بریتانیا : مانگرتنی سەرتاسەری و هەمەگیر
ڕۆژی 10.05.2012 زیاتر له 400 هه‌زار كرێكار و كارمه‌ند له بریتانیادا دژی ئەم بارودۆخه ئابوورییه‌ی ئێستای بریتانیا،كه له قه‌یرانێكی ئێ‌كجار قوڵدایه، مانیانگرت.
له دوای مانگرتنه گه‌وره‌كه‌ی ڕۆژی 30.11.2011 كه زیاتر له یه‌ك ملیوێن به‌شداری كرد، ئه‌مه جاری دووهه‌مه كە مانگرتن بەرپادەكرێت. هێڕشی ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیا گه‌وره‌كان و بزنسمانه گه‌وره‌كان بۆ سه‌ر كرێكاران و سه‌رجه‌می خه‌ڵكانی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانی بریتانی، هه‌ر له ده‌ركرن و كه‌مكردنه‌وه و بڕینی بیمه‌كان و داخستنتی ده‌سگه خزمه‌تگوزارییه‌كاندا نهوهستاوهتەوە، به‌ڵكو له هێڕشێكی گه‌وره‌شدایه بۆ سه‌ر مافی خانه‌نشینبوون بە سه‌رخستنی ته‌مه‌نی خانهنشێنبوون بۆ 68 و 70 ساڵی و درێژكردنه‌وه‌ی ڕۆژی سه‌ركار و زیادكردنی باجی خانهنشیببوون تا دەگاتە دابه‌زینی مووچه‌ی خانه‌نشینی.
مانگرتنه‌كه‌ی ئەمجارە له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ندیكایه‌كی كرێكارانه‌وه هه‌روه‌ها كۆمەڵەی پۆلیسی بریتانیشهوه ( كه له شێوه‌ی نقابهدایه بۆ پۆلیس) ڕێكخرابوو. له‌م مانگرتنه‌دا بڕێك له كرێكارانی خه‌سته‌خانه‌كان و وانه‌بێژه‌كان (موحازیرەکان)ی 75 زانكۆ و به‌شێكی زۆری كرێكاران و فهررمانبهرانی پشكنینی په‌ساپۆرت له فڕؤكهخانهكاندا هه‌روه‌ها پاسه‌وانانی زیندانییه‌كان له‌گه‌ڵ زیاتر لە ٣٠ هەزار پۆلیس لە دژی بەتایبەتیكردنی كەرتی پۆلیسی بەدروشمی «پۆلیس بۆ خزمەتی خەڵكە نەك بۆ دروستكردنی قازانج»، لەولاشەوە دژی دەركردنیان و كەمكردنەوەی ژمارەیان و هەروەها بەرگریش لە پلانی خانەنشینكردنیان وەكو هەموو لایەنەكای تر بە دروشمی « مووچەی خانەنشینی باش بۆ هەموو كەس و هەموو كاتێیكیش، شایانی باسە دواچالاكیەك لەم چەشنە كە پۆلیس كردبێیتی ساڵی ١٩١٩ بووە، ئەمەش بەڵگەیە و سەلمێینەری ئەو ڕاستییە كە باروودۆخی ئابووری بریتانیا چەند خراپە. هەروەها هەر ئەم پۆلیسانە، كە ئەمڕۆ هاتوونەتە پای ناڕەزایەتی بەرامبەر كەمی مووچە و خانەنشینی، ڕۆژەكانی دیكە ئامادەبوون و ئامادەن لەژێر ئەو دروشمەدا و بەناوی خزمەتی خەڵكەوە، سەركوتی هەموو ناڕەزایەتییەك بكەن.
گه‌رچی مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی به‌شدارینه‌كردنی هه‌ندێك له سه‌ندیكاكان به‌قه‌ده‌ر مانگرتنەکەی جاری پێشوو گه‌وره و كاریگه‌ر نه‌بوو ، به‌ڵام سه‌رجه‌می بریتانیای به سكۆتلانده و وێڵس و به‌شێكی ئیرلهندهشی گرته‌وه و كاریگه‌ری خۆی له پەکخستن و خاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕانی كاروباری ڕۆژانه له سه‌رتاپای ئه‌و شوێنانه‌ی كه له‌مانگرتندا بوون دانا.
http://www.guardian.co.uk/uk/video/2012/may/10/police-demonstrate-cuts-privatisation-video
