کوژرانی سێ کرێکار و برینداربوونی ١٧٠ کەسی تر… دەستگیرکردنی دەیان خۆپیشاندەر ..
لە درێژەی مانگرتن و خۆپشاندانەکانی چەند ساڵی رابوردووی کرێکارانی پۆشاکدووری بەنگلادیش کە دەیان هەزار کرێکار دەگرێتەوە، لەم ڕۆژانەدا خڕۆسانەوە سەر شەقامەکان و خوازیاری بەدیهاتنی داخوازییەکانیان بوون. لە بەرامبەردا میری و دەزگە سەرکوتگەرەکانی دەولەت کەوتنە لێدان و سوتاندن و گرتن و ئەشکەنجەی منالان و ژنان و پیاوانی نارازی و خۆپیشاندەر. شایانی باسە چەندین کۆمپانیای ئەوروپی و یابانی و جاینی و ئوسترالی لەو بوارەدا ڕۆژانە لەسەر کاری هەرزانی کرێکارانی بەنگلادیش سەرمایەگوزاری دەکەن و زۆربەی کاڵا و پۆشاکە هەرزانەکانی بازارەکانی ئەوروپا بە سەرکوت و بێمافی و بەدبەختی ئەم کرێکارانە بەرهەم دێت.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن: http://libcom.org/news/cloth-dyed-blood-18122010
