گروپێکی ژینگە پارێز بە پرۆتێستێکیان توانییان  کۆبوونەوەی گشتیی شێڵ لە لەندەن بۆ سەعاتێك ڕاگرن

24/05/2023

دوێنێ ، 3شەمە، 23/05 کۆمپانیای شێڵ کۆبوونەوەی ساڵانەی خاوەن پشکەکانی هەبوو .  هەر بە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە ئەوانەی کە چووبوونە ناو هۆڵی کۆبوونەوەکەوە خۆیان ئاشکرا کردو بە وتنەوەی دروشمەکانیان توانییان بۆ ماوەی کاتژمێرێك کۆبوونەوەکە ڕاگرن .  دواتر بە سکوێرێتی پاراستنی هۆڵەکە تونرا   بەو شێوەیەی کە لە وێنەکاندا دەبینرێن برانە دەرەوە .

ڕاستە ئەم چالاکییانە زۆر بچوك و کورتە بەڵام کارایی خۆیان و دەنگدانەوەیان زۆر لە کردن و کۆکردنەوەی  ملیۆنەها واژۆ و ناردنی ئیمەیل بۆ پەڕلەمانتار و کردنی پێشنیار بۆ سیاسی و بزنسامانەکان گەلێك کاریگەرترە.

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: