ئایا تیرۆریزم ههڕهشهیهبۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت؟
زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
23/11/2015
هێڕشهخۆکوژییهکانی ئه‌م دواییه‌ی داعش بۆ سه‌ر پاریس، کوشتنی130 که‌س و بریندارککردنی 358 که‌س که له‌ناویاندا زیاتر له30 که‌سیان تا ئێستاش له‌ژێر مه‌ترسی مردندان، جارێکی دیکهخهتهری داعش و سه‌رجه‌می گروپهتیرۆریستهکانی دیکه‌ی وه‌کو تالیبان و ئه‌لقاعیده‌و بۆکوحه‌رامی، نوێکرده‌وه. پاش دوو هێڕشه‌که‌ی داعش له‌پاریس-دا و ئه‌وه‌ی به‌لجیکاش، دیسانهوهئهوهیان سه‌لماند کهشوێنێك له‌م ئه‌وروپایه‌دا نییه کهپارێزراو و سه‌لامه‌ت بێت له‌ده‌ست ئه‌وان .
هاوکاتیش حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا له‌هاوکاریکردنی یه‌کدی و یه‌ککه‌وتنیان له‌بواره‌کانی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و کاری سیخوڕییانهلهسهر گرۆپهتیرۆر یسته‌کان و خه‌ڵکانی دیکه‌ش، زیاتر نزیککرده‌وه . ئهمهجگهلهدهرگهداخستن به ڕووی کۆچکه‌ران و په‌نابه‌راندا، هاوکاتیش سه‌ربه‌ستی و ئازادییه‌کان و مافی مرۆڤی دانیشتوی وڵاته‌کانیش، که‌متر ده‌کاته‌وه.
گه‌ر چاوێك به‌مێژوی زۆر نزیکی کاری تیررۆیستانهدا کهلهسێبتهمبهری ساڵی 2001 دا لههێڕشیسهر تاوه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌رده‌ستی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌دا دژی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکا، بگێڕین، تاکو ئه‌مه‌ی ئه‌م دواییه‌ی پاریس و مالی و میسر، هه‌ر هه‌مویان دژی خه‌ڵك بوون نه‌ك دژی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه‌که. ته‌نانه‌ت تا ئێستاش ئه‌وه‌ی کهزانراوهنهجێنڕاڵێکی سه‌ربازی ، نهسهرۆکێکی پۆلیس ، نهبهڕێوهبهری کۆمپانیایه‌کی گهورهنهسیخوڕێکی پله‌داری سه‌ر بهدهزگهسیخوڕییهکان و نهکاربهدهستێکی حکومی – گه‌رچی من خۆزگهبۆ ئهوهناخوازم- نهبوونهتهقوربانی ئه‌م کارهتیرۆرانه. ئهمهنهك هه‌ر له‌ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا ، به‌ڵکو له‌عێراق و ئه‌فغانستان و پاکستان و لیبیا و نه‌یجیریا و کینیا و مالی و بالی و بانکۆك و میسر و ئه‌نده‌نوسیا و لوبنان و فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و تورکیا و سوریاش، به‌ده‌گمه‌ن ڕێکهوتووهکهکهسێکی به‌رپرسی حکومی یا پله‌داری ده‌وڵه‌تی به‌رکه‌وتبێت. ههمیشهقوربانییهکانی ده‌ستی ئه‌م کارهدڕهندانانهخهڵکانی ئاسایی وڵات بوون و زیاتریش لهوانهکهسانێك بوون که‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و بژێوییان زۆر خراپ بووه، یا منداڵ و ئافره‌ت و پیر و په‌ککه‌وته‌بوون.
ڕۆڵی میدیا و سیاسییه‌کانیش هه‌ر وه‌کو ههمیشهکاریگهرانهیهلهئاوهژوکردنهوهی ڕاستییه‌کان و شێواندنیاندا . ئیستاش به‌شه‌ڕی “ئێمه‌و ئه‌وان” به‌یه‌کدادانی که‌ڵچه‌ر و ئاینه‌کان” دژ به” شێوه‌و شێوازی ژیانمان” ” کینه‌و بهغیلیبردن پێمان” ” شه‌ڕی نێوان جه‌هاله‌ت و مۆدێرین” ، بهئیمهی ده‌ناسێنن . هه‌رگیز په‌نجه‌ی ڕاستی ناخه‌نه‌سه‌ر هۆکاره‌کانی ڕودانی ڕوداوه‌کان ، هه‌رگیز باس له‌تیرۆری ده‌وڵه‌ت به‌رامببه‌ر هاووڵاتیانی خۆی و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌شی ناکه‌ن چجای ئه‌وه‌ی کهدهوڵهتێك به‌تیرۆریست یا لانیکه‌م به‌سپۆنسه‌ری تیرۆریست، ناوبه‌رن.
ده‌وڵه‌ت و بانق و کۆمپانیا گه‌وره‌کان و که‌نیسه‌و مزگه‌وت له‌ته‌ك میدیادا، سهروقونی یه‌کدین و هێزهتاریکهکانن له پاراستنی ئه‌م سیسته‌مه‌دا. میدیا و هه‌مو ئه‌و هێزهتاریکانه حه‌قیقه‌تی زه‌مینه‌و ژینگه‌ی له‌دایکبوون و گه‌شه‌کردنی تیرۆریزم ، به‌عه‌مدی فه‌رامۆش ده‌که‌ن، بهقارچکهدوومهڵانێکی ده‌زانن کهلهخۆیهوهههڵتۆقیبێت و گه‌وره‌بووبێت ، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ڕوسیا و وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی دیکه‌ی وه‌کو که‌نه‌دا و ئۆسترالیا و داگیرکردنی وڵاتان و لێدانیان له‌وڵاتانی ئیسلامی و لابه‌لانه‌کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی فه‌له‌ستین و هاندانی دین و یارمه‌تیدانی کردنه‌وه‌ی سه‌ده‌ها مه‌دره‌سه و حوجره،بێ سه‌رپه‌رشتیکردنیان له‌ته‌ك سه‌ده‌ها یاسا و دادگای شه‌ریعه‌و مۆدیرهنایزنهکردنی قورئان و گه‌لێكی دیکهلهمانه،لای ئه‌مان هه‌موویان و هه‌تا سیاسییه‌کانیش ، له‌م بارودۆخه‌ی که‌بۆیان خولقاندوین هۆکارێك نین.
سه‌رجه‌می ڕووداوه‌کان بهبهڵگهوهئهوهمان نیشانده‌دن کهلانیکهم میدیا له‌دوو حاڵه‌تدا ڕاستییه‌کان ناڵێت . یه‌که‌م: تیرۆری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز به‌گشتی نهدژی کهڵجهرهو نه‌به‌و ڕادهیهدژی دینه‌کان و هه‌ڵگرانی دینه‌کانی دیکه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی که‌دژی مه‌زهه‌بی شیعه و ئێزیدییه‌کانن ، که‌له‌کاتێکدا شیعهلقێکی دیکه‌ی ئاینی ئیسلامه. ڕووداوه‌کان ئهوهنیشاندهدهن ئه‌وه‌ندی که‌ئه‌وان دووژمنایه‌تی خه‌ڵکانی سونه‌و شیعه‌و ئێزیدی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ند دووژمنایه‌تی دین و که‌سانی مه‌سیحیی و جوله‌که‌و دینه‌کانی دیکهناکهن. دووهه‌م: هانده‌ری ( مۆتیڤی) ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز له‌کوشتن و بڕینی هاووڵاتیانی وڵاتانیی ئیسلامی ته‌نها بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام هانده‌ری ئه‌وان له‌کوشتن و بڕینی دانیشتوانی ئه‌وروپا و ئه‌وروپییه‌کان له‌وڵاتانی ئیسلامی‌دا، ته‌نها ڕۆحی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه. باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م دواییه‌ش خستنه‌خواره‌وه‌ی تهیارهئههلییهکهی ڕوسیایه. تهقانهوهو کوشتنی خه‌ڵکانی بێ‌تاوان له‌ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا و بریتانیا، دانی باجی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکومهتهکانیانهنهشتێکی دیکه. بۆ نموونهلهکارهتیرۆرهکهی ئه‌م دواییه‌ی پاریس-دا بکوژه‌کان، له‌کاتی ته‌قه‌کردندا له‌گه‌ڵ هاواری ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ردا هاواریان ده‌کرد ” ئێوهلهسوریا چیده‌که‌ن؟ ئێستا ئێوهباجهکهی ده‌ده‌ن” ئهمهجگهلهبهڵگهیهکی دیکهکهتا ئیستا خۆشبهختانهئهو وڵاتانه‌ی که‌ڕۆڵی سه‌ره‌کییان له‌به‌ڕێکردنی هه‌مان سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وانه‌ی تردا، نییه، کاره‌ساتی تیرۆریستانهڕوینهداوه.
گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی خێرا به‌مێژوی تیرۆردا ئه‌و ڕاستتیهپشتڕاستدهکاتهوهکهگروپ و ڕێکخراوهتیرۆریستهکان سیسته‌مه‌که‌و ده‌وڵه‌ته‌کانی به‌هیزتر ده‌که‌ن و ئه‌مانیش به‌ده‌وری خۆیان له کوشتن و بڕێن و کاری تیرۆریانهدا ئه‌وان به‌هێزده‌که‌ن، ئیدی هه‌ردوولایان ته‌واوکه‌ری یا ته‌واوکاری یه‌کترین و کار و چالاکی هه‌ردوولاشیان لاوازکردن و بێ تواناکردنی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکییه و لهبهرامبهریشیدا سیسته‌مه‌که‌و سه‌رجه‌می ده‌زگه‌کانی وه‌کو ده‌وڵه‌ت و ئه‌وانی دیکه‌ی به‌هێزتر و پته‌وتر ده‌کات تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی کهدهزگهسیخوڕییهکان و پۆلیسسیهکان لای خه‌ڵکی خۆشهویستدهکات و ڕۆحی ڕایسیزم و فاشیزم ناشیوناڵیزم به‌هێزتر ده‌کات و قه‌واره‌ی ڕێکخراوه‌کانیشیان قه‌به‌تر ده‌کات. به‌گوێره‌ی پوڵی ڕادوێیه‌کی فه‌ره‌نسی کهلهههفتهی پێشودا کراوهلهسهدا 84 خه‌ڵکی ئاماده‌ن کۆنترۆڵی زیاتر هه‌بێت و مافه‌کانیان سنورداربکرێت ئه‌وه‌نده‌ی که‌زه‌مانه‌تی پاراستن و سه‌لامه‌تییان بکرێت. ئه‌مه‌ش باشترین نمونهیهکهبۆ کاردانه‌وه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسا که چۆن خه‌ڵکانی فه‌ره‌نسی کهوتونهتهنێو ئه‌و داوه‌ی که‌ده‌وڵه‌ت بۆی داناون.
گروپهئیسلامییهدهسهڵاتخوازهکان ههمیشهتیرۆریان وه‌کو ئامراز و پاگه‌نده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکانی هه‌ژار و جه‌ماوه‌رییکردنی خۆیان به‌قۆستنه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کان بۆ سه‌ر خۆیان و وڵاتانی ئیسلامی، به‌کارهێناوه، لهجهمسهرهکهی ئهمسهریشهوه ده‌وڵه‌ت و حکومتهکانیان بهدیمۆکرات و دیکتاتۆریانه‌وه،کاری تیرۆریستانه‌ی ئه‌وانیان وه‌کو ڕه‌خسانی ده‌رفه‌ت و هه‌لێك بۆ خۆیان قۆستۆتهوهلهبهگهڕخستنی پلانه‌کانیان، له‌ده‌رکردنی جۆره‌ها یاسا به‌پاساوی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و سه‌لامه‌تییان له‌ژێر ناوی یاسای دژه تیرۆر و تیرۆریست ، کهیاساکان شتێك نین جگهلههێنانهوهیهکی ئازادی و مافه‌کانی هاووڵاتانیان و چالاکییه‌کانیاندا دژی سیسته‌مه‌که‌و ده‌وڵه‌ته‌کانی.
له‌و وڵاتانه‌ی که‌تیرۆر ده‌کرێت، هاووڵاتیانی لهدوولاوهباجهکهی ده‌ده‌ن یه‌که‌میان که‌کوشتن و له‌ناوبردنیانه. دووهه‌میان، ته‌سكکردنه‌وه‌ی ئازادی و سهربهستییهکانیانه. له‌حاڵی حازردا له‌فه‌ره‌نسا سه‌رباری ئه‌و کۆست و خهسارهڕۆحییهگهورهیهی کهلهخهڵکی که‌وتووه، ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ره‌تادا حاڵه‌تی ته‌واری له‌سه‌ر ئاستی فه‌ره‌نسا تا ڕۆژی 5شه‌مه، 19/11 بڕیاردا . دواتر په‌ڕله‌مان بۆ 3 مانگی دیکه‌ش درێژی کرده‌وه. حاڵه‌تی ته‌واری یانی پاوه‌ری زیاتر بۆ پۆلیس و یاسا که‌ئه‌و په‌ڕی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت که‌له‌م خاڵانه‌ی خواره‌ودا گردده‌بنه‌وه: ڕێگه‌پێنه‌دانی کۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌سه‌ر شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌کاندا، یاساخکردنی خۆپیشندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و بڵاوه‌پێکردنیان، هه‌ر له‌ئێستادا خۆپیشاندانه‌که‌ی 28/11/15 ی پاریس‌یان که بڕیار بوو 200 هه‌زار که‌س به‌شداری بکات که‌له‌کاتێکدا کۆبونه‌وه‌ی UN سه‌باه‌ت بهژینگهلهوێ ده‌گیرێت ، قه‌ده‌خه‌کرا، کۆنترۆڵکردنی هاتووچۆ له‌هه‌ندێك گه‌ڕه‌ک و شه‌قام و شوێنی دیاریکراو، زیادکردنی پشکنین و هه‌راسانکردنی زیاتری خه‌ڵکانی ڕه‌ش و بێیانه له‌ناو شار‌و له‌به‌نده‌ر و فڕۆکه‌خانه‌و وێستگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کاندا، ده‌رگه‌داخستن به‌سه‌ر کۆچکه‌ران و په‌نابه‌راندا، ده‌ستبه‌جێ به‌ندکردنی که‌سانی گومان‌لێکراو له‌ماڵه‌کانیاندا، چاودێریکردن و تهرکیزکردنهسهر خه‌ڵکان و ئه‌و گروپانه‌ی که ههڕهشهلهڕێسا و یاسای گشتی ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵات به‌پۆلیس ده‌دات که ئه‌ندامانی ئه‌م گروپانهلهماڵدا به‌ندبکرێن، به‌سه‌ردادانی هه‌ر ماڵ و شوێنێکدا و گرتنی خه‌ڵکه‌که‌ی بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌مۆڵه‌تی دادوه‌ر بکات. ئه‌مانه‌و گه‌لێکی دیکه. بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه‌ش 551 ئه‌ندام په‌ڕله‌مان ده‌نگیان پێداوه، ته‌نها 6 ئه‌ندام ده‌نگیان نهداوهکه3 لهوانهسۆشیالیستن و 3 که‌سه‌که‌ی دیکه‌یان سه‌ر به‌پارتی ژینگه‌ن. ئه‌مه‌ی که‌ئێستا فه‌ره‌نسا پیایدا تێده‌په‌ڕێت ، پێشتر له‌ساڵی 1961 بووهکهبانگهشهی حاڵه‌تی ته‌واری کراوه.
له‌وه‌ش ناکاات گرفته‌که‌دا لێره‌دا کۆتایی بێت چونکه ئێستا مقۆمقۆی ئه‌وه‌هه‌یه که‌له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا ئیجرائات و یاسایه‌کی هاوبه‌ش بۆ به‌ناو به‌ربه‌ستکردنی تیرۆ و تیرۆریزم، دابنرێت.
له‌کۆتایی ئه‌م وتاره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه که تیرۆر هیچوه‌خت مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت دروستنه‌کردوه. .ده‌وڵه‌ت و تیرۆریزم ته‌واوکه‌ری یه‌کدین و ئه‌میان ئه‌وی دیکه‌یان به‌هێزده‌کات، ده‌وڵه‌ت به‌به‌رده‌وامی لهپیلانگێڕانێکی سهرومڕدایهدژی هاووڵاتیانی و تیرۆریزمیش له‌کوشتن و بڕینیان و لێدان لهبزوتنهوهکهیان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه کهئێمهنهکهوینهداوی ده‌وڵه‌ت و دهزگهپۆلیسی و سیخوڕییهکانییهوهبهخهڕۆبوونی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وان پێمانده‌ڵێن، که ده‌یانه‌وێت ئه‌و ڕاستییهبشارنهوهکهئهوان پارێزه‌ری ئێمه‌نین له‌تیرۆر به‌ڵکو ڕۆڵیکی گرنگدهبینن له‌ناو کۆمه‌ڵدا بهخولقاندنی ژینگه‌ی دروستکردنی تیرۆر و تیرۆریست، ئه‌مه‌ش ده‌مان گهیهنێتهئهو سه‌ره‌نجامه‌ی که‌هه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییده‌ربڕینێک که‌ده‌کرێت، ده‌بێت دژی هه‌ردوکیان بێت نه‌ك به‌ته‌نها دژ به تیرۆریستان.