شەشەمین پیشانگەی پەرتووکی ئەنارکیستی2011ی بالکان لە مەکەدۆنیا (سکۆپیێ) 
ئەم ساڵ شاری سکۆپیێ میوانداری شەشەمین پیشانگەی پەرتووکی ئەنارکیستی بالکان (BAB) دەگرێتە خۆی.
(BAB) دەرکەتنێکە کە لەسەر ئاستی هەرێمی ڕیکدەخرێت و بیرۆکەی سەرەکی کە ئەم چالاکییە ئاراستە دەکات، (بالکان)ی ئاشتی و هاوپشتییە لە بەرامبەر (بالکان)ی ناسیونالیزم و بەهرەکێشی. تا ئێستاکە (BAB) ساڵی 2003 لە (Ljubljana)، ساڵی 2005 لە شاری (Zagreb)، ساڵی 2008 لە شاری (Sofia)، ساڵی 2009 لە شاری (Athens) و (Thessaloniki)، ساڵی 2010 لە شاری (Zrenjanin) بەڕپا کراوە.
دەرگەی پیشانگەکە لە کاتانەدا (بەپێی کاتی ئەوێندەرێ) بەڕووی هەموو سەردانیگەراندا کراوەیە:
10ی جونی (ڕۆژی هەیینی) کاتژێر 17:00 تا 21:00
11ی جونی (ڕۆژی شەممە) کاتژێر 11:00 تا 20:00
12ی جونی (ڕۆژی یەکشەممە) کاتژێر 11:00 تا 17:00
شوێنی پیشانگەکە لە ناوەندی کولتووری لاوان ( شوێنەکە لەناو خەڵکی ئەوێندەرێ بە -MKC- ناسراوە) لە سکۆپیێ.
چوونە ژوورەوە ئاسایی کە خۆڕاییە.
پرۆگرامەکەی دەتوانی لێرە ببینی.
چالاکییەکە پێکەوە لەلایەن بەرەی ئەنارکیستی سکۆپیێ (Anarchist Front (Skopje) ) و لەتەك گروپ و تاکە ئەنارکسیتەکانی (بالکان)ەوە ڕێکدەخرێت.
بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندیمان لەتەکدا بگرە: anarhisticki.front@gmail.com
