زاهیر باهیر
19/05/2023
دوای مردنی مەلیکەی بریتانیا لە 19/09 /2022 تاکو ئێستا تێچووی مردنەکەی نەزانراوە ، بەڵام ئەمڕۆ ئاشکرا کرا کە مردنەکەی لەسەر باجدەرانی بریتانیا 162 ملیۆن پاوەند کەوتووە .
ئەم خێزانە مشەخۆرە ساڵانە 80 ملیۆن پاوەندیان پێدەدرێت کە لە کاتێکدا ئەوان ئەو موڵك و و خانوو و سامانانەی کە هەیانە نەك هەر هیچ باجێکی لێنادەن ،بەڵکو تا ئێستا بە دروستیی نازانرێت کە چییان هەیە و چییان نیە . ئەمانە ئەو ئیمتیازانەیە کە ئەم خێزانە هەیانە کە تاقیبکردنی سەروەت و سامانیان ڕەوا نییە ، بەڵام ئەمساڵ لەم ماوەی پێشووەدا ڕۆژنامەی گاردیان دوو باسی گەورەی وروژان. یەکێکیان ڕۆڵی ئیمپریالییەتی بریتانیی بوو لە پرسی کۆیلە و هێنان و هەناردەکردنی کۆیلەدا کە چ ڕؤڵێکی سەرەکی و دڕانەیان هەبووە هەروەها تێوەگلانی ڕۆژنامەی گاردیانیش . لەو توێژینەوەیەدا مەلیکە و پاشاکانی پێشوی ئێرە کە پێشتر لە ئەمەریکا بوون و باپیرە و داپیرە گەوورەی ئەمانەی ئێستان لە بازرگانی بە کۆیلەکردنەوە گلاون .
خاڵی دووهەم : گاردیان گەلێك ڕاستی ئاشکرا کرد سەبارەت بە هەندێك لە موڵك و خانوو و بەرە و سامان و دیاری خێڵی مەلیك . لە ئێستادا ئەوەندە دەرکەوتووە کە مەلیك چارڵس بایی نزیکەی 1.8 ملیار لە خانوو و بەرە و زەوی و دیاری و سامانی هەیە هەر بە تەنها نرخی ئەسپەکانی کە هەیانە بایی 80 ملیۆن پاوەندە گەر بیفرۆشنەوە.
بە داخەوە کە خەڵكێكی زۆر نەك لەناو ئینگلیزدا بەڵکو لەناو ئێمەی بێگانەشدا هەن و بەرگری لە ئەم خێزانە مشەخۆرە دەکەن و دەڵێن خێر و خۆشی بۆ وڵات دەهێنن.

پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.