گه‌وره‌ترین مانگرتن له ساڵی (1926)وه له بریتانیا
ئه‌مڕۆ 30.11.2011 زیاتر له 2 ملیۆن کرێکار و کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی 30 سه‌ندیکای بریتانی که له که‌رتی گشتی ( که‌رتی ده‌وڵه‌تی)دا کار ده‌که‌ن، بۆ ماوه‌ی 24 کاتژێر مانیانگرت. شایانی باسه، له دوای ساڵی 1926 وه له بریتانیادا ئه‌مه گه‌وره‌ترین مانگرتنه، که به ڕێکەوتنی 30 سه‌ندیکای جیاجیا هەر له سەندیکای مامۆستایان و کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و سیستەرەکان و دکتۆری خه‌سته‌خان و کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی فڕۆکه‌خانه‌کان و به‌نده‌ره‌کان و شوێنه‌کانی دیکەی وەك سهرسنوورەکان ، کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی کارگێڕیی بیمه‌کان و ئه‌وانه‌ی که سه‌رپه‌رشتی باج و خەراج ده‌که‌ن، کرێکارانی قوتابخانه‌کان که به کاروباری ئاماده‌کردنی خواردن بۆ منداڵان و چێشتلێنان هه‌ڵده‌ستن، شۆفێری باس و شهمهنهفهرەکان له ئیرله‌نده‌ی باکووری و وێڵش و سکۆتله‌نده و کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانییه‌کان تا ده‌گاته گه‌لێک لایه‌ن و که‌رتی کارکردنی دیکە، ڕووی دابێت.
له کاتژێری 12 نیوه‌ڕۆوه خۆپیشاندان و ڕژانە سەرشەقامەکان له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌کانی بریتانیادا تا ئێوارهبهردهوام بوو.
هۆکاری مانگرتنه‌که:
هۆکاری ئه‌م مانگرتنه کێشەیە لەسەر پرسی خانه‌نشینی، که ماوه‌یه‌کی زۆره له ئارادایه. ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت ڕیفۆرم له‌و سکیمهدا که ئیستا هه‌یه بکات. ئه‌ویش به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانهنشینییە له 65 ساڵه‌وه بۆ پیاو و 60 ساڵه‌وه بۆ ژنان بۆ 67 ساڵ، زیادکردنی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی که ئێستا ده‌درێت تاکو مافی پاره‌ی خانه‌نشینیت هه‌بێ به ڕێژه‌ی له 3.2% و دابه‌زاندنی موچه‌ی خانه‌نشینی. واته درێژکردنه‌وه‌ی ساڵی کارکردن، دانی پاره‌ی زیاتر له سه‌رده‌می ئیشکردندا به‌ڵام موچه‌ی که‌متر له کاتی خانه‌نشینیدا.
ماوه‌یه‌کی زۆر نوێنه‌ری سه‌ندیکاکان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا له وتووێژدا بوون ، گه‌رچی ده‌وڵه‌ت هه‌ندێک دانوسانی کرد، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بوو که ببێته جێی ڕه‌زامه‌ندی سه‌ندیکاکان و ئەندامانیان.
هەروەها چەند هۆکاری دیکەی وەك
یەکەم: بەرزکردنەوەی مووچەی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی دەوڵەتی کە بۆ سێ ساڵ بوو هەڵپەسێنرابوو ، واتە لە ساڵی ٢٠٠٨ وە زیادی نەکردوە، ئەمە لە کاتێکدا کە لە ژیانی واقیعدا مووچەکەیان بەڕێژەی لە سەدا ١٥ کەمی کردووە، واتە ئەوەندە پێداویستییەکانی ژیان گرانبوون.
دووهەم بۆ دوو ساڵی تریش لە مانگی نیسانی ساڵی ئایندەوە ڕێژەی مووچەیان تەنها بە ڕێژەی لە سەدا ١ بەرز دەکرێتەوە.
کاریگه‌ری مانگرتنه‌که:
گه‌رچی له سه‌رجه‌می 2.6 ملیۆن ئه‌ندامی سه‌ندیکاکان ته‌نها که‌مێک زیاتر له 2 ملیۆن ئه‌ندام ئه‌مڕۆ مانیان گرت،به‌ڵام کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سه‌رجه‌می خزمه‌تگوزارییه‌کان هه‌بوو، بۆ نموونه : له سه‌رجه‌می 27.035 قوتابخانه 18.600 یان داخران، له خه‌سته‌خانه‌کاندا له سه‌دا 80ی کاره نه‌شته‌رگه‌رییه‌کان ڕاگیران و خرانه وه‌ختێکی دیکە، کارمه‌ندانی به‌شی ته‌واری و ئیسعافه‌کان ته‌نها به ده‌م ئه‌وانه‌وه ده‌چوون که ژیانیان له مه‌ترسیدا بوو، له شاره‌وانییه‌کاندا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌رکار مانه‌وه ئه‌وانه بوون، که پارێزگاریان له ژیانی پیر و په‌ککه‌وته و منداڵانی بیدهرهتان و ئافره‌تانێک که ئەگەری ڕووبه‌ڕووی بوونەوەی توندوتیژی له لایه‌ن دۆست و هاوسه‌ر و ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیانه‌وه، لەسەریان هەیە. له ئیرله‌نده‌ی باکووری و هەرێمی وێڵش و سکۆتله‌نده سه‌رجه‌می شۆفێره‌کانی باسه‌کان و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان و ئه‌و کرێکار و کارمه‌ندانه‌شی که په‌یوه‌ستبوون به‌وانه‌وه، مانیانگرت.
به‌پێی قسه‌که‌ری سەندیکای ناوه‌ندی بریتانی و زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی 30 سەندیکاکه ، مانگرتنه‌که‌ی ئه‌مڕۆ زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو، تا ڕاده‌یه‌ک ئامانجی خۆی پێکا و ده‌وڵه‌ت و شالیارهکانیشی خسته هه‌ڵوێستێکه‌وه، که ده‌بێت بە ناچاری له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بێنه‌وه سه‌ر مێزی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌کانی سەندیکادا. هه‌رچیش ده‌وڵه‌ت و شالیارهکانییەتی ، به‌پێچه‌وه‌انه‌وه قسه ده‌که‌ن و ئاوای نیشان ده‌ده‌ن، که مانگرتنی ئه‌مڕۆ نه کاریگه‌ری هه‌بووه و نه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی بریتانییه‌وه پشتیوانی کراوه، هه‌روەها لۆمه‌ی سەندیکا ده‌که‌ن، که به‌م مانگرتنه‌ی ئه‌مڕۆیان نیو ملیۆن پاوه‌ند زیانیان له داهاتی وڵات داوه. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت نایه‌وێت ئه‌و ڕاستییه بڵێت، که نیو ملیۆن پاوەند له چاو 124 ملیار پاوه‌ندا، که ساڵی پاره‌که به بانکه‌کانیان دا، تاکو له‌و قه‌یرانه‌ی که تێی که‌وتبوون ڕزگاریان بێت، هیچ نییه و به‌راوردیش ناکرێت.
