ڕۆژی 29ی نۆڤەمبەری 2019 سات (12)ی نیوەڕۆ بزووتنەوەی (ڕۆژی هەیینی لەپێناو ئایەندە) لە هەزار و چوار سەد (2400) شاری سەدو پەنجا و حەوت (157) وڵاتی دونیا خرۆشایە سەر شەقامەکان بۆ بەرگرتن لە وێرانکردنی ژینگە و پیسکردنی هەوا لەلایەن کۆمپانییەکان و حکومەتەکان و پاراستنی ژییان لەسەەر گۆی زەمین.
بە لە وڵاتی ئاڵمانیا لە زیاتر لە پێنج سەد (500) شارخەڵک ڕژایە سەر شەقامەکان و شاری کۆڵن یەکێک بوو لە شارە سەرەکییەکانی ئەو بزووتنەوە، کە بێجگە لە خۆنیشاندانە سەرتاسەریی و جیهانییەکانی ئەو بزووتنەوەیە، هەموو ئێوارەیەکی ڕۆژی هەیینی داپیران و باپیران و دایکان و باوکان لەتەک منداڵەکانیان بەرەو گردبوونەوە و ڕێپێوان بەڕێدەکەون و هەر کەسە و بە گوێرەی هوشیاریی خۆی و حەز و سەلیقەی خۆی لەسەر پارچە موقەبایەک داخوازیی و درووشمی خۆی دەنووسێت، بە کاخەز و کارتۆن گۆی زەویی وێران–بوو درووستدەکات، ئەوەش دیاردە و نیشانی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییە، بزووتنەوەیەک کە داپیرە و نەوەکانی بەیەکەوە دەباتە سەر دەکێشێتە سەرشەقامەکان و بە پێچەوانەی بزووتنەوە و ڕەوتە ڕامیارییەکان، بزووتنەوەی (ڕۆژی هەیینی لەپێناو ئایەندە) بەبێ بانگەوازی سەرەوەی پارتییەکان و فەرمانی حکومەت و دنەدانی ڕامیاران، کەسەکان هەست بە ئەرکی و بەرپرسیارەتیی سەرشانی خۆیان دەکەن و بە پێچەوانەی سەردەمەکانی هەڵکشانی بزووتنەوەی ڕامیاریی و پاشەکشێی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی، بزووتنەوەی (ڕۆژی هەیینی لەپێناو ئایەندە) پەیوەندی کۆمەڵایەتیی نێوان هاوسێ و هاوکار و هاوپۆل و هاوگەڕەک و هاوگوندیی و هاوشارییەکانی زیندوو و بەهێز کردووەتەوە و هەمووان وەک ژووانێک لەجیاتی چوون بۆ مەیخانە و قومارخانە و پەرەستگەکان، بەرەو شوێنی گردبوونەوە و ڕیێوانەکان؛ کەسانێک کە چالاکی نێو ئەو بزووتنەوەیەن، درووشمدەرانی پشت مۆبایل و کۆمپیوتەر و قارەمانانی نێو کاناڵە تەلەفزیۆنییەکان و شوانە ڕامیارەکان نین، خاوەنکار و سەرۆکی نەقابە زەردەکان و تەنانەت کەسانێکیش نین، کە دونیا دەکەنە قوربانی ساتێک ئیشی ڕەشی خۆیان؛ چالاکان و بەشداریکەرانی بزووتنەوەی (ڕۆژی هەیینی لەپێناو ئایەندە) کەسانێکن کە بەڕادەی کەم ئامادەن هەفتەی چەند ساتێک (سەعاتێک) لە کات و کار و پارە و ڕابواردنی خۆیان بۆ ڕگارکردنی دایکە زەمین تەرخاندەکەن و خەمی نەوەکانی داهاتووی مرۆڤایەتی و گیاندارانی دیکەیان لە کۆڵگرتووە و خۆیان لە خۆپەرستیی بۆرجوازییانە خاڵێکردووەتەوە و خەمی وێرانبوونی دایکە زەمین خەوی لە ئەوان زڕاندووە.
ئەو جارەش وەک جارەکانی دیکە چەند کەسێک لە ئەنارشیتانی کوردیی–زمان لە شاری کۆڵن بەشداری خۆنیشاندانەکە بوون و بەشیک بوون لە بلۆکی (ئەنتی کاپیتالیستیی) خۆنیشاندانەکە کە ئەنارشیستان و ئەنتی–فا و چەپە ناحزبییەکان پێکهاتبوو.
تایبەتمەندییی و دیاریدەی خۆنیشاندانی ئەم جارە هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە لاوان و پیرانی ڕۆژاوا (کوردان) و هەر ئاوا ناوبەناو ئەنجامدانی چالاکی (نافەرمانیی مەدەنی) لەلایەن لاوانی بلۆکی (ئەنتی کاپیتالیستیی) وەک شکاندنی قاڵب و شوانەیی پۆلیس و لادان لەو ڕێڕەوەی کە لەلایەن دەزگەکانی دوەڵەت بەسەر ڕەوتی خۆنیشاندانەکان دەسەپێندریت.
لەوانەش جوانتر و سەرنجڕاکێشتر هەبوونی چالاکی هونەریی لەلایەن گرووپی شانۆیی خیابانیی و موزەیکژەنانی خیابانی هەر ماوەی جارێک لە کەناری شەقامێک، هەر ئاوا لافیتەکانی هاوسەنگەریی لەتەک ڕۆژاوا لەلایەن ئەنارشیستان و ئەنتی–فای ئاڵمانیی–زمان لەسەر پردەکان …
ئەوانەی دیارنەبوون و نەخشیان نەبوو، پارتیی–چییەکان بوون، هۆکارەکەش ڕۆشنە و لەنێو بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی سەرەبەخۆ و خۆهوشیار بواری سەرمایەگوزاریی ڕامیاریی زۆر کەمە و ئەگەری پەیوەستبوونی ئەندامی حزبەکان و دوورکەوتنەوەیان لە حزبەکان لەوە زیاترە کە حزبەکان بتوانن بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی و گەردوونیی ئاوا دەستەمۆبکەن.