18/05/2023
پیتزا ئێکسپرێس ڕووبەڕووی یاخیبوون لەلایەن وەیتەرەکانییەوە دەبێتەوە دوای ئەوەی بڕینی کاتژمێرەکانی بۆ سەدان کارمەندی چاوەڕوانی پێش کاتژمێر 5ی ئێوارە ڕاگەیاند.
گۆڕانکارییەکان کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا جێبەجێ بکرێن، بە مانای کەمکردنەوەی کرێ / مووچەی 400 ستاف لە 90 لقی چێشتخانکەیان لە کۆی 360 لقیان. ئەم کارە دەدرێت بەسەر شانی ئەوانەی کە لە مەتبەخەکاندا کار دەکەن بێ ئەوەی پارەی زیاتریان پێبدرێت .
سەندیکای یونایت کە نوێنەرایەتی بەشێک لە 10 هەزار کرێکاری پیتزا ئێکسپرێس دەکات، وتی هەندێك لەم کرێکارانە لە ڕۆژێکدا 5 سەعات کارکردن لەدەست دەدەن بەمەش یانی کەمکردنەوەی 260 پاوەند لە هەفتەیەکدا بۆ ئەوانەی لانی کەم تەمەنیان 23 ساڵ و سەرو ئەو تەمەنەوەن .
یەکێک لەو کرێکارانە کە دایکە و کارکردنی بە شفت بۆ گرنگە، بە ڕؤژنامەی گاردیانی وتووە کە دوو لەسەر سێی کاتژمێرەکانی لەدەست دەدات – یان نزیکەی 12 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا، کە یەکسانە بە 125 پاوەند لە هەفتەیەکدا لە کرێی لانی کەم هەروەها تا 150 پاوەندیش کە وەکو تیپس کە نانخۆرەکان دەیدەن لەسەرو پارەی خواردنەکەیانەوە.
ئەو وتیشی ئەم گۆڕانکارییە “دۆخێکی مەحاڵ” ی بۆ کرێکاران دروستکردووە. “ئەوە ژیانم تێکدەدات چونکە داهاتەکەم بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دادەبەزێت”
کرێکارێکی دیکە وتی دەکرێت تا 18 کاتژمێر لەدەست بدەین – کە یەکسانە بە 193 پاوەند لە هەفتەیەکدا – لەگەڵ لانیکەم 30 پاوەند لە پارەی تیپس.
یەکێکی دیکە وتی پێشبینی دەکەن هەفتانە تا نۆ کاتژمێر کارکردن لەدەست بدەن – کە دەبێتە کەمکردنەوەی مووچەی نزیکەی 94 پاوەند لە هەفتەیەکدا.
هاوکاتیش پیتزە ئێکسپرێس دەڵیت دەبێت ئەوە بکەن چونکە لەگەڵ بوجەکەیاندا دێتەوە. بە کوردی و کورتی ئەوان دەیانەوێت بە بودجەیەکی کەمتر ، کارێکی زیاتر ڕاپەڕێنن لەگەڵ دانی موچەی کەمتردا تا قازانجێکی زیاتر بکەن .


پێویستە لە ژوورەوە بیت تا سەرنج بنێریت.