ئەمڕۆ سایەقی لۆری و شاحنەکان ڕۆڵی پۆلیسیان بینی

13/10/2021

بزوتنەوەی عەزلکردنی دیواری خانوو چاککردنی شێ و تەڕی و کەڕوی خانوو کە لە بریتانیا  29 ملیۆن خانوو ئەم گرفتانەیان هەیە، ئەمڕۆ بە 40 کەسیانەوە جارێکی تریش چالاکییەکی ڕاستەوخۆیان ئەنجام دا بە داگیرکردنی مۆتۆروەیەک.  ئا لەو کاتەی کە سەیارەیەکی زۆریان ڕاوەستان بە هۆی چالاکییەکەیانەوە، چەند سایەقێکی لۆری و شاحنە دابەزین بۆ چالاکوانەکان و پڕیان پیاداکردن و وەکو کەلاك لەسەر جادەکە بەکێشیان کردن و دروشم و لافیتەکانیان فڕێ دان و کەوتنە پاڵپێوەنانیان بۆ کردنەوەی ڕێگاکە.

لەوەش خراپتر هاتنی پۆلیس بوو کە لە بری ئەوەی سزای سایەقەکان بدات کە کارێکی خراپیان کردووە کە بە هیچ شێوەیەك سەلامەتی و بێمزەڕێتی چالاکوانەکانیان ، ڕەچاو نەکردوە بە ڕاکێشانیان لەسە جادەکە، 35 کەسیان لێگرتن سایەقەکانیش وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەرچون .

تکایە تەماشای ئەم لینکە بکە بۆ بینینی چالاکییەکە و ڕۆڵی سایەقەکان:  ڕەنگە پێویست بکات کە کۆپی لینکەکە بکەیت لە گوگڵ پەیستی بکەیت تاکو گوێت لێی بێت

یەکێتییەکی سەرنجڕاکێش ، هاوپشتییەکی زۆر باش:

13/10/2021

90 کرێکاری گوگڵ و 300  کرێکاری ئەمازۆن نامەیەکیان بۆ ئیدارەی گوگڵ و ئەمازۆن واژۆ کردەوە نوسیوە دژ بە پرۆژەی ، Project Nimbus ، و هەڵوێستی خۆیان زۆر بە روونی دەربریوە.

پرۆژەی نیمباس ، پرۆژەی فرۆشتنی مەترسیدارتیرن تەکنەلۆجیایە بە دەوڵەتان.  لەو کاتەدا کە ئیسرائیل هێڕشی کردە سەر غەزە و 250 کەسی کوشت کە لە ناویانا 60 منداڵ هەبوون،  خاوەنی پرۆژەکە کە پرۆژەی گوگڵ و ئەمازۆنە گرێبەستێکیان لە تەك سوپا و حکومەتی ئیسرائیلدا واژۆکرد بە دانی بڕێك لەم تەکنەلۆجیا هەرە پێشکەوتووانە کە بایی 1.2 ملیار دۆلار بوو،، تاکو خزمەت بە سوپای ئیسرائیل بکات لە بارەی کۆکردنەوەی دەیتاوە پاش چاودێریکرنی فەلەستینییەکان، هەروەها کارئاساییش دەکات لە داگیرکردنی خاکی زیاتری فەلەستینییەکان و دانانی جولەکە تێیدا.

لە کۆتایی نامەکەیاندا سەرزەنشت و سەرەکۆنەی گوگڵ و ئەمازۆنیان کردووە و داوا لە سەرانی گوگڵ و ئەمازۆن دەکەن کە ئەم پرۆژەییە هەڵوەشێننەوە.   هاوکاتیش  داوایان لە کرێکارانی دونیا کردووە کە لە بواری تەکنەلۆجیادا کاردەکەن، پشتگیرییان بکەن و یەكبگرن بۆ دروستکردنی دونیایەک کە پێشخستنی تەکنەلۆجیاکەی  سەلامەتی هەموان ڕەچاوبکرێت و ڕیز و کەرامەتیش بۆ هەموو کەس .

Amazon, Google workers call for termination of Israeli military contracts |  TheHill
I'm not a robot': Amazon workers condemn unsafe, grueling conditions at  warehouse | Amazon | The Guardian

لە لات سەیر نەبێت کە هەژاران زیاتر هەژار بوون و ژمارەشیان سەرکەوتووە:

زاهیر باهیر

08/10/2021

ساماندارەکانی ئەمەریکا دەوڵەمەندتر بوون لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا. بە گۆێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری Forbes کە لەم ڕۆژانەدا بڵاوی کردۆتەوە ساماندارەکانی ئەمەرریکا لەم سسەردەمی کۆرۆنایەدا زۆر دەوڵەمەند بوون.  بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە :

  • ئەم دەوڵەمەندانە لە سەدا 40 دەوڵەمەندتربوون .
  • ·        400 لەو دەوڵەمەندانە هەر یەکەیان بڕی سامانیان لانی کەم 2.9 ملیار دۆلار سەرکەوتووە.
  • جێف بێزۆس بۆ ساڵی چوارەم لە سەری سەرەوەیە لە لیستی هەرە دەوڵەمەندەکانی دونیادا کە سامانەکەی 201 ملیار دۆلارە .  بە پلەی دووهەم ئێلون میسك-ە خاوەنی کۆمپانیای تێسلە کە خاوەنی 195.5 ملیار دۆلارە.  بە پلەی سێیەم  مارك زێکەربێرک-ی فەیسبووك دێت کە سامانەکەی 134.5 ملیار دۆلارە.
  • لیستی سوپەر دەوڵەمەندەکان 44 کەسی نوێی هاتۆتە سەر کە بەرزترین ژمارەیە لە ساڵی 2007 وە .
  • کەسی هەر دەوڵەمەندی ئەو 44 کەسە نوێیە ژنێکە بە ناوی : Miriam Adelson  کە سامانەکەی 30.4 ملیار دۆلارە .
  • گەنجترین کەس لەو گروپە Sam Bankman-Fried کە سامانی ئەو بە 22.5 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.
  • بۆ ئەوەی کە ناوت لەم لیستەدا بێت کە دەوڵەمەندیت، سامانت لانی کەم دەبێت 2.9 ملیار دۆلار بیت ، ئەم بڕەش لە ساڵی پارەوە بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار سەرکەوتووە.

دۆناڵ ترامپی کۆنە سەرۆکی ئەمەریکا بۆ یەکەم جار ناوی لە لیستەکەدا نەما جونکە سامانەکەی دابەزی تا ئەو ڕادەیەی کە گۆڤاری فۆربیس لە لیستەکە کردییە دەرەەوە.  لە ئێستادا ئەو تەنها 2.5 ملیار دۆلار سامانێتی کە 400 ملیۆن دۆلاری نوقسانە تاکو لە لیستەکەدا بمێنیتەوە.  ترامپ 600 ملیۆن دۆلاری لە دەستداوە لە ساڵی پارەوە . 

Elon Musk and Jeff Bezos, Tim Cook and Mark Zuckerberg, Steve Jobs and Bill  Gates – which billionaire tech CEOs have had the biggest feuds? | South  China Morning Post

ناڕەزایی لە بەرازیل

03/10/2021

دوێنێ شەمە، 02/10/21 بۆ جارێکی دیکەش خەڵکانێکی ئێکجار زۆر ڕاژانەوە سەر شەقامەکانی زۆرێك لە شارە سەرەکییەکانی بەرازیل بۆ دەستکێشانەوەی سەرۆکەکەیان، Jair Bolsonaro ، و دانی بە دادگا. 

ناڕەزاییەکانی خەڵکی دژ بە سیاسەتە خراپەکانێتی هەر لە مەیلی ڕاستڕەوێتی خۆی و حیزبەکەی و دروستکردنی بەتاڵە و گرانبوونی پێداویستییەکانی خەڵکی تا دەگاتە چارەسەری کۆرۆنا کە تا ئێستا نزیکەی 600 هەزار کەس لە وێ بەم نەخۆشییەو مردوون.

Protesters in Rio de Janeiro

جارێکی تریش دەوڵەتی دیمۆکراتیی، لانکەی ئازادیی، زەمینەی دادوەری کۆمەڵایەتیی، کەوتە لەرزە:

زاهیر باهیر

02/10/2021

‘کەیت وڵسن’ ئەو کچەیە [ ئافرەتەکەی ڕیزی پێشەوەیە لە وێنەکەداس] کە ماوەیەکی زۆرە  بۆ مافی مرۆبوون و ئازادیی سیاسیی، خۆی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیا لەم ڕۆژانەدا توانییان کەیسێك کە زیاتر لە دەیەیەکە پێوەی خەریکە و دەستی دەستی پێدەکرێت و حسابی بۆ ناکرێت و دوادەخرێت لە دیمەنێکی پڕ لەشەرمایەزاریی، لە دامەزراوەیەك کە پێیدەوترێت دادگا و دادوەریی ، لە نێو کۆمەڵێکدا کە مەشوورە بە مەدەنی و ڕێکردنی ئازادیی ، توانی کەیسەکەی بباتەوە، پۆلیسی بریتانیش پۆزشی تەواوی بۆ بهێنێتەوە و قەرەبووی ئەم هەموو ماوەیە و ئەم ئازار و سەریەشەشی بۆ بکرێتەوە.

‘کەیت وڵسن’  کچێکی چالاکی بواری ژینگە پارێزی و ژینگە دۆستی، کە لەگەڵ هەزاران کوڕان و کچانی گەنجی دیکەدا بووە  کە  چەندەها گروپی بەرگری و کەمپەینی گەورەیان بۆ پارێزگاری لە ژینگە،  هەر لە هەشتاکانەوە و دواتریش نەوەدەکان و ئێستاش، دروست کردوە و ئەم نەوە داوییەتە  دەست ئەو نەوە، بەردەوامبوون . 

پۆلیس هەر لە ساڵی 1968 وە تاکو ئەم دواییەش نەك هەر چاودێری گروپەکانی وەکو بەرگری لە لە ژینگە و چەپ و نقابە و پارتی سۆشیالیست وەرکەر و ئەنارکیستەکان و کەسانی سۆشیالیستی ئەکتیڤ،  کردووە بەڵکو زیاتر لە 139 کەسیان  لە ژن و لە پیاویان، بە ناو و شوناسنامەی ساختەوە  چوونەتە یاخود لە نزیکەوە چاودێری زیاد 1200 گروپیان لەو گروپانەی سەرەوە کردووە .  ئەم پۆلیسە سیخوڕانە نەك هەر بەشدارییان لەو گروپانەدا کردووە بەڵکو بۆ باشتر چاودێرییان و نزیکبوونەوە لێیان چەندەها پەیوەندی سێکسیشیان لەگەڵ كچان و کوڕانی ئەو گروپانەدا پەیداکردووە .

لە ساڵی 2003 دا ‘کەیت’ کە لە یەکێك لەو گروپانەدا چالاک بووە، یەکێك لەو پۆلیسانە بۆ نزیکەی دوو ساڵ پەیوەندی سێکسی لەگەڵیدا هەبووە و دواتر سیخوڕەکە  لەبەرجاو ونبووە ‘کەیت’-یش نەیزانیوە کە ئەوە سیخوڕ بووە بەسەریانەوە تاکو 2008 کە کەشف بووە ، ئیتر لەو کاتەوە ‘کەیت’ لە هەوڵی بەدادگا گەیاندنی ئەم سیخوڕەدا بووە بە هۆی بێ پارەیی و نادارایییەوە نەیتوانیوە پارێزەری بۆ بگرێت ئیدی خۆی و برادەرەکانی کەیسەکەیان سەروبەر گرتوەو گەیاندویانەتە دادگا.

هەر ‘کەیت’ بە تەنها نەبووە بەڵکو چەندەها کچی دیکەش ئەم پەیوەندییەیان هەبووە 3 کچیشیان منداڵیشیان لێیان هەبووە و دواتر سیخورەکان بە بیانویەك لە بیانوەکان خۆیان ونکردووە، یەکێك لەو منداڵانە کوڕێکە و تەمەنی 26 ساڵە .

ساڵی پار چەند دانیشتنێکی داداگا بۆ گەلێك لەو کەیسانە کرا کە کەیسەکانیش بە گوێرەی ساڵەکانە و لە کۆتایی هەفتانکانەوە دەستیپێکردووە، کە لە لایەن دادگاوە  لە وەختێکەوە بۆ وەختێکی دیکە بینراوە و دەبێنرێت کە هەندێکایان ماونەتەوە بۆ ئەمساڵ .

‘کەیت’ و هاوڕێکانی نەك هەر لە ڕوی سێکسییەوە بەکارهێنراون، بەڵکو نهێنی شەخسی  و ئازدیی خۆڕێکخستن و مافی مرۆڤیشیان لێزەوتکراوە  بۆیە دوای هەوڵ کۆششێکی زۆر کە کەیسەکە چووە دادگا و ‘ کەیت’ کەیسەکەی بردەوە. بردنەوەی کەیسەکە سەرکەوتنێکی دیکەی مرۆڤە بەرز و تێکۆشەرەکانە ، کەشفبوونی تاوان و تاوانبارێتی پۆلیس و دامەزراوەکەیانە ، دەرکەوتنی ئەرک و وەزیفەی راستەقینەی پۆلیسە لە کۆمەڵێكدا کە بەرگرییکردنە لە دەوڵەت و ئەم سیستەمە و بەردەوامیپێدانی،  کە هیچ جۆرە ئازادییەکی سیاسی تێدا نیە ئەوەندەی کە مەترسی لەسەر دەوڵەت و سیستەمەکە دروستبکات .

Signs by protesters at the Royal Courts of Justice in 2019.
Kate Wilson

39 چالاکوانی دیکەی بەرگریی لە ژینگە دوێنی، هەینی، 01/10 ، دەستگیرکران:

02/10/2021

چالاکوانانی بەرگری لە ژینگە لە بریتانیا کەمپەینی دانانی مادەی عەزلکردنی سەرما و شێ و تەڕیی خانوویان لە بریتانیا بۆ ماوەی 21 ڕۆژە ڕاگەیاندووە و تا ئێستاش زیاتر لە 10 چالاکی گرنگ و مەترسیداریان ئەنجامداوە و 115 کەس بەشدارییان تێدا کردووە و لەم چالاکییانەشدا 450 گرتن ڕویداوە کە بەشداربوی وا هەبووە کە چەند جارێك گیراوە.

ئەم کەمپەینە بۆ مەبەستی دانانی ئەو مادە عەزلە کراوە کە 29 ملیۆن خانو کە دزەی ئاو و شێیان هەیە، دەگرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە سەرەكوەزیرانی ئێرە دەکەن کە تا ساڵی 2030 ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێت.  ئەوان دەڵێن دوو ڕێگا هەیە دەنا دەست لە چالاکییەکانیان هەڵناگرن، چالاکییەکانیان کراوە و بێ کۆتاییە ، ئەو دوو ڕێگایەش : ” یا دەبێت حکومەت ئەوە بکات، یاخود هەمومان بگیرێین”.

چالاکییەکان لە سەر مۆتۆڕوەی   1، 4 و 25 ڕوویداوە و بۆ ماوەیەکی زۆر هاتووچۆی سەیارەیان وەستاندووە بە گرێدانی خۆیان بە یەکدییەوە، یاخود خۆچەسپکردنیان  بە شەقامەکەوە بە چەسپی دووقولیی.

ئێمە ئاومان لەبەر دەڕوات و ئەوان خوێن:

24/09/2021

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی نوێی ڕۆژنامەی گاردیان، کە بەشی سەربازیی بریتانیا لە ئەفغانستان سەلماندویانە و پارەی خۆێنەکانیان داوە  لە نێوانی 2006 و 2013 دا 289 کەسی مەدەنی لە لایەن سەربازە بریتانییەکانەوە کوژراوە کە لەمانە 86 کەسیان منداڵن و تەمەنی هەر بچوکەکەیان تەنها 3 ساڵە .  بۆ ئەم هەموو خوێنە تەنها بە بڕی 2380 پاوەندی بریتانی دراوە لە هەقی خوێنی هەر کەسێکدا.

  • بۆ ئەو خێزانانەی کە منداڵەکانیان کوژراون بە هەر هەموویان 4233.60 پاوەن دراوە.
  • پارەی هەندێکیا کەمتر بووە لە چەند سەد پاوەنێك.
  • لە مانگی شوباتی 2008 دا خێزانێك تەنها 104.17 پاوەندیان پێدراوە. لە کاتێکدا خیزانێکی دیکە لە هەقی خوێنی کوڕە 10 ساڵانەکەیانا تەنها 586.42 پاوەندیان پێدراوە کە لە مانگی دوازدەی 2009 دا کوژراوە.
  • بە گوێرەی هەر ئەو ڕاپۆرتە لە شەڕی “دژە تیرۆرۆری” 20 ساڵەدا 20،390 کەسی مەدەنی کوژراون کە لەمانە سێیەکیان بەدەستی تالیبان بووە ، ئەوانی دیکەیان بە دەستی هێزە ڕازگارکەرەکان بووە لە دەست
  •  گروپە تیرۆریستییەکان.  بەڵام ڕاپۆرتەکانی دیکە ئەو ژمارەیان زۆر زیاتر لەوە خەمڵاندووە.  هاوکاتیش 457 سەربازی بریتانی کوژراون.
  • بە گشتی ئەو خوێنەی کە لەلایە سوپای بریتانییەوە دراوە بە خێزانی قوربانییەکان تەنها 688،000 پاوەند بووە بۆ 289 قوربانی.
  • لە هەندێک کەیسدا پارەی دراو لە هەقی وێرانکردنی خانوودا یا کوشتنی ماڵاتا زۆرتر  بووە لە خوێنی مرۆڤەکان .  بۆ نمونە لە وێرانکردنی خانوویەکدا 873 پاوەن دراوە لە کوشتنی6  گوێدرێژدا 662 پاوەند دراوە.   

کرێکارانی بەشی پیشەسازی ئوتۆمبێل لە بێرمینگەهام دەنگیان بۆ مانگرتن دا:

23/09/2021

بە هۆی هاتنە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئیتر وەکو بیانو بێت یاخود هەر پێویست بکات، هەندێك لە کۆمپانیاکان بارگە و بنە و ماڵیان دەگوێزنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.  پیشەسازیی سەیارە دروستکردن و تەجمیعکردنی لە هەموو پیشەسازییەکان و بزنسەکانی دیکە، بەم هۆیەوە  زەرەرمەندتر بوون.

بەشێکی دروستکردنی سەیارە لە بێرمینگەهام کە ژمارەی کرێکارانی 500 کەسن، خاوەنکارگەکە بڕیاری داوە کە لە ساڵی 2022 بنەی بگوێزێتەوە بۆ وڵاتێکی ئەوروپی کە لە کاتێکدا ئاڵتەرناتیڤی تر هەیە.

ئاڵتەرناتیڤەکە ئەوەیە کە نقابەی کرێکاران [ یونایت] پێشنیارێکی 90 لاپەڕەییان خستۆتە بەردەم ئیدارە کە دەکرێت ئەم کارگەی بە هەمان وەزن و ژمارەی ئێستای کریكارانەوە کارەکەیان بکەنە کاری سەپۆرتی ژینگە و بەم شێوەیە پێویست ناکات کە کارگەکە دابخرێت و هاوکاتیش خاوەنکارگە و پشکەکانی هەمان قازانجی ئێستایان دابیندەکەنەوە، بەڵام ئیدارە ئەمەی ڕەتکردەوە و ئێستا کرێکارانیش دەنگیان بۆ مانگرتن داوە.

شایانی باسە کە بێرمینگەهام کە بنکەی بەشێکی زۆری دروستکردن و تەجمیعکردنی سەیارەیە هەر لە کۆنەوە ڕووبەڕوی کێشەی گەورەی داخستنی کارگە و بارکردنیان بۆ شوێنی دیکە ، بوونەتەوە، 5 لە هەر بنکەیەکی دەنگدان بەرزترین ڕێژەی بێکاری تێدا هەیە کە ڕێژەکەی لە سەدا 12.5 کە زۆر بەرزترە لە ڕێژەی بێکاری لەسەر ئاستی بریتانیا.  کەلە ساڵی 2005 دا کارگەی سەیارەی ڕۆڤەر داخرا  گەرچی لە سەدا 90 ی کرێکارەکانی کاریان دۆزییەوە بەڵام لە سەدا 66 یان کارەکەیان زۆر خراپتر بوو لە  کاری پێشویان ، بڕی داهاتیان بە بڕی 6000 پاوەند لە ساڵێکدا دابەزی ، لە سەدا 25 یان یا بە هۆی قەرزەوە یاخود لە سەر پاشەکەوتەکەیان دەژین

پەیامی هاوخەمیی گروپی گفتووگۆی ئازادیخوازان

10/06/2021

بە بۆنەی گیان لەدەستدانی چوار چالاکوانی ژینگەپارێز و ژیاندۆست.

بەداخێکی زۆرەوە ڕۆژی هەینی 04/06/2021

لە  ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە نێزیك شاری سەقز ھەریەکە لە؛

شوعلە قادری،

 ئارشام عەزیزی،

داود باخشین و

 کاوە خوسرەوی گیانیان لەدەستدا و یانزە هاوڕێی دیکەشیان لەم کارەساتە دڵتەزێنەدا بریندار بوون.

لەم بۆنە خەمناکەدا پەژارە و هاوخەمیی خۆمان بە  گروپی شاخەوانیی ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان و گروپی شاخەوانیی پاژینی بانە و سەرجەم شاخەوانان و ژینگەپارێزان و ژینگەدۆستان و خانەوادە و دۆستانی ئەم ئازیزانە  ڕادەگەیەنین و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتر بۆ بریندارەکان دەخوازین.

هاوڕێیان، لەکاتێکدا ڕەوت و میکانیزمی سەرمایە و قازانج، ژیان و ژینگەی لەسەر ئەم هەسارەیە ڕووبەڕووی ترسناکترین دۆخ کردووەتەوە و باری ئابوریی چینی پڕۆلیتاریای نابوود کردووە و ژیانی کۆمەڵایەتیی پەرت کردووە و داڕزاندوە ھەروەھا جەنگ و ئاوارەیی و بێکاری و برسێتی و بێسەرپەنایی کردووەتە مۆتەکەیەکی کوشندە بەسەر سەری ملیارەها مرۆڤەوە و ژینگەو ژیانی تەوای زیندەوەرانی خستوەتە بەردەم مەترسیی لەناوچوون.

لەم سەردەمی ژەهراویبوونی ژینگە و سەرچاوەکانی خۆراك و خواردنەوە، ساڵانێكە ئێمە بینەر و گەواھیدەری هەوڵ و تێکۆشانی ژینگەپارێزی و ژیاندۆستی و بەرز ڕاگرتنی ژیانی هەرەوەزی و کۆمەڵایەتیی ئێوەین کە بۆ ئێمەی گروپی ئازادیخوازان مایەی دڵخۆشییەکی گەورەیە و ئومێد و وزەیەکی گەورەتان بەخشیوە بە خۆمان و هەوڵ و تێکۆشانەکانمان لەپێناو دابینکردنی ژینگە و ژیانێکی دوور لە چەوسانەوە!

ئێمە کە هەریەكەمان لە گۆشەیەکی جیاوازی ئەم جیھانەدا ژیان دەگوزەرێنین، چاوی پڕ هیوامان لەسەر پریاسکەی پڕ تۆوی سروشتیی ئێوە و ھەوڵی ئێوەیە لە چاندن و سەوز ڕاگرتنی ژینگەی دەوروبەرتان.

دەزانین ئێوە لە مەرکانەکانی ئاوی خواردنەوەی خۆتان، گوڵەهێرۆ و جاترەکێوی و ڕێحانەکێویلەکان تێرئاو دەکەن و ناهێڵن  نەوەکانی داهاتوو لەم خۆراكە پاك و تەندروستانە بێبەش ببن.

گەشتی بەکۆمەڵ و شەوبەکێوی کۆمەڵایەتییانەی پڕ لەگۆرانی و  قاقای پێکەنین و  دەنگدانەوەی کێو بە کێو و دۆڵەکان ڕێزلێدەگرین و بە بەشێکی گرنگ لە هەنگاوەکانی پێچەوانەکردنەوەی ئەم هەلومەرج و ژیانە کارەساتبارەی ئەم سەردەمەی دەزانین کە سیستمی نەگریسی سەرمایەداری دووچاری ژینگەو ژیانی ئەمڕۆمانی کردووە!

ئاگادارین کە ئێوە لەم خەبات و تێکۆشانەتاندا دووچاری کێشە و گرفتی گەورە و بەهانەپێگرتن تا ڕادەی دادگایی و زیندانیکردن و سزای مەرگیش بوونەتەوە و هاوڕێیانێکیشتان لە کاتی ئاگر کوژاندنەوەدا بۆ پاراستنی سەوزایی و لێڕەوارەکان و ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان سووتاون و بەو ھۆیەشەوە ئازاری سەختیان کێشا و دووچاری شێوان و لەدەستدانی ئەندامانی جەستەیان بوون و ھاوڕێیانێکیش بەھۆی سووتاوییەوە گیانیان بەخت كرد.

ئێمە دڵگرانین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەتان دەزانین بۆ گیان لەدەستدان و برینداربوونی ئەم ئازیزانەتان.

لەدیدی ئێمەوە، ئێوە هیوا و ئومێد و ڕوناکیی ڕێگەی ئایندە و ژیانێکی باشترن.

بەرز و بەڕێز بێت یاد و یاداوەریی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو لە پێناو ژیان و ژینگە پارێزیدا!

ئێوارە  گفتووگۆی گروپی ئازادیخوازان، 07/06/2021

دەوڵەمەندترین 25 کەسی ئەمەریکی باجێکی ئێکجار کەم لەسەر سامانەکانیان دەدەن:

10/06/2021

+ بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەم ڕۆژانە لە ماوەی 5 ساڵدا کە لە 2014 وە تاکو 2018   ئەوە دەوڵەمەندانە بە ڕێژەی لە سەدا 3.4  دۆلار باجیان  داوە .

+  ئەمانە لە نێوانی خۆیاندا 400 ملیار دۆلاریان لەو ماوەیەدا پەیداکردووە .

+ جێف بیزۆز کە دەوڵەمەندترین کەسی دونیایە لە ساڵی 2007 هیچ باجێکی نەداوە کە ئەو کاتەش ملیاردەر بووە.  لە ساڵی 2011 دا کە خاوەنی 18 ملیار دۆلار بووە دووبارە باجی نەداوە، تەنانەت 4000 دۆلاریشی وەکو بیمەی منداڵان بۆ منداڵەکانیشی وەرگرتووە. سامانی پارەکەی ئەم پیاوە 200 ملیار دۆلارە.

+ ئەم 25 کەسە لەو 5 ساڵەدا بە هەموویان تەنها 13.6 ملیار دۆلار باجیان داوە کە بە ڕێژەی سەدی دەکات 3.4 .

+ Buffett کە ملیاردەردەێکی دیکەیە لەو ماویەدا سامانەکەی بە بڕی 23.7 ملیار دۆلار زیادی کردوە  تەنها  23.7 ملیۆن دۆلاری داوە کە بە ڕێژەی سەدی دەکاتە 0.1 دۆلار .

+ جێف بیزۆز کە سامانەکەی بە 99 ملیار دۆلار لەو ماوەیەدا زیادیکردووە بە ڕێژەی سەدا 0.98 دۆلار باجی داوە.

+ Elon Musk بەڕێژەی سەدی 3.27 دۆلار باجی داوە لە کاتێکدا کە بری سامانەکەی 151 ملیار دۆلارە.

+ Michael Bloomberg کە سامانەکەی 59 ملیار دۆلارە بە ڕێژەی سەدی 1.3 دۆلار باجی داوە.

سەرسام مەبە لە هەژاری خۆت و ساماندارێتی ئەوان .