کەتەلۆنیا و پرۆتێستەکانی هەنووکە
17/10/2019
بۆ ماوەی 3 شەوە لە بەرشەلۆنە پێکدادانێکی گەورە لە نێوانی پۆلیس و خۆپیشاندەرانا بەردەوامە، هەتا دوێنێ 51 کەس گیراون و 72 پۆلیسیش برینداربوون. خۆپیشادان و پرۆتێستەکان دژ بە بەندکردنی 9 لە سەرکردەکانی حیزبی خوازیاری سەربەخۆیی کەتەلۆنیا، دەستی پێکرد . دادگای دەوڵەتی ئیسپانی هەر 9 کەسەکەی بەندکرد و ماوەی بەندییەکانیان لە نێوانی 10 ساڵ و نیوو 13 ساڵدایە . ئەوەش دیمۆکرااتییەت لە ئیسپانیا .
پرۆتێستەکان ئەوەندە کاراییان هەیە کە ڕۆژی 3 شەمە توانییان فڕۆکەخانەی بەرشەلۆنە بە تەواوی دابخەن . زۆربەی زۆری خۆپیشاندەران گەنجەکانن کە هاواردەکەن بەرانبەر پۆلیس و دەڵێن ” سەرکوتکەران بۆ دەرەوە … شەقامەکان هەمیشە هی ئێمەیە”