ئەلف و بێی ئەنارکیزم

و: زاهیر باهیر

ئەلێکسەندرا بێرکمان لە کتێبی ئەلف و بێی ئەنارکیزم کە زۆر سادە و بە زمانێکی ئاسان و ڕەوان دەیەوێت ئەنارکیزم لە خەڵکی بگەیەنێت.  ئەم پرسیارەی خوارەوە   یەكێكە لەو دەیەها پرسیارەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە کە ئایا دەکرێت جیاوازی لە نێوانی خەڵکیدا بکرێت سەبارەت بە داهات و پێویستییان ؟  

تۆ زیاترت دەوێت و دەڵێیت” ئەگەر ئەمە ئاوابێت دەبێت هەموی وەکو یەك شەیری بکات؟ پیاوانی خاوەنمێشك، ئەوانەی کە کارەکانیان کاری مێشکییە نەك ماسولکەیی  و جەسەدی  لەگەڵ ئەوانەی کاری جەسەدی دەکەن، بەتوانا و بێ توانا  هەموویان وەکو یەك؟ ئایا نابێت هیچ جیاوازییەك هەبێت ، هیچ پێزانینێکی تایبەت بۆ ئەوانەی کە بەتوانان، هەبێت؟”

لێمگەڕێ  برادەر نۆرەی منە  پرسیارت لێبکەم: ئایا سزای پیاوێك دەدەین کە سروشت هاویاری نەبووە، سروشت ئەوەندە بەخشندە نەبووە وەکو لەگەڵ دراوسێکەیدا بووە، کە ئەو بەهێزترە و  بەهرەدارترە؟  ئایا دەبێت زوڵمی  زیاتر بۆ ئەو کەمئەندامە لە سەروو ئەوەشەوە کە  سروشت داوێتی،  زیادبکەین؟  ئەوەی کە دەتوانین لە هەر کەس چاوەڕوان بین  بە شێوەیەکی ماقوڵ، هەوڵدانی جددی خۆیەتی – ئایا کەسێك دەتوانێت زیاتر لەوەی  بۆیبکرێت، بیکات؟ ئەگەر باشترین هەوڵی ‘جۆن’ وەکو ‘جیمی’ برای نەبێت ، ئەوە بەدبەختیی کەمئەندامێکەی ‘جۆن’ ە، کەواتە لێرەدا هەڵەیەك نییە بۆ سزادان. 

شتێك نییە لە هەڵاواردن، [جیاوازی]  مەترسیدارتر بێت، لەو چرکەیەوە کە لەگەڵتا دەست بە هەڵاواردن دەکرێت  لەبەر ئەوەی کە کەمئەندامیت، ئیتر زەمینەی  ناڕەزایی و بێزاریت لا دەخوڵقێت، ئیتر ئەوە دەعوەتی ئیرەیی و ناکۆکی و فتنەت دەکات. ئایا تۆ  بیرناکەیتەوە کە گرتنەوەی ئاو و هەوا لە کەسانی کەمتوانا کە پێویستیانە، دڕندەییە؟.  ئایا نا کرێت هەمان پرنسپڵ بەسەر پێویستیەکانی کەسانی دیکەدا جێ بەجێبکرێت؟ دوای هەموو شتێکیش مەسەلەی خواردن و پۆشاك و پەناگا و شوێنی حەوانەوە بۆ ئابوورییی جیهان کەمترین ئەرکە، خەرجییە.

باشترین ڕێگا کە مرۆڤ ئەو پەڕی توانای خۆی بەکابهێنێت، نەکردنی جوداکارییە، بەڵکو مامەڵەیانە بەگوێرەی پێویستیان، یەکسانبوونیانە لەگەڵ ئەوانی تردا.  ئەمە هاندان و پاڵنەرێکی کاریگەرانەی زیاترە کە ڕەوایانەیە و مرۆڤانەیە.

ئەنارکیزم لە زاری ئەلێسەندرا بێرکمان

لە پێش هەموو شتێکدا ئەوەی کە ئەنارکیزم نییە دەبێت پێتبڵێم:

بۆمب و بێ نیزامیی  و بەرەلایی و پشێوی، نییە.

جەنگی هەموو کەس و دژ بە هەموان، نییە.

دزی و جەردەیی و کوشتن، نییە.

گەڕانەوە بۆ بارباریزم یاخود حاڵەتی وەحشیانەی پیاو، نییە.

ئەنارکیزم زۆر دژ بە هەموو ئەوانەیە.

ئەنارکیزم یانی دەبێت تۆ ئازاد بیت، هیچکەس نابێت بتکاتە کۆیلە یاخود ببێتە بەڕیوەبەرت، دزیت لێبکات، خۆی بەسەرتا بسەپێنێت یا بەسەرتا بسەپێنرێت.

یانی دەبێت تۆ لە کردنی شتەکانی خۆتدا ئازاد بیت  کە دەتەوێت و نابێت ناچاربکرێیت بەوەی کە ناتەوێت بیکەیت، بیکەیت.

یانی تۆ دەبێت شانس و بژاردەی ئەو ژیانەت هەبێت کە دەتەوێت،  هەرەوەها  بێ دەستتێوەردان بژیت. 

یانی کەسەکەکانی دیکەش هەمان ئازادییان وەکو تۆ هەبێت، هەموو کەسێك دەبێت هەمان ماف و هەمان ئازادیی هەبێت.

یانی هەموو پیاوان بران و دەبێت وەکو برا بە ئاشتی و پێکەوە بسازێین و بگونجێین.

دەبێت ئەوەش بوترێت کە نابێت نە جەنگ و نە توندووتیژی لە لایەن یەکێکەوە دژ بەوی تر، هەبێت، نابێت نەخاوەنکار و نە برسێتی نە پاوانەکردن و نە سەرکوتکردن و نە سوودوەرگرتن لە بەکارهێنانی کەسانی دیکە،  ببێت .

بە کورتی ئەنارکیزم یانی بوونی بارودۆخێك لە کۆمەڵدا هەموو پیاوان و ژنان ئازادن هەمووشیان تامی یەکسانیێتی لە سوودەکانی ژیانێك کە ڕێکخراوە،  کە شایستەیانە، بکەن .

“تۆ پرسیار دەکەیت ؟” “ئایا دەتوانرێت ئەوە بکرێت؟” برادەرەکەشت دەڵێت ” نەك پێشئەوەی هەموومان ببینە فریشتە”  لێگەڕێ با قسەی لەسەر بکەین، ڕەنگە من بتوانم ئەوە ڕوونبکەمەوە کە دەتوانین وەکو خەڵکێکی ماقوڵ ژیانێکی شایستە بە خۆمان بژین  تەنانەت بێ ئەوەی کە باڵمان لێ بڕوێت.  

فەلەستینی ئازاد: یانی چی؟*

مازن کەمالمازن

24/05/2021

و: زاهیر باهیر

ئازادیی بۆ فەلەستین!!  کێ دەتوانێت بڵێ نا… تەنانەت مستەر بایدن-یش بە گوێرەی بۆچوونی تایببەتی خۆی ئەم داخوازییە پەسەنددەکات … بەڵام بۆچی بە تەنها بۆ فەلەستینییەکان؟ وەڵامی ئەوەش ئاسانە: چونکە خەڵکێکی سەرکوتکراون … بەڵام لە ڕاستییدا ئەمە یانی چی؟ ئایە ئەمە یانی ئەوەی کە حوکمی خاكدەکات دەبێت فەلەسەتینییەکان بن نەك ئیسرائیل:  حوکمڕانانی:  پۆلیس ، پاسەوانی بەندیخانەکان، دادوەرەکان، لە سێدارەدەران، ئەوانەی کە گەمە بەڕای گشتی دەکەن، دەستەبژێرانی ئابووریناس و ئەوانەی لە بەشی داراییدا کاردەکەن….تد دەبێت فەلەستینی بن … ئەوەش ” دەسەڵاتێکی شەرعیانەیە”  کە پەسەندی عەرەب بەسەر ” هاووڵاتیانی” دیکەدا دەکات، کە عەرەبن، بە تایبەتیش موسڵمانن، کە دەتوانن خراپەکاریی و کەڵەگایی بەسەر غەیرە-عەرەب و دراوسێیانی غەیرە موسڵمان یاخود تەماشاکەران، بکەن….

 مرۆیانە نییە داوا لە فەلەستینییەکان بکەیت دوای چەند تەمەنێك کە خراپەیان بەرانبەر دەکرێت و تا ڕادەیەك لە لایەن هەموو کەسێکەوە یارییان پێدەکرێت، ئیتر جوولەکە یا موسڵمان بێت ، ئیسرئیلی یاخود عەرەب  بێت، کە ئاوا بیرنەکەنەوە…

 وەسفی تۆ بۆ ئەم بارودۆخە، دەکرێت ئازادیی بوونی دەوڵەت بێت ئەگەر تۆ یەكێك لە سوودمەندەکانی ڕێکخستنی نوێی بەرتەلەکان بیت.  بەڵام ئەوانەی کە لە بەندیخانەکاندان، لە خانووە سەر بە پووش و لەوحگیراوەکانا دەژین ، لە جۆرەکانی کامپە زۆرەملێییەکانی وەکو خەستەخانەکانی نەخۆشی دەرونی و عەقڵیی، ئایا هەمان شتە یاخود خراپتر….؟

باوەڕت بێت یا نا، سەرکوتکردنی خەڵکی لە لایەن  حەماسەوە خراپترە و زۆر دڕندانەتر لە هی ئیسرائیل…… فەلەستینیییەکان دەتوانن ناڕەزایی دژ بە سەرکوتکردنی ئیسرائیل بکەن، بەڵام نەك دژ بە حەماس .

پاش قوربانیدانی یەك ملیۆن کەس بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی، وەکو گەنجێکی جەزائیری وتی، ئەم گەنجانەی جەزائیر زیاتر قوربانیدەدن بۆ دەربازبوون لە دەوڵەتە سەربەخۆیەکەیان، تاکو بگەنە خاکی سەرکوتکەرەکەی پێشتریان و دووبارە ببنە فەرەنسی.

ئەوە خاڵێکی کۆڵۆنالیزم نییە، خاڵێکی گەورەیە دژ بە دەوڵەتەکە، هەموو دەوڵەتەکان، هەموو جۆرەکانی ، لێگەڕێن با ” ئازاد” بێت یا نا،  ” کۆڵۆنی” بێت یا نا ….

ئیسرائیل دەوڵەتی داگیرکەرە؟ کێ هەیە نکوڵی ئەوە بکات!!

بەڵام ئایا کەسێك دەتوانێت خەیاڵی ئەوە بکات یاخود ئەوە بلێت کە دەوڵەت داگیرکەر نییە، کۆڵۆنیال نییە؟ بی گومان دەتوانین ….. هەموو دەوڵەتە ” لاوازەکان” خۆیاندەپارێزن لە هێڕشکردنە سەر دراوسێکانیان و خۆیان دەگرن لە داگیرکردنی نەتەوەکانی دیکە کە دەتوانن سەرکەوتوانە بەرگری لە خۆیان بکەن …..بەڵام بۆ بەدبەختی کەسێك ناتوانێت بڵیت و دڵنیابێت کاتێك کە بەهێزتر دەبن لە دراوسێکانیان، چۆن ڕەفتاردەکەن……کێ دەتوانیت دڵنیابێت لەوەی پیاوانی  دەوڵەتی ئازادی فەلەستین، یاخود جێنراڵەکان هەوڵی داگیرکردنی درواسێیانی عەرەب و غەیرەعەرەب، ئەگەر بتوانێت، نادات.

لە وشەیەکدا: دەوڵەتی فەلەستینی یانی ئازادیی نییە، تەنانەت خۆشگوزەرانی  باشتریش  نە بۆ فەلەستینییەکان، هەتا بۆ دراوسێکانی هەموو کەسی دیکە، نییە ….

 دواوشە  بۆ خەڵکانی گەنج کە عاشقی نەژاد، نەتەوە، دین …تد ی دایك و باوك و باپیرانیانن و ئاوا بیردەکەنەوە کە باشترە لە وانی دیکە و شایستەی  سەرکەوتن و کۆنترۆڵکردنی هەموو کەسێکی دیکەن، تۆ زۆر ئەلتەرناتیڤی گونجاوت هەیە کە لێیان هەڵبژێریت، بەڵام ئەنارکیزم یەکێك نییە لەوانە!!!

مازن کەمالمازن

* – ئەمە وتارێکی مازن کەمالمازنە، ئەنارکیستێکی چالاکی سوریایە کە سەبارەت بەم شەڕەی دوایی لە نێوانی فەلستینییەکان و ئیسرائیلد لە 06/05/21 ڕوویدا، نوسیوێتی.  منیش بە هۆی بەهێزیی و باشی وتارەکەوە لە ئینگلیزییەوە کردومە بە کوردی.        

زانۆن ، ‌ئه‌رژه‌نتین

Marie Trigona 20.03.2004
20/09/2004 وه‌رگێرانی له‌ئاڵمانییه‌وه‌

 

له‌ته‌مومژی به‌یانییه‌کی ساردی زستاندا کارگه‌رانی زانۆن بۆ کارخانه‌که‌یان ده‌چن. ئه‌مه‌یه‌که‌م شیشت (وه‌جبه‌)ی کاتژمێر 6 – 13یه‌. زانۆن کارخانه‌یه‌کی کیرامیک(فه‌خفوری)سازییه ‌که کارگه‌ران‌به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. له‌ده‌رگه‌ی کارخانه‌کارگه‌ره‌کان سڵاو له‌و پیاوانه ‌ده‌که‌ن، که‌بۆ پاسه‌وانی‌و تۆماری هاتنه‌ژووره‌وه‌ی کارگه‌ره‌کان دانراون. ‌له‌مارسی 2002ه‌وه‌‌کارگه‌رانی زانۆن بێ خاوه‌نکار، بێ به‌ڕێوه‌به‌ر، بێ چاودێریکه‌ر به‌رهه‌م دێنن. کارخانه‌که ‌که‌وتۆته ‌چۆڵه‌وانییه‌کی گردۆڵکه‌یی ئه‌رژه‌نتین، خوارووی ناوچه‌ی نیوکوێن Neuquén. گه‌وره‌ترین کارخانه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌یه‌. پاش ململانێیه‌کی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌کانی له‌سه‌ر کرێی نه‌دراوی چه‌ند مانگه‌ی کارگه‌ره‌کان و داخستنی له‌ناکاوی کارخانه‌که‌، کارگه‌ره‌کان له‌پاییزی 2001دا بڕیاریاندا ده‌ست به‌سه‌ر کارخاکه‌یاندا بگرن. به‌مه‌مۆرکی دژه‌سه‌رمایه‌یی ڕاپه‌ڕنیان نیشانی گشت کارگه‌رانی جیهان دا :

مرۆڤه‌به‌رهه‌مهێنه‌ره خۆ ڕێکخه‌ر و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌‌کان باشتر به‌رهه‌مدێنن. “ئێمه‌ئه‌م دووڕیانه‌مان له‌به‌رده‌مدا بوو، لێره‌بمێنینه‌وه‌و خه‌بات بکه‌ین یا بڕۆینه‌وه‌ماله‌وه‌. من ده‌متوانی بڕۆمه‌وه‌ماڵه‌وه‌، به‌ڵام بڕیارمدا، لێره‌له‌کارخانه‌دا بمێنمه‌وه‌و خه‌بات بکه‌م. له‌و 15‌ساڵه‌ی، که‌من له‌م کارخانه‌دا کارم کردووه‌، فێربووم به‌رگری بکه‌م، خه‌بات بکه‌م”، ڕۆزا ڕیڤێرا Rosa Rivera ئاوا خۆڕاگری کردووه‌. وی یه‌کێکه ‌له‌و 15 ژنه‌ی ناو 300 کارگه‌ر‌ی کارخانه‌که‌. “خاوه‌نکار هیچکات باجیان نه‌داوه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری پێشوو Raul Menem دا ملیۆنه‌ها دۆلاریان وه‌ک پشتیوانی مالی وه‌رده‌گرت. چه‌وسانه‌وه‌ی کارگه‌ران زۆر توندوتیژ بوو. شیرکه‌ت Mapucheی وڵاتی دزی، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی خاو بۆ کارخانه‌ی کیرامیک به‌ده‌ست بێنێ”. ‌ساڵی 2001کاتێک ئابوری ئه‌رژه‌نتین تاڵانکرا (سنوره‌کان خرانه‌ژێر پێی مۆنۆپۆله‌کانی بازاری ئازاد kollabierte)- نه‌ک یه‌کگرتنی شیرکه‌ته‌سه‌ربه‌خۆکان – کۆمه‌کی سۆشیال زیاتر ڕژا، خاوه‌نانی زانۆن بڕیاریاندا کارخانه‌کان داخه‌ن و کارگه‌ره‌کان وه‌ده‌رنێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی کرێی دواخراوی چه‌ند مانگه‌یان قه‌ره‌بوو بکه‌ن. له‌ئۆکتۆبه‌ری 2001دا 266 که‌س له‌کۆی 331 کارگه‌ر بڕیاریاندا، به‌رده‌وام بڕۆنه کارخانه ‌بۆ ‌سه‌رکار – بۆ سه‌ر شوێنکاره‌کانی خۆیان. کارگه‌ره‌کان چوار مانگ له‌به‌رده‌م ده‌رگه‌ی کارخانه‌که‌دا مۆڵیان خوارد، به‌یاننامه‌یان بڵاوده‌کرده‌وه‌و به‌شێکی جاده‌یه‌کی گشتی (Autobah)ێکیان داده‌خست، ئه‌وه‌ی که‌ده‌چووه ‌پایته‌ختی ناوچه‌ی نۆیکوین. بڕیاره‌که‌یان، به‌رده‌وام بوون له‌ژێر چاوه‌دێری کارگه‌ریدا ‌، له‌و کاته‌دا که‌وتبووه‌ژێرکارایی ڕوداوه‌کانی وڵات – ‌کارایی خرۆشانی گه‌ل له‌/20ی دێسه‌مبه‌ری 2001دا، که ‌ماوه‌یه‌کی که‌م پاش ئه‌وه ‌شه‌پۆلی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی کارخانه‌کان و کۆبونه‌وه‌ی گه‌لی و یه‌کگرتنی بێکاران و ڕێکخراوبوونیان به‌دوایدا هات.

 


Fransisco Mollinas ئاوای گێڕایه‌وه ” کاتێک که‌ئێمه ‌گه‌ڕاینه‌وه‌ناو کارخانه‌، له ‌سنورێکی دیاریکرادا، ده‌ستمانکرد به‌فرۆشتنی به‌رهه‌مه ‌ئاماده‌کراوه‌کان. به‌ڵام کاتێک که‌گشتی فرۆشرا، له‌خۆمان پرسی، چی بکه‌ین، خه‌بات بکه‌ین بۆ کۆمه‌کی بێکارییه‌کی 150 پێزۆ (Peso)یی (که‌نزیکه‌ی 50 دۆلاری ئه‌مریکییه‌) یان کارخانه‌که‌بخه‌ینه‌وه‌گه‌ڕ؟” . له‌مارسی 2002دا کارگه‌رانی زانۆن گه‌ڕانه‌وه ‌ناو کارخانه‌که‌یان‌و به‌رهه‌مهێنانیان خسته‌وه‌گه‌ڕ. “ئه‌مه ‌شه‌ڕه‌له‌دژی دووره‌په‌رێزی -ده‌ست به‌کڵاوه‌وه‌گرتن- ، دژی هه‌موو شتێک، دژی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وان له‌سه‌ره‌وه‌ئێمه ‌ناچار ده‌که‌ن. لێرۆکانه‌، له‌م کارخانه‌یه‌، خه‌بات بۆ مرۆڤی ‌نوێ ده‌که‌ین”. کاتێک که ‌به‌بێ خاوه‌نکار ، بێ به‌ڕێوه‌به‌ر، ده‌ست به‌رهه‌مهێنان کرا، له چوارچێوه‌ی کارخانه‌که‌دا په‌ی به‌په‌یوه‌ندی و هه‌ڵسوکه‌وتی نوێ برا. له‌گه‌ڵ تێکشاندنی پله‌به‌ندی ڕێکخستن، به‌هره‌کێشی‌و دابڕانیش له‌نێوچوون. کارگه‌ره‌کان چۆنیه‌تی کۆنتۆڵکردنی کارگه‌رانیان پێشتر له‌لایه‌ن کارخانه‌وه ده‌گێڕایه‌وه‌، بۆ نمونه‌ده‌بوو یونیفۆرم(جلوبه‌رگی تایبه‌ت) به‌ڕه‌نگی دیاریکراوه‌وه ‌بپۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ، دیاربێ، کارگه‌ره‌کان هی کامه‌به‌شن. قسه‌کردن له‌گه‌ڵ کارگه‌ری به‌شێکی‌تر قه‌ده‌خه‌بوو. له‌نوسینگه‌ی کارخانه‌که‌کیرامیکێک که ‌وێنه‌ی پیاوێکی گه‌نج Daniel ی تیا نه‌خشێنرابوو، هه‌ڵواسرابوو. ‌نوسینه‌کانی یاداوه‌رییه‌ک بوون بۆ وی. Daniel هاوکارێک بوو، که ‌له‌ناو کارخانه‌دا مرد. جاران به‌رهه‌مهێنان وا دامه‌زرابوو، که‌گرنگ ئه‌وه‌بوو قازانجی خاوه‌نکار زیاد بکات. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ‌بۆیان ده‌لوا، مانگانه‌‌یان له ‌نزمترین ئاستدا ڕاده‌گرت، ئاسایش و پاراستن بۆ کارگه‌ران له ‌ئارادا نه‌بوون. کارگه‌ران له‌ژێر فشاردا بوون، هه‌رده‌م ده‌بوو زیاتر به‌رهه‌م بهێنن – ئاوا له خێرایدا‌که‌سیان پاشه‌که‌وت ده‌کرد . هه‌لومه‌رجی کار، پێش ئه‌وه‌ی کارگه‌ران ده‌ست به‌سه‌ر کارخانه‌که‌دا بگرن، به‌ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی 25 -30 ڕوداوو له‌مانگێکدا ڕویانده‌دا، به‌ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی له‌ساڵێکدا که‌سێک گیانی له‌ده‌ست ده‌دا. له‌و کاته‌وه‌ی له‌زانۆن‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌گشتی 14 که‌س کارگه‌ر مردوون. له‌و کاته‌وه‌ش که‌کارگه‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر کارخانه‌که‌دا گرتووه‌، ته‌نیا ڕوداوێکیش ڕوی نه‌داوه‌. کارگه‌رێک ئاوا ده‌ڵێ “کاتێک که ‌خاوه‌نکارێکت هه‌بێ، توشی شله‌ژان ده‌بی و ده‌که‌ویته‌ژێر فشاره‌وه‌. به‌بێ خاوه‌نکار باشتر کار ده‌که‌یت، ئاگاهانه‌گشت لێپرسراوه‌تییه‌ک له ‌ئه‌ستۆ ده‌گری”. ئه‌وڕۆکه ‌ڕێکخستنی کارخانه‌به‌باڵاترین دیموکراتی ڕاسته‌وخۆ خۆی ڕێکده‌خات، ڕۆشنترین ئاسۆ و به‌هاوئاهه‌نگی. بڕیاره‌کان له‌’کۆبونه‌وه‌’دا ده‌درێن. نه سه‌رۆک هه‌یه‌و نه‌به‌ڕێوه‌رایه‌تی. هه‌ر به‌شێک – Fliessband گواستنه‌وه‌، فرۆشتن، به‌رنامه‌ڕێژی به‌رهه‌مهێنان، به‌شی چاپ و نه‌خشاندن، تد…- لێژنه‌یه‌ک هه‌ڵده‌بژێرێت، بۆ دانانی ڕێکخه‌ر. هه‌ر ڕێکخه‌رێک له‌سه‌ر ‘ مێزی نوێنه‌رایه‌تی’ له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی شتی نوێ و کێشه‌کان، زانیاری ده‌دات. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ‌له‌باره‌ی چۆنیه‌تی کاروبار له‌به‌شه‌کانی‌تر زانیاری وه‌ده‌گرێ. هه‌نووکه 300 که‌س له ‌زانۆن ده‌ستیان به‌کارکردن کردۆته‌وه‌. شوێنکاری‌تر له‌به‌رنامه‌ڕێژیدان. له‌کاتی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی کارخانه‌وه‌زیاتر له 70 که‌سی تازه‌دامه‌زراون. له‌کۆبونه‌وه‌ی کارگه‌ره‌کاندا بڕیار درا، زۆر گرنگه‌، که‌که‌سانێک له‌ڕێکخراوه‌ی بێکارانه‌وه ‌بخرێنه ‌سه‌رکار. له‌به‌رئه‌وه‌زۆربه‌ی کارگه‌ره‌تازه‌کان ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی کارگه‌رانی بێکار MTD ن. هه‌موو کارگه‌رێک له‌مانگێکدا 800 پێزۆ وه‌رده‌گرێت – به‌پێی پێداویستییه‌سه‌ره‌کییه‌کانی‌خێزانێک “canasta familiar“. زانۆن له‌بلۆک پێکهاتووه‌. کارخانه‌که 18 به‌شی به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه‌، له‌مانه‌، ئێستاکه ‌ته‌نیا 3یان وه‌گه‌ڕ خراون. ته‌نیا 10- 15% تواناییه‌کان به‌کارهاتوون. به‌هره‌کێشی کارگه‌ران که‌مبۆته‌وه (به‌هۆی کورتی ماوه‌ی کار ، زیادی کرێ) . که ‌هێشتاکه ‌له‌توانادا هه‌یه‌، که‌سی تازه‌دامه‌زرێن. یه‌کێ له‌هۆیه‌کانی سه‌رکه‌وتنی زانۆن، جێخستنی خه‌باتی کارگه‌ران بوو له‌ناوچه‌که‌Gemeinde دا. له‌به‌رده‌م‌ده‌رگه‌ی سه‌ره‌کی کارخانه‌که‌دا کارگه‌ره‌کان دیوارێکیان له ‌کیرامیکی شکاو دروستکردووه‌، که ‌به‌سه‌رهاتی خه‌باتی کارخانه‌که ‌ده‌گێڕێته‌وه‌. ئه‌مه‌هه‌مووی له‌چه‌ند ژن و پیاوێکه‌وه‌ده‌ستیپێکرد، که ‌له ‌چوارده‌وری مه‌نجه‌ڵێکی گه‌وره ‌دانیشتبوون، که ‌له‌سه‌ر ئاگرێک ده‌کوڵا. هه‌موو مانگێک، کاتێک که ‌له‌به‌رده‌م کارخانه‌که ‌ده‌وه‌ستان، ئه‌مانه‌ڕۆڵیان ده‌گێڕا : دراوسێکان، خوێندکاران و کارگه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی Pekuetero هاوپشتی خۆیان ده‌رده‌بڕی، به‌وه‌ی که ‌به‌پاره‌و خوارده‌مه‌نی کۆمه‌کیان به ‌که‌مپه‌ینگه‌رانی کارگه‌رانی زانۆن ده‌کرد. له‌پشته‌وه‌ی کارخانه‌ی زانۆن زیندانێک هه‌یه‌. که‌زیندانییه‌کانی ناوی به‌شه‌خۆراکه‌که‌ی خۆیان به‌کارگه‌ره‌کانی زانۆن ده‌به‌خشی. هه‌روه‌ها ڕێکخراوه ‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان – بۆ نمونه‌دایکانی پلازا دێ مایۆ (Mütter der Plaza de Mayo) – هاوپشتییان کردن. دایکان ده‌یانگێڕایه‌وه‌، که‌هه‌روه‌ها ئه‌وانیش ویستویانه به‌گیانیان کارخانه‌که‌بپارێزن. هه‌ندێک له‌ژنه‌کان له ‌سه‌روبه‌ندی 70 ساڵیدان. به‌ڵام بڕبڕه‌ی کارخانه‌که ‌ئاسایش و نه‌خشه‌ی به‌رگری له‌خۆ کردنه‌. حکومه‌ت به‌توندوتیژی وه‌ڵامی زانۆنی ده‌دایه‌وه‌. به‌هۆی شێواز و تاکتیکی جۆراوجۆره‌وه‌هه‌وڵیدا، کارخانه‌که ‌داخات. به‌گشتی ده‌بوو پێنج جاران کارخانه‌که ‌له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ‌داخرایه‌. به‌ڵام هه‌موو جارێک هه‌زاران ئه‌ندامی ناوچه‌که‌Gemeinde ده‌هاتن، تاوه‌کو به‌رگری له‌کارخانه‌که‌بکه‌ن. له ‌مه‌ترسی داخراندا هه‌مووان شوێن کاره‌که‌یان به‌جێ ده‌هێشت و پێکرا به‌رپرسی ئاسایش بوون. له‌به‌رده‌م کارخانه‌که‌دا ڕێکخراوه‌کانی بێکاران ڕیزبه‌ندی به‌رگرییان ڕێکده‌خست، کارگه‌ره‌کان له‌ناوه‌وه‌خۆیان له‌سه‌ربانی کارخانه‌که‌سه‌نگه‌ریان ده‌گرت و به‌رگری له‌خۆ کردنیان ڕێکده‌خست – بۆ نمونه‌به‌چه‌ک.

 


زیندانی ژماره‌که‌وتۆته‌پشته‌وه‌ی کارخانه‌که‌. شه‌وێک له‌گه‌ڵ کارگه‌ره‌کان، ئه‌وانه‌ی که‌شه‌وانه ‌پاسه‌وانییان ده‌کرد، له‌سوڕێکدا به‌ده‌وری کارخانه‌که‌دا. که‌له‌زیندانه‌که ‌نزیک بووینه‌وه‌. یه‌کسه‌ر ده‌نگه‌ده‌گێکمان بیست : ” شراق-شراق” زیندانه‌وانێک، که‌ئێمه ‌به‌لایدا تێپه‌ڕین، چه‌که‌که‌ی سوار (فیشه‌ک بردنه‌لووله‌) کرد. له کارخانه ‌شێوازی تایبه‌تی پاراستن داهێنران، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین، که ‌هیچکه‌س ده‌ست به‌سه‌ر کارخانه‌که‌دا ناگرێ. هه‌موو کارگه‌رێک ده‌بێ ده‌ست به‌کاتژمێری تۆمارکردندا بنێ – نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی، بتوانرێت سزا بدرێن، ئه‌گه‌ر دره‌نگ هاتنه‌سه‌رکار، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه ‌دیاربێ ‌کێ دێته‌ ناو ‌کارخانه‌وه‌. پێشتر ئه‌رکی پاراستن بۆ ئه‌وه‌پێویست بوو، ئه‌گه‌ر کارگه‌ره‌کان که‌ره‌سته‌ی کارخانه‌که‌یان بدزیایه‌. ئه‌وڕۆکه ‌کارگه‌ره‌کان له‌خه‌می ‌ئه‌رکی پاسه‌وانیدان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌کارخانه‌که‌به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ، بۆیه‌پێویسته‌ که ‌هه‌مووان چه‌که‌کانیان بۆ کارکردن له‌ته‌ک خۆیان بێنن.

 


له‌نۆڤێمبه‌ری 2003دا کارگه‌رانی زانۆن له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی بیکاران له
Neuquén دژی به‌ڵگه‌ی ئه‌ندامه‌تی (Kundenkarte) بۆ بێکاران خۆپیشاندانیان کرد (حکومه‌ت ده‌یه‌وێت بڕه‌پاره‌ی 150 پێزۆ یارمه‌تی بێکاری welfare to work له‌ڕێگه‌ی کارتێکی بانکییه‌وه‌بدات. به‌مجۆره‌بێکاران له‌ڕێگه‌ی ئه‌م کارته‌وه ‌ته‌نیا که‌مێکی ئه‌م بڕه‌پاره‌یه‌یان ‌پێده‌درێ. به‌مجۆره‌ته‌نیا مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێ، که‌شتگه‌لێکی دیاریکراو له‌سوپه‌رمارکێته‌کاندا‌بکڕن که cimmercial networks” ناسراون. خۆپشاندانه‌که‌به‌هێرشی توندوتیژی پۆلیسی کۆتایی هات. زیاتر له‌ 22 که‌س بریندار بوون، له‌وانه‌10 که‌سیان به‌گوله بریندار بوون. Andrés – یه‌کێکه‌له‌و کارگه‌رانه‌ی که‌ده‌ستیان به‌سه‌ر کارخانه‌ی کیرامیکی زانۆن‌دا گرتووه‌و ئه‌ندامی ڕێکخراوی کارگه‌رانی بێکار MTD – لانیکه‌م 64 گوله‌ی پلاستیکی به‌رکه‌وتبوو. پۆلیس 8 سه‌عات له‌زینداندا رایگرت‌، ئه‌شکه‌نجه‌یان دابوو و بواری تیمارکردنیان نه‌دابوو. Andrés چاوی چه‌پی له‌ده‌ستدا. له‌2ی دێسه‌مبه‌ری 2003دا 7 چه‌کداری ده‌مامک به‌سه‌ر خۆیان ده‌خزێننه‌ناو کارخانه‌ی زانۆن و 32 هه‌زار پێزۆ ده‌دزن. پێشتر له‌نۆڤێمبه‌ردا، هێرشی دڕندانه‌یان کرده‌سه‌ر ڕێکخراوه‌کانی Nuequén. کارگه‌ران و هه‌ڵسوراوانی MTD له‌ناو ماڵه‌کانی خۆیاندا هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرا. Raul Godoy کارگه‌رێکی زانۆن، به‌مجۆره‌ده‌یگێڕایه‌وه‌” ئێمه‌گشت ئه‌مانه‌به‌زنجیره‌یه‌ک پیلان ده‌بینین، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانێک له‌ئێمه‌ی پێ بخه‌نه‌ژێر فشاره‌وه‌، ئه‌وانه‌ی که‌بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌خه‌بات ده‌که‌ن”، له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی چاپه‌مه‌نی کارگه‌ره‌کاندا ئاوا هاتووه، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ته‌کان پاره‌که‌ی کارخانه‌یان دزی. حکومه‌ت شێوه‌هاریکارییه‌کی بۆ ئه‌وه‌به‌کار ده‌هێنێ، تاوه‌کو له‌و کارخانه‌گه‌له‌دا که‌له‌ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارگه‌راندان به‌شداربێ. بێجگه‌له‌زانۆن ته‌نیا یه‌ک شیرکه‌ت هاریکاری ده‌وڵه‌تی ڕه‌تکرده‌وه‌:ئه‌ویش Tigre-Supermarkt له‌Rosario بوو. ” حکومه‌ت به‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆر خۆی ده‌خزانده‌ناو بزوتنه‌وه‌که‌وه‌. به‌م شێوه‌ده‌وڵه‌ت هاریکاریت ده‌کات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت واز له‌خه‌بات بێنیت”.

 


کارگه‌رانی
Brukman، که‌کارخانه‌یه‌کی جلوبه‌رگ ئاماده‌کردنه‌له‌Buenos Aires – له‌18ی ئاپریلی 2003ه‌وه‌داخرابوو-، توانییان پێش ماوه‌یه‌کی کورت بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌رکار، به‌ڵام به‌هاریکاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت. به‌پێی ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک، که‌ده‌وڵه‌ت خستییه‌به‌رده‌م کارگه‌ره‌کان، ته‌نیا دوو ساڵ ماوه‌یان ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی چواردیواری و ئامێره‌کانی چنین بکڕن. له‌کاتی داخستنی Brukman ه‌وه‌سیاسییه‌چه‌په‌کان به‌خۆتێهه‌ڵقورتاندنی شێوێنه‌رانه‌له‌م پرسه‌دا له‌بنبه‌ستی ڕه‌خنه‌دا گیریان کردووه‌. به‌ڕاستی شه‌رمه‌زارییه‌( هاوکاتی 16 مانگ ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی کارخانه‌که‌پاش داخستنی، کاتێک که‌کارگه‌ران هه‌وڵیاندا بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌رکار، ئه‌مان ویستیان به‌وه‌رازییان بکه‌ن ، که‌تاکتیکه‌کانی به‌رگری له‌خۆکردن پێویست نین). له‌و کاته‌دا کارخانه‌که‌پاسه‌وانی تایبه‌تی هه‌بوو(!) مرۆڤ بیر‌له‌وه‌ده‌کاته‌وه‌‌، له‌سه‌ره‌تاوه‌بۆ کارخانه‌که‌دانراوه‌.

 


Rosa Rivera 15 ساڵه‌له‌زانۆن کارده‌کات؛ وتی ، زانۆن – ته‌نیا خه‌بات نییه‌بۆ 300 کارگه‌ر له‌کارخانه‌که‌دا، به‌ڵکو خه‌باتیشه‌بۆ ناوچه‌که‌و بۆ شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی. ” کاتێک کارخانه‌کان دابخرێن و له‌ته‌نگانه‌دا به‌جێهێڵرێن، کارگه‌ران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌، به‌کاریان بهێنن، دوباره‌بیانخه‌نه‌وه‌گه‌ڕ و به‌ژیانیان به‌رگرییان لێبکه‌ن”. له‌ئاسۆی بزوتنه‌وه‌ی له‌تله‌تکراوی ئه‌رژه‌نتین‌دا زانۆن هێشتاکه‌سیمبۆلێکی به‌هێزی هه‌ستانه‌وه‌یه‌دژی سه‌رمایه‌داری. پرسێکی‌کۆمه‌ڵایه‌تی که‌له‌م کارخانه‌دا ڕوده‌دا، سروش (په‌یام)ێکه‌‌بۆ کارگه‌ران له‌کارخانه‌ده‌سبه‌سه‌رداگیراوه‌کانی‌تر و بۆ چینی کارگه‌ر له‌هه‌موو گۆشه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌- سروشیان ده‌داتێ، ‘patrَn’, به‌ڕیوه‌به‌ر(Boss)ه‌کان تێکبشکێنن.

 


Marie Trigona ژورنالیست و هه‌ڵسوڕاێکی سه‌ربه‌خۆیه‌. له‌ته‌ک گروپی Alavيo کارده‌کا‌، Video- und Direct-Action-Kollektiv، ده‌توان به‌م ڕێگه‌یه‌ی خواره‌وه‌په‌یوه‌ندی له‌ته‌کدا بگرن :

 

mailto:mmtrigona@riseup.net

 

www.revolutionvideo.org/alavio


سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو :
http://www.zmag.org/sustainers/content/2004-03/18trigona.cfm

نامەکەی ئێما گۆڵدمان و ئەلێکسەندەر بێرکمان وPerkus بۆ ترۆتسکی و زەینۆڤیڤ

نامەکەی ئێما گۆڵدمان و ئەلێکسەندەر بێرکمان وPerkus بۆ ترۆتسکی و زەینۆڤیڤ

13/03/2021

کاتێك کە هێڕشی سوپای سووری بەلشەفیك بۆسەر کرێکاران و دەریاوانان و جوتیارانی کرۆنشتادت دەستیپێکرد ، ئێما گۆڵدمان و ئەلێکسەندەر بێرکمان و Perkus ی سکرتێری نقابەکانی کرێکارانی ئەمەریکا ویستیان بکەونە بەینیانەوە.  بۆ ئەمەش ڕاگەیاندنێکیان [ ستەیتمێنت] نوسی و ناردیان بۆ سەرۆك زەینۆڤیڤ بە ئاگاییەوە داوای کردنی سوڵحیان، کردبوو.  لە ڕاگەیاندنەکەدا، نوسیبوویان:

” بی دەنگی لە ئێستادا نەك هەر مەحاڵە بەڵکو تاوانیشە، ئەوەی کە ڕوودەدات ئێمەی ئەنارکستی ناچارکردووە کە بە ڕاشکاوانە، بێ پێچوپەنا قسەبکەین و هەڵوێستی خۆمان هەر لەو بارەوە لە بەرانبەر ئەم بارودۆخە هەنووکییەدا، وەرگرین. 

گیانی ئەم ناڕەزایی و بێزاری و  پشێوییە لە لایەن کرێکاران و دەریاوانەکانەوە سەرەنجامی ئەو ڕاستییەیە کە داخوازیی، گوێپێدانی جددی دەوێت.  سەرما و برسێتی بواری بەم ناڕەزایی و پشێوییە داوە ، بزربوونی [ غائیب] لانیکەمی ئەگەری گفتوگۆ و لێدوان و ڕەخنەکردن، کرێکاران و دەریاوانەکانی ناچارکردوە بە فەرمیکردنی دەربڕینی دەنگی گلەیی و ناڕەزاییەکانیان.

جەردە و ڕێگرە گاردە سپییەکان حەزدەکەن و دەتوانن ئەم ناڕەزیی و بێزارییە بۆ بەرژەوندییە تایبەتییەکانی  خۆیان بەکاربهێنن. شاردنەوەی خۆیان لە پشتی دەریاوانەکانەوە داوای ئەنجوومەنی دەستوریی ، ئازادی مامەڵە و بازرگانی و لەم شێوە داخوازیانە، دەکەن و بارودۆخەکە دەقۆزنەوە.  ئێمەی ئەنارکیست دەمێکە هەڵەی بنەڕەتی ئەم داخوازیانەمان کەشفکردووە  و ئێمە لە پێش هەموو کەسێکەوە بانگەشەی شەڕ لە هاوشانی یەکدییەوە دژ بە بەهەر هەوڵێکی  دژە شۆڕشێك بەیەکەوە دەکەین لەتەك هەموو برادەرانی شۆڕشی کۆمەڵایەتی هەتا لە لاشانی بەلشەفیکەکانیشەوە.

ئێمە ڕامان وایە کە بەیەکادانی نێوانی حکومەتی سۆڤییەت و کرێکاران و دەریاوانەکان دەبێت لابەلابکرێتەوە نەك بە چەك، بەڵکو بە ڕێگای شۆڕشگێڕانە ، برایانە و ڕێکەوتن بە گیانی هاوڕێیانەوە.  گەر حکومەتی سۆڤییەت بییەوێت پەنا بۆ خوێنڕشتن بەرێت لەم بارودۆخەی ئێستادا  ئەوە نە هەڕەشە دەبێت لەسەر کرێکاران و نە ئارامکردنەوەشیان، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەمە تەنها خزمەتی زیادکردنی قەیرانەکە و بەهێزکردنی کار و هەوڵی هاوپەیمانان و دژە شۆڕشگێڕەکان دەبێت.

چی تر لەوە خراپترە؟ کە هێز لە لایەن حکومەتی کریکاران و جوتیارانەوە بەکاربهێنرێت دژ بە کرێکاران و جوتیاران کە کارەساتێکی پێچەوانە هاندەدات لە بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی نێونەتەوەییدا، کە ئەنجامەکەی زامیکی  قووڵدەبێت  بۆ شۆڕشە کۆمەلایاتییەکە. هاوڕێیانی بەلشەفیك پێشئەوەی کە درەنگ بکات با کاردانەوەتان هەبێت ، ئێوە دەتوانن لێرەدا هەنگاوی کاربڕانە  بنێن. 

ئێمە ئەم پێشنیارەتان دەخەینە بەردەم : هەڵبژاردنی کۆمۆسوێنێکی پێنج ئەندامی کە ئەنارکیستەکانیشی تێدا بێت.   ئەم کۆمۆسوێنە دەتوانێت بچێت بۆ کرۆنشتادت بۆ لابەلاکردنەوەی بەرکەوتنەکان لە ڕێگای ئاشتییانەوە.  لە بارودۆخی هەنووکەییدا ئەمە زیاترین حەلێکی ڕادیکالانەیە کە گرنگی خۆی هەیە بۆ شۆڕشگێڕە نێونەتەوەییەکان.”

بۆ بەدبەختی بێرکمان، بەلشەفیکەکان داخوازییەکەیان فەرامۆشکرد.

لە ڕۆژی 7 ی ئازاردا بە تەواوی مەدفەعییە دوورهاووێژەکان بەڕێکران، لەم ڕۆژەدا بێرکمان لە ڕۆژژمێرەکەیدا نوسی ” ڕۆژانی عەزاب و بۆردومان  ..” دڵم بێ هۆشە و بی ئومیدە ، شتێك لە مندا مردووە، خەڵك لە شەقامەکانا ملکەچ و خەمناکن ، سەرسام و ونن ، هیچ کەس باوەڕی بە خۆی نییە قسە بکات ، هەورەتریشقەی  ڕێژنەی گولە ئاسمان کوندەکات.”

سەرکوتکردنی کرۆنشتادت کارایی تا ڕادەی تێشکان لەسەر بێرکمان، دروستکرد ، بێ ئومێدانە بێ هوودە بە شەقامەکانی پیترۆگرادا دەهاتو و دەچوو.

ئەودواتر دێتەوە سەرڕۆژژمێرەکەی و دەنوسێت ” ” ڕۆژەکان خۆڵەمێشیانە تێدەپەڕن” ….”پشکۆکانی ئومێد یەك بەدوای یەکدا لە گەشانەوە کەوتون، ترس و تیرۆر و دیکتاتۆریەت و دەسەلاتدارێتی ڕەها  ئەو ژیانەی کە لە ئۆکتۆبەردا لە دایکبوو تێشکان. دروشمەکانی شۆڕش بە فیڕۆچوون ، هەناسەکانی دوێنی ملیۆنانی بە هیلاکەتی مردن برد، سێبەری ئەمڕۆش وەکو پۆشاکێکی ڕەش وڵاتی داپۆشیوە،  دیکتاتۆرییەت جەماوەری لەژێر پێدا پلیشاندۆتەوە.  شۆڕش مرد ، ڕۆحی کێویی و یاخیی هاواردەکات …..من بڕیارمدا ڕووسیا بەجێبهێڵم ”    

هەندێك لە وتە گرنگەکانی ئێما گۆڵدمان:

هەندێك لە وتە گرنگەکانی ئێما گۆڵدمان:

“گەر هەڵبژاردن شتێکی بگۆڕێیایە ، ئەوە هەر زوو قەدەخە دەکرا “

” ئەگەر نەتوانم سەمان بکەم، نامەوێت ببمە بەشێك لە شۆڕشەکەتان”

” زۆرتریان توخمی توندوتیژی لە کۆمەڵ-دا، بێ ئاگاییە، ئیهمالییە”

” پێمباشە گوڵ لەسەر مێزەکەم بێت لەبری دایەمۆند لەگەردنما”

” دەوڵەت، کەنیسە، هاوسەرگیرێتی [ زەواج] بەتایبەتی خۆشی جنسی ژنان لەناودەبەن”

” هاوسەرگیرێتی,  بە ڕەهایی ژنان دەکاتە توفەیلی پاشکۆ.  لە تێکۆشانا بۆ ژیان بێتوانای دەکات، هۆشیاری کۆمەڵایەتیی ئیبادە دەکات، تێڕامانی مەشلوول دەکات،   بەمەش دواتر بە جوانی خاوەندارێتی  بەسەردا دەسەپێنێت،  کە لە ڕاستیدا  کەمینێکە ، داوێکە ، نکوڵییە لە کەسایەتی مرۆڤ”

 پیاو توانیوێتی لاشەکان کەنەفت و ملکەچ بکات، بەڵام هەموو دەسەڵاتەکانی دونیا ناتوانن خۆشەویستی کەنەفت و ملکەچ بکەن.  پیاو هەموو نەتەوەکانی داگیرکردووە، بەڵام هەموو سوپاکەی ناتوانێت خۆشەویستی داگیربکات.  پیاو پێوەن و  زنجیری ڕۆحیی کردووە، بەڵام نەیتوانیوە و بە تەواوی دەستەپاچە بووە  لە بەرانبەر خۆشەویستی-دا”

ئەنارکیزم ، مه‌رگ و ژیان

وەرگێڕانی: ھەژێن

 

“بە من ڕێگەبدەن خه‌یاڵبکه‌م،

کە له‌نێو ئه‌و ئه‌ستێرانه‌

ئه‌ستێره‌یه‌ک هه‌یه‌ و‌

لەنێو بومولێڵیی نامۆی ژیان

چاوساخیی من ده‌کا‌”

ڕابیندرات تاگوور

 

 

ئەنارکیسته‌کان لەنێو‌ بزووتنه‌وه‌ی کڕۆنشتات ڕۆڵێکی فرەیان نه‌بوو. وێڕای ئەوە‌ش ناکرێت له‌به‌رچاوینه‌گیردرێن، که‌ کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی کڕۆنشتات لە‌ دوو که‌سی‌ ئەوان [ئەنارکیستەکان] داخوازیکرد، تاکو به‌ بزوتنه‌وه‌که‌وه‌ په‌یوه‌ستببن. که‌سی یه‌که‌م (یارچۆوک Yartchouk) دامه‌زرێنه‌ری سۆڤیه‌تی کڕۆنشتات ساڵی‌ ١٩١٧ و ئه‌وی ‌دیکە (ڤۆلین Volin) بوو. به‌ڵام ئەو بانگه‌وازه‌ بەبێ سه‌ره‌نجام مایه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و کات هه‌ر ئەو دوو کەسەکە له‌نێو چنگی بۆلشه‌ڤیکه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ربوون. به‌ گوته‌ی (ئیدا مێت Ida Mett ) مێژونووس و نووسه‌ری په‌رتووکی ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات La Revotle De Cronstad  ” کارایی ئەنارکیسته‌کان له‌سه‌ر کڕۆنشتات ته‌نیا له‌و تێڕوانینەوه‌ ده‌کرێت ناوبهێنرێت، که‌ ئەنارکیزمیش ڕاگه‌یێنه‌ری تێڕوانینی دێمۆکراسیی کرێکاری بوو”. به‌ هه‌ر بارێکدا هه‌رچه‌نده‌ ئەنارکیسته‌کان ده‌ستبه‌کاربوونێکی ڕاسته‌وخۆیان لەنێو‌ ئەو ڕاپه‌ڕینه‌که‌ نه‌بوو، به‌ڵام ئەوان ڕاپەڕینەکەیان بە هی خۆیانیان زانی.

ڤۆلین دواتر نووسی ” …. کڕۆنشتات یه‌که‌مین هه‌وڵی ته‌واو سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ریی بوو بۆ ڕزگاربوون له‌ کۆتی هه‌ر جۆره‌ ده‌سه‌ڵاتێک و ھەڵخڕاندنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی. ئەو هه‌وڵه‌ به‌ده‌ستی خودی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش، ڕاسته‌وخۆ به‌بێ هانابردن بۆ شوانه‌ ڕامیارییه‌کان و ڕابه‌ران و سه‌رپه‌رشتیگه‌ران ئه‌نجامدرا “. هەر ئاوا ئه‌لێکسانده‌ر بێرکمان گوتی ” کڕۆنشتات ئه‌فسانه‌ی ده‌وڵه‌تی پڕۆلیتێریی کرده‌ نه‌خشه‌ی سه‌ر ئاو و سه‌لماندی، که‌ له‌نێوان دیکتاتۆریی پارتیی کۆمونیست و شۆڕش بواری هیچ جۆره‌ سازشێک نییه‌!” …

وێڕای نه‌بوونی خۆتێهه‌ڵقورتانی ڕاسته‌وخۆی ئەنارکیسته‌کان له‌نێو ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات‌، سه‌رکوتکرانی ئەو ڕاپه‌ڕینه‌ بیانوویه‌کی گونجاوی بە دام و ده‌زگه‌کانی فەرمانداریی بەخشی، تاکو کێشه‌ی خۆیان لەتەک ئەنارکیزم‌ که‌ هێشتا ترسێکی گه‌وره‌ بوو بۆ سەر دەوڵەتی بۆلشەڤیکی، یه‌کلاییبکەنه‌وه‌! چه‌نده‌ هه‌فتە پێش سه‌رهه‌ڵدانی یاخیبوونه‌کەی کڕۆنشتات، واته‌ ڕۆژی هه‌شته‌می فێبریوه‌ری ١٩٢١، (کڕۆپۆتکین Kropotkin‌)ی پیر تەمەن، له‌ ڕوسیه‌ مرد. به‌خاکسپاردنی ئەو به‌ڕێکردنێکی فرە پڕشکۆی لە‌خۆگرت. به‌شداربووانێک که‌ ته‌رمی ئەویان به‌خاکده‌سپارد، ژماره‌یان لایەنی کەم سه‌د هه‌زار که‌س ده‌بوو.‌ ئاڵای ڕه‌ش و سووری گروپه‌ ئەنارکیسته‌کان ئامێته‌بوون. له‌سه‌ر ڕه‌شی ئاڵاکان به‌ خه‌تێکی سوور ئەو ده‌سته‌واژه‌ به‌رچاو ده‌که‌وت ” له‌ هه‌ر کوێ دەسەڵاتداریی هه‌بێت، لەوێ ئازادی بوونی نییه‌ ” .

نووسه‌رانێک، که‌ لەبارەی کۆپۆتکین‌ نووسیویانه‌، ئەو خۆنیشاندانه‌ وه‌ک “دواین خۆنواندنی گه‌وره‌ له‌ دژی سه‌رکوتکاریی بۆلشه‌ڤیکه‌کان” ناودەبەن. به‌شداربووان لەنێو ئەو خۆنیشاندانە “نه‌ک ته‌نیا بۆ ڕێزلێنان له‌ کرۆپۆتکین، به‌ڵکو هەر ئاواش بۆ ‌داخوازی جێگیرکردنی ئازادی به‌شدارییانداکرد”. پاش سه‌رکوتکردنی کڕۆنشتات سه‌دان ئەنارکیست زیندانیکران. چه‌ند مانگ پاش ئه‌وه، ئازادیخوازێک به‌ناوی فانی بارون Fanny Baron و هه‌شت که‌سی‌ دیکە له‌ هاوه‌ڵه‌کانی لەنێو‌ سیاچاڵه‌کانی زیندانی ( چێکا ) له‌ مۆسکۆ گولله‌بارانکران.

گولله‌ی بەزەیی به‌ مێشکی ئەنارکیستی تێکۆشەره‌وه‌ نرا. له‌و باره‌دا له ‌ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیه‌، ئه‌و ئەنارکیستانه‌ی که‌ لە ئه‌زموونی ڕوسیه‌ تێگەییشتبوون، به‌ فراوانی که‌وتنه‌‌ ڕه‌خنەگرتن‌ و پێداچوونه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی خۆیان، تاکو بیری ئازادیخوازانه‌ هه‌رچی زۆرتر به‌رجه‌سته‌بکه‌ن. سه‌ره‌تای سێپته‌مبه‌ری ١٩٢٠ کۆنگرەی یه‌کێتی ئەنارکیسته‌کانی ئۆکرانیا نابات Nabat به‌ڕاشکاوی “دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریا” که‌ ناچار ئەرکەکەی له‌ دیکتاتۆریی به‌شێک له‌ پڕۆلیتاریا [به‌شێک، که‌ لەنێو پارتییەک ڕێکخراوه‌] فه‌رمانبه‌ران و مشتێک له‌ ڕابه‌ران کۆتاییدێت، ڕه‌تکردببووه‌وه‌. (کۆپۆتکین)‌یش که‌مێک پێش مردنی، نیگه‌رانی خۆی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی “سەروەریی تەواو” له‌ وڵات ده‌ربڕیبوو “بەبۆچوونی من، هه‌وڵدان بۆ ڕۆنانی کۆماری کۆمونیستیی له‌سه‌ر پایه‌کانی ده‌وڵه‌ت و توندوتیژی نێوەندییانە‌ و له‌ژێر زۆری یاسا ئاسنینه‌کانی دیکتاتۆریی تاکپارتیی، به شکستێکی گه‌وره ‌کۆتاییدێت. ڕوسیه‌ نیشانیداین، بۆچی نه‌ده‌بوو به‌ کۆمونیزم ملبدرێت ” .

ڕۆژنامه‌ی فه‌ره‌نسیی ئازادیخواز Le Libbertaire له‌ ژماره‌ ١٤ی ڕۆژی ٧ی جێنیوه‌ری ١٩٢١، بانگه‌وازێکی پڕ وره‌ی ئەنارکۆسه‌ندیکالیسته‌کانی ڕوسیای بۆ پڕۆلیتاریای جیهان‌ بڵاوکرده‌وه‌ “هاوڕێیان، وه‌ک ئێمه‌ کۆتایی به‌ فەرمانداریی بۆرجوازی له‌ وڵاته‌کانتان بهێنن! به‌ڵام وریابن، هه‌ڵه‌کانی ئێمه‌ دووباره‌ نه‌که‌نه‌وه‌! نه‌هێڵن کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تیی ببێته‌ فه‌رمانداری وڵاته‌کانتان”.

ئەنارکیستی ئاڵمانی-زمان (ڕودۆلف ڕۆکه‌ر Rudolf Rocker)یش‌ ساڵی ١٩٢٠ پەرتووکێکی به‌ناوی “شکستخواردنی کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تیی” نووسی و ساڵی ١٩٢١ بڵاویکرده‌وه‌! ئەوە‌ یه‌که‌مین ئه‌زموون و لێکدانه‌وه‌ی ڕامیاریی بوو لەبارەی شێواندنی شۆڕشی ڕوسیە. بەگوێرەی‌ تێڕوانینی ڕۆکه‌ر‌ ‌”دیکتاتۆری پڕۆلیتێریی نه‌ک ھەر ده‌ربڕی خواستی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی نەبوو‌، به‌ڵکو دیکتاتۆری پارتیی بوو، که‌ پاگه‌نده‌ی نوێنه‌رایه‌تی چینی کرێکاری ده‌کرد، بێجگە لەوەش، تاکه‌ پشتوپه‌نای ده‌سه‌ڵاتی ئەو دیکتاتۆرییە، سه‌ره‌نێزه‌کانی بوون، له‌پشت دێوجامە‌ی دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا چینێکی تازه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و په‌ره‌یسه‌ندووه‌، چینی کۆمیساره‌کان یان سەروەریی کۆمیسارەکان. ئەم ڕۆژیش‌ جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵک به‌ هه‌مان ئه‌ندازه هه‌ست بە سەرکوتگه‌ریی چینی سەروەر ده‌که‌ن، که‌ دوێنێ‌ له‌ سایه‌ی سەرکوتگه‌ریی ڕژێمی ڕوخاوی [تزار] هه‌ستیانده‌کرد”.

کاتێک که‌ گشت لایەنه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی به ‌ته‌واوی بکێشرێنه‌ ژێر دەسەڵاتی فەرمانداریی سەرتاپاگیر، ئه‌نجامه‌که‌ی “شتێک واوه‌تر له‌ زنجیرەیەک‌ پله‌وپایه‌ی فه‌رمانبه‌ریی نابێت و ئەوە‌ چاره‌نووسی بێگه‌ڕانه‌وه‌ی شۆڕشی ڕوسیا بووه‌”. “بۆلشه‌ڤیکه‌کان هەر تەنیا ده‌زگه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌روه‌ریان له‌ کۆمەڵی پێشووتر به‌ پوختی وه‌رنەگرت، به‌ڵکو ئاوا ده‌سه‌ڵاتێکیشیان بە ئەو به‌خشی، که‌ هیچ فەرماندارییەکی‌ دیکە له‌و وڵاته‌ ئه‌وه‌ی له‌توانا نه‌بوو”!

مانگی جون ١٩٩٢ گروپێک له‌ ئەنارکیسته‌ په‌نابه‌ره‌کان له‌ ئاڵمانیا، پەرتووکێکی گچکه‌ و ئاشکراکەرانە‌یان به‌ناوی “سه‌رکوتی ئەنارکیزمی ڕوسیه‌ی سۆڤیه‌تیی” بڵاوکرده‌وه‌، که‌ به‌ خامه‌ی ئا. گۆریێلیک A . Gorielik و ئا. کۆمۆڤ A.Komoff و گ.پ. ماکسیمۆڤ G.P. Maximoff ڤۆلین Volin نووسرابوو! ڤۆلین به‌خۆی ساڵی ١٩٢٣ ئه‌و په‌رتووکه‌ی وه‌رگێڕایه‌ سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی. ئەو په‌رتووکه‌ لیستی ناوی گیانبه‌ختکردووانی ئەنارکیستی بەگوێرەی ئه‌لف ‌و بێ تێدابوو. ئه‌لێکسانده‌ر بێرکمان ساڵی ١٩٢٠ و ١٩٢٢، ئێما گۆڵدمان‌ ساڵی ١٩٢٢ و ١٩٢٣ له‌باره‌ی ئەو ڕوداوه‌‌ ناخۆشانە‌ی که‌ له‌ ڕوسیه‌‌ دیتبوویانن، کۆمەڵێک نامیلکه‌یان بڵاوکردنه‌وه‌!

ئه‌و (ماخنۆڤیست)انه‌ش که‌ گیانیان ده‌ربازکردبوو و په‌نایان بۆ ڕۆژاوا هێنابوو، له‌وانه‌ پیر ئارشینۆڤ و خودی نێستۆر ماخنۆ، هه‌ر که‌سه‌ و ئه‌وه‌ی دیتبووی بڵاویکرده‌وه‌. پاش ماوه‌یه‌کی زۆر، سه‌رده‌می جەنگی دووه‌می جیهانی‌، دوو به‌رهه‌می گه‌وره‌ و سه‌ره‌کی ئازادبیران له‌باره‌ی ” شۆڕشی ڕوسيه”  لەلایەن گ. پ. ماکسیمۆڤ G.P. Maximoff و ڤۆلین Volin‌ نووسران و چاپکران. ئەو دوو به‌رهه‌مه‌ به‌خۆیان گه‌واهییه‌ک بوون له‌سه‌ر تێپه‌ڕینی ساڵانێکی درێژخایەن و به‌ئه‌زموونی هزرەکان ‌لای ئەنارکیسته‌کان.

ماکسیمۆڤ گه‌واهنامەی خۆی به‌زمانی ئینگلیزی بڵاوکرده‌وه‌؛ ئەو بڕوای ئاوا بوو، که‌ وانه‌کانی ڕابوردوو، مسۆگه‌رکه‌ری داهاتوویه‌کی باشترن. “چینی فەرمانداری تازه‌ له‌ سۆڤیه‌ت ناتوانێت و نابێت بۆ هه‌میشه‌ درێژه‌ به‌ژیانی خۆی بدات و سه‌ره‌نجام سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ به‌سه‌ر ئەو سه‌رده‌که‌وێت! هەل و مەرجی خۆیی ئاوا گۆڕانێک ده‌که‌نه‌ شتێکی بێگه‌ڕانه‌وه‌ “. ئایا شیاوی ملپێدانه‌ (…) که‌ کرێکاران خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران بۆ نێو کارخانه‌کان بن؟ هه‌رگیز! له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ که به‌ ڕۆشنی‌ یاخیبوونی ئەوان له‌ دژی به‌هره‌کێشیی ده‌وڵه‌ت و سەروەرییە‌‌. “ئه‌وه‌ی کرێکاران ده‌یخوازن، ئه‌وه‌یه‌ له‌جێی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی زۆره‌ملێیانانه‌ی به‌رهه‌مهێنان، ڕێکخراوی سۆڤیه‌تیی کارخانه‌کانی خۆیان، کە له‌نێو فێدراسیۆنی به‌ربڵاو و فراوان یه‌کده‌گرن، دابنێن. ئه‌وه‌ی کرێکاران ده‌یانه‌وێت، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کرێکارییه‌. بەو جۆرە جوتیارانیش تەواو هوشیارن، که‌ ئەم ڕۆژ‌ پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئابووری تاکه‌که‌سیی له‌ بنه‌ڕه‌تدا گونجاو نییه‌ و ته‌نیا چارەسەرە‌ هه‌ره‌وه‌زیی کشتوکا و گەلکاریی گوندنشینانە لەتەک سۆڤیه‌ته‌کانی کارخانه‌ و سه‌ندیکاکان و به‌کورتی په‌ره‌دانه‌ به‌ به‌رنامه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له‌نێو بارێکی ئازادیخوازانە”.

بەگوێرەی تێڕوانینی ڤۆلین، هه‌ر هه‌وڵێک که‌ به‌ سروشوه‌رگرتن له‌ نموونەی [ئۆلگوی] ڕوسیه‌ سه‌ربگرێت، به‌رهه‌مه‌که‌ی بێجگه‌ له‌ “سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هره‌کێشیی جه‌ماوه‌ر”، شتێکی ‌دیکە نابێت. هه‌ر ئاوا ئەوە‌ گه‌نده‌ڵترین جۆری سه‌رمایه‌دارییه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی لەتەک “بزووتنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و کۆمەڵی سۆشیالیستیی” نییه‌. ئاوا نموونەگیرییەک ناتوانێت بێجگه‌ له ‌”دیکتاتۆری تاکپارتیی، که‌ ئه‌نجامی‌‌ سه‌پاندنەکە‌ی له‌نێوچوونی هه‌ر جۆره‌ ئازادییه‌کی ڕاده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نی و ڕێکخراوبوون و ته‌نانه‌ت پشتیوانی جوڵانه‌وه‌ شۆڕشگێڕه‌‌کان و ھەر ئاواش پاراستنی به‌رته‌رییە بە ته‌نیا بۆ پارتیی فەرماندار” و بێجگه‌ له‌ “کۆنترۆڵکردنی بیر و بۆچوونە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و به‌ربه‌ستکردنی هەڵچوونی شۆڕش” ناتوانێت ئه‌نجامێکی ‌دیکەی هەبێت.

ڤۆلین بڕوای ئاوایە،‌ که‌ ستالین ” له‌ ئاسمانه‌وه‌ نه‌باری بوو”، ستالین و ستالینیزم به‌‌ره‌نجامی لۆجیکیانه‌ی سیسته‌مێکی سەرکەوتگەرانەن، که‌ ساڵانی ١٩١٨- ١٩٢١ پایه‌ڕێژیی و جێگیرکرا. “ئەوە‌یه‌ وانه‌ی جیهانیی ئه‌زموونێکی گه‌وره‌ و دیاریکه‌ری بۆلشه‌ڤیزم. وانه‌یه‌ک که‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕوداوه‌کانی داهاتوو، به‌زوویی بۆ گشت ئه‌وانه‌ی که‌ لەنێو ئازار ده‌تلێنه‌وه‌ و ده‌چه‌وسێنه‌وه‌؛ ئه‌وانه‌ی که بیرده‌که‌نه‌وه‌ و تێدەکۆشن، ده‌رده‌که‌وێت.‌

سه‌رچاوەی لێ وه‌رگیراو‌‌ :

                                               http://anarchi.persianblog.com

* ئەم وەرگێڕانە پێشتر لەنێو کەشکۆڵی دووەمی (خەونە یاخییەکان) بڵاوکراوەتەوە : http://bit.ly/2kZN3Kj

 

کڕۆنشتات، به‌سه‌رهاتی پرۆلیتێریانه‌ی شۆڕشی ڕوسیه‌

کڕۆنشتات، به‌سه‌رهاتی پرۆلیتێریانه‌ی شۆڕشی ڕوسیه‌

کایۆ برێندل ١٩٧١

(١)

لێکدانه‌وه‌ی ڕوداوێکی مێژوویی وه‌ک (‌ڕاپه‌ڕینی ١٩٢١ کڕۆنشتات )، که‌ زیاتر له‌ په‌نجا ساڵ پێش ئێستا چووه‌ نێو تۆماری مێژوو [بەڵام بە‌خێرایی لەنێوی ده‌رکرایه‌وه‌]، به‌شێوه‌یه‌کی دانه‌بڕاو پابه‌ندی‌ پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی لێکۆڵه‌ره‌‌که‌یه‌تی؛ یان به‌واتایه‌کی‌ دیکە هه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌ک بەرانبەر تێکۆشانێکی چینایه‌تیی که‌ له‌ کۆمەڵ ڕوده‌دات، ‌پابه‌ندی پێگه‌ی نووسه‌رەکەیەتی‌ و مۆری تێڕوانینی خۆی لە ئەو ده‌دات‌.

ئه‌وانه‌ی که‌ شۆڕشی ڕوسیه‌ له‌ ساڵی ١٩١٧وه‌ک ڕاپه‌ڕینێکی سۆشیالیستیی لێکده‌ده‌نه‌وه‌، که‌سانێک که‌ فەرمانداریی پێکهاتووی بۆلشه‌ڤیکی له‌ ماوه‌ی جەنگی نێوخۆی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی پڕۆلیتێری له‌به‌رچاوده‌گرن، بەگوێرەی پێداویستی ده‌بێت بەرانبەر ئه‌وه‌ی که‌ له‌و دوورگه‌یه‌ی که‌نداوی فینلانده‌ [کڕۆنشتات] ڕویدا، وه‌ک هه‌وڵێکی دژه‌شۆڕشانه‌ بۆ لەنێوبردنی “ده‌وڵه‌تی کرێکاریی” ساوا لەبەرچاوبگرن. به‌پێچه‌وانه‌شەوه‌‌، ئه‌وانه‌ی که‌ وه‌ک کردارێکی شۆڕشگێڕانه له‌ ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات ده‌ڕوانن، دره‌نگ یان زوو به‌ لێکدانه‌وه‌ی جه‌مسه‌ری ناکۆک لەبارەی گۆڕانه‌کانی ڕوسیه‌ و هەل و مەرجی کەتواریی نێو‌ ڕوسیه‌ ده‌گه‌ن.

ئه‌وانه گشت ئاسایی به‌رچاودەکەون‌. به‌ڵام شتی زۆرتر له‌وانه‌ هه‌یه‌. بۆلشه‌ڤیزم به‌ساده‌یی شێوه‌یه‌ک له‌ ئابووری یان ده‌وڵه‌ت نه‌بوو، که‌ بوونی له‌و سه‌رده‌مه‌، نه‌ک ته‌نیا له‌ کڕۆنشتات‌، به‌ڵکو هەر ئاوا له‌ پترۆگراد و ئۆکرانیا و به‌شێکی فراوانی خوارووی ڕوسیه‌، له‌سه‌ر لێواری ده‌مه‌چه‌قۆ وه‌ستابێت. بۆلشه‌ڤیزم هه‌ر به‌و جۆره‌ی که‌ شێوه‌یه‌ک له‌ ڕێکخراوبوون بوو، له‌نێو تێکۆشانی شۆڕشگێرانه‌ی ڕوسیه‌ پێگه‌یی‌ و بۆ بار و دۆخی ڕوسیه‌ داڕێژرابوو. پاش سه‌رکه‌وتنی بۆلشه‌ڤیکه‌کان له شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، ئه‌م شێوه‌ ڕێکخراوه‌‌ لە ڕێگەی نوێنه‌رانه‌وه‌ به‌ کۆمەڵێک بابه‌تی ڕامیاریی زۆر جۆراوجۆر ‌به‌سه‌ر کرێکارانی گشت وڵاتان سه‌پیندرا و هێشتا‌ ده‌سه‌پێندرێت. کاتێک که‌ دانیشتووانی کڕۆنشتات دژی بۆلشه‌ڤیکه‌کان ڕاپه‌ڕی، هۆ‌ ئەوە ته‌نیا ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پاوانکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن بۆلشه‌ڤیکه‌کان‌ نه‌بوو، به‌ڵکو هەر ئاواش خستنه‌ژێر پرسیاری ده‌رکی نەریتی بۆلشه‌ڤیکەکان‌ لەبارەی‌ پارتایەتی و پارتیی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بوو. ئه‌وه‌ هۆ‌کارەکە‌یه‌تی‌، که‌ بۆچی‌ جیاوازییه‌ هزرییه‌کان لەبارەی پرسە ڕێکخراوه‌یییەکانی چینی کرێکار به‌ زۆری باسێک لەبارەی کڕۆنشتات ده‌وروژێنن و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر باسێک لەبارەی کڕۆنشتات به‌ناچار جیاوازییه‌کان لەبارەی بابه‌تە تاکتیکی و ڕێکخراوه‌یییەکانی تێکۆشانی چینایه‌تیی پڕۆلیتێری ئاشکراده‌کات. که‌واته‌ لەبەرئەوەییە‌، کە پاش زیاتر له‌ نێو سه‌ده‌ هێشتا‌ ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات وەک بابه‌تێکی گه‌رم و جێی مشتومڕ ماوه‌ته‌وه‌. گه‌وره‌یی‌ و گرنگی مێژووی کڕۆنشتات چه‌ندی بخوازێت، له‌ژێر تیشکی گرنگی کرده‌یی بۆ نه‌وه‌کانی ئێستای کرێکاران کاراتر ده‌بێت‌. بۆ هه‌مووان، ئه‌وانه‌ی له‌نێو تێکۆشانی پڕۆلیتێریی به‌شداریده‌که‌ن. لیئۆن ترۆتسکی یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی که‌ له‌و گرنگییه‌ی تێنه‌گه‌یشت‌. ئەو له‌نێو گۆتاره‌که‌ی ساڵی ١٩٣٨ به‌ناوی “گاره‌گاری زۆر له‌سه‌ر کڕۆنشتات”  گله‌ییده‌کرد، که‌ ” مرۆڤ ئاوای بۆ ده‌چێت، که‌ یاخیبوونی کڕۆنشتات نه‌ک له‌ هه‌ڤده‌ ساڵی ڕابوردوو، به‌ڵکو دوێنێ‌ ڕویداوه‌”١ ترۆتسکی ئەوانه‌ی هه‌ر له‌و کاته‌دا نووسی، که‌ ڕۆژانه‌ کاریده‌کرد، تاکو په‌رده‌ له‌ ڕووی هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ستالینیستانه‌ی مێژوو و ئه‌فسانه‌ی ستالینی هه‌ڵبماڵێت. ئه‌وه‌ی که‌ ئەو هیچ کاتێک لەنێو‌ ڕه‌خنه‌ی خۆی له‌ ستالین، تاکو ئه‌ودیو سنووره‌کانی ئه‌فسانه‌ی “شۆڕشی لێنینستی” نه‌ڕۆیشت، کەتوارێکه‌ که‌ لێره‌دا ده‌توانین به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕین.

(٢)

ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات ئه‌فسانه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی لەنێوبرد؛ ئه‌و ئه‌فسانەی‌ که گوایە له‌نێو ده‌وڵه‌تی بۆلشه‌ڤیکی کرێکاران‌ دەسەڵاتدارن‌. چونکه‌ ئه‌و ئه‌فسانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی توندوتۆڵ لەتەک ئایدیۆلۆجی بۆلشه‌ڤیکی گرێیخواردبوو [هه‌تا‌ ئێستا‌ش لێکهه‌ڵپێکراوه]. له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ کە له‌ کڕۆنشتات دێمۆکراسییه‌کی کەتواریی ساده‌ی کرێکاریی چاره‌نووسساز ده‌ستیپێکردبوو، لەبەرئەوە‌ ڕاپەڕینی کڕۆنشتات بووبووه‌ مه‌ترسییه‌کی مه‌رگهینه‌ر بۆ بۆلشه‌ڤیکه‌ ده‌سه‌ڵاتپاوانکاره‌کان، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک‌ ته‌نانه‌ت به‌هێزتر له‌ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی‌ دیکە بوو، که‌ له‌لایه‌ن له‌شکره‌ داگیرکه‌ره‌کانی دێنیکین و کۆلچاک و یودنیتچ  یان ڤرانگای ده‌کرا.

له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌، ڕابه‌رانی بۆلشه‌ڤیک له‌ تێڕوانینی خۆیانه‌وه‌، یان ڕاستر بڵێم له‌سه‌ر بنه‌مای پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان، که‌ ئاسایی کارایی له‌سه‌ر تێڕوانینی ئەوان داده‌نا،ناچاربوون به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ک ڕاپەڕینی کڕۆنشتات دابمرکێننه‌وه‌.٢ هاوکاتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ ڕابه‌رانی بۆلشه‌ڤیک لەنێو‌ چاپه‌مه‌نییه‌کانی خۆیان (ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات)یان به‌ دژه‌شۆڕشی نیشاندا و به‌و جۆره‌ی که‌ ترۆتسکی هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردن “وه‌ک په‌له‌وه‌ر کوژران”. له‌و ڕۆژه‌وه‌‌ ئه‌و فریوکارییه‌‌ به‌شێوه‌یه‌کی ده‌مارگیرانه‌ ڕه‌وایه‌تی پێده‌درێت ‌و سه‌رسه‌ختانه‌ له‌لایه‌ن ترۆتسکیست و ستالینیسته‌کان بره‌وده‌درێت و به‌توندیی له‌سه‌ری پێیداده‌گرییدەکرێت.‌

ئه‌وه‌ی‌ که‌ هه‌م هه‌ندێک کۆڕ و کۆمەڵی مه‌نشه‌ڤیکی و هه‌م کۆڕ و کۆمەڵی گارده ‌سپییه‌کان به‌ئاشکرا لەتەک کڕۆنشتات هاوده‌رییانده‌ربڕی، فریوکاریی‌ ترۆتسکیست و ستالینیستییه‌کانی به‌هێزترکرد٣. هێنانه‌وه‌ی بڕوبیانووی لاواز بۆ ئه‌فسانه‌یه‌کی فەڕمیی که‌م جار به‌تواناده‌بێت. مه‌گه‌ر خودی ترۆتسکی له‌ مێژووی شۆڕشی ڕوسیه‌ بۆچوونه‌کانی ته‌واو دروست لەبارەی زانیاری‌ ڕامیاریی و تێگه‌یشتنی‌‌ کۆمه‌ڵایه‌تی پرۆفیسۆر میلیوکۆڤ و دڵسۆزی کۆنه‌‌په‌رستانه‌ی بۆ ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات، ڕۆشننه‌کردبووه‌وه‌؟ هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نیا میلیوکۆڤ و گشت چاپه‌مه‌نییه‌کانی گاردی ‌سپی هاوده‌ردییان لەتەک کڕۆنشتات دربڕی، ئیدی دەبێت ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات دژه‌شۆڕش بێت؟ بەگوێرەی ئه‌و باوه‌ڕه‌، ئه‌ی ده‌بێت ڕامیاری ئابووریی نوێ (نیپ) که‌ ماوه‌یه‌کی کورت پاش کڕۆنشتات جێبه‌جێکرا، به‌ چ شێوه‌یه‌ک هه‌ڵبسه‌نگێنرێت؟ (ئوستریالۆڤ‌)ی بۆرجوا به‌ ئاشکرا ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و ڕامیارییه‌ نوێیه‌وه‌ ڕاگه‌یاند! به‌ڵام ئەوە‌ نه‌بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی، که‌ بۆلشه‌ڤیکه‌کان ڕامیاریی (نیپ) وه‌ک کارێکی دژه‌شۆڕش ڕسوابکه‌ن. ئەو کەتواره‌ نیشانده‌ری هەموو شێوه‌ فریوده‌ره‌کانی ئه‌فسانه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانه‌. خۆمان له‌و بابه‌ته‌ی دوایی لاده‌ده‌ین. له‌ڕاستیدا بابه‌تێکی سه‌رنجڕاکێشه، که‌‌ ته‌نیا له‌سه‌ر بناخه‌ی ڕه‌وتی کەتواریی ڕوداوه‌کان و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌وتی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی و تایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیی شۆڕشی ڕوسیه‌ ده‌تواندرێت له‌ ‌هۆی کارکردی کۆمه‌ڵایه‌تییانەی ئه‌فسانه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌کان تێبگه‌ین.

(٣)

ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات ساڵی ١٩٢١ به‌رزترین خاڵی دێمۆکراتییانەی شۆڕشێک به‌رجه‌سته‌ده‌کات،‌ که ده‌بێت نێوەڕۆکە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی‌ بەشێوه‌یه‌کی ‌کورت بۆرجوازیییانە بناسرێت. ڕاپه‌ڕینه‌که‌ به‌رهه‌می لایه‌نی پڕۆلیتێری ئەو شۆڕشه‌ بۆرجوازییه‌ بوو‌، ڕێک به‌و جۆره‌ی که‌ له‌هەل و مەرجی تاکو ڕادەیەک یه‌کسانی ڕوداوه‌کانی مانگی ئایاری ١٩٣٧ له‌ کاتالۆنیا به‌رجه‌سته‌بوونی به‌رهه‌می لایه‌نی پڕۆلیتێری شۆڕشی ئیسپانیا بوون، یان ده‌سپێشخه‌رییه‌کانی بابۆوف ساڵی‌ ١٧٨٦ کە ئاراستە‌ی پرۆلیتێریی نێو‌ شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسه‌ بوون٤. ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ر سێکیان لەتەک تێکشکان ڕووبه‌ڕووبوون، یه‌ک هۆکاری هاوبه‌شیان هه‌بوو، که‌ له‌ هه‌ر یه‌ک له‌و بارانه‌ هەل و مەرج و پێداویستییه‌کانی سه‌رکه‌وتنی پڕۆلیتاریا له‌ئارادانه‌بوون.‌ ڕوسیه‌ی تزاری وه‌ک وڵاتێکی دواکه‌وتوو له‌ جەنگی یەکەمی جیهانی به‌شداریکرد. به‌ مه‌به‌ستی ڕامیاریی و سەربازیی ده‌ستی به‌ پیشه‌سازبوون کرد و به‌و کاره‌ی یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کانی به‌ ئاراستە‌ی سه‌رمایه‌داری هه‌ڵگرتن؛ به‌ڵام پڕۆلیتاریا که‌ له‌نێو ئەو هه‌ناوه‌وه‌ پێگه‌یشت و له‌ ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه‌ لە بەرانبەر ژماره‌ی به‌رفراوانی دێهاتیی ڕوسیه‌ که‌متر بوو. بەبێ گومان که‌شی ڕامیاری فەرمانداریی سه‌رکوتگه‌رانەی تزاری بوو بەهۆی ھەڵکشانی گیانی تێکۆشه‌رانه‌ی کرێکارانی ڕوسیە. ئەو پرسه‌ بە ئەوان توانای به‌خشی، تاکو مۆری دیاریکراو له‌ شۆڕشێک بده‌ن، که‌ له‌باری به‌روپێشه‌وه‌چوون بوو، به‌ڵام نه‌ به‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ ئاراستە‌که‌ی دیاریبکه‌ن. وێڕای بوونی پیشه‌سازیی پۆتلیڤ و پاڵافتگه‌ی نه‌وتیی له‌ قه‌وقاز و کانه‌ خه‌ڵوزی به‌رد له‌ ناوچه‌ی دۆنێتزریڤیر و کارخانه‌کانی چنین له‌ مۆسکۆ، پایه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئابووری کۆمەڵی ڕوسی کشتوکاڵیی بوو. ئەگەرچی ساڵی ١٨٦١ جۆرێک له‌ ئازادی جوتیاران ڕوویدا، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ش هێشتا پاشماوه‌ی سیستمی ڕه‌نجبه‌ریی به‌ته‌واوی له‌نێونه‌چوبوون. په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌ره‌به‌گیی و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌رخانه‌ ڕامیارییه‌که‌ بوون، خانزادەکان‌ و پیاوانی ئایینی چینی سه‌روه‌ر بوون، که به‌ هاریکاری سوپا و پۆلیس و بیرۆکراسیی له‌ ئیمپراتۆری گه‌وره‌ی خاوه‌ن زه‌وییه‌ گه‌وره‌کان ده‌سه‌ڵاتدارییانده‌کرد.

له‌ ئه‌نجامدا شۆڕشی ڕوسیه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌ ئه‌رکێکی ئابووریی ڕووبه‌ڕووی لەنێوبردنی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و گشت به‌شه‌کانی دیکە، له‌وانه‌ په‌یوه‌ندییه‌ ڕه‌نجبه‌رییه‌کان، بووه‌وه‌. پێویست بوو کشتوکاڵ پیشه‌سازییبکاته‌وه‌ و بیخاته‌ ژێر ڕکێفی هەل و مەرجی به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی مۆدێرنه‌‌، هه‌موو کۆتوبه‌نده‌کانی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی (فیوداڵی) له‌سه‌ر پیشه‌سازیی تێکشکاند.

ئەو شۆڕشه‌ له‌ڕووی ڕامیارییه‌وه‌ ئه‌رکی لەنێوبردنی فەرمانداریی سه‌رکوتگه‌ر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بەرتەریی‌ خانزاده‌ و ده‌ره‌به‌گه‌کان‌ و داهێنانی جۆرێک له‌ فەرمانداریی و ده‌زگه‌ی ده‌وڵه‌تیی له‌ئه‌ستۆبوو، تاکو له‌ ڕووی ڕامیارییه‌وه‌ بتوانێت وه‌ڵامی‌ ئامانجه‌ ئابوورییه‌کانی شۆڕش مسۆگه‌ربکات. ئه‌وه‌ ئاشکرایه که‌ ئەو ئه‌رکه‌ ئابووریی و ڕامیارییانه لەتەک ئه‌و ئه‌رکانه‌ گونجاوبوون، که‌ له‌ خۆراوا شۆڕشه‌کانی سه‌ده‌کانی هه‌ڤده‌هه‌م و هه‌ژده‌هه‌م و نۆزده‌هه‌م بەدیانهێنان٥. به‌ڵام شۆڕشی ڕوسیە‌، وه‌ک شۆڕشی دواتری چین، تایبه‌تمه‌ندیی تایبه‌ت بەخۆی هه‌بوو. له‌ ئه‌وروپای خۆراوایی به‌ر له‌ هه‌مووان له‌ فه‌ره‌نسه‌ بۆرجوازی هه‌ڵگری پێشڕه‌ویی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، واته‌ لایه‌نگری یه‌که‌مین ڕاپه‌ڕین بوون. له‌ خۆرهەڵات له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باسکران، بۆرجوازی لاواز بوو. له‌به‌رئەوە‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ته‌نگاوته‌نگ لەتەک به‌رژه‌وه‌ندی تزاریزم پێکه‌وه‌به‌سترابوون. واته‌ شۆڕشی بۆرجوازیی له‌ ڕوسیە‌ ده‌بوو به‌بێ بۆرجوازی‌ و ته‌نانه‌ت دژی بۆرجوازی به‌ئه‌نجامبگات.

(٤)

لێنین ئەو تایبه‌تمه‌ندییه‌ی شۆڕشی ڕوسیە‌ی زۆر به‌‌ وردی ده‌ستنیشانکرد. ئەو نووسی “مارکسیسته‌کان به‌ته‌واوی باوه‌ڕیان به‌ بۆرجوازیبوونی کا‌ره‌کته‌ری‌‌ شۆڕشی ڕوسیه‌ هه‌یه‌. ئەوە‌ واتای چییه‌؟ ئەوە‌ به‌و واتایه‌ دێت،‌ هه‌ر گۆڕانێکی‌‌ دێمۆکراتییانه‌ی سیسته‌می ڕامیاریی و هه‌ر گۆڕانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی-ئابووریی که‌ بۆ ڕوسیه‌ بووه‌‌ به‌ پێداویستی، نه‌ک هه‌ر نا‌بێته‌ هۆی به‌گۆڕسپاردنی سه‌رمایه‌داری، نه‌ک هه‌ر ناببێته‌ هۆی به‌گۆڕسپاردنی سه‌روه‌ریی بۆرجوازی، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه‌‌‌ بۆ یه‌که‌مین جار زه‌مینه‌ بۆ گه‌شه‌سه‌ندنێکی فراوان و خێرای سه‌مایه‌داریی سازده‌که‌ن … “٦. له‌ شوێنێکی‌ دیکه‌ نووسی ” سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی بۆرجوازی وه‌ک سه‌رکه‌وتنی بۆرجوازی لای ئێمه‌ ئه‌سته‌مه‌. ئەوە‌ ئاوه‌زنه‌گیر بەرچاودەکەوێت، به‌ڵام ئاوایه‌. کۆمه‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ری گەورەی جوتیاران و سته‌مێک که‌ له‌لایه‌ن زه‌مینداره‌ گه‌وره‌ نیوه‌-ده‌ره‌به‌گه‌کان‌ لە ئەوان ده‌کرێت، هێز و هوشیاریی پڕۆلیتاریای ڕێکخراو‌ له‌نێو پارتیی سۆشیالیست‌، گشت ئەو هەل و مەرجه،‌ کاره‌کته‌رێکی تایبه‌ت به‌ شۆڕشه‌ بۆرجوازییه‌که‌مان ده‌به‌خشن. به‌ڵام ئەو تایبه‌تمه‌ندییه‌‌، کاره‌کته‌ری بۆرجوازی شۆڕش له‌نێونابات.”٧

له‌به‌رئه‌وه‌ لێره‌دا ڕۆشنکردنه‌وه‌یه‌کی ده‌خه‌ینه‌سه‌ر؛ پارتییەک که‌ لێنین لێره‌دا لەبارەی ئەو دەدوێت، نه‌‌ سۆشیالیست بوو و نه‌ ئه‌وه‌ی که‌س ده‌توانێت پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ بکات، که‌ پڕۆلیتاریا لەنێو ئەو ڕێکخراو بووە. هه‌ڵبه‌ته‌ ڕاسته، که‌ له‌ هەندێک شتی لاوه‌کی ئەو پارتییە خۆی له‌ پارتییه‌ سۆشیال-دێمۆکراته‌کانی خۆراوا، ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ هۆڵه‌کانی پارله‌مانی بۆرجوازی ڕۆڵێکی به‌رهه‌ڵستکارانەی به‌وه‌فایان گێڕا و به‌گشت ئامرازه‌ گونجاوه‌کان هه‌وڵیاندا، تاکو ڕێگریی له‌ ‌هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی کۆمەڵی سه‌رمایه‌داری بۆ سۆشیالیستی بکه‌ن، جیاکرده‌وه‌. بەڵام له‌ڕووی کڕۆک و چییەتی سۆشیالیستییه‌وه‌ نا.

پارتییەکەی لێنین له‌ ڕوسیە‌ پاش گۆڕانێکی شۆڕشگێڕانه‌ زەمینە‌کانی له‌نێو‌برد، به‌ڵام به‌و جۆره‌ی که‌ لێنین به‌خۆی دانیپیاده‌نا، پرسه‌که‌ له‌سه‌ر شۆڕشێک بوو، که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر بوو له‌ خۆراوا له‌ شێوه‌گه‌لێکی ‌دیکە به‌ئه‌نجامگه‌یشتبوو.  به‌گشتی ئەو کەتواره‌ بۆ سۆشیال-دێمۆکراسیی ڕوسی‌  و به‌تایبه‌ت پارتیی بۆلشه‌ڤیک  ناکارا نه‌بوو.‌‌ ‌

لێنین و بۆلشه‌ڤیکه‌کان شتەکەیان ئاوا دەدیت، که‌ ‌هێزی بار و دۆخی چینایه‌تی له‌ ڕوسیه، ڕۆڵی ژاکۆبینه‌کان* ده‌داته‌ پارتییه‌که‌ی ئەوان. بەبێ‌ هۆ نه‌بوو،‌ که‌ لێنین سۆشیال-دێمۆکراته‌کانی وه‌ک “ژاکۆبینەکان له‌ هاوپه‌یمانی لەتەک جه‌ماوه‌ر” پێناسه‌ده‌کرد؛ بەبێ هۆ نه‌بوو، پارتییه‌که‌ی وه‌ک کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕه‌ پیشه‌ییه‌کان پێکه‌وه‌نا ؛ بەبێ هۆ نه‌بوو، که‌ ئەو له‌نێو نووسینه‌که‌ی “چی ده‌بێت بکرێت” ڕایگه‌یاند، که‌ ئه‌رکی بنه‌ڕه‌تییان تێکۆشانکردنه‌ له‌ دژی خۆبه‌خۆی.

کاتێک که‌ ڕۆزا لوکزه‌مبورگ له‌ سه‌ره‌تای ئەو سه‌ده‌یه‌ له‌و ده‌رکه‌ ڕه‌خنه‌یگرت، ڕاستیده‌کرد، له ‌هه‌مان کاتیش هه‌ڵه‌بوو، ئەو لەبارەی ئه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌ی پیلانگێڕی لێنینی لەتەک‌ شێوە‌ سروشتییه‌کانی ڕێکخراوه‌ی کرێکارانی تێکۆشه‌ر هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی نییه‌، واته‌ ئەو شێوانەی که‌ له‌نێو په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌داری و له ململانێ‌ و تێکۆشانی چینایه‌تییه‌وه پەرەیانسەندووه‌ و‌ سه‌ریانهه‌ڵداوه‌، ڕاستیده‌کرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ئەو نه‌یدیتبوو و ده‌بوو بیبینێت، ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌ ڕوسیه‌ ئاوا تێکۆشانێکی پڕۆلیتێریی به‌ کڕۆکێکی مۆدێرنه‌وه‌ له‌ ئاستێکی زۆر نزم بوو، یان هه‌ر له‌ ئارا ‌بوو.

له‌ ڕوسیه، شوێنێک که‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سه‌رمایه‌دارانه‌ی به‌رهه‌مهێنان و کاری کرێگرتە‌ لەنێو ‌به‌رنامه‌ی کار نه‌بوو، پرسه‌که‌ له‌سه‌ر تێکۆشانێکی دیکە بوو. بۆ ئەو تێکۆشانه‌ پارتیی بۆلشه‌ڤیک ته‌واو گونجاوبوو. پێداویستییه‌کانی شۆڕشی به‌ته‌واوی به‌کرده‌وه‌ دابینده‌کرد. ئه‌وه‌ی که‌ شێوه‌ی ڕێکخراوه‌یی ئەو پارتییه‌ – واته‌ نێوەندێتی دێمۆکراتیک – به‌ دیکتاتۆریی کۆمیته‌ی نێوەندی به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری ئه‌ندامان کۆتاییده‌هات ( هه‌ر به‌و جۆره‌ی که‌ ڕۆزالوکزامبۆرگ پێشبینیده‌کرد)، سه‌لمێنرا، که‌ ته‌واو ڕاسته‌؛ به‌ته‌واوی ئه‌و شته‌ بوو، که‌ پێداویستی ئه‌و “شۆڕشه‌ بۆرجوازییه‌ کاره‌کته‌ر‌ جیاوازه‌” بوو.

(٥)

پارتیی بۆلشه‌ڤیک چه‌که‌ هزرییه‌کانی له‌ مارکسیزم‌ ده‌ردەھێنان، له‌و کاته‌دا ته‌نیا تیئۆرییه‌کی ڕادیکاڵ بوو، که‌ ده‌یتوانی ده‌ستی بۆ به‌رێت و بۆ ئەو چاره‌نووسسازبێت. به‌ڵام مارکسیزم ده‌هاویشته‌ی تیئۆریانه‌ی‌ تێکۆشانێکی چینایه‌تی‌ زۆر پێشکه‌وتوو‌ بوو، که‌ له‌ ڕوسیه‌ نامۆبوو و هه‌ر ئاوا ده‌رککردنی دروستی له‌ ڕوسیه‌ له‌ئارا نه‌بوو. ئاوا شکایه‌وه که‌ پێشکه‌وتنی “مارکسیزم” له‌ ڕوسیه‌ ته‌نیا‌ ناوه‌که‌ی لەتەک مارکسیزم لێکده‌چوو، له‌ ڕاستیدا زۆر‌تر له‌ ڕادیکالیزمی ژاکۆبینستی ئۆگوست‌ بلانکی‌‌ نزیکتر بوو، تاکو له‌ ده‌رکی مارکس و ئینگلس‌.

لێنین و پلیخانۆف‌ لەتەک بلانکی و تێڕوانینی ماتریالیزمی زانستی سروشگه‌را‌ [Natural-Science Materialism] هاوبۆچوون بوون، که له‌ ماتریالیزمی دیاله‌کتیکه‌وه‌ زۆر دووربوو‌، تێڕوانینێک که‌ لە سه‌ردەمی شۆڕشی گه‌وره‌ی چینایه‌تی فه‌ره‌نسه‌، چه‌کی سه‌ره‌کی تێکۆشان دژی خانزاده‌یی و ئایین بوو. له‌ (ڕوسیه‌)ش‌ بار و دۆخ لێکچووی هەمان بار و دۆخی پێش فه‌ره‌نسه‌ی بۆرجوازی بوو.

مارکسیزم به‌و جۆره‌ی که‌ لێنین لە ئەو تێده‌گه‌یشت -به‌و جۆره‌ش که‌ ده‌بوو لە ئەو تێبگات‌ – توانای‌ تێڕوانینێکی قوڵی له‌ پرسە بنه‌ڕه‌تییەکانی شۆڕشی ڕوسیه بۆ ده‌سه‌به‌رده‌کرد. هه‌مان مارکسیزم بۆ پارتیی بۆلشه‌ڤیک ده‌زگه‌ی تێڕوانینی بۆ ده‌سته‌به‌رکرد، که‌ به‌ ده‌رکه‌وتووترین شێوه‌ دژی ئه‌رک و کارکرده‌کانیشی وه‌ستایه‌وه‌. واته‌‌‌ هه‌ر به‌و جۆره‌ی که‌ پریۆبراژنسکی ساڵی ١٩٢٥ لەنێو‌ کۆنفرانسێکی ناوچه‌یی مۆسکۆ به ‌ئاشکرا دانیپیادانا، مارکسیزم له‌ ڕوسیه‌‌ به‌ته‌واوه‌تی بووبووه‌ ئایدیۆلۆجی. به‌دڵنیایی کاری شۆڕشگێڕانه‌ی چینی کرێکاری ڕوسیه‌ – تاکو ئه‌و جێیه‌‌ی که‌ ئاوا کارێک بوونی هه‌بوو – لەتەک کارکردی پارتیی بۆلشه‌ڤیک هاوئاهه‌نگنه‌بوو، که‌ به‌گشتی‌ به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕشی بۆرجوازیی ڕوسیه‌ی نوێنه‌رایه‌تیده‌کرد. کاتێک که‌ ساڵی ١٩١٧ کرێکارانی ڕوسی خرۆشان، بەگوێرەی سروشتی چینایه‌تیی خۆیان، زۆر واوه‌تر له‌ سنووره‌کانی شۆڕشی بۆرجوازی چوون. هه‌وڵیاندا تاکو چاره‌نووسی خۆیان بگرنه‌ده‌ست، به‌ هاریکاری سۆڤیه‌ته‌کانی خۆیان خواسته‌کانی خۆیان وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌ر بە‌دیبهێنن و سۆڤیەتەکانیان بسه‌پێنن.

پارتییەک که‌ “هه‌میشه‌ ڕاستیده‌کرد” و پێویست بوو به‌ چینی کرێکار ڕێگه‌ نیشانبدات – هه‌ر بۆخۆی به‌و جۆره‌ی کە ڕابه‌رانی له‌سه‌ر  ئەوە پێداده‌گرییاندەکرد، پڕۆلیتاریا به‌بێ ئەو نه‌یده‌توانی ڕێگه‌ی دروستی خۆی بدۆزێته‌وه‌ -، له‌ دواوه‌ شه‌له‌شه‌لی بوو. ناچارکرابوو مل به‌ کەتواری سۆڤیەتە کرێکارییه‌کان بدات، به‌و جۆره‌ی که‌ ‌پێشهات،‌ بوونی زۆرینه‌ی جوتیاران بسەلمێنێت. نه‌ سۆڤیەتە کرێکارییه‌کان و نه‌ زۆربەی جوتیاران لەتەک ڕێڕه‌وی پارتیی ته‌بانه‌بوون -ڕێڕه‌وێک که‌ دووبارە‌کردنه‌وه‌ی گشت ئەزموونه‌کانی پێشوتری ئەو شۆڕشانە بوو، که‌ له‌نێو هەل و مەرجی گه‌شه‌نه‌کردوو ئه‌نجامدرابوون. له‌ ڕوسیه‌ کاری شۆڕشگێڕانه‌ چ له‌لایه‌ن کرێکاران و چ له‌لایه‌ن جوتیاران‌ نه‌یده‌توانی ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رده‌وامبێت. هەل و مەرجی مادیی و بنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تیی ئاوا کارێکی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌رده‌وام له‌ئارادانه‌بوو.

(٦)

ئه‌وه‌ی ڕوویدا بەو جۆره‌ بوو: سه‌رمایه‌داری (که‌م گه‌شه‌کردوو) لەنێونه‌برا؛ کاری کرێگرتە مایه‌وه‌؛ مارکس گوته‌نی به‌و جۆره‌ی که‌ کاری کرێگرتە به‌یانکه‌ری سه‌رمایه‌یه‌، ھەر ئاوا به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، سه‌رمایه‌ به‌یانکه‌ری کاری کرێگرتە‌یه‌. کرێکارانی ڕوسی کۆنتڕۆڵی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانیان به‌ده‌ستنه‌هێنا؛ به‌ڵکو ئه‌و کۆنتڕۆڵکردنه‌ که‌وته‌ ده‌ستی پارتیی (یا ده‌‌وڵه‌ت). له ‌ئه‌نجامدا، کرێکارانی ڕوسی وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌رانی زێده‌بایی مانه‌وه‌. نه‌ ئه‌و کەتوارە‌ی‌ که‌ زێده‌بایی نه‌ک له‌لایه‌ن چینێک له‌ سه‌رمایه‌دارانی تایبه‌تی، به‌ڵکو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت‌، یان له‌لایه‌ن که‌سانێکی سه‌ربه‌ پارتیی که‌ کۆنتڕۆڵکه‌ری ده‌وڵه‌وت‌ بوون، پاوانده‌کرا، نه‌ ئه‌و کەتواره‌ش که‌ گه‌شه‌ی ئابووری له‌ ڕوسیه‌ – به‌ هۆی له‌ئارادانه‌بوونی چینی بۆرجوا – به‌ ڕێڕه‌وێکی جیا له‌ ئەوه‌ی خۆراوا بەرەو ‌پێش چوو، هیچ شتێکی له‌ پێگه‌ی چینی کرێکار وه‌ک چینێکی به‌هره‌کێشکراو یان کۆیله‌ی کرێگرته‌ نه‌گۆڕی. که‌س ناتوانێت له‌ به‌کاربردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن چینی کرێکار‌ بدوێت. له‌ڕاستیدا ده‌وڵه‌تی تزاری وردوخاشکرابوو، به‌ڵام‌ ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیەتیی جێی ئەوی نه‌گرته‌وه‌. سۆڤیەتەکان که‌ به‌شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خۆ له‌لایه‌ن کرێکارانی ڕوسیه‌ پێکهاتبوون، سه‌ره‌تای هاوینی ١٩١٨ له‌لایه‌ن فەرمانداریی بۆلشه‌ڤیکی  لە ئەوان ده‌سه‌ڵات سه‌ندرایه‌وه‌ و به‌ته‌واوی دەستەمۆ و گۆشه‌گیرکران. ئیدی پایه‌ی ئابووریی وڵات، له‌جێی په‌یوه‌ندییه‌ ڕه‌نجبه‌رییه‌کانی پێشتر یان په‌یوه‌ندییه‌کانی بێگاری و شێوه‌ ده‌ره‌به‌گییەکان، شێوه‌یه‌ک له‌ ئابووریی کۆیله‌وارانەی‌ به‌خۆوه‌گرت، له‌و جۆره‌ی که‌ ساڵی  ١٩١٧ترۆتسکی‌ له‌باره‌یه‌وه‌ نووسی ” لەتەک ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی پڕۆلیتاریا نایێته‌وه‌”. ئەو تێزه‌ دروستبوو، به‌ڵام بۆلشه‌ڤیکه‌کان – پاش ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌ ڕایانگه‌یاند، که‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ده‌سه‌ڵاتدارێتی چینی کرێکاره ‌- به‌ڕواڵه‌ت بۆ کۆتاییهێنان به‌ سته‌می سه‌ر پڕۆلیتاریای ڕوسیه‌، ئەوان ئەوە‌یان له‌ خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی خۆیان به‌کاردەبرد. به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی کەتواریی کرێکاری، سه‌روه‌ری ڕامیاریی نه‌ک وه‌ک ئامرازێک بۆ ئازادبوون، به‌ڵکو وه‌ک ئامرازێکی سه‌رکوتگه‌رایانه‌ گه‌شه‌یکرد. له‌ ڕوسیه‌ی بۆلشه‌ڤیکی‌ هەل و مەرج له‌ نێوان ڕوودانی شۆڕشی فێبریوه‌ری و سه‌رکوتی به‌‌هێزی کڕۆنشتات و ناساندنی ڕامیاری ئابووریی نوێی (نیپ)، لێکچووی شۆڕشی فێبریوه‌ری ١٨٤٨فه‌ره‌نسه‌ بوو. مارکس لەبارەی ئەو شۆڕشە‌ ئاوا بۆچوونی خۆی ده‌رخست ” له‌ فه‌ره‌نسه‌ ورده‌بۆرجوازی ئه‌و کاره‌ ئه‌نجامده‌دات، که‌ له‌باری ئاسایی ده‌بێت له‌لایه‌ن بۆرجوازیی پیشه‌سازییه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت، کرێکار کارێک ئه‌نجامده‌دات، که‌ له‌باری ئاسایی ئه‌رکی ورده‌بۆرجوازییه‌. ئه‌ی چ که‌سێک ئه‌رکی کرێکار ئه‌نجامدەدات؟ ئەو ئه‌رکه‌ ئه‌نجامنه‌دراوه له‌ فه‌ره‌نسه‌، به‌پوختی ڕاگه‌یێندراوه ‌”. له‌ ڕوسیه‌ ئەو ئه‌رکه‌ ڕاگه‌یێندراوه،‌ ئه‌نجامنه‌دراومایه‌وه‌. لەتەک ئەوەش‌ به‌ ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی شۆڕشێک – که‌ لەنێو ئەو ئۆکتۆبه‌ر ته‌نیا وێستگه‌یه‌ک بوو – کۆتاییهات. کڕۆنشتات ساتێکی شۆڕشگێڕانه‌ بوو، که‌ ڕه‌وڕه‌وه‌ ناجێگیره‌کانی شۆڕشی گه‌یانده‌ به‌رزترین لوتکه‌.

له‌ چوارساڵی یه‌که‌می چاره‌نووسساز، دووبه‌ره‌کییه‌کی قوڵ دیاربوو: له‌لایه‌ک پارتیی بۆلشه‌ڤیک و فەرمانداریی بۆلشه‌ڤیکی، له‌لایه‌کی‌ دیکە‌ چینی کرێکار ڕوسیە. ئەو دووبه‌ره‌ییه‌ به‌ ده‌رکه‌وتنی ناکۆکی ‌نێوان فەرمانداریی و جوتیاران، زۆرتر ده‌رکه‌وت. وێڕای هه‌بوونی ناکۆکی  نێوان کرێکاران و جوتیاران، که‌ ئیسمیتشکا – واته‌ هاوپه‌یمانی چینایه‌تی ئەو دووانه‌ – پەرده‌پۆشیکردبوو. له‌نێو تێڕوانینی ئێمه‌ ده‌کرێت ناکۆکی نێوان جوتیاران و فەرمانداریی بۆلشه‌ڤیکی وه‌لابنرێت. ته‌نیا به‌ ڕاگوزەر بە ئەوە ئاماژەدەدەین، چونکه‌ چه‌ند لایه‌نەیی ناکۆکی نێوان کرێکاران و فەرمانداریی بۆلشه‌ڤیکی و جوتیاران، پێداویستیی دیکتاتۆری پارتیی ڕۆشنده‌کاته‌وه‌.

(٧)

له ‌ماوه‌ی نێوان ڕودانی شۆڕش و ڕوداوه‌کانی ساڵی ١٩٢١، چینی کرێکاری ڕوسیه‌ سه‌رقاڵی تێکۆشانێکی به‌رده‌وام بوو. ساڵی ١٩١٧ ئەو تێکۆشانه‌ زۆر واوه‌تر له‌وه‌ی که‌ بۆلشه‌ڤیکه‌کان له‌به‌رچاویانگرتبوو، بەرەو پێش چووبوو‌. ساڵی ١٩١٧ له‌نێوان مانگی مارچ و کۆتایی سێپته‌مبه‌ر‌، ٣٦٥ مانگرتن، ٣٨ جار ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی کارخانه‌، ١١١ جار ده‌رکردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی کارخانه‌ ڕویدا ٨. دروشمی بۆلشه‌ڤیکی ” کۆنترۆڵی به‌رهه‌مهێنان له‌لایه‌ن کرێکاران” لەنێو‌ ئاوا بار و دۆخێک به‌درۆخرایه‌وه‌. کرێکاران ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانیان به‌ ده‌ستپێشخه‌ری خۆیان کۆنتڕۊڵکردن، واته‌ تاکو  ١٤ی نۆڤه‌مبه‌ری ١٩١٧، که‌ بڕیاری کۆنترۆڵی کرێکاریی ده‌رچوو و ڕێگری بۆ ئەو چالاکییانه‌ دروستکرد، واته‌ ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ک پاش بەده‌سه‌ڵاتگەییشتنی بۆلشه‌ڤیکه‌کان! پاش مانگی ئایاری ١٩١٨ ” نیشتمانییکردنە‌کان‌” ته‌نیا له‌لایه‌ن سۆڤیەتی نێوەندیی ئابوورییه‌وه‌ ده‌توانرا ئه‌نجامبدرێن. ماوه‌یه‌کی کورت پاش ئەو ڕێکەوتە، مانگی ئه‌پریڵی ١٩١٨، بەرپرسیاریی تاکه‌که‌سی به‌رێوه‌به‌رایەتی کارخانه‌ سه‌رله‌نوێ گەڕایەوە، ئه‌وانه‌ چیدیکە نه‌ده‌بوو بۆ بڕیاره‌کانیان بڕوبیانوو بۆ کرێکاران”یان” بێننه‌وه‌. جێنیوەری ١٩١٨ سۆڤیەتەکانی کارخانه‌ پاکتاو و سڕکرابوون. له‌وه‌ به‌دواوه‌، لەتەک سه‌رکه‌وتنی کۆمونیزمی جه‌نگیی، یاسا ئابوورییه‌کانی کۆمەڵێکی به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی، خۆیان له‌سه‌ر خۆیان په‌رده‌یان لادا. لێنین ئه‌فسووسی ده‌خوارد، که‌  ” جڵه‌وی ڕێنوێنیکردن خه‌ریکه‌ له‌ده‌ستده‌ر‌چێت … فارگۆنه‌‌که‌ به‌ باشی ئاوا بەرەوپێش ناچێت، زۆر جار به‌ته‌واوی و هەندێک جاریش وه‌ک وێناکردنی ئه‌و که‌سه‌ نا، کە له‌ پشت سکانه‌وه‌‌ دانیشتووه‌‌”. ڕۆژنامه‌ی یه‌کێتییه‌کی کرێکاریی ڕوسی ڕایگه‌یاند، که‌ ساڵی ١٩٢١به‌ به‌شداریکردنی سەد و هەشتا و چوار هەزار (١٨٤٠٠٠) که‌س ، ٤٤٧ مانگرتن ڕویانداوه‌. هەندێک ژماره‌ی ‌دیکە بەو جۆره‌ن، پێنج سەد و پێنج (٥٠٥) مانگرتن به‌ به‌شداری سەد و پەنجا و چوار (١٥٤٠٠٠) که‌س،  ساڵی ١٩٢٢؛ ٢٦٧ مانگرتن،  ساڵی ١٩٢٤؛‌ ١٥١ مانگرتن له‌نێو کارخانه‌ ده‌وڵه‌تییەکان ئه‌نجامدران؛ ساڵی ١٩٢٥؛ ١٩٩ مانگرتن ، که‌ ٩٩ مانگرتتن له‌نێو کارخانه‌ ده‌وڵه‌تییەکان بوون٩.

ژماره‌کان که‌مبوونەی بەرەبەری ناڕه‌زایه‌تییه‌ کرێکارییه‌کان نیشانده‌ده‌ن. ساڵی ١٩٢١ به‌ ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات ئەو بزوتنه‌وه‌یه‌ بە لوتکه گەییشت‌. ٢٤ی فێبریوه‌ری ١٩٢١ کرێکارانی پترۆگراد مانیانگرت. داخوازییه‌کانیان ئەوانه‌ بوون: ئازادی بۆ گشت کرێکاران، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌ تایبه‌ته‌کان، هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی سۆڤیه‌ته‌کان. ئەوانه‌ هه‌مان ئه‌و داخوازییانه‌ بوون، که‌ چه‌ند ڕۆژ دواتر له‌ کڕۆنشتات به‌رزکرانه‌وه‌. ناڕه‌زایه‌تیی گشتی سەرتاسەری وڵاتی گرته‌وه‌. له ‌کاتی سه‌ری ساڵی ١٩٢٠-١٩٢١ ڕوسیه‌ی بۆلشه‌ڤیکی شانۆی ناکۆکییه‌کی قوڵ بوو. ده‌ستبه‌جێ ئەو بار و دۆخه‌‌ “ئۆپۆزسیۆنی” کرێکاریی دروستکرد‌، که‌ له‌لایه‌ن دوو که‌س له‌ کرێکارانی پێشووتری پۆڵاوه‌ ڕابه‌رییده‌کرا. ئەو ئۆپۆزسیۆنه‌‌ خوازیاری ده‌ستکۆتاکردنی پارتیی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دیکتاتۆریی پارتیی و جێگرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن فەرمانداریی خۆیی جه‌ماوه‌ری به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه بوو‌. به‌کورتی: خوازیاری دێمۆکراسیی سۆڤیەتیی و کۆمونیزم بوو!

ماوه‌یه‌کی کورت پاش ئه‌وه‌، بار و دۆخی گشتی ڕوسیه ‌وه‌ک له‌ به‌ڵگه‌نامه‌کانی کڕۆنشتات‌‌ باسکراون، کە بەو جۆره‌ کورت و پوخت به‌ دروستی ڕۆشنیکرده‌وه‌ ” بەھۆ‌ی پاگه‌نده‌ی فریوده‌رانە، ڕۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار به‌ره‌و پارتیی ڕاکێشران و خرانه‌ ژێر‌ کۆتوبه‌ندی ‌دیسپلینێکی توند‌. کاتێک کۆمونیسته‌کان هه‌ستیانکرد، که‌ به‌ڕاده‌ی پێویست به‌هێزن، سۆشیالیسته‌ سه‌ر به‌ هێڵه‌ جیاوازه‌‌کانی ‌دیکەیان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌ستکۆتاکردن و دواجار خودی کرێکاران و جوتیارانیان له‌سه‌ر کورسیەکانی که‌شتی ده‌وڵه‌ت وه‌ده‌رنا، به‌ڵام هاوکات ‌بۆلشەڤیکەکان خۆیان به‌ناوی ئه‌وان وڵاتیان فەرماندارییده‌کرد”١٠.

فێبریوه‌ری ١٩٢١ له‌ پترۆگراد ناڕه‌زایه‌تی گه‌لیی ڕویاندا. خۆنیشانده‌رانی پڕۆلیتێری له‌ شوێنی دوور له‌ نێوەندی شار‌ ڕێپێوانیانکرد. بە سوپای سوور  فه‌رماندرا، تاکو ئەو خۆنیشاندانانه‌ په‌رشوبڵاوبکات. سه‌ربازان له‌ فەرمانە سه‌رپێچیانکرد، کە له‌ کرێکاران ته‌قه‌بکه‌ن. دروشمی سەرەکی ئەوە‌ بوو “مانگرتنی گشتی لە ٢٧ی فێبریوه‌ریی کەتوارییه!‌ “‌. ٢٨ی فێبریوه‌ری‌ له‌ پترۆگراد سه‌ربازانی لێبڕاو و وه‌فادار به‌ فەرمانداریی ئامادەبوون. ڕابه‌رانی مانگرتن ده‌ستگیرکران، کرێکاران بۆ کارخانه‌کان ڕه‌وانه‌کرانه‌وه. هه‌ستانه‌وەی بەرەی شۆڕش‌ تێکشکا. به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ش هه‌مان ڕۆژ، دەریاوانانی که‌شتیی جه‌نگی پێترۆپاڤلۆڤسک که‌ له کڕۆنشتات له‌نگه‌ریخستبوو، خوازیاری هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی سۆڤیه‌ته‌کان و ئازادی چاپه‌مه‌نی و کۆبوونه‌وه‌ بۆ کرێکاران بوو! دەریاوانانی که‌شتی جه‌نگیی سێڤاستۆپۆل به‌و داخوازییانه‌وه‌ په‌یوه‌ستبوو. ڕۆژی دواتر شازدە (١٦٠٠٠) هەزار که‌س له‌ لەنگەرگەی کڕۆنشتات کۆبوونەوە، تاکو بۆ مانگرتوانی پێترۆگراد هاوپشتیی خۆیان ڕابگه‌یێنن.

(٨)

دژواره‌ بتوانرێت گرنگیی یاخیبوونی کڕۆنشتات به‌ڕاده‌ی پێویست هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. کڕۆنشتات وه‌ک فانۆسی ڕێنمایی ده‌ریا تیشکده‌هاوێت‌. ڕاپه‌ڕیوان لەنێو‌ ڕۆژنامه‌که‌یان نووسییان “ئێمه له‌پێناو چی تێده‌کۆشین؟ چینی کرێکار هیواداربوو له‌نێو شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت. به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی ته‌نانه‌ت سه‌رکوتی زیاتر بوو‌. فەرمانداریی بۆلشه‌ڤیکی بۆ پاراستنی ژیانێکی ئاسووده‌ بۆ کۆمیسار و بیروکراته‌کان، سیمبولی به‌ناوبانگی کرێکاری – چه‌کوش و داس-ی گۆڕی به‌ سیاچاڵ و سه‌ره‌نێزه”‌ . گشت ئەوانه‌ به‌و واتایه‌ بوون، که‌ له‌ کڕۆنشتات ساتی کەتواریی بۆ فەرمانداریی بۆلشه‌ڤیکی بە پێش هاتبوو‌، دروست به‌و جۆره‌ی که‌ له‌ ڕۆژانی جونی ١٨٤٨ یاخیبوونی پڕۆلیتاریای فه‌ره‌نسا، ساتی کەتواریی بوو بۆ کۆماری ڕادیکاڵی فه‌ره‌نسه‌. لێره‌ش وه‌ک ئه‌وێ، مه‌یدانی سه‌رکوتی پڕۆلیتاریا بوو به‌ زادگای له‌دایبوونی سه‌رمایه‌داری. پڕۆلیتاریا له‌ فه‌ره‌نسه‌ کۆماری بۆرجوازی ناچارکرد، تاکو سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌ک ده‌وڵه‌ت، که‌ ئامانجی بڕیاردراوی هه‌میشه‌ییکردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌ بوو، دەربخات. به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ کڕۆنشتات کرێکاران‌ و دەریاوانان پارتیی بۆلشه‌ڤیکی – که‌ ته‌نیا ئامانجی جێگیرکردنی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی بوو – ناچارکرد، تاکو سروشتی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی ئاشکرای دژایه‌تیکردنی کرێکاران دەربخات، که‌ لەتەک تێکشکانی ڕاپه‌ڕین ڕێگه‌ی بۆ ئاوه‌ڵابوو.

له‌ شه‌قامه‌کانی پاریس جەنراڵ کاڤایناک Cavaignac هیواکانی کرێکارانی له‌نێو خوێن گه‌وزاند. شۆڕشی کڕۆنشتات له‌لایه‌ن لیئۆن ترۆتسکی سه‌رکوتکرا. ترۆتسکی له‌ مانگی مارچی ١٩٢١ بوو به‌ کاڤایناک، گوستاڤ نۆسکه‌**ی شۆڕشی ڕوسیه. ئەو که‌ به‌ناوبانگترین و ده‌رکه‌وتووترین نوێنه‌ری تیئۆری شۆڕشی به‌رده‌وام – گاڵته‌جاریی مێژوو- ‌به‌ سه‌رکوتکردنی کڕۆنشتات له‌ لێبڕاوترین هه‌وڵی به‌ره‌و به‌رده‌وامی شۆڕش ‌پاش‌ ئۆکتۆبه‌ری ١٩١٧ بەریگرت‌.

به‌ڵام خۆلادان له‌و به‌سه‌رهاته‌ له‌توانادانه‌بوو. پێشمه‌رجه‌کانی سه‌رکه‌وتنی پڕۆلیتاریا له‌ کڕۆنشتات‌ له‌ئارادانه‌بوون. ته‌نیا شتێک که‌ ده‌یتوانی بە ئەوان کۆمەکبکات به‌ ته‌واوی هه‌ر هه‌مان به‌رده‌وامی شۆڕش بوو، که‌ بە ئەو ئاماژەمدا. کرێکارانی کڕۆنشتات به‌خۆیان ئەوە‌یان ده‌زانی و لە ئەوە تێگه‌یشتن. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ به‌رده‌وام بۆ هاوڕێکانیان له‌سه‌ر زه‌مینی سه‌رەکی ڕوسیا تێله‌گرامیانده‌نارد و خوازیاری پاڵپشتی چالاکانه‌بوون.

کرێکارانی کڕۆنشتات چاوی هیوایان بڕیبووه‌ ” شۆڕشی سێیه‌م”، هه‌ر به‌و جۆره‌ی که‌ هه‌زاران پڕۆلیتار له‌ ڕوسیه‌ به‌و شۆڕشه‌ سێیه‌مه‌ی کڕۆنشتات هیواداربوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ڕوسیه‌ی دێهاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ لەتەک چینه‌ کرێکاره‌ تاکو ڕادەیەک گچکه‌که‌ی و ئابوورییه‌ گه‌شه‌نه‌کردووه‌که‌ی به‌ “شۆڕشی سێیه‌م” ناوده‌برا، شتێک له‌ خۆشخه‌یاڵی به‌ولاوه‌تر ‌بوو. کاتێک که‌ ئه‌فسانه‌ی کڕۆنشتات تازه‌ ده‌ستیپێکردبوو، لێنین گوتی که‌ ” له‌ کڕۆنشتات، ئه‌وانه‌ ده‌سه‌ڵاتی گارده‌ سپییه‌کانیان ناوێت، ئه‌وانه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌شیان ناوێت. بەڵام ده‌سه‌ڵاتێکی ‌دیکە بوونی نییه‌.”١١

لێنین تاکو ئه‌و جێیه‌ی که‌ له‌و ساته ‌دیاریکراوه‌دا ئه‌و جۆره‌ ده‌سه‌ڵاته‌ – لایەنی که‌م له‌ ڕوسیه‌ – نه‌بوو، ڕاستی ده‌گوت. به‌ڵام کرێکارانی کڕۆنشتات وه‌ک کرێکارانی ئاڵمانیا له‌توانادابوونی شێوه‌یه‌کی ‌دیکە له‌ ده‌سه‌ڵاتیان دەرخستبوو. کرێکاران نه‌ک بۆلشه‌ڤیکه‌کان به‌ کۆمۆنه‌کانی خۆیان و به سۆڤیه‌ته‌ ئازادانه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌کانی خۆیان، نموونەیەک له‌ شۆڕشی پڕۆلیتێریی و ده‌سه‌ڵاتی کرێکارییان نیشاندابوو.

نابێت دروشمی “سۆڤیەتەکان به‌بێ کۆمونیسته‌کان” ئێمە تووشی سەرسوڕمان بکات.  بێبه‌زه‌ییه‌کان به‌ناوی “کۆمونیسته‌کان”‌ خۆیان ده‌ناساند، ئه‌وانه‌ی که‌ ئەم ڕۆژگارەش -به‌هه‌ڵه‌ – خۆیان ئاوا ده‌ناسێنن: بۆلشه‌ڤیکه‌ لایه‌نگره‌کانی سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تین، ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌و کات مانگرتنی کرێکارانی (پێترۆگراد)یان سه‌رکوتکرد. ساڵی ١٩٢١ ئاوەڵناوی “کۆمونیست” بۆ کرێکارانی کڕۆنشتات هەر وەک ساڵی ١٩٥٣ بۆ کرێکارانی ئاڵمانیای خۆرهەڵاتیی و ساڵی ١٩٥٦ بۆ کرێکارانی هه‌نگاریا نه‌فره‌تاوی بوو. به‌ڵام وێڕای ئەوە‌ش کرێکارانی کڕۆنشتات وه‌ک کرێکارانی‌ دیکە به‌رژه‌وه‌ندیی چینایه‌تیی خۆیان بۆیان گرنگبوو. بەو جۆره‌ تاکو ئەم ڕۆژەگارە‌ش شێوازه‌کانی‌ تێکۆشانی پڕۆلیتێریانه‌ی خۆیان. هێشتا گرنگییه‌کی فراوانیان بۆ گشت هاوڕێ چینایه‌تییه‌کانیان هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی – که‌ له‌ هه‌ر کوێیه‌کی ئەو جیهانه‌ بن – تێکۆشانی خۆیان بەرەوپێش ده‌به‌ن‌  و له‌ ئەزموونه‌کانیانەوە ئه‌وه‌ فێربوون، که‌ ئازادبوونیان ته‌نیا له‌ گره‌وی تێکۆشانی خۆیاندایه‌.

 ‌په‌راوێزەکان:

[ کایۆ برێندل Cajo Brendel یه‌کێک له‌ کۆنترین کۆمۆنیسته‌ سۆڤیەتییه‌کانی هۆڵه‌نده،‌ که‌ سه‌ره‌تای ده‌هه‌ی ١٩٣٠ به‌دابڕانی یەکجارەکی له‌ ترۆتسکیزم، به‌ گروپی کۆمۆنیسته‌ ئینته‌رناسیونالیسته‌کانی هۆڵه‌ند GIK په‌یوه‌ستبووه‌.- و] ساڵی ١٩٧١ یەکەم جار ئەم نووسینه‌ له ‌شێوه‌ی کۆڕ له‌ په‌نجاهه‌مین ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات ‌له‌نێو زانکۆی ته‌کنیکی بێرلین پێشکه‌شکرا. ده‌توانرێت له‌م سه‌رچاوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قە بنەڕەتییەکەی ئەو گۆتاردانه‌ به‌ ئاڵمانی په‌یداکرێت:

http://www.members.partisan.net/brandel/crnstat.html

in: Agnoli, Johannes;Brandel,Cajo;mett,Ida:Die revolutionären Aktionen der russischen Arbeiter und Bauern : Die Kommune von Kronstat, Berlin: Karin Kramer Verlag, Berlin 1974 94 pages.

نووسینه‌که‌ی ترۆتسکی به‌ ئینگلیزی به‌ناوی ” گاره‌گار له‌سه‌ر کڕۆنشتات، به‌ره‌یه‌کی خه‌ڵکانی تاوانبار” له‌ New International, April 1938,p. 104 بڵاوکرایه‌وه‌. ئەو ناونیشانه‌م له‌ بڵاوکراوه‌یه‌کی ترۆتسکیستی هۆڵه‌ندی که‌ لەنێو ئەو ئه‌و گۆتاره‌ پاش ماوه‌یه‌کی کورت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ ئینگلیزی‌، جارێکی‌ دیکە وه‌رمگێڕا.

ترۆتسکی لەنێو‌ بیۆگرافییه‌که‌ی له‌باره‌ی ستالین‌ له‌ پێداویستبوونی ئەو سه‌رکوتکردنه‌ ده‌دوێت. له‌وێدا ده‌ڵێت ” ئه‌وه‌ی که‌ فەرمانداریی سۆڤیه‌تی به‌پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زووی خۆت له‌ کڕۆنشتات‌ ئه‌نجامیدا، پێداویستییه‌کی تراجیدی بوو” وێڕای ئەوە‌ش له‌نێو ڕسته‌ی دواتر ڕه‌خنه‌ و هاوئاهه‌نگی لەتەک ئه‌فسانه‌، سه‌رله‌نوێ له‌ ” مشتێک لادێی کۆنه‌په‌رست و سه‌ربازی یاخی” ده‌دوێت. بڕواننه‌ :

English edition: Stalin:An Appraisal of the Man and His Influence, edition and annotated from the Russian by Charles Malamuth, London, 1947, P. 337

له‌نێو کۆڕ و کۆمەڵێکی دیاریکراوی مه‌نشه‌ڤیکه‌کان و گارده‌ سپییه‌کان‌، واته‌ هه‌موویان نا. گوتبوویان “ئه‌وانه‌ به‌ زۆری ئه‌وانه‌ بوون، که‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ ده‌ره‌ی ڕوسیە‌ په‌یداده‌بوون”. لەنێو‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ئاماژە بە ئه‌وه‌ دراوه،‌ چۆن پاشماوه‌ی تێکشکاوییه‌کانی گاردی سپی، کە ئێستا‌ له‌ ڕوسیه‌ په‌یدان، به‌ هه‌ستێکی ئاوا ورده‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی پێشڕه‌وی پرۆلیتێرییان له‌ کڕۆنشتات‌ دیاریکرد و به‌شێوه‌یه‌کی بێبه‌ندومه‌رج بۆ سه‌رکوتکردنی یاخیبووان خوازیاری خزمه‌تکردن به‌ کاروانی ڕابه‌رانی بۆلشه‌ڤیکی‌ بوون. بڕواننه‌ :

`Die Warheit über Kronstadt` , 1921. Comlete reprinting of this work in German translation in Dokumente der Weltrevolution, vol. 2, Arbeiterdemokratie oder Parteidiktatur, Olten, 1967, p. 297ff

ده‌توانرێت بەبێ کۆتایی ئەو نموونانه‌ درێژه‌بکرێنەوە، ده‌توانرێت ئەوانه‌ لەتەک بزوتنه‌وه‌ی یەکسانیخوازان Levellers له‌نێق شۆڕشی بریتانیای سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌م به‌راوردبکرێن. به‌راوردکردنی کاراکتەری کۆمه‌ڵایه‌تیی شۆڕسی ڕوسیه‌ لە ١٩١٧ ده‌توانرێت له‌م سه‌رچاوه‌ی خواره‌وه‌دا ببینی : in `Thesen über den Bolschewismus` , first published in Rätekorrespondenz, no 3, August 1934; reprint in Kollektiv Verlag, Berlin, n.d.–

6- I. Lenin , `Zwei Taktike der Sozialdemokratie in der demokratischen Revolution `, in Ausgewählte Werke, vol. 1, Berlin, Dietz Verlag, 1964, p.558

ئەو گوته،‌ گێڕانه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆیه‌ له‌ لێنین‌‌ له‌ گۆتارێکی (N. Insarov)‌،‌ که‌ سێپته‌مبه‌ری ساڵی ١٩٢٦ له‌نێو بڵاوکراوەی Proletari بڵاوکرایه‌وه‌. ئینسارۆڤ له‌ نوسخه‌ی ڕوسی گشتی به‌رهه‌مه‌کانی لێنین، که‌ له‌لایه‌ن Russian State Publishing House بڵاوکراوه‌تەوە، کەڵکی وه‌رگرتووه‌. ئەو ده‌ربڕینه‌ له‌نێو به‌رگی ١١ی به‌شی یه‌ک لاپه‌ڕه‌ ٢٨ ده‌ستدەکەوێت.

* له‌نێو شۆڕشی فه‌ره‌نسه‌ “ژاکۆبینه‌کان” نازناوی ئه‌ندامانی (یانه‌ی ژاکۆبین‌) بوو. ژاکۆبینه‌کان ڕادیکاڵترین به‌شی بۆرجوازی فه‌ره‌نسه‌ بوون, که‌ به‌ ڕابه‌ری ڕۆبسپیر له‌ ساڵی ١٧٩٣ به‌ کوده‌تا (فەرمانداریی ژیروندن)ە‌کانیان ڕوخاند و فەرمانداریی تیرۆرکاریان دامه‌زراند. ساڵێک دوای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی ناپلیۆن ڕوبسپیر له‌ سێداره‌ درا. –و.ف

8 – TheThese figures were taken from F. Pollock (Die planwirtschaftlichen Versuche in der Sowjetunion 1917-1927, Leipzig, 1929, p. 25) and from the work of Y. G. Kotelnikov and V. L. Melier, Die Bauernbewegung 1917 (which also contains facts concerning strikes and workers’ political actions).

9 – ئامار لەبارەی مانگرتن و مانگرتووانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی یه‌کێتی ڕوسی Voprosy Truda, 1924, no 7/ 8 ئاماده‌کراوه. تۆمارگه‌ران په‌نجه‌ بۆ ناته‌واوی ئەو ژمارانه‌ ڕاده‌کێشن. ئێمه‌ جارێکی‌ دیکە له‌ پۆلاک ( گوته‌ی سه‌ره‌وه‌، تێبینی ژماره‌ ٩) ده‌گێڕینه‌وه‌.

 له‌به‌شی یه‌که‌می (مێژوویی) پەرتووکی Labour Disputes in Soviet Russia, 1957-1965 (Oxford, 1969, p.15)  Mary McAuley کۆمەڵێک زانیاری له‌باره‌ی ژماره‌ی مانگرتنه‌کان له‌ ڕوسیه‌ له‌ ساڵه‌ یه‌که‌مه‌کانی پاش شۆڕش ده‌خاته‌ڕوو. ئەو بۆ زانیارییه‌کانی پشت به‌ Revzin inVestnik Truda, 1924, no 5-6, pp. 154-160 ده‌بەستێت. ئەو ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ لەتەک ژانره‌کانی پۆلاک ده‌گونجێن.

10- ‘Die Wahrheit über Kronstadt 1921’, Dokumente der Weltrevolution, op. cit., vol. 2, p. 288.

** Gustav Noske ڕامیارکاری سۆشیال-دێمۆکرات، نوێنه‌ری سۆشیال-دێمۆکراته‌کان له‌ ڕایشتاک‌، فه‌رمانده‌ی سوپا پاش شۆڕشی نۆڤه‌مبه‌ری ١٩١٨ی ئاڵمانیا، شالیاری پارێزگاریی له‌نێوان ساڵانی ١٩١٩-١٩٢٠. ئەو لێپرسراو و فه‌رمانده‌ی سه‌رکوت و کوشتاری دڕندانه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ ئاڵمانیا بوو. – و.ف

11- Dokumente der Weltrevolution, op. cit., vol. 2, p. 288.

بۆ خوێنه‌رانێک که‌ له‌و باره‌وه‌ خوازیاری زانیاری زیاترن ، ده‌توانن بڕواننه‌ سه‌رچاوانه‌ (و.ک. ) :

1- Der Aufstand von Kronstadt , Volin, ISBN 3-89771 -900 -2

2- Die Geschichte der Machno Bewegung, Peter A. Arschinoff, ISBN 3-928300-68-7

3- Emma Goldman : Niedergang der russischen Revolution, Kramer Verlag.

دەقی فارسی ئەو گوتارە له‌ ماڵپه‌ری کاوشگر :www.kaveshger.org وه‌رگیراوه‌،

هه‌ر ئاوا ده‌توانن ده‌قه‌ ئاڵمانییه‌که‌ی له‌م ئادره‌سه‌ی خواره‌وه‌ به‌ده‌ست بێنن : http://www.members.partisan.net/brandel/crnstat.html

( له‌به‌ر هەندێک جیاوازی له‌نێوان ده‌قه‌ ئاڵمانی و وه‌رگێڕانه‌ فارسییه‌که‌، جارێکی‌ دیکە لبە بەراوردکردن لەتەك ده‌قه‌ ئاڵمانییهکە‌ پێیداچوونەوەی بۆ کراوە )

* ئەم وەرگێڕانە پێشتر لەنێو کەشکۆڵی دووەمی (خەونە یاخییەکان) بڵاوکراوەتەوە : http://bit.ly/2kZN3Kj

وێڕای جیاوازی من لەتەک بۆچوونی نووسەر لەبارەی پێداویستی و زەمینەی گۆڕان و شۆڕشی ناچینایەتی (شۆڕشی سۆشیالیستی|ئەنارکیستی)، وەرگێڕانی ئەم نووسینە ھەوڵدان بوو بۆ نیشاندانی کەتواری فاشیستی فەرمانداریی بۆلشەڤیکی لە زمانی کەسانێکی مارکسیست بەڵام ڕەخنەگر لە بۆلشەڤێزم، بە خوێنەری دابڕاو و نائاگادری کوردیی-زمان.

 

کڕۆنشتات، ڕاپه‌ڕینی کرێکاران و سه‌ربازان له‌ دژی دیکتاتۆریی بۆلشه‌ڤیکه‌کان

کڕۆنشتات، ڕاپه‌ڕینی کرێکاران و سه‌ربازان له‌ دژی دیکتاتۆریی بۆلشه‌ڤیکه‌کان

نووسینی: نادری ئه‌حمه‌دی

وەرگێڕانی : ھەژێن

سەردەم مانگی ئۆکتۆبه‌ره‌ و لایه‌نگرانی بۆلشه‌‌ڤیکه‌کان جه‌ژنی مه‌رگی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌که‌یان ده‌گێڕن و بێجگە لە پێداهه‌ڵدانی زه‌به‌نده‌ی بۆلشه‌‌ڤیکه‌کان، هیچ کاتێک ناچنه‌ سه‌ر کارکردی تێکده‌رانه‌ی خۆیان له‌ مه‌یدانی نێوخۆیی و ده‌ره‌کی و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ ‌ هه‌وڵدەدە‌ن، کە  ڕوخسارێکی پۆزه‌تیڤ بۆ خۆیان بکێشن، به‌ڵام که‌توار شتێکی دیکه‌یه‌.

ساڵی ١٩٢١ که‌می خۆراک بوو به‌ هۆی زنجیره‌یه‌ک ناڕه‌زایه‌تیی فراوان له‌نێو کرێکارانی مۆسکۆ و له‌و بارەوە مانگی جێنیوەری کۆمەڵێک کۆبوونه‌وەی زۆر له‌نێو کارخانه‌کان ڕێکخران و کرێکاران خوازیاری کۆتاییهێنان به‌ سه‌رکوتکردنی کرێکاران و سه‌ربازییکردنی پێگەی کرێکاریی بوون. به‌ڵام بۆلشه‌ڤیکه‌کان لەجیاتی ئه‌وه‌ی کاروباره‌کانی خه‌ڵکی بده‌نه‌ ده‌ستی خودی خه‌ڵک و له‌ ڕێگه‌چاره‌کانی ئه‌وان کەڵکوه‌ربگرن، ناڕازییانیان به‌ “ورگپه‌روه‌ری” تاوانبارکرد و سەرکوت و فشاره‌کانی خۆیان بۆسه‌ر کرێکاران زیاتر کردن و دەزگەی پۆلیسی نهێنی (چکا) به‌ردرایه‌ گیانی ناڕازییان! له‌ ڕاستیدا کرده‌ی دژه‌-خه‌ڵکی و سه‌رکوتگه‌رانه‌ی (چێکا)، یه‌کێک بوو له‌ هۆکاره‌کانی ناڕه‌زایه‌تیی کرێکاران و له‌نێوان دێسه‌مبه‌ری ١٩١٨ تاکو نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٢٠ ڕێکخراوه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌ بۆلشه‌ڤیکییه‌کان ٥٧٨  که‌س له‌ خه‌ڵکی ناڕازی کوژران و چل هەزار ٤٠٠٠ که‌س واته‌ ٦% دانیشتووانی شاری (مۆسکۆ) ده‌ستگیرکران! مانگی جێنیوەری تاکو مانگی مه‌ی ١٩٢٠ زیاتر له‌ سێسەد و چل و پێنج ٣٤٥ که‌س کوژران و پێش ئه‌وه‌ دوو ٢٠٠٠ – سێ ٣٠٠٠  هەزار کەس لە زیندانیان له‌ سێداره‌دابوون! به‌شی زۆرینه‌ی ده‌ستگیرکراوان لاوانێک بوون، که‌ به‌هۆی برسیه‌تییه‌وه‌ نانیان دزیبوو! سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌ بوو، له‌ کاتێکدا کە بۆلشه‌ڤیکه‌کان کرێکارانیان به‌ “ورگپه‌روه‌ر” تاوانبارکردبوو، به‌خۆیان له‌ به‌رته‌ریی تایبه‌ت سوودمەندبوون و کرێکارانی مانگرتوو به‌ پێشەنگیی کرێکارانی کانزاکار، کە له‌نێو ڕاگه‌یاندنێک خوازیاری ڕاگرتنی به‌رته‌ریی تایبه‌ت و پشکبه‌ندی دە ١٠٠٠٠ هەزار که‌س له‌ پله‌دارانی باڵای پارتیی بۆلشه‌ڤیک بوون. سه‌ربازانێکی خۆجێی که‌ بۆ سه‌رکوتی خۆنیشاندانی سه‌رشه‌قامیی کرێکاران هێنرابوون، تاکو له‌ کرێکاران تەقەبکه‌ن، له‌ فه‌رمانی ته‌قه‌کردن سه‌رپێچییانکرد، به‌ڵام هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی بۆلشه‌ڤیک ژماره‌یه‌کی زۆر لە کرێکارانیان کوشتن و بریندارکردن. کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری مۆسکۆ ڕێکخرا و  هەزار پێنج سەد ١٥٠٠ که‌س خۆنیشاندانیانکرد و سه‌ربازانێک که‌ خوازیاربوون به‌ خۆنیشانده‌رانه‌وه‌ په‌یوه‌ستبن، چه‌کیان فڕێدا.

٢٣ی فێبریوه‌ری دە ١٠٠٠٠ هەزار که‌س له‌ کرێکاران ڕێپێوانێکی ناڕه‌زایه‌تییان ڕیکخست. له‌و ڕۆژه‌دا له‌ شاری مۆسکۆ بڕیاری قه‌ده‌خه‌کردنی هاتوچۆ ڕاگه‌یێندرا. شاری کڕۆنشتات بنکه‌ی ده‌ریایی بوو و که‌وتووه‌ته‌ دوورگه‌یه‌ک له‌ که‌نداوی فینلاند. ده‌ریاوانانی کڕۆنشتات پێشڕه‌وانی شۆڕشه‌کانی ١٩٠٥ و ١٩١٧ ڕوسیه‌ بوون و ترۆتسکی وه‌ک “شانازی شۆڕشی ڕوسیه‌” ئەوانی ناوبردوون. دانیشتووانی کڕۆنشتات له‌ یه‌که‌مین پێشڕه‌وان و داهێنه‌ران و پێکهێنه‌رانی سۆڤیه‌ته‌کان بوون و ساڵی ١٩١٧ کۆمونه‌یه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له‌ ده‌وڵه‌تیان پێکهێنابوو. به‌ گوتەی ئیسرائیل گێتزله‌ر Israel Getzler شاره‌زای پرسی کڕۆنشتات‌ “…. له‌نێو خودی کۆمون به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کڕۆنشتات هه‌بوو، که‌ به‌ “کڕۆنشتاتی سوور” ناسرا و سیسته‌می سۆشیالیستی؛ دێمۆکراسی و یه‌کسانی له‌نێوان سه‌ربازان و کرێکاران برەوی په‌یداکرد و ئاره‌زوومه‌ندیی بۆ دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و چالاکی ڕامیاریی و په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنانی سۆشیالیستی و هاریکاری هاوبه‌ش سه‌ریهه‌ڵدا “.

مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٢٠ جه‌نگی نێوخۆیی‌ ڕوسیه‌ به‌ شکستی جه‌‌نه‌راڵ ڕانگل له‌ ناوچه‌ی کریمه Crimea‌ کۆتاییهات. له‌ هه‌مان کاتدا یاخیبوونه‌ جوتیارییه‌کان له‌ گونده‌کانی ڕوسیه‌ له‌ دژی ڕامیارییه‌ سه‌پێنراوه‌کانی پارتیی بۆلشه‌ڤیک به‌سه‌ر جوتیاران ته‌واوی ڕوسیه‌ی گرتبووه‌وه‌ و مانگرتنێکی گشتی شاری پترۆگرادی گرتبووه‌وه‌.

٢٦ی فێبریوه‌ری دەریاوانانی که‌شتییه‌ جه‌نگییه‌کانی پێترۆپاڤلۆڤسک- Petropavlovsk و سێڤاستۆپۆل – Sevastopol له‌ کڕۆنشتات کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌یان ڕێکخست و لێژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌یان بۆ شاری پترۆگراد نارد، تاکو بەھۆی لێکۆڵینه‌وە‌ له‌ هۆکاره‌کانی مانگرتنی کرێکاران له‌ شاری پترۆگراد تێبگەن و ئه‌نجامه‌که‌ی به‌ دەریاوانانی که‌شتییه‌کان ڕابگه‌یێنن. پاش تێپه‌ڕبوونی دوو ڕۆژ ده‌سته‌ی لێکۆڵه‌ر ڕایگه‌یاند، که‌ سه‌رکوتی ده‌وڵه‌تیی هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی مانگرتنه‌کانه‌ له‌ پترۆگراد و به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی یازده‌ خاڵیی له‌ سه‌رانی ده‌وڵه‌ت خوازیاربوون، تاکو داخوازییه‌کانی خواره‌وه‌ جێبه‌جێبکه‌ن:

به‌ڕێخستنی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی سۆڤیه‌ته‌کان، به‌دیهێنانی ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نی، ئازادی کۆبوونه‌وه‌ و پێکهێنانی ڕێکخراوه‌ کرێکارییه‌کان و داننان به‌ پێکهێنانی ڕێکخراوه‌ جوتیارییه‌کان و چه‌په‌ سۆشیالیستییه‌کان و ئه‌نارکیستییه‌کان …

سه‌ربازان و کرێکارانی (کڕۆنشتات)یش وه‌کو کرێکاران و خه‌ڵکی شاری پترۆگراد خوازیاری یه‌کسانبوونی کرێ (موچه‌) و لابردنی ڕێبه‌ندییه‌ شه‌قامییه‌کان بوون، تاکو به‌ ئازادبوونی هاتوچۆ کرێکاران بتوانن خواردن بۆ خه‌ڵکی شار به‌رن، که‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌ ئابڵۆقه‌درابوو. یه‌که‌م ڕۆژی مانگی مارچ له‌ مه‌یدانی ئانچور، لەنێو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی شازدە هەزار ١٦٠٠٠ که‌سیی، پاش گوێڕادێران بۆ ڕاپۆرتێکی لێکۆڵه‌رانه،‌ که‌ پێشتر له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی دەریاوانانی که‌شتییه جه‌نگییه‌کانی پێترۆپاڤلۆڤسک و سێڤاستۆپۆل ئاماده‌کرابوو، بڕیارنامه‌یه‌کیان به‌ناوی بڕیارنامه‌ی پێترۆپاڤلۆڤسک ده‌رکرد، که‌ ته‌نیا دوو که‌س له‌ نوێنه‌رانی پارتیی بۆلشه‌ڤیک دژی ئەو بڕیارنامەیە ده‌نگیاندا و لە بەرانبەردا زۆرینه‌ بڕیاریاندا، لێژنه‌یه‌کی نوێنه‌رایه‌تیی تازه‌ بۆ شاری پترۆگراد بنێرن، تاکو داواکارییه‌ ده‌نگپێدراوه‌کانی کڕۆنشتات به‌ کرێکاران و خه‌ڵکانی مانگرتوو ڕابگه‌یێنن و لە ئەوان داخوازیبکرێت، تاکو نوێنه‌رانێکی بێلایه‌ن بۆ کڕۆنشتات بنێرن، بۆ ئەوەی دانیشتووانی کڕۆنشتات له‌ ئەوه‌ی که‌ له‌ پترۆگراد ده‌گوزه‌رێت، ئاگاداربکه‌نه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ پێش گه‌یشتنیان بە پترۆگراد له‌ نیوەی ڕێگا ھەموویان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی بۆلشه‌ڤیکی‌ ده‌ستگیرکران! پاش ئەو ڕوداوه‌، دووه‌م ڕۆژی مانگی مارچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیی پێکهاتوو له‌ نوێنه‌رانی: دەریاوانانی که‌شتییه‌کانی پێترۆپاڤلۆڤسک و سێڤاستۆپۆل، ئه‌ندامانی سوپا، کرێکارانی له‌نگه‌رگه‌ و نوێنه‌رانی سۆڤیه‌تی یه‌کێتییه‌ کرێکارییه‌کان ڕێکخرا، که ٣٠٣ که‌س له‌ به‌شداربووانی ئەو کۆبوونه‌وه‌یە بەهۆی پشتگیرییکردن له‌ بڕیارنامه‌ی پێترۆپاڤلۆڤسک، کۆمیته‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ی کاتیی پێنج که‌سییان هه‌ڵبژارد. ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو، که‌ بۆلشه‌ڤیکه‌کان بۆ تێکدانی ئەو کۆبوونه‌وه‌یه‌ هێزیان بەڕێخستووه‌. لەنێو ئەو هەل و مەرجه‌ (کڕۆنشتات)ی شۆڕشگێڕ دروشمه‌کانی ساڵی ١٩١٧ واته‌ دروشمی “ته‌واوی ده‌سه‌ڵات بۆ سۆڤیه‌ته‌کان”ی کردبووه‌ سه‌ردێڕی دروشمه‌کانی خۆی. ده‌وڵه‌تی بۆلشه‌ڤیکی ڕێکخه‌رانی مانگرتنه‌که‌ی ئاگادارکردەوە و مانگرتنه‌که‌ی به‌ پیلانگێڕیی ڕێکخراوی سیخوڕیی فه‌ره‌نسه‌ و جه‌نه‌راڵی پێشووی سوپای تزاری کزلۆڤسکی ناوبرد.

له‌و باره‌دا کڕۆنشتات بۆ سه‌رله‌نوێ خۆسازدانه‌وه‌ ھانایبرد و کۆمیته‌ و سۆڤیه‌ته‌ کرێکارییه‌کان سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ و حەوت سەد و هەشتا ٧٨٠ که‌س له‌ ئەندامەتی پارتیی بۆلشه‌ڤیک وازیانهێنا و لێره‌دا سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه‌، که‌ سێیه‌کی که‌سانی هه‌ڵبژێردراو بۆ کۆمیته‌ی کڕۆنشتات له‌نێو کۆبوونه‌وه‌‌‌ی  ڕۆژی دووه‌می مانگی مارچ، به‌ر له‌و ڕوداوه‌ بۆلشه‌ڤیک بوون. وێڕای ڕه‌فتاری توندوتیژانه‌ی ده‌وڵه‌تی بۆلشه‌ڤیکی، به‌ڵام یاخیبوونی کڕۆنشتات ئاشتیخوازانه‌ و دوور له‌ توندوتیژی بوو.

ڕۆژی پێنجی مانگی مارچ واته‌ دوو ڕۆژ پێش هێرشی سوپای بۆلشه‌ڤیکه‌کان بۆ سه‌ر کڕۆنشتات و بۆمبارانکردنی، دوو که‌س له‌ ئه‌نارکیسته‌کان به‌ناوی ئێما گۆڵدمان Emma Goldman و ئه‌لێکسانده‌ر بێرکمان  Alexander Berkmanوه‌ک میانجیگه‌ر پێشنیاری میانجی نێوان ده‌وڵه‌ت و شۆڕشگێڕانیان کرد، به‌ڵام ‌ پێشنیاره‌که‌ی ئەوان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی بۆلشەڤیکی ڕه‌تکرایه‌وه‌. کرێکاران و شۆڕشگێڕان وێڕای پشتیوانی لێکردنیان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کڕۆنشتات، بەڵام ته‌نیا مانه‌وه‌ و له‌ پشتیوانی شوێنه‌کانی دیکەی ڕوسیه‌ بێبه‌شبوون. حه‌وته‌مین ڕۆژی مانگی مارچ هێرشی سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی بۆلشەڤیکی بۆ سه‌ر کڕۆنشتات ده‌ستیپێکرد و له‌ شاری پترۆگراد بڕیاری فەرمانداریی نائاسایی (فەرمانداریی سەربازیی) سه‌پێنرا. هێرشی یه‌که‌می سوپا بۆ سه‌ر کڕۆنشتات تێکشکا و ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌ربازانی دەوڵەتی بۆلشەڤیکی به‌ ڕیزی یاخیبووان‌ په‌یوه‌ستبوون و ژماره‌یه‌کیش له‌ فه‌رمانی هێرشکردن سه‌رپێچییانکرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام پاش دە (١٠)‌ ڕۆژ جه‌نگی به‌رده‌وام، یاخیبوونەکەی کڕۆنشتات سه‌رکوتکرا و بۆلشه‌ڤیکه‌کان به‌ سه‌رکوتکردنی کرێکاران و سه‌ربازانی یاخی، فەرمانداریی تیرۆر و تۆقاندنی خۆیان سه‌پاند.

ڕوزا لوکسێمبورگ Rosa Luxemburg له‌نێو په‌رتووکی شۆڕشی ڕوس، که‌ له‌ سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی بۆلشه‌ڤیکه‌کان له‌ ڕوسیه‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی قه‌ده‌خه‌بوو‌، ئاوا ده‌نووسێت ” … فێرکارییه‌ بنچینه‌ییه‌کانی تیئۆری لێنین و ترۆتسکی بریتین له‌وه‌ی که‌ ئه‌وانیش وه‌ک کاوتسکی دیکتاتۆریی له‌بەرانبەر دێمۆکراسی داده‌نێن؛ “دیکتاتۆری یان دێمۆکراسی”! کاوتسکی و بۆلشه‌ڤیکه‌کان پرسه‌که‌ ئاوا ده‌خه‌نه‌ڕوو، هه‌ڵبه‌ته‌ کاوتسکی له‌ دێمۆکراسیی بۆرجوازی پشتیوانیده‌کات. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لێنین و ترۆتسکی له‌ دیکتاتۆری و ئه‌ویش دیکتاتۆریی کۆمه‌ڵه‌ که‌سێک لایه‌نگرییدەکەن، واته‌ دیکتاتۆری له‌ شێوه‌ی دیکتاتۆرییه‌کانی بۆرجوازی! ئەوانه‌ دوو جه‌مسه‌رن، که‌ له‌ ڕامیارییه‌ سۆشیالیستییه‌کانه‌وه‌ زۆر دوورن …. ڕۆشن و ئاشکرایه‌، که‌ پرۆلیتاریا ده‌بێت دیکتاتۆریی بکات، به‌ڵام دیکتاتۆریی چین نه‌ک دیکتاتۆریی پارتیی یان دیکتاتۆریی دەستەیەک له‌ چین ! دیکتاتۆریی چین به‌و تێگه‌یشتنه‌ی که‌ له‌ دێمۆکراسییه‌کی بێسنوور، فراوانترین بیروباوه‌ڕی خه‌ڵکی له‌ ڕێگه‌ی به‌شدارییکردنی بێڕێگریی و ڕۆژانه‌ی جه‌ماوه‌رەوە  بێته‌دی…).

سه‌رچاوه‌ی دەقە فارسییەلە : http://www.mano-paltalk.net/pdf3/nk.htm

* ئەم وەرگێڕانە پێشتر لەنێو کەشکۆڵی دووەمی (خەونە یاخییەکان) بڵاوکراوەتەوە : http://bit.ly/2kZN3Kj

سۆڤیه‌ته‌کان و کۆمیته‌کانی کارخانه‌ لەنێو‌ شۆڕشی ڕوسیه‌

نووسینی: پیتەر ڕاچلێف* Peter Rachleff

 وەرگێڕانی: ھەژێن

 توانای په‌ره‌سه‌ندنی شۆڕشی ڕوسیه‌ له‌ ١٩١٧ – ١٩٢١ به‌هۆی تێگه‌یشتنی ڕێکخراوه‌ ڕامیارییه‌کان نه‌بوو، به‌ڵکو به‌هۆی ئامانج و فراوانیی گروپه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ چالاکه‌کان دیاریکرا. له‌ کاتێکدا که‌ ته‌واوی خه‌ڵک له‌ کاتی شۆڕشکردن له یه‌ک ئامانجی ڕامیاریی واته‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رکوتگەریی تزاری‌ به‌شداربوون، به‌ڵام چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ جیاوازه‌کان و گروپه‌کانی نێو ئه‌و چینانه‌، داخوازیی جیاواز و لە یەکدی جیایان هه‌بوون. بۆرجوازی فره‌ لاواز و بچووک بەگوێرەی سروشتی  خۆی خوازیاری هەل و مەرجێک بوو، که‌ توانای گه‌شه‌کردن به‌ سه‌رماداری ڕوسی بدات. جوتیاران، زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری خه‌ڵک، که‌ ناچاربوون لەنێو‌ کێڵگه‌ی زه‌مینداره‌ گه‌وره‌کان کاربکه‌ن و له‌ بۆ پارچه‌ زه‌وییه‌ بچووکه‌کانیان سوودێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بده‌ن، خوازیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وییه‌ گه‌وره‌کان و پێکهێنانی سیسته‌می کێڵگه‌ی تایبه‌تیی بچووک بوون. له‌ لایه‌کی ‌دیکە‌، کرێکاران له‌ ڕووی چه‌ندایه‌تیی که‌م و کۆوه‌بوو له‌ ناوچه‌ شارییه‌کانی ڕوسیه‌ی ئه‌وروپایی، که‌ لەتەک کرێی که‌م و نامسۆگه‌ریی ئابووریی و هەل و مەرجی ترسناکی کار ڕووبه‌ڕووبوون؛ ئەو پرسانەی که‌ جۆرێکی ناڕۆشن له‌ کۆمەڵایەتییکردنەوەی (سۆشیالیزه‌کردنی) پیشەسازی و “کۆنترۆڵکردنی کرێکاریی” پێویست ده‌کرد.

ئه‌و ئامانجانه‌ لەتەک یه‌کدی نه‌گونجاو بوون. بێجگه‌ له‌ ململانێی ئاشکرای نێوان کرێکاران و بۆرجوازی، ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌، که‌رتی کشتوکاڵیی که‌ سه‌رمایه‌دارانه‌ ڕێککخرابوو، نه‌یده‌توانی لەتەک که‌رتی بچووکتری پیشەسازیی، که‌ کۆمەڵایەتیی کراوبوو (سۆشیالیزە)‌ کرابوو بگونجێت. ‌هۆی ئاستنزمی به‌روبوومی کشتوکاڵ، نه‌ک ته‌نیا (کشتوکاڵی بچووکی بازاری) پێگه‌ی نه‌گونجاوی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازی ئاماده‌ده‌کرد، به‌ڵکو ناجێگیرییه‌کی زاڵ ساڵ به‌ ساڵ ده‌بووه‌ ڕێگری به‌رنامه‌رێژیی ئابووری.

ئامانجه‌ ڕامیارییه‌ هاوبه‌شه‌کانی چینه‌ گه‌وره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌یانتوانی بەدیبێن. به‌ڵام نه‌ک ته‌نیا ئامانجی ئابووریی ئەوان له‌ته‌ک یه‌کدی نه‌ده‌هاتنه‌وه‌، به‌ڵکو هیچ کام له‌و ئامانجانه‌ نه‌یانده‌توانی وه‌ک بنچینه‌ی ڕێکخراوه‌یی بۆ ته‌واوی کۆمەڵ‌ دەستبەکاربن. کۆمەڵێک که‌ له‌سه‌ر ئاره‌زوو و پێداویستییه‌کانی کرێکاران ڕێکخرابێت، بەگوێرەی پێگەی که‌مایه‌تیبوونی کرێکاران دوور بوو. ئەوە‌ له‌ کاتێکدا بوو، که‌ لەتەک لاوازی بۆرجوازی و وابه‌سته‌یی به‌ ده‌وڵه‌ت و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی و هه‌ژاریی و نه‌خوێنده‌واریی جوتیاران و به‌کورتی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی به‌ده‌ستهێنراو له‌لایه‌ن پارتیی بۆلشه‌ڤیک پاش ساڵی ١٩١٧، ئابووری بازاری سه‌رمایه‌دارییش له‌ توانادا ده‌رچووبوو.

“ڕامیاری” و “ئابووری” دوو دیارده‌ی لێکدابڕاو نین، به‌ڵکو لایه‌نی جۆراوجۆری په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتن له‌نێو کۆمەڵ. پرسی شێوازی ڕامیاریی به‌رجه‌سته‌بووی کرده‌ی شۆڕشگێڕیی ‌بوو، که‌ له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌ گروپه‌ تێکۆشەره‌کانی نێو مه‌یدان، به به‌ده‌ستهێنانی هێزی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی یه‌کلاده‌کرایه‌وه‌ ‌. لەتەک ڕه‌وتی ڕوداوه‌کان ئەو کاره‌ نه‌ له‌لایه‌ن بۆرجوازی و نه‌ جوتیاران و نه‌ پڕۆلیتاریا، به‌ڵکو له‌لایه‌ن به‌شێک له‌ ڕۆشنبیران که ‌ئه‌ندامی پارتیی کۆمونیست بوون ئه‌نجامدرا. کاری مه‌زنی بۆلشه‌ڤیکه‌کان ئه‌وه‌ بوو،‌ توانییان به‌ ملکه‌چپێکردنی ئابووری بۆ مه‌یدانی ڕامیاری، که‌ له‌لایه‌ن خۆیان‌ کۆنترۆڵده‌کرا، سه‌رخانێکی تازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریبکه‌ن. ئه‌وه‌ لە ڕێگەی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌وان خۆیان وه‌ک چینێکی فەرماندار به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داران و جوتیاران و کرێکاران‌ به‌دیهات. به‌رله‌وه‌ی که‌ ئه‌وان به‌ ڕێکخراوه‌ی پارتیی و سواربوونی شه‌پۆله‌کانی شۆڕشی جه‌ماوه‌ریی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌رکه‌ون، کرێکارانی ڕوسیە توانییان چه‌ندین شێوازی تێکۆشان و ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی بئافرێنن و بپه‌روه‌رێنن، گرنگیی ئەوان واوه‌تر له‌ سنووری شوێن و کاتێک بوو، که‌ ئه‌و شێوازانه لەنێو ئەوان سه‌رهه‌ڵدران. ئه‌و گۆتاره‌ی خواره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی کورت مێژووی دوو جۆر ئامراز‌ (سۆڤیه‌ته‌کان) و (کۆمیته‌کانی کارخانه‌) شڕۆڤەدەکات؛ ئەو ئامرازانەی که‌ بۆ شۆڕشگێڕه‌کانی ئەم ڕۆژگارە گەورەترین گرنگیان هه‌یه‌.

په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری له‌ ڕوسیه‌ به‌ر له‌ جەنگی یەکەمی جیهانی، شێوه‌یه‌ک له‌وه‌ی که‌ ئەم ڕۆژ‌گارە له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی په‌ره‌سێن بوونی هه‌یه‌، له‌خۆگرتبوو. نزیکه‌ی ته‌واوی پیشه‌سازی له‌ژێر کۆنترۆڵی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌کی بوو و لەنێو چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شاریی چڕ بووبووه‌وه‌. وێڕای ئه‌وه‌ی که‌ چینی کرێکار له‌ به‌راورد به‌ ته‌واوی دانیشتووان لەڕاده‌به‌ر که‌م بوو [خه‌مڵاندنی به‌ ١٠% له‌لایه‌ن (ترۆتسکی)‌‌ به‌رزترین سه‌رژمێرییه‌]، پیشه‌سازی بەگوێرەی چینی کرێکار زۆر چه‌قبه‌ستووتربوو. زۆربه‌ی کارخانه‌ گه‌وره‌کان، له‌نێو هێڵه‌ هاوچەرخه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و کات چه‌قیانبه‌ستبوو. چینی کرێکار له‌ سێ ده‌هه‌ی پێش جەنگ به‌خێرایی گه‌شه‌یکردبوو؛ له‌ سه‌روبه‌ندی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نوێ به‌دواوه‌ هه‌ستێکی چینایه‌تی به‌خێرایی په‌رەیدەسەند.

له‌ ماوه‌ی کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م کرێکارانی پیشەسازی ڕوسی به‌ زۆری ته‌نیا به‌شێک له‌ ماوەی ساڵیان له‌ ناوچه‌ شارییه‌کان به‌سه‌رده‌برد و خه‌رجی ژیانیان به‌کارکردن لەنێو‌ کارخانه‌کان دابینده‌کرد، به‌شه‌که‌ی دیکەی ماوەی ساڵیان به‌ کارکردن له‌نێو کێڵگەکان، له‌ گونده‌کانی پێشتری خۆیان ده‌گوزه‌راند و په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانیان لەتەک چالاکییه‌ کشتوکاڵیی و ژیانی گوندنشینی بوون. وێڕای په‌ره‌سه‌ندنی خێرای پیشه‌سازی بۆ هه‌ژمارێکی هه‌رچی زۆرتری کرێکاران، کارکردنی ساڵانه‌ی ده‌سته‌به‌ردەکرد. کرێکاران لەتەک خێزانه‌کانیان به‌ دابڕان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دێهاتییه‌کانی پێشتری خۆیان بەرەو ناوچه‌ شارییه‌کان کۆچیاندەکرد. له‌نێوان ساڵه‌کانی ١٨٨٥ و ١٨٩٧ دانیشتووانی شارنشین ٣٣.٨% و دانیشتووانی مۆسکۆ بۆ نموونه‌ ١٢٣% گه‌شه‌یکرد.[1] ئه‌و کەسە کۆچکردووانه‌ وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک ده‌ستیانکرد به‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ وه‌ک کرێکار له‌ خۆیان بنواڕن، نه‌ک وه‌ک جوتیار که‌ به‌شێک له‌ ساڵیان له‌نێو کارخانه‌کان کاریانده‌کرد. چیدیکە گرفته‌کانیان له‌ شێوه‌ی قه‌رزاری‌ خاوه‌ن-زه‌مینه‌کان‌ و وابه‌سته‌بوون به‌ کشتوکاڵ‌ نه‌بوو‌، به‌ڵکو گۆڕابوون به‌ کرێکار، بۆ کرێ و دابینکردنی هەل و مەرجی کار و نرخی پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانیان. له‌وێوه‌ که‌ دابه‌شکاریی له‌نێوان کرێکاران دیاریکراو بوو و زۆربه‌یان لەتەک کۆمەڵە پرسێکی وه‌ک یه‌ک ڕووبه‌ڕووبوون، له‌ده‌ستدانی نەریتی پیشەوه‌ریی بە ئه‌و هه‌سته‌ پەره‌سێنه‌ تازه‌یه‌یە کۆمەکیدەکرد؛ پەیوەستبوون به‌ چینی کرێکاره‌وه‌. کرێکارانی تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ-کراو لەتەک یه‌ک له‌نێو کارخانه‌ گه‌وره‌کان و به ‌ژیانیان له‌ته‌ک یه‌ک له‌ ناوچه‌ خێرا په‌ره‌سێنه‌ شارییه‌کان ئەوەیان ده‌رککرد، که‌ له‌ کۆمەڵە پرسێکی زۆر‌ تایبه‌ت هاوبه‌شن، کە‌ لەتەک پرسەکانی ‌ژیانی پێشووتری گووندنشینانەی خۆیان ‌ته‌واوی جیاوازن. له‌و ڕێگه‌وه‌ هاوشانی پیشەسازی ڕوسیه، هه‌ستی چینایه‌تیی تازه‌ش پەرەیسەند.

ڕوداوه‌کانی ساڵی ١٩٠٥یش ھەر به‌هۆی ئه‌و هه‌سته‌ چینایه‌تییه‌ تازەیە‌ سه‌ریانهه‌ڵدا و هه‌م پاڵپێوه‌نه‌ری ئەوان بوو. زیاتر له‌ سەد هەزار (١٠٠.٠٠٠) کرێکاری کارخانه‌ له‌ سانت پیته‌رسبۆرگ Sant Petersburg له ماوەی‌ مانگی جێنیوه‌ری ئه‌و ساڵه‌ مانیانکرد. چه‌ند ڕۆژ دواتر کرێکاران و خێزانه‌کانیان به‌ ناڕه‌زایه‌تی بەرانبەر‌ بار و دۆخی کارخانه‌ و نه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تیی خۆیان، داواکارییه‌کیان خسته‌به‌رده‌م‌ تزار (قه‌یسه‌ری ڕوسیه‌) و لە ئەو داخوازیانکرد، تاکو گرفته‌کانیان که‌مبکاته‌وه‌ و ئه‌نجومه‌نێکی دامه‌زرێنه‌ران بە ئەوان ببه‌خشێت. له‌لایه‌ن سه‌ربازانی (تزار)‌ لە بەرانبەر کۆشکه‌که‌ی، له‌ خۆنیشانده‌ران ته‌قه‌کرا. مانگرتنی جه‌ماوه‌ریی له‌ ته‌واوی شاره‌ پیشەسازییه‌کانی وڵات په‌ره‌یسه‌ند و زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن که‌س له‌ خه‌ڵک له‌ ماوه‌ی دوو مانگ لەنێو ئەو مانگرنە ده‌رگیربوون، که‌ لایەنی کەم سەد و بیست و دوو (١٢٢) شار و ناوچه‌ی گرته‌وه. [2] وێڕای سه‌رکوتێکی توند، مانگرتنه‌کان و خۆنیشاندانه‌کان و کۆبوونه‌وه‌کان به ‌شێوه‌یه‌کی ناوبه‌ناو له‌ ماوەی مانگه‌کانی به‌هار و هاوین درێژه‌یان هه‌بوو. کرێکاران بۆ ڕێکخستنی مانگرتنه‌کان لەنێو‌ ناوچه‌ شارییه‌کان کۆمەڵە کۆمیته‌یەکیان هه‌ڵبژاردن.[3]

له‌ نێوەڕاستی مانگی سێپته‌مبه‌ر، کرێکارانی تایپگه‌ر typesetters و چاپخانه‌کان له‌ مۆسکۆ کەوتنە‌ مانگرتنێکی سه‌رتاسه‌ریی پیشه‌سازی. زیاتر له‌ په‌نجا کارگه‌ له‌کارکه‌وتن. کرێکارانی بەشە پیشه‌سازییه‌کانی دیکەی ئه‌و شاره‌ له‌ هاوپشتی لەتەک کرێکارانی تایپگه‌ر ده‌ستیان له‌کارکێشانه‌وه. له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئۆکتۆبه‌ر کرێکارانی تایپگه‌ر له‌ سانت پیته‌رسبورگ بۆ نیشاندانی هاوپشتی لەتەک هاوڕێ کرێکاره‌ مۆسکۆیه‌کانی خۆیان مانگرتنێکی سێ ڕۆژه‌یان کرد. له‌ کۆتایی هه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی ئۆکتۆبه‌ر کرێکارانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ سه‌راپای ڕوسیه‌ی ئه‌وروپایی بڕیاریاندا مانبگرن و به‌ بانگه‌واز بۆ مانگرتنی گشتی و سه‌رتاسه‌ریی، خوازیاری هه‌شت ساتە (٨) ماوەی کاری ڕۆژانه‌ و ئازادییه‌ گشتییه‌کان و لێبوردنی گشتی و ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران بوون. مانگرتن له‌ ته‌واوی ناوچه‌ شارییه‌کان تەشينەیکرد و له‌ ڕۆژی دوازده‌هه‌م بوو بەهۆی ڕاگرتنی ته‌واوی چالاکییه‌کانی‌ به‌رهه‌مهێنان، به‌ هێشتنه‌وه‌ی تەنیا ئه‌وانه‌ی که‌ بۆ سه‌رکه‌وتنی مانگرتنه‌که‌ پێویست بوون، له‌وانه‌ چاپخانه‌کان و ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه‌ی که‌ نوێنه‌رانی کرێکارانیان هه‌ڵگرتبوو و هیدیکە. فەرمانداریی به‌ سازش و سه‌رکوت وه‌ڵامی ئه‌و مانگرنه‌ی دایه‌وه‌.

ڕۆژی ده‌هه‌می مانگی ئۆکتۆبه‌ر کارخانه‌کانی سانت پیته‌رسبۆرگ، نوێنه‌رانی خۆیان بۆ ئەو کۆبوونه‌وانه‌ ناردن، که‌ بڕیاربوو ببنه‌ سۆ‌ڤیه‌ت (شوورا). سه‌ره‌تادا‌ سی (٣٠) تاکو چل (٤٠) نوێنه‌ر له‌نێو ئەو کۆبوونه‌وانه‌ به‌شدارییانکرد. ڕۆژی سیازده‌ی ئۆکتۆبه‌ر بۆ مانگرتنی گشتی ڕامیاریی ‌ بانگه‌وازییانکرد، واته‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران و ماف و ئازادییه‌ ڕامیارییه‌کان؛ داوایانکرد که‌ ته‌واوی کارخانه‌کان نوێنه‌رانی خۆیان بنێرن. کرێکاران کە بنچینه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌کەیان‌ له‌سه‌ر بنه‌مای شوێنی کار بوو، ده‌رککرد. له‌ ناردنی نوێنه‌رانی کارخانه‌کان بۆ کۆمیسیۆنی شیدلۆڤسکی Shidlovski ( که‌ له‌ بار و دۆخی کارخانه‌کانی ده‌کۆڵییه‌وه‌) و هه‌ر ئاوا کۆمیته‌کانی مانگرتن که‌ نۆ (٩) مانگ پێش ئەوە پێکهاتبوون، ده‌کرا ئه‌زموونەکان به‌ده‌ستبێن. ئانڤایله‌ر Anwiler لەو بارەوە ده‌نووسێت :

” کاتێک که‌ شه‌پۆلی مانگرتن (مۆسکۆ) تاکو (سانت پیته‌رسبۆرگ)ی گرته‌وه‌ و کاتێک که‌ ڕۆژی‌ ١١ی ئۆکتۆبه‌ر لەنێو یه‌که‌مین کۆمەڵە کارخانە کار ڕاگیردرا، کرێکاران هه‌ستیانکرد که‌ پێویستیان به‌ کۆبوونه‌وه‌ هه‌یه‌، تاکو پێکه‌وه‌ و هاوبه‌ش بڕیاربده‌ن، بزانن کامه‌ ڕێچکه‌ بگرنه‌به‌ر. هەر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بوو، که‌ له‌نێو کۆمەلێک کارخانه‌ نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردران، له‌وانه‌ پوتیلۆڤ Putilov و ئۆبوخۆڤ Obukhov‌‌ و کارخانه‌کانی دیکە، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ زیاتر له‌ که‌سێکیان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مانگرتن یان نوێنه‌رانی پێشتری نێو‌ لێژنه‌ی شیدلۆڤسکی بوون. [4]

زۆر کارخانه‌ی دیکە نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژارد. له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژ، دوو سەد و بیست و شەش (٢٢٦) نوێنه‌ر نوێنه‌رایه‌تی نەوەد و شەش (٩٦) کارخانه‌ و کارگه‌یان ده‌کرد [نوێنەرەکان له‌سه‌ر بنەما‌ی یه‌ک نوێنه‌ر بۆ سەد (100) کرێکارێک لەنێو‌ کارخانه‌یه‌ک] هه‌ڵبژێردران. بڕیاردرا که‌ مۆڵه‌تی به‌شداریکردن به ‌نوێنه‌رانی پارتییه‌ ڕامیارییه‌کان (بۆلشه‌ڤیکه‌کان Bolsheviks، مه‌نشه‌ڤیکه‌کان Mensheviks، سۆشیالیسته‌ شۆڕشگێڕه‌کان Social-Revolutionaries) بدرێت. ڕۆژی‌ 17ی ئۆکتۆبه‌ر، ئه‌و ده‌سته‌یه‌ ناوی (سۆڤیه‌تی نوێنه‌رانی کرێکاران Soviet of Workers’ Deputies )ی لەسەر خۆی دانا و کۆمیته‌یه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ریی کاتیی له‌ بیست و دوو (٢٢) ئه‌ندام هه‌ڵبژارد [ هەر دوو که‌س بۆ حه‌وت گەڕەکی شار، هەر دوو که‌س بۆ هه‌ر کام له‌ چوار یه‌کێتییه‌‌ زۆر گرنگه‌کان]، هه‌ر ئاوا بڕیاریدا که‌ ڕۆژنامه‌ی خۆی به‌ ناوی (هه‌واڵی سۆڤیه‌تیه‌ته‌ کرێکارییه‌کان News from the Soviet of Workers‌) بڵاوبکاتەوە‌. سۆڤیه‌ت [شوورا] که‌ سه‌ره‌تا‌ بێجگه‌ له‌ ڕێکخستن و ڕابه‌رییکردنی مانگرتنه‌کان هیچ ئه‌رکێکی دیکەی له‌ ئه‌ستۆنه‌گرتبوو، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک خۆی گۆڕی به‌ ئۆرگانی نوێنه‌رایه‌تیی گشتی و ڕامیاریی کرێکاران له‌ نێوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی چینی کرێکار له‌ پایته‌خت‌، به‌خێرایی گۆڕا به‌ “پارله‌مانی کرێکاران”، که‌ تێده‌کۆشا تاکو ته‌نانه‌ت پاش کۆتاییهاتنی مانگرتنه‌کان له‌ کۆتایی مانی ئۆکتۆبه‌ر هەر ئاوا بمێنێته‌وه. بەگوێرەی گوته‌ی ئانڤایله‌ر “ئه‌و وەرگۆڕانە نه‌ به‌مه‌به‌سته‌وه‌ و نه‌ له ‌هوشیارییه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵنەدا. بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ پاش ئه‌وه‌ی که‌ له‌ لووتکه‌ی خۆی سۆڤیه‌تی دەردا‌، به‌ خێراییە‌کی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر خرۆشا و ئۆرگانێک که‌ ئافه‌راندبووی، له‌نێو ڕه‌وتی خۆی هاوڕاییکرد”.[5] سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستی پێکهاتبوو [پێداویستی ڕێکخستن و پاراستنی مانگرتنی گشتی]. هیچ که‌س پێویستی به‌ ئەوه‌ نه‌بوو، که کرێکاران بهێنێته‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که‌ ئاوا ڕێکخراوێک چاره‌نووسسازه‌.

ڕێکخراوه‌ی له‌و جۆره‌ له‌ ده‌می مانگرتنه‌کان له‌ ته‌واوی ناوچه‌ شارییه‌کانی ڕوسیه‌ی ئه‌وروپایی و ( له‌ هه‌ندێک له‌ گونده‌کان) سه‌ریانهه‌ڵدا. له‌نێو مانگی ئۆکتۆبه‌ر چل تاکو پەنجا (٤٠ – ٥٠) نموونه‌ له‌و ڕێکخراوانه‌ دروستبوون. وێڕای ئەوە‌ی که‌ زۆربه‌یان ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌کی کورت کارکردیان هه‌بوو، به‌ڵام نابێت گرنگیان لەبەرچاونەگرین. ئه‌وه‌ یه‌که‌مین ئه‌زموونی دێمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ بۆ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ بوو، که‌ سه‌رقاڵیان بوون. سۆڤیه‌ته‌کان له‌ خواره‌وه‌، لە بنکەوە، له‌لایه‌ن خودی کرێکاران و جوتیاران و سه‌ربازان پێکهاتن و داخوازییه‌کانی ئه‌وانی [ ئه‌و داخوازییانه‌ی که‌ له‌نێو بڕیاره‌‌ ناسکتاریستییه‌کان به‌رزکرانه‌وه‌. هیچ پارتییەکی ڕامیاری به‌سه‌ر سۆڤیه‌ته‌کان زاڵنه‌بوو و هه‌ژمارێکی فره‌ له‌ کرێکاران دژی ئه‌وه‌ بوون، که‌ مافی نوێنه‌رایه‌تی به‌ پارتییه‌ ڕامیارییه‌کان بدرێت. بەو جۆره‌ زۆربه‌ی سۆڤیه‌ته‌کان له‌لایه‌ن کرێکاران بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌ ده‌ستبه‌جێکانیان پێکهێنرابوون، وه‌ک سه‌رکه‌وتن له‌نێو مانگرتنەکان بۆ هه‌شت (٨) سات ماوەی ڕۆژانەکار و مافه‌ ڕامیارییه‌کان] بەرجەستەکرد و خۆیان تێکه‌ڵ به‌ پرسه‌ ڕۆژانه‌ییه‌کان کرد، که‌ یه‌خه‌ی کرێکارانیان ده‌گرت.

تزار، ڕه‌زامه‌ندی ( به‌خشینی پارله‌مان، دوما Duma)ی لەتەك‌ سه‌رکوتی هه‌ڵبژێردراو ھاوپێچکرد‌ و مانگرتنه‌که‌ی تێشکاند و پاشان پاشماوه‌ی سۆڤیه‌ته‌کانی له‌نێوبرد. بەڵام وێڕای شکستی ڕواڵه‌تیی، شۆڕشی ١٩٠٥ ڕێگه‌ی بۆ ڕوداوه‌کانی ١٩١٧ خۆشکرد‌. سۆڤیه‌ته‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای کارخانه‌کان پێکهاتبوون و کاری پارله‌مانه‌ کرێکارییه‌کان و یه‌کێتییه‌کان و کۆمیته‌کانی مانگرتنیان جێبەجێدەکرد؛ ھەر ئاوا لە نێوەند و دەروونی کرێکاران هه‌ستی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هەڵخراند. دواتر بەرانبەر گرفته‌ دژواره‌کانی سه‌ره‌تای ساڵی ١٩١٧، کاتێک که‌ کرێکاران خۆیان له‌ بار و دۆخی قه‌یرانێکی قووڵی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیته‌وه‌، بڕیاربوو پشت به‌و ئه‌زموونانه‌ ببه‌ستن.

سه‌ره‌تای ساڵی ١٩١٧ گرفته‌کان لە بەرانبەر خه‌ڵکی ڕوسیه‌ به‌ڕاستی دژواربوون. کارایی به‌شداریکردنی ڕوسیه‌ له‌نێو جەنگی یەکەمی جیهانی، به‌ره‌به‌ره‌ تواناییه‌کانی خەڵکی ده‌پروکاندن. وابه‌سته‌یی به‌ ئه‌وروپای ڕۆژاوایی بۆ که‌ره‌سته‌ی خاو، ڕوسیه‌ی له‌ جووڵە خست. هه‌ڵئاوسان و به‌رتیلخۆری و که‌می پاشه‌که‌وتی خوارده‌مه‌نی گه‌یشته‌ لووتکه قه‌یران‌. به‌رهه‌مهێنان تێکشکا. ڕاکێشانی به‌ کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی بۆ سه‌ربازی بوو به‌ هۆی که‌می کرێکاری شاره‌زا له بواری‌ پیشه‌سازی و که‌می کرێکارانی کشتکاری. به‌ده‌ستهێنانی سوته‌مه‌نی چ بۆ به‌کاربردنی تایبه‌تی ( گه‌رمی نێوماڵ) و چ بۆ به‌رھەمھێنانی پیشه‌سازی، ته‌نانه‌ت له‌ پێشتر خراپتر بوو. بۆ چین و توێژه‌کانی خه‌ڵکی ڕوسیه‌، به‌ تایبه‌ت چینی کرێکارانی پیشەسازی، هیچ جۆره‌ هیوایه‌کی ڕۆشن نه‌بوو. ڤۆلین (Voline) له‌به‌ر ڕۆشنایی ئەزموونی خۆی ده‌نووسێت:

“جێنیوه‌ری ١٩١٧بار و دۆخەکە له‌توانابه‌ده‌ر بوو. بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی ئابووری، هه‌ژاری کرێکاران و لێکترازانی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕوسیه‌ ئاوا توند بوو، که‌ هاوشاریانی چه‌ندین شاری گه‌وره‌ – به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ پێترۆگراد Petrograd – نه‌ک ته‌نیا لەتەک که‌می سووته‌مه‌نی و پۆشاک و خوارده‌مه‌نی و که‌رێ و شه‌کر ڕووبه‌ڕووبوودەبوون، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت لەتەک که‌می نانیش ڕووبه‌رووبوون. مانگی فێبریوه‌ری خراپترین هەل و مەرجی به‌خۆوه‌ بینی، نه‌ک ته‌نیا دانیشتووانی شارنشین تووشی‌ قاتوقڕی بوون، به‌ڵکو پێویستی سوپاش به‌ته‌واوی که‌میکردبوو. له‌و باره‌دا نەھامەتییەکی گشتی سه‌ربازیی ڕوویدا “. [6]

به‌درێژه‌کێشانی جەنگ، ھەردەم له‌نێو سوپا و هێزی ده‌ریایی ناکۆکی سه‌ریهه‌ڵدا. له‌ دژی سه‌رکوتگه‌ریی ئه‌فسه‌ران، جوتیاران له‌نێو سوپا کەوتنە‌ شۆڕشکردن و لە بەرانبەر بار و دۆخی فرە شڵه‌ژاوتری سوپا، په‌یوه‌ندی هاوڕێیانه‌ له‌نێوان به‌سه‌ربازکراوان په‌ره‌یسه‌ند. بابەتەکان و لێدوانەکانی کرێکاران و جوتیاران لەنێو سه‌راپای سوپا فراوان و به‌ربڵاوبوونه‌وه‌. سه‌ره‌تای ساڵی ١٩١٧ خرۆشانی شۆڕشی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی به‌خۆوه‌گرت. ڕۆژی ٢٣ی فێبریوه‌ری، مانگرتنی ژنانی کرێکاری ڕستن ‌و چنین له‌ پێترۆگراد (سانت پێته‌رسبورگی پێشین) ده‌ستیپێکرد. خۆنیشاندانه‌کان، که‌ به‌کرده‌وه‌ خرۆشان بوون بۆ نان، له‌ ته‌واوی شاره‌کان په‌ره‌یانسه‌ند. سه‌ربازان که‌ ساڵی ١٩٠٥ چەند خۆنیشاندانێکی ئاوایان سه‌رکوتکردبوون، له‌ سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕین سه‌رپێچیانکرد و زۆرێکیان لەتەک‌ خۆنیشانده‌ران‌ په‌یوه‌ستبوون.‌ کۆتایی مانگی فێبریوەری، پاش سێ ڕۆژ له‌ خۆنیشاناندانی خۆبه‌خۆ و مانگرتنێکی گشتی، پێترۆگراد له ‌ده‌ستی چینی کرێکاری ئه‌و شاره‌ بوو. ڤیگتۆر سێرگێ Victor Serge یەکێک له‌ به‌شداربووانی ئه‌و ڕوداوانه‌ ده‌نووسێت :

“شۆڕش له‌نێو شه‌قامه‌کان هه‌ڵچوو، له‌نێو کارخانه‌کان هه‌زاران کرێکاری مانگرتوو تێکڕژابوون و هاواریانده‌کرد “نان! نان!”. بەرپرسان به‌داماوییه‌وه‌ بینه‌ری هاتنه‌پێشی بزووتنه‌وه‌که‌ بوون؛ نەیاندەتوانی به‌سه‌ر قه‌یرانه‌که‌ زاڵببن. هه‌ستی برایانه‌ی سه‌ربازان لەتەک خۆنیشاندانی کرێکاران له‌نێو شه‌قامه‌کانی پێترۆگراد، ڕوخانی ئاریستۆکراسی گه‌یانده‌ لووتکه‌. کتوپڕیی ڕوداوه‌کان، ڕێکخراوه‌ شۆڕشگێڕه‌کانی تووشی سه‌رسوڕمان کرد… [7]

ته‌نانه‌ت تاکو ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ ترۆتسکی ناچار درکاندی، که‌ ڕێکخراوه‌ شۆڕشگێڕه‌کان له‌ فێبریوه‌ری وه‌ک ڕێگرێک له‌به‌رده‌م چینی کرێکار ده‌جووڵانه‌وه‌:

” له‌و ڕووه‌وه‌، کەتوار ئه‌وه‌یه‌، که‌ شۆڕشی فێبریوه‌ری له‌ خواره‌وه‌ڕا ده‌ستیپێکردبوو، به‌سه‌ر بەرەنگاری ڕێکخراوه‌ شۆڕشگێڕییه‌کانی خۆی سه‌رده‌که‌وێت، ده‌ستپێشخه‌ریی له‌ ڕێکه‌وتنی خودی سه‌رکوتکراوترین و سته‌مدیده‌ترین به‌شی پڕۆلیتاریا – ژنانی کرێکاری ڕستن و چنین و بەبێ گومان له ‌نێوانیان زۆرێک له‌ هاوسه‌ره‌ سه‌ربازه‌کانیان – سه‌رچاوه‌ی ‌ده‌گرێت. [8]

شۆڕش له‌ سه‌رتاسه‌ری ڕوسیه‌ په‌ره‌یسه‌ند. جوتیاران زه‌وییه‌کان لە زەمیندارەکان سەندنەوە؛ لەنێو‌ سوپا دیسپلین نه‌ما؛ ده‌ریاوانان له‌ له‌نگه‌رگه‌ی کڕۆنشتات‌ له‌ که‌ناری باڵتیک‌ که‌شتییه‌کان کۆنترۆلکردن و شاریان خسته‌ ژێر ڕکێفی خۆیان‌؛ شێوه‌ی سۆڤیه‌تیی ڕێکخراوه‌کان، سه‌ره‌تا له‌ ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌کان، پاشان له‌نێو سه‌ربازان و ده‌ریاوانان (هێزی ده‌ریایی) و جوتیاران سه‌رله‌نوێ ده‌رکه‌وتنه‌وه‌.

کاتێک که‌ تزار له‌ فەرمانداریی خۆی کێشایه‌وه‌، فەرماندارییەکی کاتیی بەدەسەڵاتگەییشت. ئه‌و فەرماندارییه‌‌ له‌ ئه‌ندامانی بۆرجوازی و خانزادان aristocracy پێکهاتبوو، ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه کە سه‌ره‌تا به‌ته‌مای پێکهێنانی پاشاییه‌تی مه‌رجدار یان پاشایه‌تی پارله‌مانی a constitutional monarchy ‌‌ بوو، هه‌ر زوو‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بیرۆکە‌یه بوو، به‌ڵام به‌ چاوپۆشیکردن له‌ به‌یاننامه‌کان و یاساکان و لێدوانه‌کانیان و بەڵێنەکان و هیدیکە، نه‌یانتوانی بۆ پرسه‌کان ڕێگه‌چاره‌ بخه‌نه‌ڕوو، که‌ له‌لایه‌ن هه‌ژمارێکی دانیشتووان، هه‌م کرێکاران و هه‌م جوتیاران ڕووبه‌ڕووی ئەوان ده‌کرانه‌وه‌. سۆڤیه‌ته‌کان که‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات پێکهێنرابوون، له‌لا‌یه‌ن کرێکاران و جوتیاران و سه‌ربازانێک که‌ له‌بارەی پرسه‌کانی خۆیان ده‌چوونه‌ لای سۆۋیەتەکان، وه‌ک فەرمانداریییەکی ڕه‌وا لەبەرچاو ده‌گیردران.

وێڕای ئه‌وه‌، به‌ سه‌رنجدانێکی وردتر له‌ پێکهاتن و پێکهاته‌ی سۆڤیه‌تەکان، بۆ ئێمەوە ئه‌وه ڕۆشنده‌بێته‌وه‌، سۆڤیەتەکان‌ کۆمەڵە ئۆرگانێکی جه‌ماوه‌ریی نه‌بوون، که‌ ‌ئامرازه‌کانی به‌کاربردنی هێز له‌نێو چالاکییه‌ ڕۆژانه‌ییه‌کانیان بخه‌نه ‌به‌رده‌م ‌کرێکاران و جوتیاران. به‌نا‌وبانگترینی سۆڤیه‌ته‌کان – نموونه‌یه‌کی چاک له‌ پێکهاته‌ی ڕێکخراوه‌یی و کارکردیان- سۆڤیه‌تی پترۆگراد بوو. ئه‌و ڕێکخراوه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له‌ ڕۆشنبیرانی لیبراڵ و ڕادیکاڵ پێکهات، که‌ له‌ ٢٧ی فێبریوه‌ری کۆبوونه‌وه‌ و خۆیان وه‌ک ” کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی سۆڤیه‌تی پترۆگراد” دیاریکرد. [9] پاشان بۆ هه‌ڵبژاردنی خودی سۆڤیه‌ته‌که‌ بانگه‌وازایانده‌رکرد. ٢٨ی فێبریوه‌ری له ‌وه‌ڵام به‌ ڕاگه‌یێندراوی ئه‌و “کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری‌”یه له‌نێو کارخانه‌کان هه‌ڵبژاردن ڕێکخرا. تاکو سات ١ی پاشنیوه‌ڕۆ زیاتر له‌ سەد و بیست (١٢٠) نوێنه‌ر بۆ کۆبوونه‌وه‌ی گشتی کۆبوونه‌وه‌. هه‌رچه‌ندە ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ -زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی دواتریش- بێسه‌روبه‌ربوون: بڕ‌یارنامه‌ی کۆتایی نه‌ده‌توانرا پشتڕاستبکرێنه‌وه‌ و چەند شتێکی که‌م به‌ده‌سته‌وه‌ده‌دران. ته‌واوی بڕیاره‌ پێویسته‌کان له‌ “دڵسۆزی ته‌واوی” کۆمیته‌ی بەڕێوەبەرییه‌وه‌ جیبه‌جێده‌کران. [10] هه‌ندێک له‌و بڕیارانه،‌ وه‌ک بڕیاری ڕۆژی دووه‌می مانگی مارچ، که‌ “سۆڤیه‌ت هاریکاری لەتەک فەرمانداریی کاتی ناکات”، بۆ بڕیار له‌سه‌ردان خرایه‌ به‌رده‌م سۆڤیه‌ت وه‌ک گشتێک، به‌ڵام به ‌زۆریی پێشنیاره‌کان نه‌چوونه پای‌ بڕیاردان.

سوخانۆڤ Sukhanov، ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی ئه‌و کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنه‌، کارکردی ئه‌و سۆڤیه‌ته‌ ئاوا ده‌گێڕێتەوە‌ :

” تاکو ئێستا من ئه‌ندامی (کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سۆڤیه‌ت) ھەم، به ‌ته‌واوی له‌وه‌ی که‌ سۆڤیه‌ت له‌ مامه‌ڵه‌کردنی لەتەک پرسه‌کانی ڕۆژ، چۆن ده‌جوڵایه‌وه‌، ئاگادارنیم. هیچ کاتێک بۆم گرنگ نه‌بوو، نه‌ ئەو کات و نه‌ پاش ئه‌وه‌ش، چونکه‌ بۆ خۆی ڕۆشن بوو، که‌ ته‌واوی کاره‌ سه‌ره‌کییه‌کان که‌وتبوونه‌ ‌سه‌ر شانی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری. به‌ڵام لەبارەی سۆڤیه‌ت له‌م ساته‌دا، له‌و بار و دۆخه‌ به‌رچاوه‌دا و به‌و پێکهاته‌ چه‌ندیی و چۆنایه‌تییه‌ی، به‌ ڕۆشنی توانای به‌ره‌وپێشبردنی هیچ کارێکی ته‌نانه‌ت وه‌ک پارله‌مانی نه‌بوو و ته‌نیا بە ئه‌رکه‌‌ مۆڕاڵییه‌کانی هه‌ستاوه‌.

کۆمیته‌ی بەڕێوەبەری ده‌بوو بۆ خۆی به ‌ته‌نیا به‌ کاروباره‌کان ڕابگات‌ و هه‌ر ئاوا پایه‌کانی فەرمانداریی دابڕێت‌‌. به‌ پله‌ی یه‌که‌م، بڕیاردان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ئاوا له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ت‌ به‌ته‌واوی ڕواڵه‌تیی بوو؛ دووه‌م، ئه‌و ڕواڵه‌تییبوونه‌ دژوار نه‌بوو و هیچ که‌سیش گرنگی بە ئەوە نه‌ده‌دا…

“ئه‌وەی ئەی له‌نێو سۆڤیه‌ت چی ڕوویده‌دا؟” له‌یادمه‌ که‌ ئه‌م پرسیاره‌ له‌ که‌سێک کرا، که‌ له‌پشتپه‌رده‌وه‌ هاته‌ سه‌رشانۆ و ده‌سته‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی هیوابڕاوانه‌ جووڵاندنه‌وه‌ و گوتی “کۆبوونه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ریی‌! هه‌ر که‌س بیه‌وێت هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ و‌ هه‌رچی که‌ ئاره‌زووده‌کات، ده‌یڵێت! ” [11]

سه‌رنجڕاکێشترین لایه‌نی ئه‌و سۆڤیه‌ته‌، په‌یوه‌ندی که‌سیی نێوان نوێنه‌رانی کرێکاران و سه‌ربازان بوو لەنێو ‌یه‌ک ئۆرگان. ئاماده‌بوونی ئه‌و هه‌مووه‌ نوێنه‌رانه‌ی سه‌ربازان، فره‌تر له‌ فەرمانداریی کاتی هێزی کەتواری به‌ کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌به‌خشی، له‌به‌رئه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت له‌ پارێزگاریی سه‌ربازانی خۆجێیی به‌هره‌مه‌ند‌‌بوو.

کۆتایی مانگی مارچ‌، زیاتر له‌ سێ هەزار (٣٠٠٠) که‌س نوێنه‌ری سۆڤیه‌ت بوون، که‌ دوو له‌سه‌ر سێی ئەوان سه‌ربازان بوون. ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ر نوێنه‌رێک بۆ هەزار (١٠٠٠) کرێکار، یه‌ک نوێنه‌ر بۆ هه‌ر کارخانه‌یه‌ک که‌ که‌متر له‌ هەزار (١٠٠٠) کرێکاری تێدا بێت و یه‌ک نوێنه‌ر بۆ هه‌ر یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازیی هه‌ڵده‌بژێردرا. نێوەڕاستی مانگی ئه‌پریل‌، له‌سه‌ر پێشنیاری کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی، له‌به‌رئه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت قه‌باره‌که‌ی زۆر گه‌ورەتر‌ بووبوو‌، به‌ چاکسازیی و ڕێکخستنه‌وه‌ی‌ له ‌شێوه‌ی ئۆرگانێکی نوێ ده‌نگدرا،‌ نزیکه‌ی شەش سەد (٦٠٠) ئه‌ندامی هه‌بوو،‌ که‌ نیوه‌ی ئەوان سه‌ربازان و نیوه‌که‌ی ‌دیکە کرێکاران بوون. ئه‌و سه‌رله‌نوێ ڕێکخستنه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌ت‌، که‌ له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرابوو، پێکهێنرا و به‌لابردنی “نوێنه‌رانی کاتیی” و هه‌ر ئاوا لابردنی نوێنه‌رانێک که‌ له‌لایه‌ن ئەو ده‌ستانەوە هاتبوون، کە ژماره‌یان که‌می کردبوو، ژماره‌ی ئه‌ندامانی سۆڤیه‌ت کەمیکرد. وێڕای ئەوە‌ش دەسەڵات له‌نێو ده‌ستی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی مایه‌وه‌. ئه‌و بار و دۆخه‌ له ‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاوا بوو و بەدرێژایی‌ ماوه‌ی به‌هار و هاوینی ١٩١٧ بارەکە هەر بەو جۆره‌ مایەوە. [12]

کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆڵی خۆی فراوانکرده‌وه‌ و کۆمیته‌ی جۆراو جۆری بۆ کارکردن له‌سه‌ر پرسه‌ جیاوازه‌کان پێکهێنان؛ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌، چاودێریکردن له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر و هیدیکە. هه‌رچه‌ند ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیته‌یه زیادکردیده‌کرد، پایه‌کانی [ڕیزه‌کانی خواره‌وه‌ی] سۆڤیه‌ت فره‌تر دەسەڵاتیان له‌ده‌ستده‌دا. ژماره‌ی کۆبوونه‌وه‌کان که‌مکرانه‌وه‌ و له‌ دوای ئه‌وه‌ خودی سۆڤیه‌ت بێجگه‌ له‌ شوێنی کۆبوونه‌وه،‌ شتێکی‌ دیکە نه‌بوو، واته‌ شوێنێک که‌ کرێکاران و سه‌ربازن ده‌یانتوانی لەنێو ئەو کۆببنه‌وه‌، بۆچوونه‌کانیان ڕابگه‌یێنن و که‌سانی دیکەی وه‌ک خۆیان به‌سه‌ربکه‌نه‌وه‌ و بنکه‌کانی هه‌ڵبژاردنیان له‌وه‌ی که‌ ڕویده‌دا و له‌ڕووداندا بوو، ئاگاداربکه‌نه‌وه‌. ئه‌و ئۆرگانه‌ بۆ خه‌ڵکانێک که‌ هیچ کاتێک بواری ده‌ربڕینی بۆچوونه‌کانیان بۆ نه‌ڕه‌خسابوو، ئه‌و توانایه‌ی پێده‌به‌خشین. به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی هێزی چینی کرێکار نه‌بوو؛ هه‌رچی هه‌بوو، نموونه‌یه‌ک بوو له‌ بێده‌سه‌ڵاتی.

ئاوا ده‌رده‌که‌وت که‌ ئه‌و سۆڤیه‌ته‌ له‌ سه‌رتاسه‌ی ڕوسیه‌ [هه‌م له‌ ناوچه‌ شارییه‌کان و هه‌م له ‌ناوچه‌ گوندنشینه‌کان] باڵانمای ته‌واوی سۆڤیه‌ته‌کانه‌. ‌زۆربه‌ی کات، کرێکاران و جوتیاران لەتەک سۆڤیه‌ته‌کانی خۆیان ده‌که‌وتنه‌ ناکۆکییه‌وه‌. نه‌ ئه‌و ئۆرگانه‌ و نه‌ فەرمانداریی کاتیی نه‌ده‌توانرا وه‌ک ئامرازی هێزی چینی کرێکار له‌به‌رچاو بگیردرێن. له‌پاڵ ئەوە‌دا، کرێکاران توانیان ئامرازێکی وەک کۆمیته‌کانی کارخانه‌ دابهێنن.

له‌ کاتێکدا که‌ سۆڤیه‌ته‌کان به‌ زۆری سه‌رقاڵی پرسی ڕامیاریی – پێکهێنانی فەرمانداریی و درێژه‌ی جەنگ- بوون، کۆمیته‌کانی کارخانه‌ ته‌نیا به‌ پرسه‌ په‌یوه‌سته‌کانی به‌رده‌وامیی به‌رهه‌مهێنان له‌نێو کارخانه‌کان خه‌ریکبوون. زۆرێک له‌و کۆمیتانه‌ له‌ به‌ره‌نگاریکردنی‌ داخستنی کارخانه‌کان یان خراپه‌کاری کارخانه‌دارەکان، به‌شێوه‌یه‌کی کتوپڕ سه‌ریانهه‌ڵدا. بەھۆی ئه‌و کۆمیتانه‌ بوو، کە کرێکاران هیواداربوونە‌وه،‌ تاکو گرفته‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیان (چۆن به‌رهه‌مهێنان سه‌رله‌نوێ ڕێکبخرێته‌وه‌ و چۆن گوزه‌رانی خۆیان و خێزانه‌کانیان له‌نێو گێژاوی ئابووری دابینبکه‌ن) چاره‌سه‌ربکه‌ن. زۆرێک له‌ کرێکاران لەتەک ئه‌و دووڕیانه‌ ڕووبه‌ڕووبوون؛ یان به‌خۆیان به‌رێوه‌به‌ریی به‌رهه‌مهێنان به‌ده‌سته‌وه‌بگرن یان ئه‌وه‌ی برسیه‌تی بکێشن. کرێکارانی ‌دیکە که‌ له‌ڕووی دامه‌زراوییه‌وه‌ به‌ڕاده‌یه‌ک مسۆگه‌رتر بوون، هه‌م که‌وتبوونه‌ ‌ژێر کارایی سه‌رهه‌ڵدانی چالاکییه‌کان، که‌ تایبه‌تمه‌ندیی شۆڕش بوو و هه‌م که‌وتبوونه‌ ژێر کارایی خراپتربوونی باری ئابووری. بۆ ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ربمێننه‌وه‌، ده‌بوو له‌نێو بەڕێوەبەرایه‌تی کارخانه‌کان فره‌تر مافی بڕیاردانیان ھەبێت‌‌. بەو جۆره‌ کرێکاران ئەو شتەیان دەرککرد، که‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و با‌شترکردنی بار و دۆخی کار و ژیانی خۆیان پێویستیان به‌ ھەبوونی ڕێکخراوەکان لەسەر‌ ئاستی کارخانە‌ هه‌یه‌.

یه‌کێتییه‌کان له‌بارەی ئه‌و پرسانە‌ نه‌یانده‌توانی پاڵپشتێک بن. تاکو پێش کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌، یه‌کێتییه‌ کرێکارییه‌کان نایاسایی بوون. یه‌کێتییه‌ نەریتییه‌کان، که‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی ناکارا بوون له‌لایه‌ن یه‌کێکتییه کرێکارییه‌کانی ئه‌وروپای خۆراوایی‌، له‌ ڕوسیه‌ له‌ئارانه‌بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕوسیه‌ پیشه‌سازی هێشتا‌ بچووک و سەرەتایی بوو، ته‌نیا ده‌کرا له‌ ڕامیارییترین کرێکاران ئه‌وه‌ چاوه‌ڕوانییبکرێت، که‌ لەنێو‌ هەل و مەرجی ئاوا سه‌رکوتگه‌رانه‌ هۆگری یه‌کێتیگه‌رایی ببن و ئاوا کرێکارانێک فره‌تر به‌لای په‌یوه‌ستبوون به‌ ڕێکخراوه‌ ڕامیارییه‌ ڕادیکاڵه‌کانی ئه‌و کاتە ده‌چوون. ساڵی ١٩٠٥ یه‌کێتییه‌ کرێکارییه‌کان له‌نێو ڕاپه‌ڕین ڕۆڵێکی زۆر لاوه‌کی و لاوازیان گێڕا. زۆربه‌ی ئەوان له‌نێو ڕەوتی سه‌رکوتکاریی چه‌ند ساڵی دواتر تێکشکێندران. به‌ڵام ژماره‌یه‌کی دیاریکراوی هه‌ڵبژارده‌ لە ئەوان مۆڵه‌تییان وه‌رگرت، تاکو له‌ژێر چاوه‌دێریی پۆلیس به‌کارکردن درێژه‌بده‌ن. له‌ سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینی فێبریوه‌ری ١٩١٧ چه‌ندین یه‌کێتی کرێکاریی وه‌ک ڕێکخراوی سه‌رتاسه‌ری (میللی) له‌ئارادا ھەبوون، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی که‌میان له‌نێو کارخانه‌کان جه‌ماوه‌ریان هه‌بوو. زۆربه‌ی ڕابه‌رانی یه‌کێتییه‌ کرێکارییه‌کان سه‌ر به‌ مه‌نشه‌ڤیکه‌کان بوون، ئه‌و بۆچوونه‌یان ڕه‌تده‌کرده‌وه‌، که‌ ده‌بێت کرێکاران له‌ کاروباری نێو کارخانه‌کان بەشدارییبکەن. له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی یه‌که‌می ساڵی ١٩١٧، ژماره‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێتییه‌کان له‌ چه‌ند هه‌زار کەس‌ بوو به یەک ملیۆن و نیو‌ (١.٥) ئه‌ندام. زۆربه‌ی ئه‌و زیادکردنه‌، ته‌واو ڕواڵه‌تیی بوو، واته‌ بۆ کرێکارانی ڕادیکاڵ ئه‌وه‌ بووبوو به‌ بنچینه‌یه‌ک، که‌ ده‌بێت له‌نێو یه‌کێتییه‌کان هەبن. چالاکی کەتواریی له‌ فره‌بوونی سه‌رسوڕهێنه‌رانەی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ به‌رجه‌ستەبووبوو، هه‌ر ئۆرگانێک لەنێو‌ کارخانه‌یه‌ک هه‌بووبێت، له‌ کرێکاران پێکهاتووه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌وان‌ به‌ڕێوه‌ده‌برا. بەھۆ‌ی ئه‌و کۆمیتانه‌ بوو، که‌ زۆربه‌ی کرێکاران هه‌وڵیانده‌دا، تاکو گرفته‌کانی خۆیان چاره‌سه‌ربکه‌ن.

ئه‌و کۆمیتانه‌ به‌ پێکهێنانی پێکهاته‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی کرێکاران گرنگیانده‌دا، که‌ بەھۆی ئه‌و‌ کرێکاران ده‌یانتوانی لەتەک ڕووبه‌ڕووبوونه‌وەی‌ هەر گرفتێك هیوایان به‌چاره‌سه‌ری هه‌بێت؛ واته‌ پرسی به‌ڕێوه‌به‌ریی به‌رهه‌مهێنان لەنێو‌ کارخانه‌کان. ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ی ئۆرگانەکانی وه‌ک کۆمیته‌کانی کارخانه‌‌، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن کرێکاران‌ پێکهێنرابوون و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خودی کرێکارانی هه‌مان کارخانه‌‌ بەڕێوەده‌بران،‌ کە کرێکاران ده‌یانتوانی به‌ ڕێکخراوه‌کانیی خۆیان و به‌ هاوپشتی چینایه‌تیی خۆیان پەرەبده‌ن و له‌ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری پێویست بۆ بەڕێوەبەریی به‌رهه‌مهێنان، به‌شداربن. هەر ئاوا،‌ سۆڤیه‌ته‌کان به‌ زۆری سه‌رقاڵی پرسی “ڕامیاریی” بوون و له‌به‌رئه‌وه‌ کۆبوونه‌وەکانیان ئاسایی بێسه‌ر‌وبه‌ر‌ە بوون. بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی ده‌ستبه‌جێی کرێکاران که‌متر یارمه‌تیده‌ر بوون. له‌ هەموو نێوەندێکی پیشه‌سازیی سه‌راسه‌ری ڕوسیه‌ی خۆراوایی ئاوا ئەو کۆمیتانە سه‌ریانهه‌ڵدا. ئه‌ندامه‌تی لەنێو‌ کۆمیته‌یه‌ک هه‌میشه‌ تایبه‌ت به‌ کرێکارانێک بوو، که‌ هێشتا‌ له‌و کارخانه‌ کاریانده‌کرد. گرنگترین بڕیاردان له‌نێو (کۆبوونه‌وه‌ی گشتی)ی ته‌واوی کرێکاران له‌نێو کارخانه‌ ده‌درا. کرێکاران هه‌وڵیانده‌دا بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌ ده‌ستبه‌جێکانیان، هێزی خۆیان لەنێو کارخانه‌ بپارێزن. هیچ که‌سێکی‌ دیکە نه‌یده‌توانی ئه‌و کاره‌ بۆ ئەوان ئه‌نجامبدات. له‌ ماوەی یه‌که‌مین مانگه‌کانی شۆڕش بۆ خستنه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک داخوازی و له‌ هەندێک باره‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌کاربوون به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئه‌و خواستانه‌، ئه‌و کۆمیتانه‌ له‌لایه‌ن کرێکاران به‌کارهێنران. پاول ئاڤریچ (Paul Avrich) ئاوا له‌باره‌ی کارکردی هەندێک له‌ کۆمیته‌کانی کارخانه‌کان له‌ ماوەی یه‌که‌م مانگه‌کانی ڕاپه‌ڕین ده‌دوێت:

“کۆمیته‌کانی کارخانه‌ سه‌ره‌تا داخوازییه‌کانیان به‌ زیادکردنی کرێ و که‌مکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕۆژانەکار به‌رته‌سکنه‌کرده‌وه‌، وێڕای ئەوە‌ی که‌ ئه‌و داخوازییانه‌ له‌ سه‌رووی هه‌موو لیستێکی داخوازییه‌کانه‌وە بوون‌، ‌ئه‌وه‌ی کە ئه‌وان بێجگه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مادیی خۆیان خوازیاری بوون، مافی ڕۆڵگێڕانی خۆیان بوو له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی. بۆ نموونه‌، ئه‌وەی که‌ کرێکارانی کارگه‌ی که‌وشی سکۆرۆخۆد Skorokhod له‌ پترۆگراد ڕۆژی ٤ی مانگی مارچ‌ ئەنجامیدا، ئه‌وه‌ی ئه‌وان وێڕای دیاریکردنی هه‌شت (٨) سات کاری ڕۆژانه‌ و زیادکردنی کرێ، له‌ خاوه‌نکار خوازیاری‌ پێدانی دوو قاتی کرێ بۆ زیاده‌کاری بوون؛ هەر ئاوا خوازیاری به‌ فه‌رمیناسینی کۆمیته‌کانی کارخانه‌کانیان و مافی ڕاده‌ربڕینی کۆمیتە له‌ ده‌رکردن و خستنه‌سه‌رکاری کرێکاران بوون. له‌ کارخانه‌ی ڕادیۆتێله‌گرافی پترۆگراد، کۆمیته‌یه‌کی کرێکاران پێکهات تاکو به‌و جۆرەی که‌ ڕایده‌گه‌یاند ” پێشنیاری بنچینه‌ و بڕیارنامه‌کانی ژیانی نێو کارخانه‌ گه‌ڵاله‌بکات”، له‌ کاتێکدا کۆمیته‌کانی‌ کارخانه‌کانی ‌دیکە بۆ کۆنترۆڵکردنی چالاکی به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌ندازیاران و سه‌رکرێکاره‌کان هه‌لبژێردرابوون. له‌ نێوەنده‌‌‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ گه‌وره‌کانی پترۆگراد و به‌تایبه‌ت نێوەندی کانزاکاری ده‌وڵه‌تی، که‌ به‌ ڕاده‌یه‌کی زۆر ته‌نیا تایبه‌ت به‌ پێداویستیی جه‌نگی بوو و له‌وانه‌یه‌ چاره‌که‌ ملیۆنێک کرێکاری لەنێو‌ پایته‌خت هه‌بووبێت، شێوه‌ی سه‌ره‌تایی “کۆنترۆڵی کرێکاریی” به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن یه‌ک شه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا. [13]

له‌بەرئەوەی که‌ له ‌دوای شۆڕشی فێبریوه‌ری باری ئابووری له‌ ئەوه‌ خراپتر بوو ( هه‌ڵئاوسان به‌رده‌وامبوو، به‌رهه‌مهێنان کەوتبووە زیادبوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی پچڕ چڕ)، کرێکاران له‌ خستنه‌ڕووی داخوازییەکان له‌بارەی کرێی کار و هەل و مەرجی کار و سه‌ره‌تا‌کانی “چاودێری کرێکاریی”، به‌کرده‌وه‌ بەرەو‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی کاروباره‌کان و خستنه‌وه‌کاری ژماره‌یه‌کی هه‌رچی زۆرتری کارخانه‌کان ھەنگاویاننا. بۆ ئه‌وه‌ی کرێکاران ڕێگه‌یه‌ک بۆ ده‌رچوون له‌ قووڵتر‌بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان بدۆزنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بوو ده‌ستبه‌کاربن. پرسێکی ده‌ستبه‌جێ که لە ئەوان سه‌ره‌ڕێی گرتبوو و له‌ ئاستی کارخانه‌ش ڕووبه‌ڕووی بوون، چۆنیه‌تی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کارخانه‌کانی خۆیان له‌ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیان بوو. کاتێک که‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرسه‌ سه‌ره‌تاییه‌ بوونه‌وه‌ و کرێکاران لە ڕێگەی کۆمیته‌کانی کارخانه‌کان‌ کەوتنە‌ چاره‌سه‌رکردنی. له ‌زۆر باره‌وه‌ به‌کرده‌وه‌ به‌رهه‌مهێنانیان له‌ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیان بەگەڕخسته‌وه‌، پرسێکی تازه‌ و ته‌نانه‌ت دژوارتریش په‌یدابوو.

هیچ کارخانه‌یه‌ک نه‌یده‌توانی به‌ته‌نیا خۆبەسێی (خودکفا) بێت. به‌رهه‌مهێنان پابه‌ندی کەرە‌سته‌ی خاو و به‌رده‌وامی به‌رهه‌مهێنان و چۆنیه‌تی دابه‌شکردن بوو. زۆر کۆمیته‌ بۆ به‌ده‌ستهینانی که‌ره‌سته‌ی خاو بۆ به‌رهه‌مهێنانی خۆیان، لەتەک کۆمیته‌ی کارخانه‌کانی‌ دیکە کەوتنە کێبڕکێ. ده‌رکه‌وت که‌ ئاوا ڕێگه‌چاره‌یه‌ک (کێبڕکێ) وه‌ڵام به‌و گرفته‌ دژوارانه‌ ناداتەوە‌‌. هه‌موو کارخانه‌کان نه‌یانده‌توانی که‌ره‌سته‌ی خاوی پێویست به‌ده‌ستبینن. کێبڕکێ نرخی که‌ره‌سته‌ی خاوی به‌رزکرده‌وه‌. زۆربه‌ی ئەو کارخانانەی که‌ تازه‌کی‌ سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانی خۆیان ده‌ستپێکردبووه‌وه‌، له‌به‌ر بێتواناییان بۆ به‌ده‌ستهێنانی که‌ره‌سته‌ی خاو و ئامێری نوێ، خۆیان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ناچاربوون به له‌کارخستنه‌وه‌ دیته‌وه‌. پێداویستی فێدراسیۆنیک بوو به‌ دیارده‌یه‌کی نکۆڵیهەڵنەگر. ئه‌وه‌ی کرێکاران – زۆر خێراتر له‌ که‌سانی ‌دیکه ‌- ئەوەیان بۆ دەرکەوت، که‌ ده‌بێت ئامرازێک بۆ هاریکاری و هاوئاهه‌نگی لەتەک کرێکارانی ‌دیکە له‌ کارخانه‌ و ناوچه‌کانی‌ دیکە دابهێنن، تاکو لەتەک ئه‌وانه‌ی که‌ که‌ره‌سته‌ی خاویان بۆ ئەوان ده‌سته‌به‌رده‌کرد، ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌مان به‌رهه‌میان به‌رهه‌مده‌هێنا و ئه‌وانه‌ی که‌ پێویستیان به‌ به‌رهه‌مه‌کانیان بوو هاریکاریی و هاوئاهەنگیی پێکبهێنن. “دارایی” یه‌ک کارخانه‌یی‌ سه‌پێنراو له‌لایه‌ن کرێکارانی کارخانه‌یەک‌ نه‌یده‌توانی گرفته‌ دژواره‌ ئابوورییه‌کان چاره‌سه‌ربکات. ته‌نیا کۆششێکی هاوئاهه‌نگی به‌رفراوان له‌لایه‌ن کرێکارانی کارخانه‌ جۆراوجۆره‌کان ئه‌و کاره‌ی مه‌یسه‌رده‌کرد. کرێکاران ده‌بوو له‌ گۆشه‌گیریی نێو کارخانه‌کانی خۆیان واوه‌تر بڕۆن و له‌و ڕووه‌وه‌ بۆ داهێنانی شێوازی هاوئاهه‌نگی سه‌رتاسه‌ری پیشه‌سازی و ناوچه‌یی له‌ کۆمیته‌کانی‌ کارخانه‌کانیان ‌ ڕوویاننا.

له‌ هه‌مان کاتدا (فەرمانداری کاتیی) هه‌وڵیده‌دا، تاکو‌ بۆچوونه‌کانی خۆی لەبارەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رهه‌مهێنانەوە بسه‌پێنێت. بۆ ئەوە ھەوڵیدەدا، به‌ به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی چالاکی (کۆمیته‌کانی کارخانه‌)،‌ چاودێریکردنی تەندروستی و ئاساییش له‌نێو کارخانه‌کان لاوازیانبکات. ده‌بوو ته‌واوی هاوئاهه‌نگییه‌کان له‌ژێر چاودێریی فەرمانداری کاتیی و کاربه‌ده‌ستانی ئەو بوونایه‌‌. ئەوە‌ بۆ کۆمیته‌کانی کارخانه‌ هۆکارێکی ئافراند، تاکو به‌یه‌که‌وه‌ په‌یوه‌ستبن. که‌ به‌ته‌نیایی، ده‌توانرا له‌لایه‌ن فەرمانداریی و کاربه‌ده‌ستانی ئەو لە ئەوان‌ ئەو توانایییە بستێندرێته‌وه‌. بەڵام به‌ یه‌کگرتن له‌ته‌ک یه‌ک ده‌یانتوانی هێزێک پێکبهێنن، که‌ لەنێوبردنی له‌ توانادانه‌بێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی فەرمانداریی ئاماده‌بێت ته‌واوی به‌رهه‌مهێنان ڕابگرێت، واته‌ کارێکی ئەستەم. یه‌که‌مین کۆبوونەوەی کۆمه‌ڵه‌ کۆمیته‌یه‌کی کارخانه‌ له ‌نێوەڕاستی مانگی ئه‌پریل‌ له‌ پترۆگراد ڕوده‌دات. بڕیاری سه‌ره‌کی ئه‌و کۆنفرانسه‌ پێداگرتنەوەی لێبڕاوانە بوو له‌سه‌ر مافی کرێکاران لە به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ژیان و کاروباری نێوخۆیی کارخانه‌؛ بابه‌تەکانی وەک ” درێژی ماوەی ڕۆژانەکار، کرێی کار، وه‌رگرتن و ده‌رکردنی کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران، مۆڵه‌ت و هیدیکە”.[14] به‌ڵام تاکو ئه‌وێنده‌رێ، که‌ په‌یوه‌ندیگرتنه‌کانی نێوان کۆمیته‌کانی کارخانه‌ به‌ مه‌بەستی ڕێکخستنی به‌رهه‌مهێنان له‌ ئاستی شارێک دەکران، له‌و ڕووه‌وه‌ هیچ پێشڕه‌وییه‌ک ڕووینه‌دا.

مانگی ئه‌پریل‌ جارێکی‌ دیکەش فەرمانداریی کاتیی بەخۆکەوتەوە. ڕۆژی ٢٣ی هه‌مان مانگ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ یاسایه‌ک بڕیاردرا، که‌ مافی کۆمیته‌کانی کارخانەیان‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی کرێکاران له‌ ڕاوێژ لەتەک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی و چاودێریی به‌سه‌ر هەل و مەرجی تەندروستی له‌نێو کارخانه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ناسی. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و بڕیارانه‌‌ ” لێدان بوو له‌ گرنگیی ڕۆڵی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ و سنووردارکردنی ده‌سه‌ڵاتی ئەوان”[15]. به‌ڵام فەرمانداریی کاتیی توانای سه‌پاندنی ئه‌و بڕیارانه‌ی نه‌بوو. له‌ سه‌رتاسه‌ری ڕوسیه‌ به‌خێرایی ئەوە بۆ کرێکاران ده‌رکه‌وت، که‌ فەرمانداریی کاتیی له‌ هه‌وڵی چ کارێکدایه‌ و به‌وپه‌ڕی توانای خۆیان وه‌ڵامی ئەویان دایه‌وه‌. بەگوێرەی گوته‌ی پانکراتۆڤا (Pankratova)، که‌ مێژووناسێکی بۆلشه‌ڤیکیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی کارخانه‌کانه‌ بوو ” بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌و بڕیارانه، ‌هه‌ر کارخانه‌یه‌کی گه‌وره‌ و هه‌ر ناوچه‌یه‌کی فراوانی شاریی، شانۆی چالاکی خۆبه‌خۆ بوو. کرێکاران ڕێنوێنییە‌ نوێیه‌کانی فەرماندارییان ڕه‌تکردنه‌وه‌ و به‌ره‌و به‌هێزکردنی هێزی خۆیان له‌نێو کارخانه‌کان چه‌ند هه‌نگاوێکیان هاویشتن. هه‌وڵی نوێ بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی نێوان کارخانه‌کان سەریانھەڵدا. ته‌واوی ئه‌وانه‌ ته‌نیا وه‌ڵام به‌ کارکردی فەرمانداری نه‌بوون، به‌ڵکو به‌هۆی خراپتربوونی هەل و مەرجی ئابووریشه‌وه‌ بوون”. [16]

٢٩ی مانگی ئایار، کۆنگرەی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ له‌ خارکۆڤ Kharkov به‌سترا، که‌ بوو به‌ هۆی پێداگرتنێکی به‌هێز له‌سه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کرێکاران، به‌ڵام نه‌یتوانی پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌کانی وه‌ک هاوئاهه‌نگیی ئاماده‌کردن و به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن چاره‌سه‌ربکات. ڕۆژی دواتر کۆنگرەی گشتی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ له‌ پترۆگراد و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری له‌ پایته‌خت به‌سترا. نزیکه‌ی چوار سەد (٤٠٠) نوێنه‌ری کۆمیته‌کان لەنێو ئەو کۆنگرەیە به‌شدارییانکرد. له‌ ماوه‌ی کۆنگرەکه‌ به‌یاننامه‌یه‌ک گه‌ڵاڵه‌کرا، که‌ ڕەوتی گۆڕانه‌کانی تاکو ئه‌و ده‌می ڕۆشنده‌کرده‌وه‌ . ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، که‌ ئه‌و گۆڕانانه‌ تاکو چ ڕاده‌یه‌ک له‌لایه‌ن کرێکارانێکەوە که‌ لەنێو ئەو به‌شدار بوون، ده‌رککراوه‌.

سەرەتای شۆڕش، فه‌رمانبه‌رانی بەڕێوەبەرایه‌تیی کارخانه‌کان له‌ کاره‌کانیان کشایه‌وه‌. کرێکاره‌کان به‌کرده‌وه‌ بووبوون به‌ خاوه‌نی کاری خۆیان. بۆ به‌رده‌وامی کاری کارخانه‌، ده‌بوو کۆمیته‌کانی کارخانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی کارخانەکان لە ئەستۆی خۆیان بگرن. له‌ دەمی یه‌که‌مین ڕۆژه‌کانی شۆڕش واتە مانگی فێبریوه‌ری و مارچ، کرێکاران کارخانه‌کانیان به‌جێهێشتن و ڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان. کارخانه‌کان له‌ کارکه‌وتن. نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌ دواتر، کرێکاران بۆ سه‌ر کاره‌کانی خۆیان گه‌ڕانه‌وه‌. زۆرێک له‌ کارخانه‌کان به‌جێهێڵران. به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌ندازیاران و سه‌رۆکه‌کان و میکانیکه‌کان و سه‌رکرێکاره‌کان ئاوایان دەبینی و دڵنیابوون له‌وه‌ی، که‌ کرێکاران لە ئەوان تۆڵه‌ده‌که‌نه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ خۆیان شارده‌وه‌. کرێکاران ده‌بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بەڕێوەبەرایه‌تیی ئەوان ڕێنوێنیبکه‌ن، کاره‌کانیی خۆان بەگەڕبخەنەوە‌. ده‌بوو کۆمیته‌کان هه‌ڵبژێرن، تاکو به‌ره‌به‌ره‌  سه‌رله‌نوێ سیسته‌مێکی جێکه‌وتە بۆ بەڕێوەبردنی کار چێکه‌نه‌وه‌. کۆمیته‌کان ده‌بوو که‌ره‌سته‌ی خاوی پێویست په‌یدابکه‌ن و هه‌مووان پێکه‌وه‌ بەرپرسیاریی گشت ئه‌رکه‌ چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌کان و ناجێکه‌وته‌کان له‌ ئه‌ستۆ بگرن.‌[17]

بڕیارنامه‌ی کۆتایی کۆنگرەکه‌، کۆمیته‌کانی کارخانه‌ی وه‌ک “ڕێکخراوه‌ی تێکۆشەرانه‌ که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای فراوانترین دێمۆکراسی و ڕابه‌ریی به‌کۆمه‌ڵ هه‌ڵبژێردراون” و ئامانجیان ” به‌دیهێنانی هەل و مەرجی نوێیه‌ بۆ کارکردن … ڕێکخراوه‌ی کۆنترۆڵکردنی کەتواریی کرێکاران به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن” ناساند. بێجگە لە ئەوه‌‌، ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ لەبارەی پرسەکانی “ڕامیاری” تێڕوانینی خۆی خسته‌ڕوو و خوازیاری ئه‌وه‌ بوو، که‌ ” ده‌بێت له‌ ته‌واوی ئەو ده‌زگایانەی که‌ توانای بەڕێوەبردنیان هه‌یه‌، زۆرینه‌ی پرۆلیتێری” ئامادەبێت. [18]

کۆنگرە‌ بۆ ئەوە‌ هه‌وڵیدە‌دا ، تاکو له‌ پێداگرییه‌کی ئەبستراکت له‌سه‌ر بنچینه‌کانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی واوه‌تر بڕوات و بۆ ئه‌وه‌ تێبکۆشێت، کە نه‌خشه‌ی ئەزموونگەریی بۆ هاوئاهه‌نگی به‌رهه‌مهێنانێکی به‌رفراوانتر فۆرمۆله‌بکات. نوێنه‌ران له‌نێو کۆنگرەکه‌ له‌باره‌ی یاریده‌دانی یه‌کێتییه‌ کرێکارییه‌کان‌ قسەیانکرد. به‌و جۆره‌ی که‌ پێشتر له‌نێو ئەم گۆتاره‌ دیتمان، یه‌کێتییه‌ کرێکارییه‌کان وێڕای ئەوە‌ی که‌ له ‌سه‌رده‌مێکدا که‌متر جێگه‌ی لێدوان و گرنگی بوون، له‌ سه‌رتاسه‌ری ڕوسیه‌ بوونیان هه‌بوو، پێکهاته‌یه‌ک که‌ پشتبه‌ستوو به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پیشەسازی و ناوچه‌کان بوو. له‌نێو ئەو کۆنگرە به‌هیوا بوون، که‌ ئه‌و پێکهاته‌یه بۆ هاوئاهه‌نگی چالاکییه‌ تا‌کو ڕاده‌یه‌ک ده‌رکه‌وتووه‌کانی هاوکاتی کۆمیته‌کان، لە ئەوە کەڵک وه‌ربگیردرێت. وێڕای ئەوە‌ی له‌بارەی ڕوونان له‌ ڕێکخراوه‌کانی‌ دیکە بۆ یارمه‌تیدان به‌مه‌ستی هاوئاهه‌نگی، دوودڵیی سه‌ریهه‌ڵدا ( چ پارتییه‌ ڕامیارییه‌کان و چ یه‌کێتییه‌ کرێکارییه‌کان و چ هه‌ر که‌سێکی ‌دیکە بێجگه‌ له‌ خودی کۆمیته‌کانی کارخانه‌)، توندی قه‌یرانی ئابووری پێداویستیی ده‌ستبەجێی چالاکیی به‌سه‌ر نوێنه‌ران نیشاندەدا و ئاوا بەرچاودەکەوت، که‌ کەڵکوه‌رگرتن له‌ پێکهاته‌ی جێکه‌وته‌ له‌ پێکهێنانی پێکهاته‌ی نوێ ئاسانتر بێت.

سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ئه‌و قۆناخه‌ (واته‌ سه‌ره‌تای مانگی جون)، کارایی پارتیی بۆلشه‌ڤیک له‌نێو کۆمیته‌کانی کارخانه‌ کەوتە گه‌شه‌کردن. بۆلشه‌ڤیکه‌کان ده‌سته‌یه‌کی تاکو ڕادەیەک بچووک له‌ شۆڕشگێڕانی پیشه‌یی بوون،‌ ‌بە ڕابه‌ریی لێنین‌ ئاوای دەبینی، که‌ له‌ ڕوسیه‌ “شۆڕشی سۆشیالیستی”‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی ھەیە‌. تاکو پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی لێنین له‌ دوورخراوگه‌ واتە مانگی ئه‌پریل‌، ئەوان لە بەرانبەر ڕوودانی‌ ڕوداوه‌کان گۆشه‌گیر بوون. به‌ڵام لێنین به‌ خێرایی ئاراستە‌ی پارتیی بۆلشەڤیكی گۆڕی. له‌ سەردەمی یه‌که‌مین مانگه‌کانی شۆڕش، بۆلشه‌ڤیکه‌کان لەبارەی‌ پرسی کۆنترۆڵی کرێکاران به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان، دابه‌شکردنی زه‌وی به‌سه‌ر جوتیاران، پشتیوانی له‌ فەرمانداریی کاتیی و به‌رده‌وامی جەنگ ڕارا بوون، ئەو پرسانەی که‌‌ بۆ کرێکاران و جوتیاران چاره‌نووسساز بوون. لێنین به‌ ماندووبوونێکی زۆر‌، پارتیی کێشایه سه‌ر ڕێگه‌یه‌ک، که‌ پێگەی له‌باره‌ی ته‌واوی ئه‌و پرسانه‌ ڕۆشنبکاته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و کاره‌، به‌رنامه‌ی پارتیی به‌و داخوازییانە ڕاستکرده‌وه، کە پێشتر بە ڕۆشنی له‌لایه‌ن کرێکاران ( بۆ نموونه‌، کۆنترۆڵی به‌رهه‌مهێنان له‌لایه‌ن کۆمیته‌کانی کارخانە‌، به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی دەسەڵاتی ڕامیاریی له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌کان‌، کشانه‌وه‌ له‌ جەنگی جیهانی) و لەلایەن جوتیاران‌ ( بۆ نممونه‌، کۆتاییهێنان به‌جەنگ و دابه‌شکردنی زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ له‌سه‌ری کارده‌که‌ن) دەربڕدرابوون و بەرزکرابوونەوە‌. هیچ پارتییەکی ڕامیاریی دیکە به ‌ئاشکرا خۆی نه‌کێشایه ژێر پشتیوانی له‌ کارکرد و خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ری ڕوسیه‌. له‌و ڕووه‌وه‌، زۆرێک له‌ کرێکاران لە بەرانبەر هه‌وڵه‌کانی فەرمانداریی کاتیی به‌ مه‌به‌ستی لاوازکردنی‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی ئەوان و هه‌وڵه‌کانی ئەوان بۆ فراوانکردنه‌وه‌ی هێزیان، وه‌ک هاوپه‌یمانێکی خوازراو له‌ پارتیی بۆلشه‌ڤیکیان ده‌ڕوانی. بەگوێرەی زۆرینه‌ی له‌به‌رچاوگرتنه‌کان، بۆلشه‌ڤیکه‌کان به‌ هۆی پشتگیریکردنیان له‌ یه‌کگرتنی کۆمیته‌کان ( بۆ جێگیرکردنی دەسەڵات له‌ بەرانبەر سۆڤیه‌ته‌کانی ژێر کارایی مه‌نشه‌ڤیکه‌کان) کاراییه‌کی به‌هێزیان له‌نێو ئەو کۆنگرە‌ هه‌بوو.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌، ده‌رکه‌وت که‌ کۆمیته‌کانی کارخانه‌ ناتوانن بۆ هاوئاهه‌نگی به‌ یه‌کێتییه‌ کارگه‌ییه‌کان پشتببه‌ستن. کۆتایی مانگی جون، کۆنگرەی یه‌کێتییه‌ کرێکارییه‌کان له‌ پترۆگراد بەرپاکرا. لەوێدا ڕۆشنبووه‌وه،‌ که‌ یه‌کێتییه‌کان خوازیاری گوێڕایه‌ڵکردنی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ن لەژێر کۆنترۆڵی خۆیان. تێگەییشتنیان له‌ “هاوئاهه‌نگی” ئه‌وه‌ بوو، که‌ ده‌بێت ته‌واوی بڕیاره‌ بنچینه‌ییه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن، له‌لایه‌ن ئۆرگانه‌ نێوەندییەکانه‌وه‌ بدرێن و (به‌و شێوه‌یه‌‌ لەنێو یه‌کێتییه‌کان وه‌ک پێکهاته‌ لاوه‌کی ده‌بوون) ده‌بوو کۆمیته‌کانی کارخانه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ جێبه‌جێبکه‌ن. به‌واتایه‌کی‌ دیکە، “هاوئاهه‌نگی” له‌ ڕێگه‌ی یه‌کێتییه‌کانه‌وه‌ به‌واتای کۆنترۆڵکردنی کۆمیته‌کان له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌کان بوو.

کۆتایی مانگی جون له‌ ڕوسیه‌ جه‌مسه‌ربه‌ندیبوونه‌وه‌ ده‌ستپێکرد. هێڵه‌کانی جیایی نه‌ به‌ڕۆشنی کێشرابوون و نه‌ بەگوێرەی پێویست ئه‌و هێڵانه‌ له‌لایه‌ن به‌شداربووان له‌نێو ڕوداوه‌کان ده‌رکده‌کران. گرنگترین هێڵی جیایی ئه‌و هێڵه‌ بوو، که‌ کۆمیته‌کانی کارخانه‌ی له‌ ته‌واوی دامه‌زراوه‌کانی ‌دیکە ( سۆڤیه‌ته‌کان و یه‌کێتییه‌کان و پارتییه‌ ڕامیارییه‌کان و فەرمانداریی کاتیی ) جیاده‌کرده‌وه‌.‌ هه‌مووان بۆ ئەوە هه‌وڵیاندەدا، تاکو کۆمیتەی کارخانە‌کان کۆنترۆڵبکه‌ن. لەنێوان ئه‌و گروپانه‌ی که‌‌ هه‌وڵی خۆزاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌وانی ‌دیکەی دەدا، جیاوازی ئاشکراش هه‌بوو، ( له‌نێو لایه‌نه‌کانی ‌دیکە، ته‌نیا بۆلشه‌ڤیکه‌کان پشتیوانیان له‌ کۆمیته‌کان ده‌کرد). کرێکارانی  چالاک لەنێو‌ کۆمیته‌کانی کارخانه‌ سۆڤیه‌ته‌کانیان وه‌ک دوژمن نه‌ده‌دیت، به‌ڵکو له‌ ڕارایی سۆڤیه‌ته‌کان لەبارەی‌ په‌ره‌پێدانی کۆنترۆڵ به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان له‌لایه‌ن کۆمیته‌کان‌ و خۆدزینه‌وه‌ی سۆڤیه‌ته‌کان‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاشکرا لەتەک فەرمانداریی کاتیی لەسەر پرسی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی، هیوابڕاو بووبوون.

سه‌ره‌تای مانگی جولای، ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی بەرانبەر فەرمانداریی کاتیی و ڕامیارییه‌کانی (به‌رده‌وامی جەنگ و هه‌وڵه‌کانی بۆ لاوازکردنی کۆمیته‌کانی کارخانه‌) و هه‌ر ئاوا ئه‌وه‌ی که‌ سۆڤیه‌ته‌کان ئه‌نجامیانده‌دا ( یان ڕۆشنتر، ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌نجامیاننه‌ده‌دا)، له‌ شێوه‌ی خۆنیشاندانی توندوتێژ‌ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وییه‌کان له‌لایه‌ن جوتیاران‌ سه‌ریهه‌ڵدا. ڕۆژی ٣ی جولای کۆمه‌ڵێک له‌ سه‌ربازان و کرێکارانی چه‌کدار هێرشیانکرده ‌سه‌ر سۆڤیه‌تی پترۆگراد ( له‌ کاتێکدا که‌ کۆمه‌ڵێکی گه‌وره‌تر له‌ ده‌ره‌وه‌ خۆنیشاندانیانده‌کرد) و له‌به‌ر سازشکارییان لەتەک بۆرجوازی و دوودڵیی ئەوان لەبارەی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌ فەرمانداریی کاتیی، نوێنه‌رانی سۆڤیه‌تیان په‌لاماردا. خوازیاری گشت دەسەڵات بۆ سۆڤیه‌ته‌کان بوون‎، به‌وه‌ی ته‌واوی زه‌وییه‌کان خۆماڵییبکرێن، شالیارانی جۆراوجۆری بۆرجوازی وه‌لابنرێن و به‌شداری له‌ جەنگ کۆتابکرێت. [19]‌ سه‌راپای مانگی جولای له‌ سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌ شارییه‌کانی وڵات خۆنیشانانی جه‌ماوه‌ریی و مانگرتن ڕوویدا. فەرمانداریی کاتیی هه‌وڵیدا، تاکو بۆلشه‌ڤیکه‌کان به‌و هه‌ڵچوونانه‌ تاوانباربکات. بەڵام له‌ ڕاستیدا بۆلشه‌ڤیکه‌کان هه‌وڵیاندابوو، تاکو هه‌ندێک له‌و خۆنیشاندانانه‌ ڕابگرن، له‌نێو بڵاوکراوه‌کانیان دژی ئه‌و خۆنیشاناندانانه‌ ده‌پەیڤین و خوایاری ئه‌وه‌ بوون، که‌ ئه‌ندامانی پارتیی لەنێو ئەو خۆنیشاندانانە به‌شداریینه‌که‌ن. سه‌ره‌نجام، خۆنیشاندەران‌ به‌ کۆمه‌ڵێکی گومانلێکراوی کرێکاران ناسێنران و هه‌ندێک له‌ کرێکاران که‌ ئه‌ندامی پارتیی بوون، کارتی ئه‌ندامه‌تی خۆیان به‌ نه‌فره‌ته‌وه‌ پارچه‌پارچه‌کرد.

سه‌ره‌تای مانگی ئۆگۆست‌، له‌ مۆسکۆ مانگرتنێکی گشتی ڕویدا، که‌ به‌ زۆری خواستی “ڕامیاریی” هه‌بوون ( کۆتاییھێنان بە جەنگ و ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بێت سۆڤیه‌ته‌کان جێگه‌ی فەرمانداریی کاتیی بگرنه‌وه)‌. سۆڤیه‌تی مۆسکۆ دژ به‌ مانگرتن بوو و ڕابه‌رانی هێشتا بەتەمانه‌بوون، خۆیان وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤی فەرمانداریی کاتیی ڕابگه‌یێنن. بێجگه‌ له‌وه‌، لە بەرانبەر قه‌یرانی سەختی ئابووری، سۆڤیه‌ت هه‌رچی زیاتر سه‌رقاڵی پرسی به‌رده‌وامی به‌رهه‌مهێنان ده‌بوو. ئه‌و مانگرتنه‌ گشتییه‌ له‌لایه‌ن کۆمیته‌کانی کارخانه‌‌ ڕێکخرابوو، که‌ به‌خێرایی خۆیان گۆڕی به‌ کۆمیته‌کانی مانگرتن. ھەر ئاوا به‌ “ئاگادارکردنه‌وه و ڕاهێنانی کرێکاران و کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌ و پێشکه‌شکردنی یارمه‌تی ” و به‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی خواسته‌کانی کۆنترۆڵی به‌رهه‌مهێنان له‌لایه‌ن خودی به‌رهه‌مهێنه‌ران سه‌رقاڵ بوون؛ داواکارییه‌ک که‌ بەھۆی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ جێبه‌جێکرا. [20] جه‌مسه‌ربه‌ندیی نێوان کرێکاران و سۆڤیه‌ته‌کانی تووندتر بوو.

 له‌ ڕۆژانی ٧ تاکو ١٢ی مانگی ئۆگوست، دووه‌مین کۆنگرەی کۆمیته‌کانی کارخانه‌کانی پترۆگراد و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌سترا. ئه‌و کۆنگرە‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌سه‌ندکردنی ئه‌وه‌ی چواریەکی له‌ سه‌دا یه‌کی (٠١%) موچه‌ی کرێکارانێک که‌ له‌لایه‌ن کۆمیته‌کانی کارخانه‌ نوێنه‌رایه‌تیده‌کران، بۆ پشتیوانی له‌ سۆڤیه‌تی نێوەندیی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ وەلابخرێت‌، هه‌وڵی په‌یگیرانه‌ درا، تاکو نێوەندێکی کرێکاریی کارای یه‌کگرتوو له‌ کۆمیته‌کانی کارخانه‌ پێکبهێنرێت. ئه‌و کاره‌ به‌و مه‌به‌سته‌ بوو، که‌ ئامرازێکی پارێزگه‌ریکه‌رانه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌ ده‌وڵه‌ت و یه‌کێتییه‌ کرێکارییه‌کان بدرێته‌ دەست سۆڤیه‌تی نێوەندی.[21]

لەبارەی ئە‌وه‌ی که‌ یه‌کێتییه‌کان نه‌یانده‌توانی له‌لایه‌نی ڕێکخستن و هاوئاهه‌نگی به‌رهه‌مهێنان کەڵکوه‌ربگرن، هاوڕاییه‌ک له‌ ئارادابوو. بۆلشه‌ڤیکه‌کان که‌ زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌و کۆنگرەیان له‌خۆگرتبوو، به‌ ئاشکرا سۆڤیه‌تی نێوەندییان وه‌ک ئۆرگانێک به‌ کارکردی فره‌ جیاواز له‌ هاوئاهه‌نگی ئەبستراکت ده‌بینی. به‌بۆچوونی ئەوان ده‌بوو ئه‌و سۆڤیه‌ته‌ نێوەندییه‌ توانایه‌کی به‌رچاوی هه‌بێت، تاکو بتوانێت لەبارەی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن بڕیاربدات، بڕیارگەلێک که‌ به‌ کۆمیته‌کانی کارخانه‌ پەیوەست بوون.‌[22] زۆرێک له‌ نوێنه‌رانی ‌دیکە ئاوایان دەبینی، که‌ ئاوا ئۆرگانێک ده‌توانێت کۆنترۆڵکردنی پڕۆسێسی به‌رهه‌مهێنان له خودی به‌رهه‌مهێنه‌ران بسێنێتەوە و ئه‌وه‌ی که‌ هه‌بوو ( و له‌باری کشاندا بوو)، لاوازبکات و مافی بڕیاردانه‌ گرنگه‌کان له‌ده‌ستی به‌رهه‌مهێنه‌ران ده‌ربکێشێت. له‌و ڕووه‌وه‌ دوودڵییه‌کی فره‌ لەبارەی پێکهێنانی ئه‌و سۆڤیه‌ته‌ نێوەندییه‌ له‌ئارادابوو، سۆڤیه‌تێک که‌ ته‌نیا به‌ لاوازکردنی توانای خودی به‌رهه‌مهێنه‌ران و کۆمیته‌کانی کارخانه‌، پرسی هاوئاهه‌نگی چاره‌سه‌رده‌کرد. بڕیارنامه‌ی کۆتایی که‌ لەنێو ئەو نووسرابوو “سەرەنجام فه‌رمانه‌کانی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ پابه‌ندی ڕازیبوونی سۆڤیه‌تی نێوەندین و ئه‌وه‌ سۆڤیه‌ته‌ که‌ ده‌توانێت هه‌ر فه‌رمانێک له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی کارخانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌”،[23] به‌رجه‌سته‌کردنی شکستێکی کەتواری بوو و بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ کۆنترۆڵکردنی کۆمیته‌کانی کارخانەکان به‌هۆی هه‌ر ئۆرگانێکه‌وه‌ سه‌رپێچییانده‌کرد، که‌ له‌ ڕاسه‌ری ئەوانه‌‌ قوتکرابێته‌وه‌‌‌. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا ( سه‌ره‌تای مانگی ئۆگوست‌) کۆنگرەی سه‌رتاسه‌ریی کۆمیته‌کانی کارخانه‌کانی‌ شاری مۆسکۆ به‌سترا. لەوێشدا هه‌وڵ بۆ داهێنانی پێکهاته‌یه‌کی هاوئاهه‌نگیی درا، به‌ڵام ئه‌و جاره‌ له‌ شێوه‌ی ” نێوەندییکردنەوە” له‌ژێر کۆنترۆڵی سۆڤیه‌تی ناوچه‌یی.

 له‌ کاتێکدا ئه‌و هه‌وڵانه‌ بۆ هاوئاهه‌نگی ئه‌نجامده‌دران، کۆمیته‌کانی کارخانه‌ به‌ هه‌وڵەکانی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌ سه‌ره‌کییه‌کانیان درێژه‌یانده‌دا؛ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و به‌گه‌ڕخستنەوەیان له‌لایه‌ن خودی به‌رهه‌مهێنه‌ران. له‌و ساته‌دا پێداویستی ئه‌نجامدانی ئاوا کارێک ته‌نانه‌ت فره‌تر بووبوو، چونکه‌ نرخی پێداویستییه‌ سه‌ره‌کییه‌کان (وه‌ک خواردن و پۆشاک و که‌وش) دوو تاکو سێ به‌ڕابەر خێراتر له‌ کرێی کاره‌کان زیادیکردبوو و ژماره‌یه‌کی زۆرتر له‌ خاوه‌نکارخانه‌کان هه‌وڵی ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنان دا. [24] فەرمانداریی کاتیی له‌تاو چالاکییه‌کانی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ تووشی دڵه‌ڕاوکێ بووبوو و هێرشێکی گه‌وره‌ی یاسایی کرده‌ سه‌ر کۆمیتەکان. به‌و ڕاده‌یه‌‌ی که‌ فەرمانداریی هه‌ستی به‌ پێداویستی لەنێوبردنی ئه‌و کۆمیتانه‌ کردووه‌، ‌گرنگی و پێگە و کارکردی ئه‌و کۆمیتانه‌ ده‌رده‌که‌وێت. ڕۆژی ٢٢ی ئۆگوست‌، سکۆبێلێڤ Skobelev شالیاری کار  نامه‌یه‌کی فه‌رمی بڵاوکرده‌وه‌، که‌ ئه‌وه‌ی تێدا هاتبوو:

“مافی وه‌رگرتن و ده‌رکردنی ته‌واوی کرێکاران بۆ خاوه‌نی کارخانه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌ … هه‌نگاوی توندوتیژ له‌لایه‌ن کرێکاران به‌مه‌به‌ستی ده‌رکردن یان وه‌رگرتنی که‌سانێکی دیاریکراو وه‌ک هه‌نگاوی خه‌تاکارانه‌ به‌ر لێپرسینه‌وه‌ ده‌که‌وێت. [25]

 نامه‌یه‌کی ‌دیکەی فه‌رمی به‌ ڕێکەوتی ٢٨ی ئۆگوست، به‌رپاکردنی کۆبوونەوە‌کانی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ی له ‌ماوه‌ی کارکردن قه‌ده‌خه‌کرد. به‌ڵام له‌وێوه‌ که‌ فەرمانداریی دەسەڵاتی سه‌پاندنی ئه‌و یاسایانه‌ی نه‌بوو، به‌گشتی ئه‌و یاسایانه‌ له‌لایه‌ن کرێکاران پشتگوێده‌خران. کۆمیته‌کانی کارخانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خودی کرێکاران باشترین ئامرازی بۆ پاراستنی به‌رهه‌مهێنان و کۆنترۆڵکردنی ده‌خسته‌ به‌رده‌ستی ئەوان. بەو جۆره‌، کرێکاران نه‌یانده‌ویست مل به‌ فه‌رمانی بێده‌سه‌ڵاتانه‌ی فەرمانداریی کاتیی بده‌ن. هه‌تا ڕوخانی فەرمانداریی کاتیی له‌ پاییزی ١٩١٧ تێکۆشان هەر بەردەوامبوو. تێکۆشانێک که‌ ده‌یتوانی به‌ لەنێوبردنی ئه‌م یان ئه‌و ڕه‌قیبی سه‌ره‌کی کۆتاییببێت. پانکراتۆڤا Pankratova لەبارەی‌ لۆجیکی ئه‌و تێکۆشانه‌وه‌ ئاوا ده‌نووسێت:

“تێپه‌ربوون له‌ سستییه‌وه‌ بۆ کۆنترۆڵی چالاکانه‌ به‌هۆی لۆجیکی پاراستنه‌وه‌ دیکته‌کرابوو. به‌شداری‌ کۆمیته‌کانی کرێکاران له وه‌رگرتن و ده‌رکردن، یه‌که‌مین هه‌نگاو بوو له‌ به‌شداریکردنی ڕاسته‌وخۆی کرێکاران له‌ شێوازی به‌رهه‌مهێنان … پاشان، تێپه‌ڕین به‌ره‌و شێوه‌ی باڵاتری کۆنترۆڵی ته‌کنیکیی و دارایی بوو به‌ شتێکی بێگه‌ڕانه‌وه‌. ئه‌و پرسه‌، پرۆلیتاریای لەتەک گرفتێکی تازه‌ ڕووبه‌ڕووکرده‌وه‌؛ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی دەسەڵات و بەدیهێنانی په‌یوه‌ندی نوێی به‌رهه‌مهێنان. [26] ‌‌

وێرای ئه‌وه‌ش، کرێکاران و کۆمیته‌کانی کارخانه‌ نه‌یانتوانی گرنگیی تێکۆشانی خۆیان بۆ هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی دەرکبکەن. هه‌وڵه‌کانیان له‌ بواری “ئابووری”ی گیرسانه‌وه‌. “دەسەڵاتی ڕامیاریی” کێشه‌ی سۆڤیه‌ته‌کان بوو. کرێکاران ‌هیواداربوون، که‌ سۆڤیه‌ته‌کان به‌ زوویی “دەسەڵاتی ڕامیاری” به ‌زۆر له‌ فەرمانداریی کاتیی وه‌ربگرن و ئه‌و تواناییه‌ به‌ کۆمیته‌کانی کارخانه‌ و ڕێکخراوه‌ په‌ره‌سێنه‌ ناوچه‌ییه‌کانیان بدەن، تاکو به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیی بەڕێوەبەرن. مانگی ئۆکتۆبه‌ر ئاوا سۆڤیه‌تەکانی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ له‌ ناوچه جیاجیاکانی ڕوسیه‌ په‌یدابوون: له‌ ناوچه‌ی باکووری خۆراوا : پێترۆگراد Petrograd، پسکۆڤ Pskov، نێڤێل Nevel؛ له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازیی نێوەندیی: مۆسکۆ، ئیڤانۆڤۆ- ڤۆسێنسێنسک Ivanovo-Vosnesensk؛ له‌ پارێزگه‌کانی ڤۆلگا Volga: ساراتۆب Saratob، کازان Kazan، تزاریتسین Tsaritsyn؛ له‌  ئۆکرانیا له‌ ناوچه‌ کانزاکانی باشوور: کارخڤ Karkhov، کییڤ Kiev، ئۆدیسا Odessa، ئیۆزۆڤکا Iuzovka؛ له‌ ناوچه‌ی باشووری ڕۆژیاوایی و قه‌فقاز Caucasus : رۆستۆڤ Rostov، نه‌خجه‌ڤان‌ Nakhichevan، ڕۆخی ڕوباری دان Dan، ئه‌کاترینۆدار Ekaterinodar؛ له‌ ناوچه‌ی ئوراڵ Ural و سیبریا Siberia: ئیرکوتسک Irkutsk. [27]

 کۆنگرە خۆجێییەکانی کۆمیتەی کارخانه‌کان له‌ پێترۆگراد و مۆسکۆ له‌ کۆتایی مانگی سێپته‌مبه‌ر و سه‌ره‌تای ئۆکتۆبه‌ر، له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ ڕۆڵی خۆیان له‌ به‌رهه‌مهێنان (خۆبەڕێوه‌به‌ری سه‌راپای پڕۆسێسی به‌رهه‌مهێنان ) و ھەر ئاوا پێداویستیی په‌ره‌پێدانی شێوازی باشتری هاوئاهه‌نگی، داکۆکییانکردووە.

پاش ماوه‌یه‌کی کورت‌، یه‌که‌مین ” کۆنگرەی کۆمیته‌کانی کارخانه‌کانی سه‌رتاسه‌ری ڕوسیه‌” بانگه‌وازکرا ( “سه‌رتاسه‌ری ڕوسیه‌” که‌مێک زیاده‌ڕه‌وییه‌، چونکه‌ ئه‌و کۆمیتانه‌ ته‌نیا له‌ ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌ شارییه‌کاندا هه‌بوون ). ئه‌ندامانی پارتیی بۆلشه‌ڤیک له‌ سه‌دا شەست و دوو ٦٢%ی گشت نوێنه‌رانیان پێکده‌هێنا و هێزێکی زاڵبوون. ئیدی‌ پارتیی کۆنترۆڵی ته‌واوی به‌سه‌ر سۆڤیه‌تی نێوەندی کۆمیته‌کانی کارخانه‌، که‌ تازه‌کی پێکهاتبوو، هه‌بوو و بۆ ئامانجه‌کانی خۆی له‌و کۆنترۆڵکردنە کەڵکیوه‌رگرت. به‌ گێڕانه‌وه‌ی …

“ده‌رکه‌و‌ت که‌ کاری ئه‌و سۆڤیه‌ته‌ ته‌واو دیاریکراوه‌. بۆلشه‌ڤیکه‌کان که‌ به‌ هه‌ژمارێکی به‌رچاو هاتنه‌ نێو سۆڤیه‌تی نێوەندیی‌ و له‌ ڕاستیدا کۆنترۆڵیانده‌کرد، به‌ ئاشکرا و به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ کاری سۆڤیه‌تی نێوەندیی وه‌ک نێوەندێک بۆ تێکۆشانی ئابووریی له‌لایه‌ن کرێکاران، ڕێگرییانده‌کرد. به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ ئامانجی ڕامیاریی خۆیان بۆ فراوانکردنی مه‌یدان و بۆ ڕاکێشانی یه‌کێتییه‌کان، له‌ سۆڤیه‌تی نێوەندیی کەڵکیانوه‌رده‌گرت. [28]

بۆلشه‌ڤیکه‌کان لەنێو ئە‌و کۆنگرەیە له‌ په‌سه‌نداندنی بڕیارنامه‌یه‌ک بۆ پێکهێنانی پێکهاته‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی سه‌رتاسه‌ری بۆ کۆمیته‌کان، سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام ئه‌م پێکهاته‌یه به‌ڕاشکاوی چالاکی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ی ته‌نیا له‌ چوارچێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان دیاریده‌کرد و شێوازێکی بۆ تێکۆشان پێشنیارده‌کرد، که‌ دابه‌شکاریی چالاکیی ناکارای ده‌گرته‌وه‌ ( کۆمیته‌کانی کارخانه‌ له‌ژێر چاوەدێری ڕێکخراوه‌که‌یان، له‌ بواره‌کانی به‌رهه‌مهێنان به‌ چالاکییه‌کانی خۆیان درێژه‌یاندا) ؛ سۆڤیه‌ته‌کان (ئیدی‌ کەوتووتنەتە ‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بۆلشه‌ڤیکه‌کان. زۆرێک له‌ ئه‌ندامانی سۆڤیه‌ت، ئاوایان دەبینی، که‌ بۆلشه‌ڤیکه‌کان پشتیوانی له‌ داخوازییه‌کانی کرێکاران و جوتیاران و زۆرێک له‌ ئه‌ندامانی‌ دیکە ده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت سه‌ربازان، که‌ زیاتر پشتیوانیان له‌ پارتییه‌ لیبراڵتره‌کان کرد، شاره‌کانیان به‌جێهێشتوو و گه‌ڕانه‌وه‌ گونده‌کانیان؛ بەو جۆره بوو‌ که‌ بۆلشه‌ڤیکه‌کان زۆربه‌یان به‌ده‌ستهێنا، ململانێی وه‌رگرتنی دەسەڵاتی ڕامیاریی‌‌ له‌ فەرمانداریی کاتیی ده‌که‌ن؛ بۆلشه‌ڤیکه‌کان چالاکی ئەو ئۆرگانانه‌ و تێکۆشانی پرشوبڵاوی چینی کرێکار و جوتیاران پێکه‌وه‌ گرێده‌ده‌ن. نوێنه‌رانی نابۆلشه‌ڤیک ( و کرێکارانێک که‌ نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کردن ) ئه‌و پێشنیاره‌ تازه‌ی ئەوان ڕه‌تنه‌کرده‌وه‌. ئه‌وانه‌ی که‌ پێداویستیی یه‌کێتی لایه‌نه‌ “ئابووریی” و “ڕامیاریی”یه‌کانی تێکۆشانی چینایه‌تیان ده‌رکده‌کرد، که‌سانێکی که‌م بوون.

بۆلشه‌ڤیکه‌کان که‌ ئیدی‌ له‌به‌رده‌م به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی “ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی” بوون، کەوتنە‌ داڕشتنی چۆنیه‌تی پته‌وکردنی کۆنترۆڵی خۆیان له‌سه‌ر چینی کرێکار. ئه‌وان‌ چیدیکە کۆمیته‌کانی کارخانەیان بۆ‌‌ په‌ره‌پێدانی چالاکی هاننە‌ده‌دا. زۆربه‌ی کرێکاران و کۆمیته‌کانیان به‌و پاشه‌کشێیه‌ ملیاندا، له‌سه‌ر بنەمای ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که‌ ئه‌و ستراتیجییه‌ نوێیه‌ ته‌نیا شتێکی کاتییه‌ و کاتێک که‌ بۆلشه‌ڤیکه‌کان دەسەڵاتی “ڕامیاری”یان به‌ده‌ستهێنا، دەسەڵاتی ئازادانه‌ له‌ بواری ئابووری به‌ کۆمیتەکانی کارخانەکان ده‌سپێرن.

پاش ماوه‌یه‌کی کورت، بۆلشه‌ڤیکه‌کان به‌ جێگرتنه‌وه‌ی فەرمانداریی کاتیی به‌ سۆڤیه‌ته‌ ته‌واو کۆنترۆلکراوه‌کان له‌لایه‌ن خۆیانەوە‌، له‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی دەسەڵاتی ڕامیاریی سه‌رکه‌و‌تن. کارایی ئه‌و کاره‌ له‌سه‌ر کرێکاران فراوان بوو. ئەوان ئاوایان دەبینی، که‌ ئه‌و شۆڕشه‌ تازه‌یه‌ چرای سه‌وز بۆ ئەوان هه‌ڵده‌کا، تاکو چالاکییه‌کانیان په‌ره‌پێبده‌ن و له‌ده‌ست پاشماوه‌ی سه‌رمایه‌داران خۆیان ڕزگاربکه‌ن و پێکهاته‌یه‌کی به‌هێزی هاوئاهه‌نگیی پێکبهێنن. ئی. ئێچ. کار (E. H. Carr) ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کسه‌ره‌ پاش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵات ڕوویدا، ئاوا باسده‌کات‌:

“ئارەزووی خۆبه‌خۆی کرێکاران بۆ ڕێکخستنی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ و ده‌ستێوه‌ردان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی کارخانه‌، له‌لایه‌ن شۆڕشێکه‌وه‌ پاڵی پێوه‌نرا، که‌ کرێکارانی هێنایه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی‌ ده‌زگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی وڵات هی ئه‌وانن‌ و ده‌توانن بیانخنه‌ ژێر ڕکێفی خۆیان و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ به‌کاربهێندرێن. ئه‌وه‌ی که‌ پێش شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ده‌ستی به‌ ڕودان کردبوو، ئێستا ئیدی به‌خێراییه‌کی زیاتر و ئاشکراتر ڕویده‌دا؛ بۆ ساتێکیش، هیچ شتێک‌ نه‌یده‌توانی لە کشانی شۆڕش بەربگرێت‌. [29]

یه‌که‌مین هه‌وڵی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوێکی سه‌رتاسه‌ری له‌ خۆیان، سه‌ربه‌خۆ له‌ گشت پارتیی و ده‌زگه‌کان، له‌ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و چالاکییانه‌وه‌ سەریهەڵدا. پێکهێنانی ئاوا ڕێکخراوێک هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی توند بوو بۆ بار و دۆخی نوێی بۆلشه‌ڤیکه‌کان، وێڕای ئەوە‌ی که‌ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌نێو ئەو کاره‌ به‌شداربوون، هێشتاش‌ ئاوایان دەبینی، که‌ ڕێکخراوه‌که‌یان ته‌نیا به‌ پرسی “ئابووری”یه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌. بۆلشه‌ڤیکه‌کان که‌ له‌ هه‌وڵی پته‌وکردنی پێگەی خۆیان بوون، ئەوەیان ده‌رککرد، که‌ ده‌بێت کۆمیته‌کانی کارخانه‌ له‌نێوبه‌رن. ئێستا ئیدی ئامرازی هه‌ستان به‌و کاره‌یان له‌به‌رده‌ستدا بوو، شتێک که‌ فەرمانداریی کاتی نه‌یبوو. بۆلشه‌ڤیکه‌کان به‌ کۆنترۆڵکردنی سۆڤیه‌ته‌کان، هێزه‌ سەربازییەکانیان کۆنترۆڵکردن. زاڵبوونیان به‌سه‌ر سۆڤیه‌ته‌ ناوچه‌یی و سه‌رتاسه‌رییه‌کانی کۆمیته‌کانی کارخانه‌، ئه‌و توانایه‌ی به ئە‌وان به‌خشی، که‌ بۆ نموونه‌ له‌ ڕێگه‌ی نه‌دانی که‌ره‌سته‌ی خاوه‌وه‌، هه‌ر کۆمیته‌یه‌کی کارخانه‌یی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ و له‌نێویبه‌رێت. یه‌کێتییه‌ کرێکارییه‌کان که‌ ئیدی‌ بووبوونه‌ پاشکۆی ده‌وڵه‌تی بۆلشه‌ڤیکی و بۆ سه‌رکوتی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ لە ئەوان کەڵکوه‌رگیرا. ئیساک دۆیچه‌ر (Isaac Deutscher) ڕۆشنیده‌کاته‌وه،‌ که‌ چۆن بۆلشه‌ڤیکه‌کان له‌ یه‌کێتییه‌ کرێکارییه‌کان کەڵكیانوه‌رگرت، تاکو له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی پاش شۆڕش کۆمیته‌کان ناکارابکەن:

بۆلشه‌ڤیکه‌کان له‌و کاته‌دا‌ یه‌کێتییه‌ کرێکارییه‌کان بۆ خزمه‌تی تایبه‌ت به‌ فەرمانداریی سۆڤیه‌تیی ساوا و ده‌ستبه‌ستنی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ به‌کارده‌برد. یه‌کێتییه‌کان له‌دژی هه‌وڵی کۆمیته‌کانی کارخانه‌ بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوێکی سه‌رتاسه‌ری سه‌ربه‌خۆی خۆیان، وه‌ستانه‌وه‌. له‌ کۆنگرەی کۆمیته‌کانی کارخانه‌کانی سه‌رتاسه‌ری ڕوسیه‌، که‌ پێشتر له‌لایه‌ن کۆمیته‌کانه‌وه‌ به‌رنامه‌ڕێژیکرابوو ڕێگرییانکرد و خوازیاری پاشڕه‌ویی ته‌واوی کۆمیته‌کان بۆ خۆیان بوون. بەڵام کۆمیته‌کان له‌وه‌ به‌هێزتربوون، که‌ هەر ئاوا پێکڕا خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌بده‌ن. ‌ کۆتایی ساڵی ١٩١٧ سازشێک ڕوویدا، که‌ لەنێو ئەو کۆمیته‌کان به‌ پێگەی یاسایی تازه‌یان ڕازیبوون: ده‌بوو ئه‌وان ڕێکخراوه‌ی بناخه‌یی پێکبهێنن، که‌ یه‌کێتییه‌کان خۆیان له‌سه‌ر ئەوان جێگیربکه‌ن؛ به‌ڵام به‌ هه‌مان په‌یامی خۆسپێنه‌رانه‌وه‌‌، هەر ئاوا کۆمیتەکان به‌ یه‌کێتییه‌کانه‌وه‌ لکێندران. به‌ره‌به‌ره‌ کۆمیته‌کان له‌ به‌رزه‌فڕیی کاری سه‌ربه‌خۆ له‌ یه‌کێتییه‌کان یان دژی یه‌کێتییه‌کان، چ له‌ ئاستی نێوچه‌یی چ له‌ ئاستی سه‌رتاسه‌ریی وازیانهێنا. ئیدی یه‌کێتییه‌کان بووبوون به که‌ناڵی بنچینه‌یی، که‌ فەرمانداریی بەھۆی‌ی ئەوانەوە‌ پیشەسازی کۆنترۆڵده‌کرد. [٣٠]

کۆمه‌ڵه‌ کرێکارییه‌کان له‌ کارخانه‌کان و ناوچه‌ جیاوازە‌کان به‌رهه‌ڵستیانکرد ( ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات Kronstadt به‌ناوبانگترینی ئه‌و به‌رهه‌ڵستییانه‌ بوو)، بەڵام مۆری “دژه‌شۆڕش” لە ئەو درا و له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان، که‌ له‌لایه‌ن بۆلشه‌ڤیکه‌کان‌ کۆنترۆڵکرابوون، سه‌رکوتکران. به‌ زوویی لەتەک بزووتنی بۆلشه‌ڤیکه‌کان بۆ لەنێوبردنی ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره‌ به‌رهه‌ڵستکارییه‌ک له‌ دژی دەسەڵاتی خۆیان، ته‌نانه‌ت یه‌کێتییه‌ کرێکارییه‌کانیش ده‌بوو لەنێوببرێن. لێره‌دا که‌می بوار ڕێگرە لەوەی له‌ ورده‌کاری ڕۆشنیبکه‌ینه‌وه،‌ که‌ چۆن بۆلشه‌ڤیکه‌کان پێگەی خۆیان ته‌ختکرد، بەڵام گێڕانه‌وه‌ی فره‌ هه‌ن و تاکو ڕاده‌یه‌کیش به‌ئاسانی به‌ده‌ستده‌که‌ون. [31]

به‌ ئاوڕدانەوەیەک له‌ ڕابوردوو و ڕه‌وتی ڕوداوه‌کان، لایه‌نی جۆراوجۆری پرسەکە به‌رجه‌سته‌ده‌بن. شۆڕش ( ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی نیگه‌تیڤیش بێت )‌ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێکی فراوانی جوتیارییه‌وه‌ بە‌دیھات. کۆمیته‌کانی کارخانه‌ نوێنه‌رایه‌تی ته‌نیا به‌شێکی بچووک له‌ کۆمه‌ڵیان ده‌کرد و هیچ کاتێک نه‌یانده‌توانی لە ئەوە‌دا سه‌رکه‌وتووبن، که‌ ته‌واوی به‌رهه‌مهێنانی ڕوسیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رن. بێتوانایی کرێکاران له‌ لابردنی چاوبه‌سته‌کانیان، بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی، که‌ ته‌نیا له‌نێو تێگه‌یشتنه‌ سنوورداره‌ “ئابووری”ییه‌کان ڕۆڵبگێڕن، ئەوە شتێکی چاوه‌ڕوانکراوبوو. بەڵام ئەوه‌ چالاکییه‌کانیانی ئەوانی به‌رته‌سککرده‌وه‌ و زەمینەی ئه‌وه‌ی ڕەخساند، کە له‌لایه‌ن خاوه‌نانی دەسەڵاتی “ڕامیاریی”‌ ده‌ستکه‌وته‌کانیان لەنێوببرێن. له‌لایه‌کی‌ دیکە‌ ڕوداوه‌کانی ڕوسیه‌ به‌ ڕۆشنی نیشانیاندا، که‌ لەنێو هەل و مەرجێکی تایبه‌ت، جه‌ماوه‌ری کرێکاران توانای ئافراندنی ڕێکخراوه‌کانی خۆیان بۆ تێکۆشان هه‌یه‌. ئەو ڕێکخراوانەی که‌ ده‌توانرێت وه‌ک ئامرازێک به‌کارببرێن و به‌ هۆی ئەوان به‌رهه‌مهێنه‌ران بتوانن ڕاسته‌وخۆ پڕۆسێسی به‌رهه‌مهێنان له‌نێو کارخانه‌کانی خۆیان کۆنترۆڵبکه‌ن. بەڵام “کۆنترۆڵی کرێکاران” به‌سه‌ر پڕۆسێسی به‌رهه‌مهێنان له‌ تاکه تاکەی‌ کارگه‌کان به‌س نییه‌. قۆناخی دواتر هاوئاهه‌نگکردنی ئه‌و ڕێکخراوانه‌یە، واته‌ هه‌وڵی چینی کرێکار بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌راپای به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیی زۆر دژوارتره‌. گروپە جۆراوجۆرەکانی ‌دیکە به‌شێوە‌یه‌کی په‌یگیرانه‌ به‌ره‌وپێش هه‌نگاوده‌نێن، تاکو ئه‌و کاره‌ بۆ چینی کرێکار ئه‌نجامبده‌ن. ئه‌گه‌ر مل به‌ هەوڵی ئەوانه بدرێت، هه‌وڵده‌ده‌ن تاکو چالاکی کرێکاران کۆنترۆڵبکه‌ن. ئەو ڕێکخراوانە به‌ کرده‌وه‌ چینی سه‌روه‌ری تازه‌ن و‌ هه‌مان کات ده‌بێت لە ئەوان به‌ربگیردرێت. به‌و جۆره‌ی که‌ مارکس له‌ پێشه‌کی یه‌که‌مین بڕیاره‌کانی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی یه‌که‌می زەحمەتکێشان نووسی ” ڕزگاری چینی‌ کرێکاران ، ته‌نیا به‌‌ده‌ستی خودی کرێکاران دێته‌دی‌‌ “.‌

په‌رواێز و سه‌رچاوه‌کان:

————————–

* پیته‌ر ڕاچلیف Peter Rachleff یه‌کێکه‌ له‌ لێکۆڵه‌ره‌‌ به‌ناوبانگه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئەمەریکا‌ و له‌ شاری سانت پاول له‌ هه‌رێمی مینه‌سوتا Minnesota له‌ کۆلێجی Macalester فێرکاری مێژووه‌،‌ په‌رتووک و نووسینی جۆراوجۆری لەبارەی‌ بزووتنه‌وه‌ و مانگرتنه‌ کرێکارییه‌کان هه‌یه‌. ئێستا سه‌رقاڵی گوتنه‌وه‌ی مێژووی کرێکاریی و کۆچکردن و ئه‌فرۆ-ئەمەریکاییه‌. ئه‌م نووسینه‌ی به‌رده‌ست بۆ جاری یه‌که‌م له‌ ژماره‌ ٦ی خولی ھەشتەمی بڵاوکراوه‌ی ئەمەریکای ڕادیکاڵ Radical America ، نۆڤه‌مبه‌ر- دێسه‌مبه‌ری ١٩٧٤ بڵاوکرایه‌وه‌. و. فارسی.

[١] Trotsky, 1905, pp. 38-14.

[٢] Ibid., p. 81.

[٣] Oskar Anweiler, Les Soviets en Russie, 1905-1921, pp. 43-47. ، ئەو ده‌نووسێت: پێکهاتنی سۆڤیه‌تەکان‌ له‌ ماوه‌ی شۆڕشی ١٩٠٥ به‌شێوه‌یه‌کی نکۆڵیهه‌ڵنه‌گر نیشانده‌دات، که‌ ئه‌و ئۆرگانانه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تیاندا ئامانجیان پێداگریی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران له‌سه‌ر بنه‌مای کارخانه‌کان بوو. ئه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه،‌ که‌ کرێکاران تێکۆشان تاکو تێکۆشانی پرشوبڵاوی خۆیان یه‌کبخه‌ن و ئاراستە‌یبکه‌ن، نه‌ک لەبەرئه‌وه‌ی، ‌کە دەسەڵاتبه‌ده‌سته‌وه‌گرتنیان له‌ ڕێگه‌ی کاردانه‌وه‌ ڕامیارییه‌کانه‌وه‌ ده‌دیت، لەبەرئەوە‌ یه‌که‌مین سۆڤیه‌ته‌کان سه‌ریانهه‌ڵدا.” (ل. 47)

[٤] هه‌مان سه‌رچاوه‌ لاپه‌ڕه‌کانی 54- 55. ئەو ده‌ستنیشانیده‌کات، که‌ له‌ یه‌که‌مین چل نوێنه‌ران، ته‌نیا پازده‌ که‌سیان نوێنه‌ری کۆمیسیۆنی شیدلۆڤسکی و ئه‌ندامی کۆمیته‌کانی مانگرتن نه‌بوون.

[٥] Ibid., P. 57

[٦] Nineteen-Seventeen, p. 39.

[٧] L’An Un de la Revolution Russe, pp. 55-56.

[٨]The Russian Revolution, p. 98.

[٩] ئانڤایله‌ر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه‌. ل ١٢٨، ئەو ڕایده‌گه‌یێنێت، که‌ هیچ کام له‌وانه‌ نوێنه‌ری کارخانه‌ نه‌بوون.

[١٠] Ibid., p. 129.

[١١]Sukhanov, The Russian Revolution 1917, pp. 186-187, also quoted in Roger Rethybridge (ed.), Witnesses to the Russian Revolution, pp. 123-124. Sukhanov’s recollections are corroborated by Anweiler, op. cit., and “The Political Ideology of the Petrograd Soviet in the Spring of ١٩١٧,” in Richard Pipes (ed.), Revolutionary Russia; Chamberlin, The Russian Revolution, p. 109; Browder and Kerensky (eds.), The Russian Provisional Government, Volume I, p. 71; and Trotsky, History of the Russian Revolution, Volume I, pp. 216-217.

[١٢] Anweiler, Les Soviets en Russie, pp. 131-137, cf. also Chamberlin, op. cit., p. 84; Irakli Tseretelli (a member of the Executive Committee), “Reminiscences of the February Revolution,” The Russian Review, Vol. 14, Nos. 2, 3, and 4; George Katkov, Russia ١٩١٧: The February Revolution, p. 360.

[١٣] Paul Avrich, The Russian Anarchists, p. 140-141.

[١٤]Resolution quoted in Robert V. Daniels, The Conscience of the Revolution, p. 82, cf. also, Anna Pankratova, “Les Comites d’ Usines en Russie a l’Epoque de la Revolution,” originally written in Russian in 1923 and reprinted in French in Autogestion, #4, December 1967, pp. 8-l0.

[١٥]Pankratova, ibid., p. 12, cf. also Frederick Kaplan, Bolshevik Ideology and the Ethics of Soviet Labour, p. 48.

[١٦] کێبڕکێی نێوان کۆمیته‌کانی کارخانه‌ و کرێکارانێک کە ئه‌وه‌ی ده‌یانتوانی هه‌ڵیبگرن ده‌یاندزی، له‌ زۆر ناوچه‌ به‌ بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ی ئابووریی کۆمه‌کیکرد.

[١٧] بڕیارنامه‌ی په‌سه‌ندکراو لەنێو‌ پێنجه‌مین کۆنگرەی کۆمیته‌کانی کارخانه‌کانی پترۆگراد‌ ٣٠ی مانگی مه‌ی، ده‌رهاویشتراو له‌: S.O. Zagorsky, State Control of Russian Industry During the War, p. 174

[١٨] چه‌ند به‌شێک له‌ بڕیارنامه‌ی p. 5 Maurice Brinton, The Bolsheviks and Workers’ Control وه‌رگیراوه‌.

[١٩] Trotsky, History of the Russian Revolution, Vol. II, p. 19.

[٢٠] Pankratova, op. cit., p. 30.

[٢١] Kaplan op. cit., p. 66.

[٢٢] بەگوێرەی گوته‌ی کاپلان Kaplan بۆلشه‌ڤیکه‌کان لەبەر هۆی دیکە‌ جیا له‌ هاوئاهه‌نگیی باشتری کەوتنەڕێی به‌رهه‌مهێنان ‌په‌رۆشی پێکهێنانی سۆڤیه‌تی نێوەندیی بوون “ئاوا که ده‌رده‌که‌وت بۆلشه‌ڤیکه‌کان ‌خوازیاری سۆڤیه‌تێکی نێوەندیی پته‌و بوون، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕێکخراوه‌ی کرێکاریی کۆنترۆڵبکەن و لە بەرانبەر یه‌کێتییه‌ کرێکاریی و ڕێکخراوه‌ ناکرێکار‌ییه‌کانی ‌دیکە پێگه‌یه‌کیان هه‌بێت” هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل67.

[٢٣]Ibid., p. 75.

[٢٤] زۆرێک له‌ کرێکاران ئه‌ڵته‌رناتیڤ و ئه‌رکه‌کانی به‌رده‌می خۆیان دەرکده‌کردن. پانکراتۆڤا له‌ دەقی بڕیارنامه‌یه‌که‌وه‌‌، که‌ له‌ کۆنفرانسی کۆمیته‌کانی کارخانه‌کانی پیشه‌سازی ڕستن و چنین کۆتایی هاوینی هەمان ساڵ په‌سه‌ندکرا، بۆ ئێمە ده‌گێڕێته‌وه‌ ” له‌وێدا نوێنه‌ران دیتیان که‌ هەڵبژێرەکانی به‌رده‌میان ئه‌وه‌ بوون  ” یان ملدان به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، یان خۆخستنە بەردەم مه‌ترسی ئه‌وه‌ی به‌ به‌شدارییکردنی چالاکانه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنان و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی به‌ڕێوه‌به‌ریی و ئاساییکردنه‌وه‌ی کار لەنێو‌ کۆمپانیاکان ده‌ربکرێن.” ئەوان ئەوەیان په‌سه‌ندکرد: “نه‌ به‌هۆی شێوازی بۆرۆکراتییانه‌وه‌، واته‌ به‌هۆی پێکهێنانی ده‌زگه‌یه‌که‌ی ته‌واو سه‌رمایه‌داریی و نه‌ به‌هۆی پشتیوانی له‌ سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان، ئێمه‌ نا‌توانین خۆمان له‌ کاره‌سات ڕزگاربکه‌ین. ڕێگه‌ی ده‌ربازبوون ته‌نیا جێگیرکردنی کۆنترۆڵی کەتواریی کرێکارانه‌.” سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه‌، ل ٤٠

[٢٥] Quoted in Browder and Kerensky, op. cit., Vol. 11, p. 722.

[٢٦] Pankratova, op. cit., p. 48.

[٢٧] Kaplan, op. cit,, p, 81.

[٢٨]Browder and Kerensky, op. cit., p, 726

[٢٩] E.H. Carr, The Bolshevik Revolution, Vol. II p. 69. Cf. also Paul Avrich, “The Bolshevik Revolution and Workers’ Control in Russian Industry,” in Slavic Review, March, 1963.

[٣٠]Deutscher, Soviet Trade Unions, p. 17.

[٣١] The best are: Brinton, op. cit.; Avrich, article op. cit.: Daniels, op. cit.; Leonard Schapiro, The Origin of the Communist Autocracy; James Bunyan, The Origin of Forced Labour in the Soviet Union, ١٩١٧-21; Alexandra Kollentai, The Workers Opposition; Marya Gordon, Workers Before and After Lenin; and many others.

سه‌رچاوه‌ی وەرگیردراوی دەقە فارسییه‌که‌ :   http:www.kavoshger.org

 بۆ ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ له ده‌قه‌ ئینگلیزییه‌که‌ی کەڵکوه‌رگیراوه و بەراوردکراوە‌، چونکه‌ زۆربه‌ی ناوه‌کان بە‌ زمانی فارسی وه‌ک ده‌ربڕینه‌ ڕوسیە‌که‌ یان ئینگلیزییه‌که‌ی خۆیان نانووسرێنه‌وه‌. خوێنه‌ران ده‌توانن له‌م لینه‌که‌ ده‌قه‌ ئینگلیزییه‌که‌ی به‌ده‌ستێنن :                                                                                              http://www.libcom.org/library/soviets-factory-committees-russian-revolution-peter-rachleff

* ئەم وەرگێڕانە پێشتر لەنێو کەشکۆڵی دووەمی (خەونە یاخییەکان) بڵاوکراوەتەوە : http://bit.ly/2kZN3Kj