زاهیر باهیر له‌نده‌ن
16/01/2012
میکانیزمی کارکردنی ئه‌م گروپانه:
ئه‌م گروپانه بۆ مه‌رامێک، مه‌به‌ستێک له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه کار ده‌که‌ن ، خه‌ڵکانی ناو گروپه‌کان به ته‌واوی ئازادی خۆیانه‌وه له گروپه‌کاندا یه‌کده‌گرن، هه‌ر که‌س به پێی توانا و وه‌ختی خۆی کاری بۆ ده‌کات و به‌پێی توانای دارایی خۆشی یارمه‌تی گروپه‌که ده‌دات. ئه‌م گروپانه گروپێک یا پارتێک یا ڕێکخراوێکی سیاسسیانه نین تاکو په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی سیاسی و پله‌وپایه‌ی ئه‌ندامه‌تی سه‌رکرده و بنکرده‌ی هه‌بێت، وه‌کو لەسەرهوه وتم خه‌ڵکی بەتەواوی ئازادن له چوونه کۆبونه‌وه‌کان یا نه‌چوون ، له یارمه‌تیدان و یارمه‌تیندانیان. ئه‌م گروپانه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن له بیرۆکراتیه‌ت و وابه‌سته‌یی و پیرۆزکردنی که‌س و پارت و سه‌رکرده‌کان ، خۆیان ده‌پارێزن له هه‌بوونی سه‌رکرده و ده‌مڕاستی گروپ یا که‌سی ئه‌ساسی گروپ. کۆبونه‌وه‌ی ده‌وری خۆیانیان هه‌یه، جا چه‌ند کۆبوونه‌وه له مانگێکدا ده‌که‌ن و کۆبوونه‌وه‌کان چه‌ندێک بخایهنێن، ئه‌مانه هه‌موو بڕیاری گروپه‌کان خۆیانن.
ئه‌م گروپانه لەسەر بناغه‌ی تیئوری و یه‌ککه‌وتنی بیر و بۆچوون پێكنایێن، ئه‌وه‌ی که ئه‌مان یه‌ک ده‌خات شته عهمهلییهکانن، داخوازییه‌کانی سه‌رجه‌می خه‌ڵکی کۆمۆنێتیهکهیه، هه‌ر بۆیه بۆ هه‌ر یه‌کێک له‌و داخوازییانه خه‌ڵکانێک به‌ده‌ر له ته‌مه‌نیان، له جیاوازی دینی و مه‌زهه‌بیان، به‌ده‌ر له جیاوازی ڕه‌نگ و پێست و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌یان ، به‌ده‌ر له (جێنده‌ر) ڕەگەزیان و له کار و فەرمانیان و ڕێوشوێنی کۆمه‌ڵایه‌تییان، لەسەرووی هەموویانەوە به‌ده‌ر له ئینتیمای حیزبیان، ده‌توانن کار بۆ به‌دیهێنانی داخوازییه‌کان بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که لەو گروپانەدا ده‌کرێت لێدوان و وتووێژ و جه‌ده‌ل نییە له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فکری ، باس له‌سه‌ر حیزب حیزبێنه، نییه ، کامیان ڕاستن و کامیان هه‌ڵه‌ن، دیندار هه‌ڵه‌یه و بێ‌دین ڕاسته یا خوا وجودی هه‌یه یا نییه، ئه‌مانه له ناو کۆبوونه‌وه‌ی گروپه‌کاندا باس ناکرێت . قسه‌وباسی ئه‌م گروپانه لەسەر کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه، له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ن که لەسەر زه‌وین نه‌ک له ئاسمان، لەسەر ئه‌و کێشانه‌ن که مرۆڤ بۆ مرۆڤی دروست کردوون نه‌ک خوا. ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و که‌سانه بێنه پێشه‌وه ئاماده بن له ئه‌نجامدانی کاره‌کانی گروپه‌کاندا، باقی جیاوازییه‌کانی تر گرنگیان نییە. ئه‌وه‌ی که گرنگه لێره‌دا بکرێت، کردنی شته‌کانه به کردەوە. کابرایه‌کی حیزبی ، بۆ نموونه، گه‌ر دژی کردنه‌وه‌ی قوتابخانه و زانکۆ و خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌هلی بێت، ئاماده بێت هاوکاری له گروپه‌که‌دا بکات و بۆ ئه‌مه توانای خۆی بخاته کار ، با له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ر بۆ خۆی بچێت له کۆبونه‌وه‌ی حیزبه‌که‌یدا، قسه به هه‌وادا بدات، چونکه ئه‌وه‌ی که له گروپه‌که‌دا ده‌یکات کرداره و به عه‌مه‌لیش شتێک به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت لەگەڵ هاوگروپیهکانیدا، به‌ڵام له ناو کۆبونه‌وه‌ی حیزبه‌که‌یدا قسه ده‌بڕسکێنێت، نه شتێکی به کردار، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت له ناو ئه‌م گروپانه‌دا کار بکات و به پێی توانای خۆی ڕۆڵی خۆی بنوێنێت.
ئه‌وه‌ی که له گروپێکدا کار بکات، گه‌ر بخوازێت، ده‌توانێت له چه‌ند گروپی تریشدا له‌وانه‌ی سه‌روه یا له‌و چه‌شنه گروپانه‌ی سه‌ره‌وه کار بکات، نه ڕێگرییه‌ک هه‌یه نه مەرج و یاسایه‌ک بۆ کردنی ئه‌م کاره که چالاکی ئه‌و ته‌نها به گروپێکه‌وه یا یه‌ک دوو گروپێکه‌وه سنووردار بکات . له ڕاستیدا ده‌بێت هانی خه‌ڵکی بدرێت که هه‌وڵی خۆی له چه‌نده‌ها گروپدا بخاته کار ، به‌مه نه‌ک ته‌وژمێک به گروپه نوێیه‌که ده‌دات به‌ڵکو ئه‌زمونی خۆی ده‌گوێزێته‌وه بۆ ئه‌وێ و هه‌رچی تازه‌ش وه‌ربگرێت گروپه‌کانی تری پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات.
ئه‌م گروپانه ئازادن له بیر کردنه‌وه و کارکردنیاندا، له خه‌بات و چالاکیاندا. له ده‌رکردنی چه‌ند بڵاوکراوه‌یه‌کدا که خزمه‌ت به کاره‌که‌یان بکات، مه‌رجیش نییه بڵاوکراوه‌کان ده‌ربڕی ڕا و بۆچونی هه‌موو به‌شداربووانی گروپه‌که بێت، بۆیه ئه‌وه‌ی که ڕای جیایه، ئازاده له یارمهتینەدانی له نووسینیدا، له بڵاوکردنه‌وه و په‌خشکردنیدا . که‌واته ئه‌م گروپانه له ده‌ربڕینی بیر و قسه‌کردنیاندا دیمۆکراتیانه به‌ڕیوه‌ده‌چن و هه‌موو بڕیارێک که ده‌یده‌ن و جێبه‌جێی ده‌که‌ن به بڕیاری زۆربه‌یانه، ئه‌وانه‌یان که ڕایان لەسەر چالاکیه‌ک نییه ده‌توانن به‌شداری تێدا نه‌که‌ن ، هیچ که‌سێک له که‌سانی ناو گروپه‌که لۆمه‌یان ناکات، ههراسانییان ناکات.. چالاکی سه‌ره‌کی لای ئه‌م گروپانه : کردنی چالاکی یا کاری ڕاسته‌وخۆ، دهستبەسهراگرتن و داگیرکردنی* ئه‌و شوێنانه‌ی که بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن ، خۆپیشاندان و مانگرتن، کردنی پرۆتێست و کۆمه‌ک و هاوپشتیکردنی گروپه‌کانی تر و به‌شداریکردنه له ناڕه‌زاییه‌کانی کرێکاران خوێندکاران و قوتابیان و کارمه‌ند و کرێکارانی شوێنه خزمه‌تگوزارییه‌کان و پرۆتێسته‌کانی ناو گه‌ڕه‌که‌کان و کۆمۆنێتیه‌که.
ئه‌م گروپانه له ڕێگەی نوێنه‌رانی هه‌ر گروپێکه‌وه، له گروپێکی گه‌لیک فراوانتردا، به یه‌که‌وه په‌یوه‌ست ده‌بنه‌وه له کاتێکدا که له‌سه‌ر ئاستی شار ، ناوچه، هەرێم، وڵات ، کۆبوونه‌وی ده‌وری ده‌که‌ن ، لەسەر یه‌کێک له‌و ئاستانه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی گروپه لۆکاڵییه‌کانه‌وه – نوێنه‌ر به‌و مانایه نییه تاکو که‌سانێک ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ یا به دائیمی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ناو گروپه‌کان به سیفه‌تی نوێنه‌ر بناسرێن و هه‌ر ئه‌مان بۆیان هه‌بێت بچنه کۆبونه‌وه‌کانی ئاسته‌کانی تره‌وه، به‌ڵکو هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت له گروپه‌که ده‌توانێت به‌شداری بکات و دهنگوباسی گروپه‌که‌ی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت و دهنگوباسی ئه‌وێش ده‌هێنێته‌وه بۆ گروپه‌که‌ی خۆی– ئا لێره‌وه جۆرێک له ته‌نسیق یا په‌یوه‌ندیه‌ک له نێوانی سه‌رجه‌می ، یا هه‌ندێک له گروپه لۆکاڵییه‌کاندا دروست ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش هه‌لێکی باش ده‌بێت تاکو هه‌موو گروپه‌کان له‌و ڕێگەیه‌وه بتوانن کار بکه‌ن کاره‌کانیشیان به‌یه‌که‌وه گرێ بده‌نه‌وه و ئه‌نجام بده‌ن، به‌مه‌ش ده‌توانن سه‌نگێکی زیاتر بده‌ن به هه‌ر یه‌کێک له‌و چالاکییانه‌ی که ده‌یکه‌ن و داخوازیه‌کانیشیان یه‌کخه‌ن و ئه‌زموونه‌کانی ناو گروپه‌کان بۆ ئه‌وانی دیکه بگوێزنه‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م گروپانه له پاڵ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا: یارمه‌تیدان و کۆمه‌ککردن بۆ ته‌شه‌نه‌کردنی زیاتری گیان و وره‌ی خەبات و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی بڕوابه‌خۆبوون له‌و خەباتەدا بۆ باشکردنی ته‌واوی سه‌رجه‌می ژیانیان، چونکه ئه‌وه‌ی ئاشکرایه و ده‌یبینین ئه‌وه‌یه که ناتوانین باوه‌ڕ به سیاسییه‌کان یا به بزنس و بزنسمانه‌کان له کۆتایی پێهێنانی نایه‌کسانی و هه‌بوونی ئیمتایازات، که به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر کۆمۆنێتییهکهمانی دابه‌ش کردووه، بکه‌ین. ئه‌وه‌ش ده‌زانین گۆڕانکارییه ڕاسته‌قینه‌کان یا بنه‌ڕه‌تییه‌کان له ڕێگەی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه نایه‌نه دی، له ڕێگەی لووله‌ی چه‌که‌وه نایه‌نه دی. ئه‌و گۆڕانکاریانه ته‌نها له ڕێگەی چالاکی سه‌رومڕی هاوبه‌شی و سه‌ربه‌خۆی هه‌موو تاکه‌کانی کۆمۆنێتیه‌که یا زۆربه‌یان ، دێته کایه‌وه و ئه‌مه‌ش ته‌نها به یه‌کتر دوواندن و و گۆڕینه‌وه‌ی ڕا له نێوانی یه‌کتریدا و خۆڕێکخستن له پێناوی بنه‌بڕکردنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا به‌ره‌و ڕوی ده‌بنه‌وه، دێته دی. زیاتر له‌مه‌ش په‌یوه‌ستبوون و گرێدانی چالاکی هه‌موو گروپه‌کان به‌یه‌که‌وه له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی که لەسەرهوه ناونووسم کردن بۆ مامه‌ڵەکردن له‌گه‌ڵ هه‌مان گیروگرفت که خه‌ڵکانی ئاسایی له گه‌ڕه‌که‌کان و شاره‌کان و شوێنه‌کانی سه‌رکار و خوێندن، به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن.
گۆڕانکاری ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ده‌ستی ڕێکخراوه سیاسییه‌کان و سه‌رکرده‌کان و ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا که هه‌یه ، دروست نابێت. ده‌بێت ئێمه خۆمان کۆمه‌ڵگەکه‌مان بگۆڕین له ڕێگەی کار و چالاکیمانهوه ، له ڕێگەی ژیانمانهوهو په‌یوه‌ندیمان به‌وانی ترمانه‌وه ، ئه‌ویش که ڕێکخستنی خۆمانه له ناو خودی کۆمۆنێتییه‌که‌دا، به پته‌وی و توانای جهماعیمانهوه، به کۆمه‌ککردن و سۆڵیدارێتی له‌گه‌ڵ یه‌کتر به به‌رامبه‌ری و بێهیچ به‌ند و مه‌رجێک، به دهستپێشکهریمان و بڕوا بهخۆبوونمانهوه و له ڕێگەی ململانێ و خه‌باتی چینایه‌تییه‌وه.
گۆڕانکاری ڕاستەقینە و به‌رده‌وامبوونی ڕووده‌دات ته‌نها له ڕێگەی خودی خه‌ڵکی خۆیه‌وه، به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو کارگه و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌کان و ده‌سگه‌کانی خویندن و خه‌سته‌خانه‌کان و شوێنه خزمه‌تگوزارییه‌کان، هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که موڵکی ده‌وڵه‌ته یاخود هی سه‌رمایه‌دارانه، لەبهرژهوندی خه‌ڵکی کۆنترۆڵ بکرێن ، به گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو بڕیاره‌کان بۆ ده‌ستی خۆیان سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌کانیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان.
به‌م شێوه‌یه گۆڕانکارییه‌کان له بنه‌وه نه‌ک لە سەره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگەکه وه ده‌ست پێده‌کات و سیسته‌می مه‌وجود بنکه‌ن ده‌کات، له جێگه‌یدا دەتوانین کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک دروست بکه‌ین که لەسەر بناغه‌ی ته‌بایی و خۆشه‌ویستی و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن و هاوبه‌شی له هه‌موو داهاتێکدا له بری دروستکردنی کاپیتاڵ و کاپیتاڵیزمی زیاتر و به‌رهه‌مهێنانی جۆره جیاجیاکانی حکومه‌ت که هه‌ر هه‌موویان یه‌ک شتن. واته کۆمه‌ڵگەیه‌ک دروست ده‌که‌ین که مرۆڤ و پێداویستییه‌کانی مرۆڤ بخاته پێش پاره و سوود و قازانجه‌وه.
