ڕۆژی 06ی ئۆگوستی 2011 خۆپیشاندانی گشتی ڕێکخرا، کە تێیدا نزیکەی 350 هەزار کەس، دژی گرانی و نالەباری (سیستەمەکانی تەندروستی و خوێندن) و گرانی کرێخانوو، بەشدارییان کرد. ئەم خۆپیشاندانە سەرتاسەری بوو و لە باکوورەوە تا بیابانی نێگێڤ لە باشووری گرتووەتەوە. دروشمی سەرەکی خۆپیشاندانەکە ئەمە بوو ”گەل دادپەروەی دەوێت”، کە خەڵکی بە گشتی دەیانوتەوە. شایانی باسە مانگێك لەمەوبەر لە تەلئەبیبی پایتەخت بە بەرپاکردنی خێوەتگەی ناڕەزایەتی، لە دژی بەرزی کرێخانوو دەستی پێکرد و لە دێژەیدا ناڕەزایەتییەکان بەرەو سیستەمی تەندروستی و سیستەمی خوێندن و کەمکردنەوەی باج و خەراج پەرەیان پێدرا و هەروەها دەستپێشگەرانی ئەم ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییە، لەسەر هەڵخڕاندن و ئامادەکاری و بەرەوپێشبردنی ناڕەزایەتییەکان بەردوامن و چاوەڕێ دەکەن بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو (سێپتەمبەر) خۆپیشاندانی سەرتاسەری یەك ملیۆن کەسیی بێتە مەیدان.
هاوڕێیان، خوێنهرانی هێژا، سهکۆی ئهنارکیستانی کوردستان, وەك سەکۆی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان، پێویستی بە هاریکاری ،ڕەخنە، پشنیار، ڕێنوێنی، وتار و هەواڵ و ڕاپۆرتی خەباتی ڕۆژانەی جەماوەری ئێوەیە هەیە لە هەر کوێیەکی جیهاندا دەژین.
hevallan, xwêneranî hêja, sekoy enarkîstanî kurdistan, wek sekoy soşyalîste azadîxwazekan, pêwîstî be harîkarî , rexne, pişnyar, rênwênî, wtar û hewall û raportî xebatî rojaney cemawerî êweye heye le her kwêyekî cîhanda dejîn. anarkistan@activist.com
