۆژ به‌ڕۆژ له قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتردان.
www.facebook.com/anarkistan.net ***** sekoy-anarkistani-kurdiy-zman@riseup.net ***** https://i-f-a.org