ئایا یۆنان له‌ دووڕیانی داڕوخان و ژیانه‌وه‌دایه‌ ؟

زاهیر باهیر له‌نده‌ن

8ی ئایاری .2010

سه‌رۆكشالیارانی یۆنان، جۆرج پاپه‌ ئه‌ندرو، ‌سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ی كه‌ ئێستا وڵاته‌كه‌ی پێیدا ده‌ڕوات، ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌، 02.05.2010 له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ی كتوپڕی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا به‌ ئه‌نجومه‌نی شالیارانی وت ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌كه‌ كاره‌سات و ئازارێكی گه‌وره‌یه‌. بارودۆخی ئاڵۆزی ئابووریی ناچاری كردووین، كه‌ بڕیارێكی گه‌لێك قورس بده‌ین….. . ئه‌مه‌ش ته‌نیا ڕێگه‌یه‌كه‌ كه‌ بتوانین ئیداره‌ی ئه‌و‌ 300 ملیارد یۆرۆ (261 ملیارد پاوه‌ند) قه‌رزه‌ی كه‌ له‌سه‌رمانه‌، بده‌ین. ئه‌م قوربانیدانه‌ هه‌ناسه‌یه‌كمان پیاده‌هێنێته‌وه‌ و پشویه‌كه‌ بۆ كردنی چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌. ده‌مه‌وێت زۆر به‌ ڕووڕاستییه‌وه‌ به‌خه‌ڵكی یۆنان بڵێم، ئێمه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌داین……. خۆپاراستن له‌ ما‌یه‌پوچی (ئیفلاسیه‌ت) هێڵی سوری نه‌ته‌وه‌ییه‌….. ده‌مه‌وێت به‌بێ پێچ‌وپه‌نا ئه‌مه‌ به‌ هه‌موووان بڵێم . هه‌مووو شتێكم كردوه‌ و هه‌مووو شتێكیش ده‌كه‌م تاكو وڵات ما‌یه‌پوچ نه‌بێت. له‌ كۆتایی چوار ساڵی سه‌ركارمدا یۆنان مایه‌پوچ نه‌بێت، به‌ڵكو نوێ ببێته‌وه‌

Continue reading “ئایا یۆنان له‌ دووڕیانی داڕوخان و ژیانه‌وه‌دایه‌ ؟”

1ی ئایار سیمبولی مانگرتنی گشتی و خرۆشانه‌

1ی ئایار سیمبولی مانگرتن و خرۆشانی چینایه‌تی کرێکارانه‌ ، نه‌ك ڕۆژی شایی و هه‌ڵپه‌رکێ و خوارنه‌وه‌ی سه‌رانی پارته‌ ڕامیارییه‌کان و ژاراویکردنی بیری کرێکاران به‌ ئایدیۆلۆژیای وشکهه‌ڵهاتووی ڕێڕه‌وه‌که‌یان.

1886 کرێکارانی شیکاگۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی 8 کاتژیر ڕۆژانه‌کار درێژه‌یان به‌ مانگرتنه‌ گشتییه‌که‌یان دا. ئایا ده‌کرێت پاش سه‌د و بیست و چوار ساڵ له‌ کۆیله‌تی ڕۆژانه‌ی 8 کاتژیری، پاش هه‌زاربار گه‌شه‌سه‌ندی ئامێره‌کان و توند و خێرابوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی به‌رهه‌مێنان و هه‌زاربوونه‌وه‌ی فشار و شڵه‌ژاوی ده‌روونی کاته‌کانی کار، کریکاران مل به‌ به‌ پاگه‌نده‌ی پارته‌ ڕامیارییه‌کان بده‌ن و شایی بۆ کۆیله‌تی خۆیان بگێڕن؟

له‌ سه‌د و بیست و چوار ساڵی رابوردوودا هه‌ردوو باڵه‌که‌ی سۆشیال-دێمۆکراسی (ڕوسی- تاکپارتی و ئه‌وروپی – پاره‌له‌مانی) هه‌ر لایه‌ك به‌جۆرێك سواری ملی بزاڤی کرێکاری و بزووتنه‌وه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تر بوون و ده‌یان جار گه‌رماوی خوێنیان بۆ کرێکاران به‌ڕێخست؛ له‌ پترۆگراد، بۆلشه‌ڤیکه‌کان به‌ گه‌رماوگه‌ری به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنیان مانگرتنی کرێکارانیان خه‌ڵتانی خوێن کرد و له‌ ئه‌ڵمانیاش برا سۆشیال-دێمۆکراته‌کانیان له‌ گه‌رمه‌ی شۆرش و دوایی شۆڕش چه‌ندین جار له‌ یه‌کی ئایاردا کرێکاران دایه‌ به‌ر ده‌ستریژ و زیندانی کرد.

سه‌د و بیست و چوار ساڵه‌ به‌شێکی زۆری بزاڤی کرێکاری له‌لایه‌ن ماشێنه‌ ده‌وڵه‌تی سۆسیال-دێمۆکراته‌کانه‌وه‌ (چ تاكپارتی بۆلشه‌ڤیکی، چ  فره‌پارتیی  برا ئه‌وروپییه‌کانیان) فڕیو ده‌رێت و خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێت و سه‌ره‌نجام سه‌ری کرێکاران له‌ کۆیله‌تی ناو کارخانه‌کان ده‌رده‌چیته‌وه‌. ئایا پێویست و دروست نییه‌ جارێك به‌خۆمان ته‌نیا سه‌د و بیست و چوار خوڵه‌ك پێداچوونه‌وه‌ی مێژووی پڕ شکستی بزاڤه‌که‌مان له‌سه‌ر ده‌ستی سۆشیال ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان بکه‌ین و ڕێگه‌یه‌کی تر، شێوازێكی تر له‌ خه‌بات، ئه‌وه‌ی که‌ له‌ 1886دا پێی هه‌ستاین -مانگرتنی گشتی و خه‌باتی راسته‌وخۆ- بگرینه‌وه‌ به‌ر و مێژووی پێش که‌وڵکردنی 1ی ئایار له‌ ناوه‌ڕۆکه‌ چینایه‌تییه‌که‌ی و خه‌باتی سه‌ربه‌خۆ و راسته‌وخۆی ئه‌مڕۆمان له‌یه‌ك گرێ بده‌ینه‌وه‌ و له‌بری سپاردنی بیرکردنه‌وه‌ و بڕیاردان به‌ ئۆتوریته‌گه‌ران و ده‌سه‌ڵاتخوازان، به‌خۆمان وه‌ك هاوڕێیانمان له‌ ئه‌رژه‌نتین و یۆنان، له‌ خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه‌ خه‌ریکی ڕوخاندنی پێکهایه‌ قوچکه‌یی (هیرارشی)یه‌کانی سه‌روه‌ری سه‌رمایه‌ و داڕشتنی کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ پشتبه‌ستوو به‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆمان، مرۆڤه‌ چه‌وساوه‌ و بنده‌سته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌کانی جیهان، بین؟

با یه‌کی ئایاری 2010 بکه‌ینه‌ خاڵی ده‌ستپێکی کۆتایی هه‌میشه‌یی سه‌روه‌ری چینایه‌تی و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌کان

با پێکه‌وه‌ به‌بێ ڕابه‌ر و فه‌رمانده‌ر، به‌بێ پلانی له‌پێش ئاماده‌کراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازان، به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی بێچێن و چه‌وسانه‌وه‌ به‌کاروانی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌وه‌ریخوازییه‌وه‌ په‌یوه‌ست بین

مه‌رگ بۆ سه‌روه‌ری چینایه‌تی له‌ هه‌موو جۆره‌کانیدا

سه‌رکه‌وتوو بێیت خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی چه‌وساوان

ئه‌زموونێك له‌ دوێنێ و وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وڕۆ

هه‌ژێن

27.03.2010

ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت، پێیهه‌ستم، ئه‌نجامدانی ئه‌رکێکی سه‌رشانمه‌ که‌ ده‌بوو له‌ ساڵانی ڕابوردوودا (1998 – 2009) پێیهه‌ستم و له‌ فه‌وتان و له‌بیرچوونه‌وه‌ ڕزگاری بکه‌م. بیست و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ڕی عیراقئێران و له‌ گه‌رمه‌ی پیاده‌کردنی قۆناخی دووه‌می وێرانکردنی گونده‌کانی کوردستاندا، له‌ گه‌رمه‌ی تۆپبارانه‌ هه‌رڕۆژه‌ییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بۆ سه‌ر شاری هه‌له‌بجه‌، ئێمه‌ خوێندکارانی ئه‌و کاتی ئاماده‌یی هه‌له‌بجه‌ی کوڕان، وه‌ك بزاڤێکی سه‌ربه‌خۆی خوێندکاران دژی یه‌کێتییه‌ سه‌پاوه‌که‌ی به‌عس “الاتحاد الطلبة والشبیبة العراق”، که‌ ئه‌و ڕۆژانه‌ (پاش نیوه‌ی ساڵی 1987) خه‌ریکی سیناریۆی خۆهه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی که‌سانێك بوون به‌نێوی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خوێندکاران. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك چه‌ند که‌سێك که‌ پێشتر ژێربه‌ژێر ئه‌ندامی یه‌کێتییه‌ سه‌پاوه‌که‌ی ڕژێمی به‌عس بوون، خۆیان کاندید کردبوو.

Continue reading “ئه‌زموونێك له‌ دوێنێ و وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وڕۆ”

دیسانه‌وه‌ له‌سه‌دا په‌نجا

سه‌لام عارف

هه‌موو دیموکراتییه‌! نوێنه‌رایه‌تییه‌کان، واته‌ دیموکراتیی جێگه‌گرتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر، دیموکراتیی ناڕاسته‌وخۆی له‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌، له ‌گه‌وره‌ترینیانه‌وه‌ که‌ هیندستانه‌ تا ده‌گاته‌ بچووکترینیان که‌ عێراق و کوردستانه‌، ئه‌مڕۆ به‌م سیمایانه‌ ده‌ناسرێنه‌وه‌: Continue reading “دیسانه‌وه‌ له‌سه‌دا په‌نجا”

بۆچی به‌شداری ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی ناکه‌ین؟

بۆچی به‌شداری ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی ناکه‌ین؟

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان به‌ خۆمان ده‌توانین شته‌کان بگۆڕین!

هه‌ژێن

28.02.2010

ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی خراپ له‌ خراپتر و ده‌نگدانمان شتێکی بگۆڕیایه‌، ڕامیارکاران نه‌ك لێمان نه‌ده‌پاڕانه‌وه‌، به‌ڵکو ده‌نگدانیشیان قه‌ده‌خه‌ ده‌کرد. هه‌رچه‌نده‌ ده‌نگنه‌دان و هه‌ڵنه‌بژاردنی خراپ له‌ خراپتر، له‌ پاشڕه‌وی و خۆشباوه‌ڕیمان به‌م یا ئه‌و لیست و که‌سایه‌تی ڕیفۆرمخواز یا ده‌سه‌لاتخواز، زۆر باشتره‌، به‌ڵام تا کاتێك که‌ خۆمان له‌ ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ سه‌ربه‌خۆکانی خۆماندا ڕێكنه‌خستبێت، ده‌نگنه‌دانیش شتێکی زۆر ناگۆرێت!

Continue reading “بۆچی به‌شداری ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارله‌مانی ناکه‌ین؟”

گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ڕوونادات

<!– @page { margin: 2cm } P { margin-bottom: 0.21cm } –>

زاهیر باهیر

له‌نده‌ن، 28/02/2010

ڕامیاره‌كان، ئه‌وا‌نه‌ی كه‌ ساڵانێكی دوورودرێژه‌ له‌سه‌ر لاشه‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌سانی بێتاوانی ئه‌م وڵاته‌ (عێراق) و ملوێنه‌های تری سته‌ملێكراو و به‌شخوراو و په‌ككه‌وته‌ی هه‌ر ئه‌م وڵاته‌ سه‌رمایه‌یه‌كی ڕامیارییان بۆ خۆیان پێكه‌وه‌ناوه‌ و له‌ پالیشیدا سه‌رمایه‌یه‌كی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیشیان به‌ده‌ستهێناوه‌‌، جارێكی تریش به‌گه‌مه‌ ڕامیارییه‌كه‌یان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و خواستی پێشوویان، ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕامانبكێشنه‌وه‌، تاكو جارێكی دیكه‌ش سه‌روه‌رییان بسه‌پێنینه‌وه‌ و ملی پێبده‌ینه‌وه‌. ئه‌مه‌یه‌ مه‌رگه‌سات و تراژیدی ئه‌مڕۆیه‌ كه‌ مرۆڤی سه‌رده‌م تێیدا ده‌ژێت، مه‌رگه‌ساته‌كه‌ش هه‌ر له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ ئه‌م ڕامیاركارانه‌ بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان به‌لێشاوێ پڕوپاگه‌نده‌وه‌، به‌ بوجه‌یه‌كی كراوه‌ و له‌بننه‌هاتووه‌وه‌، به‌ میدیایه‌كی گاڵته‌جاڕییانه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵكو له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئێمه‌ی به‌دبه‌خت و چاره‌ڕه‌شیش به‌پڕوپاگه‌نده‌كانیان و قسه‌خۆشییان باوه‌ڕ ده‌كه‌ین و به‌ده‌نگدانمان سه‌روه‌رێتییان واژۆ ده‌كه‌ین. له‌بری دادگاییكردنیان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و وێرانكاریی و كوشتوبڕ و زۆر و سته‌مه‌ی كه‌ زیاتر له‌ نیوسه‌ده‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌له‌ به‌گشتی و خه‌ڵكانی سته‌ملێكراو و به‌شخوراوی وڵاته‌كه‌ به‌تایبه‌تی، كردوویانه‌‌.

Continue reading “گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ڕوونادات”

باڕێباز و ئه‌زموونه‌ كۆنه‌كان بخه‌ینه‌ لاوه‌!

زاهیر باهیر

له‌نده‌ن، 31.12.2009

گه‌ر چاوێك به‌ مێژوووی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا به‌تایبه‌ت دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م له‌ په‌نجاكانه‌وه‌ تاكو ئه‌م ده‌مه‌ی ئێستا بخشێنین، بزووتنه‌وه‌یه‌ك، پارتێك كه‌ ویستبێتی باری ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه‌ ، بگۆڕێت، نه‌یتوانیوه‌ و بگره‌ زۆربه‌شیان تێشكانێكی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یان یا جه‌ماوه‌ره‌كه‌یاندا هێناوه‌. به‌ڕای من ئه‌مه‌ش بۆ به‌كارهێنانی هه‌مان ڕێباز و ئه‌زموون ده‌گه‌ڕیته‌وه‌، كه‌ وه‌كو شتێكی په‌خشكراو و بێ بیرلێكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی باو بووه‌، به‌كار هاتووه‌. بڕوانه‌ بزووتنه‌وه‌ی به‌لشه‌ڤیکی، بزووتنه‌وه‌ و رێبازی گێڤارایانه‌ و ماویانه‌، بزووتنه‌وه‌ و هه‌وڵ و كۆششی پارته‌ لیبراڵه‌كانی جیهان به‌ ئه‌وروپاشه‌وه‌ كه‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و په‌ڕله‌مانتاریان گرتوته‌ به‌ر، هه‌تا له‌و گۆڕان و ڕیفۆرمانه‌ی كه‌ مه‌به‌ستیان بووه‌ بكرێت و له‌ ئه‌جه‌نده‌ی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنیاندا بووه،‌ شتێكی زۆر كه‌میان لێ جێبه‌جێ كراوه‌‌.

Continue reading “باڕێباز و ئه‌زموونه‌ كۆنه‌كان بخه‌ینه‌ لاوه‌!”

دێمۆکراسی پارله‌مانی (نوێنه‌رایه‌تی)* له‌و دیو ده‌مامکه‌کانه‌وه‌ چی ده‌گه‌یێنێت؟

هه‌ژێن

11ی ئۆگوستی 2009

دێمۆکراسی، واژه‌یه‌کی جادوویی و واتایه‌کی گشتی و فره‌لایه‌ن، ده‌مامکێك بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕوخساره‌ درۆزنه‌کان. ئه‌گه‌ر دێمۆکراسی به‌ واتا ڕه‌سه‌نه‌که‌ی وه‌ری گرین، ئه‌وا ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆکه‌ به‌ باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ جێکه‌وته‌کاندا ده‌بڕدرێت، درۆه‌یه‌کی پیرۆزه‌، ئه‌گه‌ر دیمۆکراتی باوی ئه‌وڕۆکه‌ وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی چینه‌ باڵاده‌سته‌کانیش وه‌ربگرین، ئه‌وا له‌به‌رده‌م بریاری ناسه‌روه‌رانی نوێنه‌رایه‌تیکراوی کۆمه‌ڵگه‌کانی جیهاندا ده‌ربازه‌یه‌کی پۆڵایین و قوفڵێکی ژه‌نگنین ده‌بینین!

چه‌مکی دێمۆکراسی، به‌تایبه‌ت پاش هه‌ره‌سی ڕژێمه‌ تاکپارتییه‌کانی بلۆکی خۆرهه‌ڵات، له‌سه‌ر زاری نووسه‌ران و خوێنده‌وارانی کورد –له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واژه‌ی ڕۆشنبیر ناتوانێت شوناسی سه‌روو چینایه‌تی هه‌بێت و فره‌تر بووه‌ته‌ نازناوێکی به‌خشراوی ده‌سه‌لاتداران بۆ پاشڕه‌وانیان، من خوینده‌وار به‌کار ده‌به‌مبووه‌ته‌ بنێشته‌ خۆشه‌ و به‌ بۆنه‌ و بێبۆنه‌، دێمۆکراسی نوێنه‌رایه‌تی وه‌ك مۆدێلی باو و له‌بری دێمۆکراسی راسته‌قینه‌ له‌ به‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتداران و ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتخواز ده‌ده‌ن و چه‌وساوان و بێبه‌شانی نارازی بۆ ده‌ستگرتن به‌ چمکی عه‌بای شێخ و موریده‌کانی سیسته‌مه‌که‌وه‌، بانگه‌واز ده‌که‌ن.

Continue reading “دێمۆکراسی پارله‌مانی (نوێنه‌رایه‌تی)* له‌و دیو ده‌مامکه‌کانه‌وه‌ چی ده‌گه‌یێنێت؟”

کامه‌ گۆڕان؛ سه‌ره‌تاکانی له‌ کوێوه‌ ده‌ستپێده‌که‌ن و ڕه‌هه‌نده‌کانی به‌ره‌و کوێ ملده‌نێن؟

هه‌ژێن

23. جولای 2009

هه‌ڵای ئه‌م ڕۆژانه‌ی نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی بۆرژوازی، هه‌ڵای ڕۆژانی پاش ئاشبه‌تاڵی ئیمپراتۆری ڕوسیه‌ و ڕوخانی دیکتاتۆره‌کانی بلۆکی ئۆروپای خۆرهه‌ڵاتیمان بیر ده‌خاته‌وه‌. ئه‌وڕۆکه‌ش وه‌ك ئه‌وسا ئه‌م هه‌موو ژاوه‌ژاوه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌، ڕوخساری مشه‌خۆرانی جێگره‌وه‌ و دۆراوانی راسته‌قینه‌– ده‌نگده‌رانمان له‌بیر به‌رنه‌وه‌، ئه‌مه‌ ئه‌رکی بنه‌ڕه‌تی میدیای سه‌روه‌رپارێزه‌.

Continue reading “کامه‌ گۆڕان؛ سه‌ره‌تاکانی له‌ کوێوه‌ ده‌ستپێده‌که‌ن و ڕه‌هه‌نده‌کانی به‌ره‌و کوێ ملده‌نێن؟”

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: