تارمایی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی که له ساڵی 2008 وه نزیکه‌ی هه‌موو دنیای به‌گشتی و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپای به‌تایبه‌تی گرته‌وه، نه‌ك هه‌ر نه‌ڕه‌ویوەته‌وه، به‌ڵکو ئێستا له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی وه‌کو (یۆنان و ئ

یرله‌نده و بریتانیا و پوتوگال و ئیسپانیا وه ئیتالیا)ش قوڵتر بووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هەڵچوونی شه‌پۆلی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و پرۆتێستێکی زۆری گه‌نجان، که خۆبه‌خۆیی له ڕێگەی فه‌یسبووك و ئیمه‌یل و تیوته‌رەوه ڕێکده‌خرێن و له سه‌رپەرشتی یا کۆنترۆڵکردنی پارته ڕامیارییه‌کانه‌وه دوورن.
ئه‌م شه‌پۆله دوای یۆنان و ئیرلەندە، بریتانیا و پۆتروگال و ئێستا لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابوردووەوە گه‌یشتۆته ئیساپانیا. سەرەڕای هۆکارە گشتییەکانی ناڕەزایەتییەکان، بێجگە لە ناڕەزایەتی خەڵك بە ڕامیاریی لێگرتنەوەی ئابووری،ڕێژەی بێ‌کاری و دابەزینی توانای کڕین ڕۆلێکی سەرەکی هەیە، کە ریژەی بێ‌کاری لەناو کەسانی سەروو 30 ساڵیدا 19%یە و لەناو کەسانی خوار 30 ساڵی ڕێژەکەی دەگاتە 43% . بۆیە لە بەرامبەر ئەو نالەبارییەدا دەیان هەزار کەس که زۆربه‌یان گه‌نجن و ته‌مه‌نیان له ژێر 30 ساڵه‌وه، ڕژاونه‌ته سه‌ر شەقامه‌کان به‌تایبه‌ت له شاری مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه، ده‌سیتان کردوه به چالاکی خەباتی ڕاسته‌وخۆ ، زۆربه‌ی مه‌یدانه

کانیان داگیرکردوون و چادریان تێدا هه‌ڵداون و داوای به‌دیهێنانی داخوازییه‌کانیان ده‌کەن. ئه‌مه‌ی، که ئه‌وان له مه‌درید ده‌یکه‌ن، نه‌ك هه‌ر پارته ڕامیارییه‌کان ڕەت ده‌که‌نەوە، به‌ڵکو سه‌روه‌ری یاساش ڕەت ده‌کەن و ڕووبەڕووشی ده‌وەستنەوە.
شایانی باسه، ماوه‌یه‌که پۆلیس له ئیسپانیا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵکی یاساخ کردووه، به‌لام به‌م خەباتە ڕاستەوخۆیەی که ئێستا کراوه، ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی یاسای کەڵەگایی پۆلیسی ڕه‌ت کردووه‌تەوە و ته‌نانه‌ت پۆلیس ناتاوێت خۆی له قه‌ره‌یان بدات، نه‌کا ببێته هۆی زیادبوون و به‌هێزبوونی خه‌ڵکی و “نائارامی و پشێوی” بنێته‌وه. هەروەها شایانی باسە، کە پۆلیس له
لایه‌ن ده‌ساڵاته‌وه فەرمانی پێدراوە، که لێیانگه‌ڕێن و نه‌یانوروژێنن. خرۆشانی خەڵکی نارازی تەنیا ناڕەزایی بە نالەباری و وەلامدانەوەی ملهوڕی پۆلیس و یاسا نییە، بەڵکو هەڵبژاردنی ئەم ڕۆژانە بۆ خرۆشان و مانگرتن، هەڵخرانی خەڵکە بۆ بەشدارنەکردن (بایکۆتکردن)ی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانە، کە وەڵامی نەرێی خەڵكە بە سیستەمی پارلەمانی و لە بەرامبەریدا بەرزکردنەوەی دروشمی دێمۆکراسی کەتواریی (دێمۆکراسی راستەوخۆ)یە.
له‌لایاکی دیکەشه‌وە هه‌مان خۆپێشاندان و ناڕه‌ازاییده‌ربڕین له ئیتالیاش ده‌ستیپێکردوه به‌تایبه‌ت له شاری میلان و ڕۆم و فلۆرانس ئه‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییده‌ربڕینه‌ی خه‌ڵك که خۆبه‌خۆیی ده‌یکه‌ن، ئه‌وه نیشانده‌دات، که‌خه‌ڵکی بڕوای خۆی له پارته ڕامیارییەکان به هه‌موو چه‌شن و ڕه‌نگه‌کانیانه‌وه سه‌ندووەته‌وه و ئه‌وه‌شی زیاتر لەلا ڕوون بووه‌ته‌وه، که لە ڕێگەی گه‌مه‌ی په‌ڕله‌مانییەوە شتەکان ناگۆڕدرێن و سیسته‌می په‌ڕله‌مانتاری چیتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك نه‌اماوه و له توانایدا نه‌ماوه که لەوە زیاتر خه‌ڵکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هاتنی سه‌ره‌دمێکی نوێ و چه‌شنێکی نوێیه له خه‌باتکردن بۆگۆڕینی ته‌وای کۆمه‌ڵگە، که زیاتر له سه‌ده‌یه‌که ئه‌نارکسته‌کان پێداگری له سەر ئەو دروشمه ده‌کەن ” گه‌ر هه‌ڵبژاردن شتێکی بگۆڕدایه،ئەوا ده‌مێك بوو، یاساخ کرابوو”..
* «شۆڕشی ئیسپانی دەستپێکردووە»دروشمی سەرەکی خۆپیشاندانەکانی ئیسپانیایە
