مانگرتنی کرێکارانی کانە خەڵوزەکانی ئیسپانیا بەردەوامە و لەوپەڕی بەهێیزیدایە

مانگرتنی کرێکارانی کانە خەڵوزەکانی ئیسپانیا بەردەوامە و لەوپەڕی بەهێیزیدایە

‌‌ماەویەکی زۆرە کە هەشت هەزار کرێیکاری کانە خەڵوزەکان لە ئیسپانیا لە مانگرتنی سەرومڕ و بەدەوامدان. مانگرتنەکەیان بەشێکە لە خەباتی سەرجەمی خەڵکەکەی تر لەو وڵاتە لە بەرامبەر ئەو بارودۆخە ناهەموارە ئابورییەی ئیسپانیا  كە وەکو زۆربەی زۆری وڵاتانی زۆنی یورۆ، پێوەی دەناڵێنێت. مانگرتنی كرێكارانی كانە خەڵوزەكان بەهۆی ئەوەوەیە کە لەسەر بڕیاری کۆمیسۆنی ئەوروپی و دەزگە دراوییەکان لە سەدا ٦٣ی پشتیوانییەکەیان لەلایەن  ئەوان و دەوڵەتی ئیسپانییەوە لێ دەبڕێیت، بێگومان ئەمەش دەبێتە هۆی داخستنی هەندێك لە کانەکان و دەرکردنی بەشێك لە کرێکارەکان. شایانی باسە، کە مانگرتنەکەیان خۆڕاگرانەیە و نیشانەی کۆتاییهاتنیشی تا ئێستا دیار نییە و چ لە ناوەوەی ئیسپانیا و چ لە دەرەوەی ئیسپانیا، کۆمەك و ھاوپشتییەکی زۆریشیان دەكرێت.

‌بۆ ئەوەی کە پرۆتێستەکەیان کاریگەرتر بێت و دەوڵەتیش گوێیان لێ بگرێیت و دەنگ و ھاوپشتی زیاتریش پەیدا بکات ، بڕیاریان دا کە بە ڕێپێوان لە شوێنی خۆیانەوە بۆ مەدرید بکەونە ڕێ. ئەم ڕێپێوانە مەزنەیان سێ هەفتە لەمەوپێش لەلایەن ٧٥٠ کەسیانەوە دەستی پێکرد و پاش بڕینی ٤٥٠ کیلۆمەتر ئەمڕۆ گەیشتنە مەدرید و ئامادەن کەیسەکەیان لە نزیکەوە بە دەوڵەت و خەڵکان مەدریدیش ڕابگەیەنن ، لەهەمان کاتیشدا بڕیاریان داوە، کە لەوێ بمێننەوە و نەگەڕێنەوە تاکو دەوڵەت ناچار دەکەن، كە لەو بڕیارەی کە بۆ دەستگرتنەوەی ئەو پارەیە داوێتی، پەشیمان ببێتەوە. كرێكارانی مانگرتوو سەرئێشەیەکی زۆریان بۆ دەسەڵات بەگشتی و سەرۆکشالارانی ئیسپانیا بەتایبەتی دروست کردووە، شایانی باسە، کە هەندێك لە شالیاران و ئەندامانی پەڕلەمان داوای دانیشتنی پەڕلەمان دەکەن، تاکو لەسەر کێشەی ئەم کرێکارانە بەدیاریكراوی و لێیدوان و مشتومڕ بکەن.

بۆ دیتنی كورتە فیلمی ناڕەزایەتییەكان و پێكدادانەكان، سەردانی ئەم لینكانە بكەن:

Spanish Miners Descend On Madrid In Anti-Austerity Strike

Spanish Miners Descend On Madrid In Anti-Austerity Strike

لێدوانێک بنووسە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.