شاڵاوی ڕەشبگیریی بۆ سەر ئەنارکیستەکان لە ئیستەنبوڵ لە پاش خۆپیشاندانەکانی 1ی ئایار
شەوی (13ی ئایار) دەوڵەتی تورکی پەلامارێکی شەوانەی بۆ سەر ماڵ و ناوەندە کۆمەڵایەتییەکانی ئەنارکیستەکان لە ئیستەنبوڵ بەڕێخست. لەو پەلامارەدا 60 کەس دەستگیر کران. تا ئێستاکە ڕوون نییە، ئایا هەندێك لەو کەسانە ئەنارکیستن یا تەنیا خزم و هاوەڵی هەندێك لە ئەنارکیستەکانن.
ئاوا نیشان دەدرێت، کە ”هۆکاری” ڕوودانی ئەم پەلامارە لێپێچینەوە بێت بەرامبەر بە بەرهاویشتنی ئەنارکیستە یاخییەکان لە چالاکییەکانی1ی ئایاردا.
هەرچەندە ئەو گروپانەی کە بەر ڕەشبگیرییەکە کەوتوون، ئەنارکیستانی یاخی نین. یەکێك لە گروپەکان سۆشیال ئەنارکیست / ئەنارکۆ–کۆمونیستە بە ناوی “زەوی و ئازادی– toprak ve ozgurluk” گروپەکەی دیکەیان ”چالاکی ئەنارکیستی شۆڕشگێرانە – Devrimci Anarsist Faaliyet (DAF)”.
تاکو ئەم ساتە هیچ هەواڵێك لەبارەی ئەنارکیستانی زیندانکراوەوە نییە. مۆڵەتی قسەکردنیان لەتەك پارێزەکانیان نییە. دەوڵەتی تورکییە لەم دوایانەدا هانای تاکتیکی پەلاماری ڕەشبگیری بەرامبەر هەموو جۆرە ڕەوتە چەپەکان داهێناوە. بەو هۆیەوە تاکو ئێستا هەزاران ئەندامی پارتی یاسایی کوردی (BDP) و سەدان چەپگەرای بەبێ دادگەییکردن و ڕوونکردنەوەی تاوانیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ زیندانی کردووە. ئەمە یەکەمین پەلاماری گشتگیرانە(ڕەشبگیرانە)یە دژی ئەنارکیستەکان.
هەندێك وێنەی پەلامارەکە بۆ سەر قاوەخانەی ئەنارکیستی (RAA):
http://anarsistfaaliyet.org/sokak/devrimci-anarsist-faaliyete-polis-baskini/ http://libcom.org/news/turkish-police-forces-caught-60-anarchists-night-raids-14052012 کورتە فیلمی ڕێپێوانی ئەنارکیستان لە ڕۆژی 1ی ئایاری 2012ی ئیستەنبول دا http://vimeo.com/41606943 سەرچاوەی هەواڵ: http://anarsistfaaliyet.org/
