مانگرتن و خۆپیشاندان لە نێجیریا
پاش ئەوەی کە نایجیریا لەم ماوە پێشووەدا بە شەپۆلێکی تەقینەوەدا لەلایەن تیرۆریستەکانەوە ، تێپەڕی و زیاتر لە ٥٠ کەس بوونە قوربانی و پتریش لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون، بە ئامانجی ئەوەی دووبەرەکی و گیانی دەستەگەری لە نێوانی موسڵمانەکان مەسیحییەکاندا بەهێز بکەن، دوای هەموو ئەمانە ئەمڕۆ، دووشەمە،12.01.2012 خەڵکی نایجیریا بە موسڵمان و مەسیحییەوە یەکیان گرتووە و لە مانگرتنی بەردەوامدان و لە دژی بەرز بوونەوەی نرخی سووتەمەنی و بەنزین، هەستاون بە دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و داگیرکردنی شەقامەکان. شایانی باسە، نایجیریا گەورەترین دەوڵەمەندترین وڵاتی ئەفریکایە لە دەرهێنانی نەوتدا، کە ڕۆژانە ٢ ملیۆن بەرمیل نەوت دەردەهێنێت، کەچی لە 01.01.2012 وە نرخی لیترێک بەنزین بۆ یەک دۆلار سەرکەوتووە، ئەمە لە کاتێکدا کە داهاتی ڕۆژانەی لە 70% خەڵکەکەی لە ٢ دۆلار کەمترە.
پێشتر نرخی سووتەمەنی هەرزان بوو، لەبەرئەوەی میەی ئەو وڵاتە کۆمەکی هەرزانبوونی دەکرد، بەوەی کە ساڵانە 402 ملیارد پاوەندی بە کۆمپانییەکانی نەوت دەدا ، تاکو نرخی سووتەمەنی گران نەکرێت.
ئەم مانگرتن و خۆپیشاندانانە لەلایەن یەکێك لە سەندیکا سەرەکییەکانی نایجیریا هەڵخڕێنراوە و بڕیاریشیان داوە کەلە مانگرتنەکەدا بەردەوام بن، تا کاتێك کە حکومەت لەو بڕیارەی پەشیمان دەبێتەوە. بەم هەنگاوەش هاتووچۆ و کاری زۆربەی ڕێگاوبان و فڕۆکەخانە و هەندێك شوێنی خزمەتگوزارییان پەکخستووە و ئەم سستبوونە بەشێك لە دوکان و بازاڕەکانیشی گرتووەتەوە.
