دیوه‌که‌ی تر‌ی سه‌رای ئازادی و ڕوداوه‌کان
ئەنوەر فەتاح محەمەدئەمین
له ڕۆژانی 20 و 21 مانگی فێبروه‌ری ئه‌مساڵدا ، 2011، پاش شه‌پۆلی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی ، له‌سه‌ر خواست و بیروڕای براده‌رێک به دوور له براده‌ره ده‌رکه‌وتووه‌کان که له ڕۆژانی دواییدا هه‌موو ناڕه‌زایی و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکانی نێو سه‌رای ئازادیان به ئاقارێکی سیاسی ڕوت و دوور له خواسته‌کانیان ،برد، دروست کرا.
ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌وه زیاتر ده‌رده‌که‌وت که چۆن ئه‌م ئه‌نجومه‌نی ئازادیه کراوه‌ته ئامرازێک بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆپیشانده‌ران و خۆ کردنه ده‌مڕاست و سه‌رکرده‌ی خه‌ڵکه‌که به به‌کارهێنانی ڕه‌فتاری حیزبیانه.
گومانی تیدا نییه، ئه‌و که‌سانه‌ی که کۆنترۆڵی ته‌واوی ئه‌نجومه‌نی کاتییان ده‌کرد و هی خه‌ڵکه‌که‌ش، کاپیتاڵێکی سیاسی و شوهره‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌وه‌ره‌یان بۆ خۆیان به‌ده‌ستهێنا به ده‌رکه‌وتنیان له هه‌ندێ شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆندا و زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه کوردییه‌کان و کۆڕ و کۆمه‌ڵی تردا، که به‌مه‌ش پێگه‌ی خۆیان له ناو خه‌ڵکی کوردوستان به گشتی و ڕاپه‌ڕیوان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕاندا توند‌و تۆڵتر کرد تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که شه‌رعیه‌تی بڕیاردان و فتوادانیان هه‌بێت ، بێئه‌وه‌ی حسابی ئه‌وه بکه‌ن که ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌م کاره ڕه‌نگه کاره‌ساتێکی خوێناوی به دوادا بێت.
ئه‌وه‌نده‌ی من بۆم ده‌رکەوت ئه‌و ماوه‌یه‌ی که من له کوردوستان بووم ڕۆژانه‌ش ده‌چوومه سه‌رای ئازادی ، داواکارییەکانی خه‌ڵکی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی بوو ن، له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ک و هه‌موو پێداویستییه‌کانی ژیانی خه‌ڵک ، به‌ڵام وه‌کو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ کرد ئه‌مانه هه‌مووی کرانه داواکاری سیاسی. هه‌ر له‌م ساته‌وه‌خته‌شدا چه‌ند خه‌تیب و که‌سانێک دروستبوون که هێشتا قاچێکیان له ناو ده‌سه‌ڵادا هه‌ر مابوو به‌ڵام ده‌میان گه‌رم و باخه‌ڵیان پڕ بوو، زیاتر پێیان له‌سه‌ر ئه‌و داخوایزیه سیاسیانه داده‌گرت، ئیدی به‌و شێوه‌یه هێزی ناڕه‌زایی بوونه گوێ‌گران له شیعر و شانامه و خوێندنی ئایه‌تی قورئان و کردنی نوێژ و وتنی ته‌هلیله و زیکر. خودی سه‌رای ئازادیش بووه بازاڕی ڕکه‌به‌رایه‌تی و ململانێ له‌سه‌ر شوهره و که‌سایه‌تی دروستکردن، له کاتێکدا چوارده‌وری ئه‌م ساحه‌یه‌ش به پۆلیس و ئاسایش و هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌کانی تر‌ی ده‌سه‌ڵات، درابوو، که زۆر بێشه‌رمانه له ئاماده‌باشیدا بوون بۆ تێهه‌ڵدان و سه‌رکوتکردن و کوشتن و بڕینی خه‌ڵکی ناو ساحه‌که.
گومانی تێدا نه‌مایه‌وه که ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی به ئاگاوه یا بێ‌ئاگا کاریان له‌سه‌ر بڕینی وزه‌ی خه‌ڵکی و به‌هه‌ده‌ر دانی ئه‌و وزه‌یه بوون ، بۆیه ئیتر هه‌قه‌تی ئه‌وه زیاتر ده‌رده‌که‌وت و لای زۆربه‌یه‌ک ئه‌مه به‌باشی ئاشکرابوو ، ئه‌وه بوو له ڕۆژی 30/03/2011 و 01/04/2011 هێزێکی خۆپیشانده‌ری تر که دژی ئه‌وه بوون، کۆنترۆڵ بکرێن و ببنه گوێگری به‌ڕێز بۆ شیعر و شانامه و قسه‌ی بێسه‌روبه‌ره و زیکر و ته‌هلیله، چیتر نه‌یانده‌ویست داواکاریه‌کانیان لێ زه‌وت بکرێن و کێشه‌کان بکرێنه کێشه‌یه‌کی سیاسی ڕووت و که‌مه‌کێک له‌و خه‌ڵکه تایبه‌تمه‌ندانه تێیدا بخۆر به‌گ و سوودمەند بن . له‌م خۆپیشاندانه‌دا نزیکه‌ی 50 که‌س بریندار بوون که به‌شێکی زۆریان له هێزی ده‌سه‌ڵات بوون ، به‌م شێوه‌یه به هه‌ردوو هێزه‌که واته هێزی ده‌سه‌ڵات و خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی توانیان بڵاوه به هێزی ئه‌م خۆپیشانده‌رانه‌ی تر بکه‌ن. به‌ڵام له سه‌ره‌تادا هێزی گۆڕان و هێزه دینی و ئیسلامیه‌کان هه‌وڵیان ده‌دا که ئه‌م هێزه تازه‌یه به قسه‌ی خۆش کۆنترۆڵ بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نییانه و شاره‌ستانییانه و بێتوندو تیژی ، له‌و لاشه‌وه هه‌ر ئه‌و هێزانه ( گۆڕان و ئیسلامی ) گوڵ و شه‌کراو و ماچیان ده‌به‌خشییه‌وه به‌سه‌ر هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌کان و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاسایان ده‌کرد ، ئه‌و یاسایه که ئیجازه‌ی دابوو به هێزی پۆلیس و ئاسایش که هه‌موو جۆره چه‌کێک له سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکه‌که‌دا به‌کار بهێنن.
ئه‌نجومه‌نی کاتی که له سه‌ره‌تادا ژماره‌یان ته‌نها 7 که‌س بوو کردیان به 31 ئه‌ندام ، گه‌رچی دکتۆر فایه‌ق گوڵپی له هاوڵاتی 29/04/11 ده‌ڵێت زیادکردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بۆ 31 ئه‌ندام به شیوه‌یه‌کی فه‌رمی کراوه ، به‌ڵام له هه‌قه‌تدا به ئاره‌زوی که‌سه ناودار و ئه‌ساسیه‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نه‌که بوو.
دواتریش چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رای ئازادی گۆڕران بۆ ناردنی نامه بۆ ئۆبامه و وڵامدانه‌وه‌ی ته‌له‌فونی به‌رپرسیاران و کێشانی هیتافی حه‌ماسی وه‌کو یا ده‌بێت بکوژرێین یا شه‌قام به‌جێناهێڵین، هه‌ندێک له نووسه‌رانیش وایان ڕاده‌گایاند که ئه‌م سه‌رایه بیرۆکه‌ی چه‌ند ڕۆمانێکی پێبه‌خشیون .
من به‌شبه‌حاڵی خۆم وام ده‌بینی که ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی له‌گه‌ڵ ئه‌وەی که خه‌ڵکه‌کەشی کردبویه پاشکۆی خۆی ، نه‌ک له چه‌قێکی وەستاودا خۆیان ده‌بینیه‌وه به‌ڵکو خه‌ڵکه‌که‌شیان له‌و چه‌قه‌دا ڕاوه‌ستاندبوو، بۆیه ڕه‌نگه نه‌مانی ئه‌و جۆره خه‌بات و تێکۆشانه به سوودی ڕاپه‌ڕیوان و باقی خه‌ڵکه‌که‌ی تر بگه‌ڕیته‌وه و وزه‌یه‌کی له بن نه‌هاتوو وانه‌یه‌کی باشیش بدات به خه‌ڵکی ، که ئەگه‌ر بیانه‌وێت له کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵات و زه‌بر و زه‌نگه‌که‌ی ڕزگاریان بێت ، ده‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێگا نه‌ده‌ن که خۆیان کۆنترۆڵ بکرێن و به‌کار بهێنرێن بۆ مه‌سه‌له و مه‌به‌سستێکی تر. چونکه ده‌کرێت یه‌که‌م : ئه‌و هه‌قه‌ته بۆ خه‌ڵکی ڕوون بکاته‌وه که به‌حیزبیکردنی داواکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کارێکی خراپه و شتێکی واشی لێ شین نابێت.
دووهه‌م : له سه‌رده‌می ناڕه‌زاییده‌ربڕین و سه‌رکوتکردن و کوشتنی خۆپیشانده‌ران لەلایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌وه‌ی به ئاشکرا ده‌رخست که ده‌سه‌ڵات هه‌ر ده‌سه‌ڵاته و جیاوازییه‌ک نامێنێت له نێوانیاندا کاتێک که ده‌که‌ونه به‌ر لێشاوی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و له‌و لاشه‌وه وهمیه‌تی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری لای ئێمه‌ش ده‌رکه‌وت، که داپڵۆسین و سه‌رکوتکردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵتدارانه‌وه و پیاوه‌کانیانه‌وه ئه‌وانه نازانێت.
سێهه‌م: ماف و داخوازی به‌و جۆره ئاشتی و شێوه مه‌ده‌نیه‌ته‌ی که ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی کاریان له‌سه‌ر ده‌کرد، کردنی خه‌ڵکی به‌گوێگرێکی ئاسایی، فه‌شه‌لی به‌دوادا دێت نه‌ک سه‌رکه‌وتن ، به ته‌جروبه‌ش ئه‌وه سه‌لمێنراوه ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی دروشمێکی بێنرخه و کێشه و ململانێی چینایه‌تی، سیما و جه‌وهه‌ری بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه.
دروشمی وه‌ته‌نیه‌ت و نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا له ئه‌وروپادا له لایه‌ن کافور و گاریباڵدی به‌رز ده‌کرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی دابڕن و بیکه‌نه هێزی لێدانی ئه‌و سیسته‌مه فیوداڵییه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیان به‌و جۆره فیکره‌ی قه‌ومیه‌ت و دین هه‌بوو .
لیژنه‌کان و ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی به‌حیزبی کران و هیچیان نه‌کرد ته‌نها کاریان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد که خه‌ڵکانی خۆ پیشانده‌ر و داواکارییه‌کانیان بکرێنه نێچیر و خزمه‌تکاری حیزبی ئۆپۆسیزۆنی ئیمڕۆ و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکه‌ری سبه‌ی.
ئێستاش کۆمه‌ڵه خه‌ڵكێکی دڵسۆز که له لیژنه‌کانی پێشودا جێگایان نه‌ده‌کردنه‌وه ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دروستکردنه‌وه‌ی ئه‌و دار و باره‌ی که له له ئه‌نجومه‌نی کاتی پێشووه‌وه به‌جێماوه بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی لیژنه‌کان و به‌رده‌وامی پێدانیان.
به‌ڕای من ئه‌مه شتێک نییه که بتوانرێت له ژوره تاریکه‌کاندا به بڕیارێک و دوان دروستی بکریت، یا مه‌سه‌له‌یه‌کی فکری بێت و بته‌وێت به کۆبوونه‌وه‌ی حیزبیانه و ده‌نگدان له سه‌ری بیبڕیته‌وه. به‌ڵکو لیژنەکان دروست ناکرێن ، سه‌ر هه‌ڵده‌دەن له هه‌نگاوه پراکتیکیه‌کاندا، له زروف و لێشاوی خه‌ڵکه‌که‌دا له دایک ده‌بن به‌پێی قۆناغه‌کان و پارسه‌نگی هێز و سه‌رجه‌می بار‌و دۆخه‌که ئه‌و لیژنانه‌ش گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا دێت، گه‌ر وا نه‌بێت ته‌جروبه‌ی پارته کۆمۆنیسته‌کانی جیهان لێره‌شدا بۆ جارێکی تر دووباره ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌شی که من ده‌یڵێم ئاوه‌ژووه به قسه‌کانی دکتۆر فایه‌ق، که ئه‌و ڕای وایه ڕووداوی سیاسی که ڕوی دا پێویستی ده‌کرد که ڕێکخراوی سیاسی و که‌سایه‌تی سیاسی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکردایه ، له کاتێکدا که ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، که‌چی خۆی له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه یه‌که‌م ئه‌ندامی ئه‌وه لیژنه کاتییه بوو.
له کۆتایی دا ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی که زه‌روره ده‌رسی لێ وه‌رگیرێت ئه‌وه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی داهاتوو متمانه نه‌کاته سه‌ر که‌سان و پارتی سیاسی، جا ئیدی ئه‌وانه هه‌رکه‌س و هه‌رلایه‌نێک بن، چونکه ڕوون و ئاشکرایه ئه‌وه‌ی که‌سان و پارته سیاسییه‌کان هه‌وڵیان بۆ داوه‌و بۆ ده‌دا ده‌ستکه‌وتی سیاسی بوون بۆ خۆیان و پارته‌کانیان نه‌ک ده‌سکه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی یا جه‌ماوه‌ری بۆ خه‌ڵکه هه‌ژار و ده‌ستکورت و زوڵملێکراوه‌کانی کوردوستان.
