ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 21/04/11، له كاتژێر 8.30 (20:30)ی شه‌وه‌وه هه‌تا 4.30 سەرلەبەیانی ڕۆژی هه‌ینی، 22/04/11 له نێوانی هێزەكانی پۆلیس و زیاتر له 300 كه‌سی نارازی له شاری بریستڵی به‌ریتانی، به‌یه‌كادان ده‌ستی پێكرد. هێلیكۆپته‌ریش له كاتژێر 8.30ی شه‌وه‌وه تا كاتژێر 4.30ی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی، له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌دا ده‌سووڕایه‌وه و چاودێری بهیهكدادانهكهی ده‌كرد و تیشكی ده‌گرتە هه‌ر كه‌سێك، كه له‌وه ناوه‌دا بووایه و بجوڵایه‌ته‌وه. سه‌ره‌نجام ژماره‌یه‌كی زۆر بیندار بوون، له‌نێوانیاندا 8 كەس پۆلیس.
پێشینەی ڕووداو، له گه‌ڕه‌كێكی بریستڵ سۆپه‌رماركێتێكی تازه، لكێكی تێسكۆ (Tesco) ، كراوه‌ته‌وه كه دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه و بریستڵ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌وه ناڕه‌زابوون، بۆیە 90% خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌تەك شاره‌وانیدا هه‌وڵیاندا، ئه‌و پلانه بكشێته‌وه و ئه‌و سۆپهرماركیته دروست نه‌كرێت. به‌ڵام شارەوانی پلانه‌كه‌ی نه‌وه‌ستاند و له‌ژێر چاودێری پۆلیس و گاردی تایبه‌تی(تێسكۆ)دا ده‌ستیان به دروستكردنی تەلاری سۆپەرماركێتەكە كرد و سه‌ره‌نجام له 15ی ئەپریلی 2011دا سۆپهرماركێتهكه كرایه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكێكی زۆر به‌رده‌وام به ئاشتیانە له‌وێندەرێ پرۆتێستان ده‌كرد و له‌ولاشه‌وه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك دەست بەسەر یه‌ك-دوو بینای ده‌وروبه‌ری سۆپەرمارکێتهكه، كه هی تێسكۆ بوون، ده‌گرن و دەیانکەنە شوێنی نیشتەجێبوون و ده‌ژیان.سه‌ره‌نجام لەسەر بانگه‌وازی تێسكۆ، پۆلیس کوتایە سه‌ر ئه‌وانه‌ی، كه له بیناكاندا ده‌ژیان، بۆ ده‌ركردنیان. لە کاردانەوەدا بەرامبەر هێرشی پۆلیس، خه‌ڵكی بە مەبەستی پشتگیری‌کردن لێیان، هات به ده‌م دەستبەسەرداگرانەوە. کەچی پۆلیس لە بەرامبەردا دڕندانه ده‌ستیكرده‌وه، نه‌ك تەنیا هه‌ر له‌و خه‌ڵكه‌ی كه پرۆتێستایان ده‌كرد، به‌ڵكو بەرامبەر هه‌ركه‌س کە له‌وێدا ڕاوه‌ستابوو یا تێده‌په‌ڕی، له‌وانه ئه‌ندامێکی په‌ڕله‌مان و چه‌ند ئه‌ندامێكی شاره‌وانی(بریستڵ)یش به‌ر پاڵ و لێدانی پۆلیس كه‌وتن. ئه‌مه‌ش وایكرد، كه خه‌ڵكێكی زۆر ڕقوكینه‌ی هه‌ڵسێت و بڕێتە سه‌ر جاده و بەرەنگاری دڕندایەتی پۆلیس ببێته‌وە.
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ئەم لینکانە بکەن
